18/06/2016
سه رؤكيك پر له شانازي بؤ نه ته وه كه ي
پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتیی كوردستان.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
لەبارەی ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندن و تەشهیرەی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان و كەسانی نزیك لەوان لەسەر شەخسی من بەڕێوەدەچێت، داوا لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم كە كەس لەسەر من وەڵامی ئەم هەڵمەتە و قسەكانیان نەداتەوە و كەس بۆ ئەو ئاستە نزمە دانەبەزێ. داواتان لێ دەكەم پاڵپشت و بەرگریكاری سەربەخۆیی و پێشمەرگە قارەمانەكانمان بن. بەرگریكاری حەق و دادپەروەری بن و لە بەرانبەر گەندەڵی و كولتووری جنێودان بوەستنەوە و پارێزەری فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن. لەم بارودۆخەدا پێویستە ئەولەویەتی سەرەكیی هەموو لایەكمان سەربەخۆیی و پشتیوانیكردنی پێشمەرگە بۆ تێكشكاندنی تیرۆیستانی داعش و باشتركردنی ژیانی خەڵك و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بێت.
بە دڵنیاییەوە ئەوانەی یەكڕێزیی گەل تێكدەدەن و هەوڵی تێكدانی ئەمن و ئاساییشی كوردستان دەدەن و موسیبەت بەسەر ئەم گەله دێنن بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
مسعود بارزانی
17/06/2016

14/06/2016
13/06/2016
09/06/2016
05/06/2016
05/06/2016
04/06/2016
01/06/2016
31/05/2016
31/05/2016