Nîyer

Nîyer

Teilen

nîyer gondî şehîdanî serberzî kurdistan , gondî pêşmergekanî têkoşerî kurdistan .

ئێره‌ ئاسمانی عه‌شقه‌، ئێره‌ مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وینه‌، ئێره‌ مه‌کۆی ئه‌ستێره‌یه‌، ئێره‌ ماوای به‌ور و په‌له‌نگ، ئێره‌ هێلانه‌ی هه‌ڵۆیه،‌ ئێره‌ گۆندی گه‌ر و دوکه‌ڵ گه‌رووی تاساو و خوێنی ڕژاو کوشت و به‌رین تاراندن و سێداره‌ و ژین، ئێره‌ گۆندی سینه‌ پڕ له‌ قووچینه‌ی بێ کۆتایی له‌ داگیرکه‌ر، ئێره‌ گۆندی گفت و به‌ڵێن له‌گه‌ڵ ڕێبازی پێشه‌وا، ئێره‌ گۆندی په‌یمان له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی سوورخه‌لاتی کوردستانه‌، ئێره‌

08/12/2025

دوو شۆڕەسواری کاروانی شەهیدانی نیەری قارەمان و دوژمن بەزێن،

شەهیدان: سەیفۆڵڵا و تەوفێق منبەری

ڕەوانیان شاد و یادی ئازیزیان، هەرمان

❤️❤️

سپاس بۆ پەیجی هێزی بێستون بۆ دانانی ئەم وێنە

16/12/2024

٢٦ی سەرماوەزە رۆژی پێشمەرگە پیرۆز بێت لە هەموو پێشمەرگەكانی كوردستان و بنەماڵەی ئازیزیان ،بەتایبەت خەڵکی قارەمان پەروەری نیەر ی سەربەرز.

وێنە: لە راستەوە شەهید فەتحوڵا مەنبەری، شەهید حەسەن مەنبەری، كاك حاتەم منبەری، کاک منەت منبەری، شەهید کەریم منبەری و شەهید تەوفێق مەنبەری . یادیان و ناویان بەرز و تەمەندرێژی بۆ كاك حاتەم و كاك منەت.

07/12/2023

پیرۆز بێ ٢٦ی سەرماوەز

10/10/2022

دیسانەوە نیەری سەربەرز و ڕۆڵەیکی ئازا و قارەمانی🖤

لاپەڕەی شەهیدان منبەری سەرخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەۆ شەهیدی ڕێگەی ئازادیە بەتایبەت و سەرجەم خەڵکی کۆڵنەدەر و حەماسە خۆلقێنینی نیەر بەگشتی ئەکات و خۆمان بە شەریکی خەمتان ئەزانین.

یادی ئازیز و ڕێگای پڕڕێبوار

# شەهید پەیمان منبەری لە ڕۆژی شانزەی ڕەزبەر بە تەقەی ڕاستەۆخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شەقامی وەکێڵ لە شار سنە گیانی پاکی پێشکەشی بارەگای ئازادی کرد

16/01/2022

ئێوارەیە و شاخ، نووشتاوەتەوە…

شاخەوانێک دەستی لە کەمەی گۆچانی قەڵا گیری

کردووەو هەورازی زەمانی بڕیوە!

ڕێبوارێک بە شۆڕشی هەنگاوەکانی بەسەر پلیکانەی ژیاندا

سەرکەووتوە و کۆساڵانێ لە هەرمانی تەنیوە!

چریکەیک لە نیەری پێناسە ۆ نیەری ڕێنوێنەوە،

بانگی بوونمانی بە جیهاندا چڕیوە…

شاخ و قەڵا و گەورەجۆ،

هەواڵێکیان بە گوێ نیشتمانا دا:

قێخا بارامی چیا ئاسا،

قێخا بارامی تاسەبار، تا هەتایە

چاوەکانی چاوەڕوانی لێنا…

لاپەڕەی شەهیدان منبەری، بە بۆنە کۆچی قێخا بارام ،

باوکی شەهیدان : شەهرام و شاخەوان،

پرسەۆ سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی

قارەمانی نییەر، بە تایبەت بنەماڵەی بەڕێزی ئەکەین.

ڕەوانی شاد و یادی هەرمان

13/11/2021
28/05/2020

وێنەیکی دەگمەنی پێشمەرگەکانی هێزی دوژمن بەزێنی بێستوون

وێنە: پێشمەرگەکانی هێزی بێستوون: ڕێزی پشتەوە لە دەستی راستەوە 1 مام فەیزە رەوحانی. 2 كاك ئەورحمان قوربانی. 3 كاك حاتەم مەنبەری. 4و5 شەهیدان حەسەن و کەریم مەنبەری. 6 كاك تاهیر گەلێنی. 7 كاك عەبە جوانرۆیی. 8 شەهید سالح گودەرزی. 9 شەهید کەماڵ تەنگیسەری. 10 شەهید مام ئەکبەر مەنبەری. 11 كاك حەمدی حوسەینی. 12 شەهیدی فەرماندە سالار ئیبراهیمی.
رێزی پێشەوە لە راستەوە 1 كاك خالید درودی. 2 شەهید رەحیم هەژار. 3 كاك سەیفە تەنگیسەری. 4 شەهید حەمەسەلیم مەنبەری. هاوریانی 5 و 6 و 7 و 8 کورە لۆنیەکان سەدیق، جەمشێر، شاهۆ و شێرە.

پ.ن:وێنە ۆ زانیاریەکانی سەر وێنە لە لاپەڕی هێزی بێستوون لە فویسبووک وەرگیراوە

30/01/2020

دوو شۆڕە سواری کاروانی گوڵاڵە سوورەکانی نیەری قارەمان

شەهیدان تەۆفێق و جەواد منبەری

یادیان ئازیز و ڕێگایان هەرمان

18/11/2019

بێهروز مەلکی، کوڕە شۆڕشگێری تەنگیسەری کە بە داخەوە لە مەریوان بە دەس هێزی سەرکووتکەر شەهید کرا...ڕۆحی شاد و یادی هەرمان

پەیجی"نیەر"بەۆ بۆنەوە سەرخۆشی لە بنەماڵەی ئەۆ ئازیزە و هەموو خەڵکی قارەمانی تەنگیسەر ئەکا...یادی هەر دەم بەرز و بەڕێز

"نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین"

04/10/2019

دایکانی خۆڕاگر و قارەمانانی چیرۆکی کورد:

دایکی شەهیدان "شەهرام و شاخەوان" منبەری و دایکی شەهید "شۆڕش " منبەری و
برای شەهیدان شەهرام و شاخەوان

سڵاو لە قارەمانیەتی و خۆڕاگریتان،سڵاۆ لە ئێوە بۆ پەروەردەکردنی بەۆر ە چنگ بە گڕەکانی نیەر

بژین و تەمەن درێژ بن

Wollen Sie Ihr Service zum Top-Regierungsdienstleistung in Berlin machen?

Klicken Sie hier, um Ihren Gesponserten Eintrag zu erhalten.

Lage

Telefon

Webseite

Adresse

Berlin
1234567890