26/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسوڵمانانی خۆشەویست دەکەین.
لە خودای گەورە داواکارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشگوزەرانی و ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلەکەمان و ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبای و هاوکاری لە پێناو هاووڵاتیان.
هیوای تەندروستییەکی باش و جەژنێکی ئارام و پڕ لە کامەرانی بۆ هەموو گەلی کورد دەخوازین.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خۆشی و شادی.
ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان
26/05/2026
(﷽)
( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة )
پەیامی ھاوخەمی:-
دڵگرانین بەبیستنی کۆچی دوایی
(ف*ج قادر سعید ) باوکی ھەردو کارمەندمان (ڕازاو و ڕێزان ف*ج قادر )
بەناوی بەڕێزبەڕێوەبەروئەفسەران وکارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمانیان ئاراستەدەکەین و داواکارین لەخوای گەورە لەگوناهەکانی کۆچکردوو خۆش بێت وسەبوری بنەماڵەکەیان بداتەوە.
ڕۆژی 5 شەممە 2026/5/28 پرسەکەیەتی لەمزگەوتی
(عثمان ئاغا) .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
24/05/2026
کارئاسانییەکان لەڕێگەی تیم مۆبایلەوە بەردەوامە:-
كارئاسانی و راییكردنی بۆ مامەڵەی هاوڵاتیانی بهساڵاچو لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت كاری لەپێشینەی بهڕێوهبهرایهتیمانە،
ههر هاوڵاتیهكی خۆشەویستی بهساڵاچو ، خاوهنپێداویستی تایبهت ، نەخۆش ، مامەڵەی لە بهڕێوهبهرایهتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ھەبێت راستهوخۆ لهلایهن ئەفسەران و كارمهندانمانهوه، هاوكاری و خزمهتگوزاری پێویستیان پێشكهش دهكرێت ، له شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان یان لەکاتی سەردان کردنی بەڕێوەبەرایەتیمان و نوسینگەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان سهرجهم مامهڵه و كارهكانیان بۆ ڕاییدهكرێت.
وێنەکان:-
» نوسینگەی زانیاری ھەواری شار
ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان
21/05/2026

وێنە:-
» نوسینگەی زانیاری ڕزگاری
ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان
16/05/2026
پرسە و سەرەخۆشی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (لوقمان حسین )، برای ئەفسەرمان (مقدم / مجید حسین) لێپرسراوی نوسینگەی زانیاری دەربەندیخانمان پێگەیشت.
بەناوی بەڕێز بەڕێوەبەرو سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانمانەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە کەس و کاری ببەخشێت.
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٥/١٦ پرسەکەیەتی لەمزگەوتی حاجی ساڵحی گڵاڵی لە دەربەندیخان.
انا لله وانا الیه راجعون
(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان)
04/05/2026
ڕێزلێنان بۆ تەمەنێک لە بەخشین
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٥/٤ لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێز
عمید / ئاسۆ حسن ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان دەستخۆشی و پێزانینی بێپایانی بەڕێوەبەرایەتیمانی ئاراستەی ئەفسەرمان (مقدم / حسن حمە شریف )کرد ، بەبۆنەی گەیشتنی بە تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون.
بەڕێزیان لە ماوەی ساڵانی خزمەتیدا، نموونەی ئەفسەری دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بووە و جێدەستی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا دیارە.
خانەنشینبوون کۆتایی کار نییە، بەڵکو دەسپێکی وەرگرتنی پاداشتی ساڵانێکی درێژ لە ماندووبوون و خزمەتە
هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنێکی درێژ بۆ بەڕێزیان دەخوازین لە قۆناغی نوێی ژیانیدا.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
27/04/2026
بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕین دەکات
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٤/٢٧، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە کارگێڕییەکان و دەربڕینی سوپاس و پێزانین، وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سەردانی هەریەک لە بەڕێزان "ھیوا قەرەنی عبداللە "سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و "حسین محمود ئیبراھیم "قائیمقامی قەزای ڕانیەیان کرد.
لەم دیدارەدا، وەفدی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ستایشی ئەو ڕۆڵە گرنگ و کاریگەرەیان کرد کە ئیدارەی ناوچەکە دەیگێڕێت لە پشتگیریکردنی فەرمانگەکان ، بە تایبەتی جەخت کرایەوە لەسەر ئەو هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەی کە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا هەیانبووە، کە بووەتە هۆی سەرکەوتنی کارەکانمان و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خۆشەویستی دەڤەرەکە.
لای خۆیانەوە، بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارە و قائیمقام دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هەموو ئەو هەوڵانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنن.
ھەر لەو سەردانەدا بەڕێز بەڕێوەبەر و وەفدی ھاوڕێی بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارە کارگێڕییەکان، سەردانی هەردوو نووسینگەی زانیاری ڕانیەو کێوەڕەشی کرد لە سەردانەکەدا دەستخۆشی لە ئەفسەران وکارمەندان کرد بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان و جەختی کردەوە لەسەر ئاسانکاری زیاتر بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.
لەکۆتای سەردانەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەرو وەفدی یاوەری سوپاسگوزاری خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە و ھەردوو نوسینگەی زانیاری ڕانیەو کێوەڕەش کرد کە نموونەی جوانی ڕەوشت و کارگێڕین ، سوپاسیان کردن بۆ ئەو کاتەی پێیان بەخشین و ئەو پێشوازییە دۆستانەیەی کە لێیان کرا.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
#ڕاپەڕین #رانیە #هەماهەنگی
26/04/2026
کارئاسانییەکان لەڕێگەی تیم مۆبایلەوە بەردەوامە:-
كارئاسانی و راییكردنی بۆ مامەڵەی هاوڵاتیانی بهساڵاچو لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت كاری لەپێشینەی بهڕێوهبهرایهتیمانە،
ههر هاوڵاتیهكی خۆشەویستی بهساڵاچو ، خاوهنپێداویستی تایبهت ، نەخۆش ، مامەڵەی لە بهڕێوهبهرایهتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ھەبێت راستهوخۆ لهلایهن ئەفسەران و كارمهندانمانهوه، هاوكاری و خزمهتگوزاری پێویستیان پێشكهش دهكرێت ، له شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان یان لەکاتی سەردان کردنی بەڕێوەبەرایەتیمان و نوسینگەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان سهرجهم مامهڵه و كارهكانیان بۆ ڕاییدهكرێت.
وێنەکان:-
» نوسینگەی زانیاری سید صادق
ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان
23/04/2026
سوپاس و پێزانین
لەلایەن بەڕێز عمید " ئاسۆ حسن ئەحمەد " بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان "سوپاس و پێزانین وەک وەفایەک پێشکەش بە
ھەردوو دوو کارمەندی لێهاتوو و ڕێپێدراوی ١ی پۆلیس " قادرئەحمەد "لێپرسراوی نوسینگەی شارەزوور ، ڕێپێدراوی ٤ ی پۆلیس " باھیر حمەساڵح " کارمەندی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کرا ،بەرامبەر بەو ئەدا بەرزەی لە کارەکانیاندا نیشانیان داوە، پێشکەشی کردن و پێی ڕاگەیاندن
ئێوە نموونەی کارمەندی سەرکەوتوو و بە ئەمەکن
ماندووبوون و شەونخونی ئێوە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان جێگەی ڕێز و بایەخی هەموومانەخۆشحاڵین کە ئێوە بەشێک بوون لەچارەسەرکردنی کێشەی ناوی دووبارە ی نوسینگەی زانیاری شارەزوور لەسیستمی ئۆراکڵ هەر بژین و سەرکەوتوو بن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
22/04/2026
کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس و پێزانینی پێبهخشرا
لە پای ئەو ماندوبونەی کە لە ماوەی ساڵانی خزمەتیدا پێشکەشی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی كردووه، ئەمڕۆ چوارشهممه ٢٠٢٦/٤/٢٢ بەئامادەبونی بەڕێز عەمید ئاسۆ حەسەن ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی له بینایی بەڕێوەبەرایەتیمان ، رێورەسمی ماڵئاوایی بۆ کارمەندمان ڕێپێدراوی پۆلیس بەختیار مصطفى عبدالله ئهنجام درا.
بەڕێز بەڕێوەبەر وێڕاى سوپاسکردنی، هیوای تەمەن درێژی و تەندروستی بۆ خواست و “ماندوبوون و شەونخونى كاتی دەوام و دواتر خانەنشینبوونتان جێگەی فەخر و شانازییە، دڵنیاتان دەکەینەوە ماندووبوونی ڕابردووتان بە هەدەر نەچووە و بە وەفاو قەدرەوە شانازیتان پێوە دەکەین، ئەم خەڵاتە شتێکی کەمە لەئاست ئەو ماندووبوون و خزمەتەی جەنابت کردووتە".
لەکۆتایدا کارمەندمان پەیامی ماڵئاوایی پێشکەش بەبەڕێوەبەرایەتیمان کردو وتی زۆرشت لەم فەرمانگەیەوە فێربووم و ئەمە کۆتای پەیوەندیەکانم نییە دەمەوێت ھەر لەپەیوەندییدا بمێنمەوە لەگەڵتان.
راگەیاندن وپەیوەندییەکان