خۆری نەتەوەی کورد

خۆری نەتەوەی کورد

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from خۆری نەتەوەی کورد, Political Party, As Sulaymaniyah.

Photos from ‎خۆری نەتەوەی کورد‎'s post 18/04/2026

ئەمرۆ ١٨ / ٤ / ٢٠٢٦
بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری خۆری نەتەوەی كورد و هاوبیران سەردانی مەزاری شەهید غەزالیان کرد چەپکە گوڵی وەفاداری لەسەر گۆڕی شەهید دانرا خاتوون ئامینه ئەحمەد سەرپەرشتیاری خۆری نەتەوەی كورد لێدوانی بۆ میدیاکان دا پرسە و ماتەمینی خۆری نەتەوەی کورد بۆ شەهیدانی کوردستان ڕاگەیاند.

Photos from ‎خۆری نەتەوەی کورد‎'s post 14/04/2026

لە یادی جینۆسایدی ئەنفال ١٤ / ٤ خاتو ئامینه ئەحمەد سەرپەرشتیاری خۆری نەتەوەی کورد سەردانی مەزاری شەهیدانی جینۆسایدی ئەنفالی کرد لەگەڵ بەشێک لە هاوبیران و ئەندامان تاجە گوڵینەی ڕێزلێنانی لەسەر مەزاری شەهیدانی جینۆسایدی ئەنفال دانا لەنزیکەوە گوێبیستی ئازار و ناسۆری خانەوادە بەرێزەکانی ئەنفال گرد کەلەسەر دەستی عەرەب و ڕژێمی بەعس دیکتاتۆر توشی ماڵوێرانی کارەساتی گەورە بوون

07/04/2026

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بە شەهیدکردنی بەناحەقی کاک موسا ئەنوەر و هاوژینەکەی، بەناوی خۆری نەتەوەی کورد پرسەو سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و گوندی زەرگەزەوی دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین بەهەشت جێگایان بێت پێویستە حکومەتی هەرێمی كوردستان وڵامی توندی هەبێت دژ بە گروپی (سرايا أولياء الدم) کە بەرپرسە لە دەیان هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان
بەشێکی ئەم هێرشانەش لە لایەن ئێرانەوە کراون، پێویستە ئەم هێرشانە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت تائێستا نزیکەی ٧٠٠ هێرش کراوە بۆ سەر دامەزراو کێڵگەی نەوت و کۆمپانیاکانی هەرێمی كوردستان شەهیدبونی ٧ پێشمەرگەی کوردستان و ٢ هاوڵاتی سڤیل وێرانکردنی دەیان ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان بە ناوی خۆری نەتەوەی كورد دواکارین لە سەرۆکی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە وڵامی توندیان هەبێت بۆ ئەم هێرشانە بێدەنگ نەبن لە بەزاندنی سەروەری خاکی نیشتیمان.

02/04/2026

«بەناوی خوای گەورە و میھرەبان»
بەداخەوەین بۆ کۆچی دوای بەرێز «وریا سەعید خوامراد» ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری خۆری نەتەوەی کورد بە ناوی خۆری نەتەوەی کوردـەوە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەکەیان و کەس و کاریان ئەکەین خوای گەورە سەبوریان بدات.

19/03/2026

پەیامی سەرپەرشتیاری گشتی خۆری نەتەوەی کورد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان .

جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزتان لێدەکەم ، هیوادارم ئەم جەژنە بێتە مایەی شادی و سەرفرازی بۆ نەتەوەی کورد لە کوردستانی گەورە ،هیواخوازم ئاشتی و ئارامی بەرقەراربێت لە هەموو بەشەکانی کوردستانی گەورە و کۆتایی بەو شەڕ و نەهامەتیانە بێت کە ناوچەکەمانی گرتۆتەوە
دووبارە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کورد دەکەمەوە و کورد و کوردستانیانی ئازیز پارێزراو بن.

ئامینه ئەحمەد
سەرپەرشتیاری گشتی خۆری نەتەوەی کورد
٢٠٢٦/٣/١٩

28/02/2026

خۆری نەتەوەی کورد
"بۆ ڕای گشتی، حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان"
نیشتمان فرۆشتنی نییە!

دوای دەیان ساڵ لە قوربانیدان، ئەنفال و کیمیاباران بۆ پاراستنی ناسنامەی ئەم خاکە، ئەمڕۆ دەبینین لەژێر پەردەی "وەبەرهێنان" و "پەرەپێدانی ئابووری"، پرۆسەیەکی مەترسیداری گۆڕینی دیمۆگرافیا لە شارەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت. فرۆشتنی بەکۆمەڵی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە کەسانێک کە هیچ ناسنامەیەکی نیشتمانی و مێژووییان لەگەڵ ئەم خاکە نییە، تەنها بزنس نییە، بەڵکو هەرزانفرۆشکردنی دواڕۆژی نەوەکانمانە.
ئێمە وەک خۆری نەتەوەی کورد، ئەم داواکارییانەی خوارەوە ڕادەگەیەنین:
١. بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە دەستبەجێ یاسای وەبەرهێنان هەموار بکرێتەوە. خاوەندارێتی هەمیشەیی زەوی بۆ بیانی و کەسانی دەرەوەی هەرێم قەدەغە بکرێت و سیستەمی "کۆتای نیشتمانی" پەیڕەو بکرێت.
٢. بۆ کۆمپانیاکانی حیزب و کەرتی تایبەت: ئاگادارتان دەکەینەوە کە هەر پڕۆژەیەک ببێتە هۆی گۆڕینی شوناسی نەتەوەیی شارەکانمان، ڕووبەڕووی بایکۆتی سەرتاسەریی جەماوەری دەبێتەوە. ئێمە ناوی ئەو کۆمپانیایانە دەخەینە "لیستی ڕەشی نیشتمانی" کە بەرژەوەندیی دارایی خۆیان دەخەنە سەروو ئاسایشی نیشتمانی.
٣. بۆ خاوەن نووسینگەکانی عەقارات: داواتان لێدەکەین وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی، نەبنە دەڵاڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان. نەوەکانی ئێمە مافیان هەیە لەسەر خاکی باو و باپیرانیان بە ئاسوودەیی بژین.
٤. بۆ هاونیشتمانیانی خۆشەویست: داوا دەکەین زمانی کوردی و کلتوری ڕەسەنی خۆمان بکەینە قەڵغانی بەرگری. لە مارکێت، شەقام و شوێنە گشتییەکان تەنها بە زمانی شیرینی کوردی مامەڵە بکەن. با کڕیارە بیانییەکان بزانن کە ئێرە خاوەنی هەیە و شوناسی ئەم خاکە ناگۆڕدرێت.

ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین:
خەباتی ئێمە مەدەنی، یاسایی و نیشتمانییە. ئێمە ڕێگە نادەین ئەو خاکەی بە خوێن پارێزراوە، بە دۆلار مەزاد بکرێت. ئەم بەیاننامەیە تەنها سەرەتایە و زنجیرە چالاکییە مەدەنییەکانمان بۆ فشار خستنە سەر "کۆمپانیاکانی هەرزانفرۆش" بەردەوام دەبێت.
سەربەرزی بۆ شەهیدان.. مانەوە بۆ خاکی کوردستان
خۆری نەتەوەی کورد
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦

Photos from ‎خۆری نەتەوەی کورد‎'s post 10/02/2026

بەرێز سەرپەرشتیاری گشتی خۆری نەتەوەی کورد ئامینه ئەحمەد لەگەڵ بەشێک لە هاوبیران بەشداربون لە دیبەیتی دامەزراوەی ڤیم لە ژێر ناونیشانی هەژمونی ( ئەزمونی کورد لەگەڵ پشتیوانی هاوپەیمانیی دەرکی )

01/02/2026

هاوبیر شاباز ئەندامی خۆری نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بۆ نەتەوەی کورد هەیە


#کوردستان

27/01/2026

(( کەزی شەڕڤانان شەرفمانە ))

24/01/2026

بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری گشتی بەرێز ئامینه ئەحمەد و ئەندامانی دەستەی کارای خۆری نەتەوەی کورد بەشداری خۆشیاندانی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address

As Sulaymaniyah