هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری, As Sulaymaniyah.

21/06/2018

بەپەلە
داداگای فیدراڵی عێراق: بڕیاری ژماردنی دەستی بۆ دەنگەكان دەستورییە

20/06/2018

هاوپەیمانی میکانزمی ئامانجە گەورەکە
دەلیل جمال

دوای دەرکەوتەی ئەو ساختەکارییە گەورەو بەپیلانەی ۱۲/ئایار، بەجۆرێک لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی دابەشی دوبەرە کرد، کەئەویش بەرەی ناڕازی و (دەنگ دزراوەکان) بەرەی ڕازی کە سودمەندی ساختەکارییەکەبوون کە بەرەی دەسەڵاتە. خاڵێکی ئیجابی ئەوەبوو کە زۆرێک لە لایەنە ناڕازییەکان کۆدەنگ و پێکەوە ناڕاستەو خۆ بوبونە هاوپەیمان . لەڕاستیشدا دەکرێت چونکە ئامانجییەن نەمانی گەندەڵی و قۆرغکارییە و گۆڕینی سیستمی حوکمڕانییە لە هەرێم ،کە ئەمەش خواستی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە و پشتیوانی ئەم ڕەوت و ئاراستەسیاسییەدەکات.

هەرلەم سۆنگەوەیە فشاری شەقام و خەڵکیش ئەوە بوو کە بۆ قۆناغی ئایندە ئەم هێزانە پێکەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکدا ڕووبەڕووی ئەم دەسەلاتە سەپێن و قۆرغکارە ببنەوە.

بەتایبەت بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکەوەبن و بەرنامەیەکی باش بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لەهەرێم و کۆکردنەوەی دەنگ و ڕەنگەکانی دەرەوەی دەسەلات، ئەم هاوپەیمانییە ،خاڵی ئیجابی ئەوەیە...

۱-پەرتەوازەیی لە بەرەی دیموکراسی و دادپەروەری ناهێڵێت و کۆیان دەکاتەوە، بەئاراستەی خزمەتی هاولاتی .
۲-گێڕانەوەی متمانە بۆدەنگدەرو هیوابەخشینەوە بۆ گۆڕانکاری و بەشداری زۆرینەی خەڵک لەپرۆسەیەکی دیموکراسی کەهەڵبژاردنە.
۳-بەهێزبوونی بەرەی گەل لەبەرانبەر بەرەی دەسەڵات ،کەدەکرێت پێکەوە ببنە هێزی براوەو یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەگەر سەیربکەین بەرەی دەسەلات کۆدەنگ و هاوهەڵوێستن و ڕێککەوتنیان هەیە،هەرچەند لەژێر چەتری هاوپەیمانی نین،بەڵام لەدابەشکاری لەسەروەت وسامان ودەسەلاتی حوکمڕانی هاوپەیمانن و پەرتەوازەیی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەو دەرچەیەیە کە دەبێتە فاکتەری مانەوەو بەردەوامیان.

ئەوخاڵەجەوهەرییەی کە دەسەڵات لێی دەترسێت نزیکی لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی وپارتییە لەیەکتر و ترسی گەورەش لەم قۆناغەدا ،دروست بوونی لیستێکی هاوپەشە لەنێوانیاندا بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەداخەوە ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن کە لایەنە دەنگدزراوەکان نەیان توانی پێکەوە لەهاوپەیمانییەک کۆببنەوەو ئەمەش خواستی دەسەلات و بگرە ئامانجی دەسەلاتیش بوو،کە دەسەلات دەکرێت بەشێوەیەک هەوڵی ئەم ڕێکنەکەوتنەی دابێت و بدات.

بەداخیشەوە خواستی شەقامیش ئەوەبوو کە هاوپەیمان بن لەم قۆناغەدا،ئەوەش ئەگەرێکی دورەو ،پێشموایە گەر میکانزمی دیکە نەدۆزنەوە دەسەڵات سودمەندەو،پێویستە ،لایەنەکانی دەرەوەی دەسەلات چارەسەر بۆ ئەم بێ متمانەی خەڵک بەرانبەر بەهەڵبژاردن بدۆزنەوەو، بەدیلی رێکنەکەوتنیان لە دروستکردنی هاوپەیمانی ،بەیان بکەن، کەدەکرێت پێشوەختە ڕێکبکەون بۆبەرنامەیەکی هاوپەش لە قۆناغی ئایندە چ لەپەرلەمان چ لە حوکمەتی ئایندە و بەرنامەیەکی ڕوون بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی و ساختەکاری و پێکهێنانی حوکمەتی دیموکراس ودادپەروەر،

پێویستە وەڵامی خواستی خەلک بۆهاوپەیمانی ئەو لایەنانە بدرێتەوە،ڕاستە هێزو حیزبی جیان و هەرلایەنەو ئەجندای خۆی هەیە،بەلام هیج لە خواست و ئامانجی هاوڵاتی مەزنترو پیرۆز نییە، هەربۆیە خواستی خەڵک وەلامی دەوێت ...

Photos from ‎هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری‎'s post 20/06/2018

ئەیاد عەلاوی: ھەرگیز قبوڵی ناکەین چاوبپۆشرێت لە چەتەکانی ساختەکاریی

خەندان- دانا تەیب مەنمی

ئەیاد عەلاوی جەختدەکاتەوە ھەرگیز قبوڵی ناکەن چاوبپۆشرێت لە چەتەکانی ساختەکاری کە لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندا یارییان بە ئیرادەی دەنگدەری عێراقی کردووە.

ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەلوەتەنییە، ئەمڕۆ لە چەند تویتێکدا ڕایگەیاندووە نابێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانی ساختەکاری و پێشێلکاری ھەڵبژاردنەکانی ١٢ ی ئایار پشتگوێ بخرێت.

ڕونیشیکردووەتەوە سەرجەم ئەو ڕاستی و ئەنجامانەی لیژنەکە پێی گەیشتووە نابێت پشتگوێ بخرێت و دەبێت بە جدی و واقعیانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراقدا ساختەکاری و پێشێلکارییەکی زۆر ئەنجامدراو بووە و ناڕەزایی چەندین لایەنی کوردستانی و عێراقی لێکەوتەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بریاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە راستییەکان پێکبھێنرێت.

عەلاوی ئاماژەشیکردووە بەوەی چونکە بێدەنگی سەبارەت بەو ئەنجامانە پەیامێکی ڕوون دەدات بە گەلی عێراق کە بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا ھیچ سوودێکی نییە.

" ھەرگیز قبوڵی ناکەین چاوبپۆشرێت لە چەتەکانی ساختەکاری کە لەپێناوی بەرژەوەندی تەسک و پۆستی کاتیدا یارییان کردووە بە ئیرادەی دەنگدەری عێراقی،" عەلاوی لە تویتێکدا وای وتووە.

ھەروەھا ئاشکرایکردووە " ئەمڕۆ گەل و سەرجەم ھێزە ڕەسەنەکان، بەڵکو ھەموو جیھان چاوەڕوانی ھەڵوێستێکی توندن لەدژی ئەو گەندەڵانە و ئەوانەی تێوەگلاون لە سوتاندنی سندوقەکانی دەنگدان و ئەوانەشی لەپشتیانەوە دەوەستن."

20/06/2018

هاوپەیمانی: هیچ بەربەستێک لەبەردەم پێکهێنانی هاوپەیمانی چوار لایەنەکە نیە

بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 38 قەوارە ناوی خۆیان تۆمار کردووە. هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پێی باشە لەگەڵ سێ لایەنە ناڕازییەکەی دیکەی کورستان، هاوپەیمانیێک بۆ هەڵبژاردنی کوردستان پێکبهێن.

عوسمان گوڵپی، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پێی باشە هاوپەیمانی لەنێوان چوار لایەنە ناڕازییەکەی هەڵبژاردن (هاوپەیمانی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و گۆڕان) بۆ پەرلەمانی کوردستان پێکبهێندرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی باسی لەوە کرد، لە کۆبوونەوەی نێوان چوار لایەنەکەدا "بەجدی باسمان لە پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی فراکسیۆن بۆ پەرلەمانی عێراق کردووە و، دوو ئەگەری بەهێزن لە بەردەماندا. هیچ بەربەستێکیش لە بەردەم چوار لایەنەکەدا نەماوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی".

15/06/2018

‏جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز، و خۆتان و کەسوکارتان هەر لە جەژنان بن، بە هیوای جەژنی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل و پاراستنی دەنگەکانی هاوڵاتیان بۆ ئارامی و ئاشتەوایی و چەسپاندنی حوکمڕانی باش و دادپەروەر.
بەرهەم ساڵح

13/06/2018

ئەم فاشیەتە بەرەو کوێمان ئەبات
عەدنان عوسمان

ئەمرۆ لە تی ڤی رەسمی یەکێتیەوە، گوێم لە چەند ئەفسەر و بەناو پێشمەرگەیەک بو، بە نەشیاوترین وشە، دژ بەو لایەنانەی داوای عەدالەت ئەکەن ئەدوان، لەنێو ئەوانیشدا دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح پشکی شێری بەرکەوت لە هێرشی نا ئەخلاقی و ناسیاسیانەی پڕ لە تەشهیر و بوختان و تەخوین. هاتنە دەرەوەی ئەو دەستەواژە قێزەون و مەترسیدارانە لەدەمی کەسانێک کە چەک بەدەستن، کەسانێک کە فەرماندەن و چارەنوسی هەزاران کەسی چەکداریان بەدەستەوەیە، بێ هیچ سڵەمینەوەو بەربەستێک، کوردستان بە گشتی و سلێمانیش بەتایبەتی بەرەو ئاسۆیەکی تەڵخ و تاریک ئەبات.
ئەمرۆ کە گوێم لەوهێرشە پڕ لە رق و بوغزانەبو، بیری ئەو رۆژانەم کەوتەوە کە لە پەرلەمان، دوای روداوەکانی ۱۷ شوباتی ۲٠۱۱، ئێمەی ئۆپۆزسیۆن، بە توندی رەخنەمان لە کابینەکەی د بەرهەم ئەگرت و داواشمان ئەکرد متمانەیان لێ بسەندرێتەوە. ئەو شەوە د بەرهەم تەلیفۆنی بۆ کردم و وتی "بەڕاستی رەخنەکانتان زۆر رەق بو، بەڵام زۆربەی حەق بو، من لە توڕەیی ئێوە تێئەگەم بەڵام لای منیش دیوێکی تری راستی و ئەحداسەکان هەیە".
لای من ئەوە ئاماژەیەکی رونە بە دوو رەفتار و کردار و عەقڵیەتی جیاواز و تەنانەت دژ بەیەک.
فاشیەتێک کە لە پشتی چەتەو مافیاگەلێکەوە لێرە خەریکی تەشەنەسەندنە، رێز بۆ هیچ جیاوازیەک و دیدگایەکی ناکۆک دانانێت و ئامادەیە تەنها بە چەک و تەخوین و سەندنەوەی ناسنامەی نیشتمانپەروەری، روبەروی نەیارە سیاسیەکانی ببێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە هێشتا ئارەقەی پڕ لە شەرمەزاری نیشتمان فرۆشتن و دزی و گزیان لە پرۆسەی دەنگداندا، تنوک تنوک لە ناوچاویان دێتە خوار.
دەبێ هەمو ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر و دیموکراسیخوازێک، ئەو هێرشە ناڕەواو و دور لە هەمو بەهایەکی ئینسانی و نیشتمانی، کە دەکرێتە سەر رابەرانی لیستی نیشتمان و بەتایبەت گۆڕان و هاوپەیمانی و کۆمەڵ و بەتایبەتتر د بەرهەم، ریسوا بکەن و وەک شەپۆلێکی فاشیستی وێنای بکەن و بە هەمو شێوازێکی سیاسی و مەدەنی وقانونی دژی بوەستنەوە.
چارەنوسی ئەم فەریکە فاشیستانەش، بە دڵنیاییەوە هەمان ئەوەی رابەرانی کۆنیان ئەبێت.

Photos from ‎هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری‎'s post 13/06/2018

کۆبونەوەی د.بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی لەگەڵ یان کۆبیش، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری عێراق (یونامی) سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەدوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق.

Photos from ‎هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری‎'s post 12/06/2018

کۆیە بەشداری بەرێز دکتۆر بەرهەم لە پرسەی مامی کۆسرەت ڕەسوڵ .

12/06/2018

داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان تادێت فراوانتردەبێت
ڕاپۆرت: محەمەد ڕەئوف

ئاڕاستەیەك كە كورسی زۆری بەدەستهێناوە هەموو هەوڵێكی بۆ تێپەڕاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەدات، ئاڕاستەیەكی دیكەش هەموو هەوڵێكی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار خستوەتەگەڕ.
بڕیارەكانی حكومەتی عێراق و هەمواری یاساكەی پەرلەمان و تانەو ناڕەزایی زۆرینەی لایەنەكان گومانی زۆری خستوەتە سەر كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان، ئێستا هیچ كەس و لایەنێك لەسەر ئاستی عێراق ناڵێن ساختەكاری نەكراوە، باڵیۆزو نوێنەری وڵاتانی جیهانیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی ساختەكاری رویداوە.
بەڵام هەموو لایەنەكان بەدوای دەرەچەیەكدا دەگەڕێن دۆخەكە تێپەڕێنن، چونكە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و هەرێمایەتی عێراق بەرگە ناگرێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت، دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنیش كارێكی قورسە، لەلایەك رەنگە پشوی گەورە بەدوای خۆیدا بهێنێت، لەلایەكی ترەوە لەڕووی ئابورییەوە پرۆسەكە 500 ملیۆن دۆلاری تێچووەو ئەو بڕە پارەیەش لەم دۆخەدا زۆرە بۆ عێراق كە بە دۆخێكی ئابوری سەختدا تێدەپەڕێت.
لەبەرامبەردا ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لایەنە ناڕازییەكان ئەستەمە بەم ئەنجامانە رازی بن و ئەگەری پشێوی زۆر هەیە، بۆیە ئێستا هەوڵدەدرێت چارەسەرێكی مامناوەند لەنێوان ئەو دوو ئاڕاستەیەدا بدۆزرێتەوە، بەڵام لە حاڵەتی نەبوونی ئەو چارەسەرەدا، داواكاری و ئەگەرەكانی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكان زیاتر دەبێت.
سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆن هەڵبژاردن لە بەغداد نائومێدی لای لایەنە ناڕازییەكان زیاتر كرد، زۆرێكیان كە پێشتر زیاتر جەختیان لەسەر ئەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان دەكرد، ئێستا داوای هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن.
لە كاردانەوەی سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆندا، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی داوای پێكهێنانی حكومەتی كاربەڕێكەر و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات.
عەلاوی لە راگەیاندراوەكەیدا دەڵێت"دەبێت سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی دادوەری و هێزە سیاسییەكان، خۆیان ئامادە بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاربەڕێكەر، كە لەماوەی شەش بۆ هەشت مانگدا كاربكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد".
سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش كە سەركردایەتی هەوڵەكانی پەرلەمانی كرد بۆ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن و ئەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان باسلەوەدەكات" سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆن بەئەنقەست و مەترسیدارە"، بۆیە داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەن، بەتایبەتیش دوای ساغبوونەوەی ساختەكاری و یاریكردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
دەوڵەتی یاسای نوری مالیكیش لە ئێستادا داوای دووبارە هەڵبژاردن دەكات، فەرید ئیبراهیمی ئەندامی پارلەمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند" هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی ئێستای هەڵبژاردنە لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی".
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش شەش لایەنی سیاسی لەیەكەم رۆژی دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەڵگەیان هەیە ساختەكاری زۆر كراوە لەسەر ئاستی هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەكان، بۆیە بە هەژماركردنەوەی دەنگەكان لەڕێگەی دەستیشەوە رازی نابن و داوای دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگدان دەكەن.
لەبەرامبەردا هەریەك لە لیستەكەی موقتەدا سەدر و عەمار حەكیم و هادی عامری، لە هەرێمی كوردستان یەكێتی و پارتی دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەكانن.
لە نوێترین لێدواندا موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر دەڵێت: ئێستا كاتی بونیادانان و ئاوەدانكردنەوەیە، نەك هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە بۆ كورسییەك یان دوو كورسی.
حەیدەر عەبادی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا هەفتەی پێشوو رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن كارێكی نادروستە.

دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن
هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان، لە هیچ دەقێكی دەستور و یاسا كارپێكراوەكانی عێراقدا باس نەكراوە، بەڵام یاساناسان ئاماژە بەوە دەكەن لەئێستادا ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە رەتكرایەوە، ئەوا ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكرێتەوە، یاخود بە یاسایەك لە ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانرێت هەڵبژاردن رەتبكرێتەوە.

بەپێی بۆچوونی تارق حەرب شارەزای دیاری یاسای دەستوری و یاساكان لە عێراق لەبارەی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەڵێت" هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە یاسایە، چونكە بەیاسا كراوەو بۆ هەڵوەشاندنەوەشی پێویستی بەیاسایە.. پەرلەمانی ئێستا بە دەنگی (201) پەرلەمانتار دەتوانێت یاسایەكی نوێ دەربكات، بۆ هەڵوشاندنەوەی ئەم هەڵبژاردنەی ئێستا و دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان".
هاوكات د. لەتیف مستەفا شارەزای دەستور و یاساكان دەڵێت" دوای تاوانی سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، پێموایە تاقە چارەسەر بتوانێ هەردولای ڕازی و ناڕازی قەناعەت پێ بكات و دڵیان پاك بكاتەوە، تەنها بریتییە لە رەتكردنەوەی تەواوەتی ئەم هەڵبژاردنە و پەسەندنەكردنی ئەنجامەكانی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەكە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كۆتایی ئەمساڵدا". سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند كە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایار تەنها لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە
بەپێی هەموو بۆچونەكان ئێستا دادگای فیدراڵی عێراق دەتوانێت هەڵبژاردن رەتبكاتەوە، ئەویش بە رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند" تەنیا دادگای فیدراڵی دەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە".

هاوكات سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندووە" بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق ئێستا لەدەست ئەنجومەنی كۆمسیاراندا نییە و بەڵكو بەدەست ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدراڵییە".
هەندێك پێیان وایە لەدوای سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆنەوە، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن بوەتە ئەمری واقیع و باسلەوەدەكرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت.

12/06/2018

بەرهەم ساڵح چۆن دژی ساختەکاری بوو؟

قسەکردن لەسەرساختەکاری و ساختەکاری و تەزویر هەبووە، بەجۆرێک هیچ هەڵبژاردنێک نەبووە کە ساختەکاری وگزی وتەزویری تێدا ئەنجام نەدرابێت. بەڵام دەنگ دزین بەشێوەیەک تازەیەو شێوازێکی تەواو نەشازە کەلەم هەڵبژاردنی ۱۲/ئایارە کرا، کەدەنگی بەشێک لە هێزەسیاسییەکان دزرا، لەناویشیاندا قەوارەی( هاوپەیمانی) کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات، کە زۆرترین دەنگی دزرا،لەلایەن هێزەدەسەڵاتدارەکانی هەرێم.

دوای دەرکەوتنی ساختەکارییەگەورەکە و مانۆڕی مەدەنی بەرهەم ساڵح بۆگەڕانەوەی دەنگی دزراوی خەڵک و گەڕانەوەی متمانەو ئیرادەی هاوڵاتی بە دیموکراسی و دەنگدان ،پێموایە بەرهەم ساڵح ئەرکی ئەخلاقی وسیاسی و مرۆڤانەی خۆی بەجێگەیاند. بەڵام دەمەوێت بەراوردی ئەم کارەکتەرە بکەم لە دووقۆناغدا کە ساختەکاری کراو هەڵوێستی ئەو چی بوو؟

ئایا بەرهەم ساڵح شەڕی دەنگی قەوارەکەی خۆی کردو دەکات؟

گەر سەیربکەین دەتوانین وەڵامەکە بە نەخێر بدەینەوە،بەجۆرێک بەرهەم ساڵح هەرگیز بە قازانجی خۆیشی لەگەڵ تەزویرو ساختەکاری ودەنگ دزیندا نەبووە، ۲٠۱٤ بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەسەڵات هەوڵی تەزویریدا، کە بەتەزویری ئەلبیسەکە ناودەبرێت، ئەوکات بەرهەم ساڵح لە ناو یەکێتی بوو جێگری سکرتێری گشتی بوو،کاتێک رووداوی ئەلبیسەکە ڕوویدا ،بەرلە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هاتەدەنگ و بەدەنگی بەرز دژی وەستاو بە کارێکی قێزەون و دژی دیموکراسی و هاوڵاتی ناوی برد.نەک ئەوەش بەڵکوو بەهۆی ئەوکارەی چەندکەسێکی ناوحیزبەکەی دەستی لە جێگری سکرتێری گشتی کێشایەوە، ئاخر ئەمە هەڵوێستێکی مەردانەیە،کەمن ئەوانە بتوانن لەو کات و پێگەدا، جورئەتی ئەو هەڵوێستەیان هەبێت.

ئەوکات و ئێستاش دەکرێت بوترێت بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەڵبژاردنی پاک و بێ خەوش بووەو دەبێت، ئێستاش هێندەی هەوڵ بۆگەرانەوەی دەنگی هاوڵاتی بەگشتی دەدات هێندە شەڕی بۆ ئەوەنییە قەوارەکەی چەند کورسی پەرلەمانی بەدەست دەهێنێت،ئەمە هەڵوێستی سەرکردە مەدەنی و دیموکراس خوازەکانە.

لەم قۆناغەدا کە دەبینین عێراق بەسەر بەرەی دەسەڵات کە هێزی چەکەو بەرەی چاکەخوازان کەهێزی مەدەنییە،لەبەرانبەر وەستاون،کەپێموایە بەرهەم ساڵح ئەوفیگەرەبەهێزو گرنگەیە لەپشت هێزەمەدەنی وچاکەخوازەکان وەستاوە و هەنگاوبەهەنگاو لەپێشڕەویدان،بۆ گەڕانەوەی دەنگی دزراوی خەڵک،هەرچەند هێزی دەسەڵات و چەک بەدەستەکان نەوەستاون و بەردەوام خەریکی تێکدان و ئاژاوەی ناوخۆیی و هەڵگیرسانی شەڕن،کەڕاموایە دواجار بەرهەم ساڵح دەتوانێت گرێی ئەم ساختەکارییە بکاتەوە، ئەوەی گرنگە ولاتانی نێودەوڵەتین کەپشتیوانی هێزەمەدەنییەکان دەکەن یان هێزەدەسەلاتدارو چەک بەدەستەکان ؟خۆگەربژاردەکە دووەم بوو عێراق و هەرێم زۆردەگەڕێنەدواوەو بگرە لەقازانجی هیچ لایەک نییە.

هەڵوێستی بەرهەم ساڵح ئەوکات و ئێستاش مایەی خۆش بەختی و هیوایە بۆ هاوڵاتی و پارێزەری دیموکراسی،کەوابوو بەم پێوەرە دەبێت لەپشت کەسانی وەک بەرهەم ساڵح بوەستین ،بۆئەوەی ساختەكاری و تەزویر لەهەڵبژاردن نەبێتە سیستەم و بەرنامەو ئامانجی دەسەڵات و هێزەشکست خواردوەکان ،چونکە دەسەڵات ئێستا مانەوەی لەسەرکات ماوە،هاوڵاتی سزای داون و دەنگیان زۆر کەم و لاوازە،ئەوەی هێشتونییەتەوە ساختەکاری ودزی و تەزویرە، کەپێموایە ئەمەش کۆتایی دێت و هێزە چاکەخوازو مەدەنییەکان سەردەکەون.

بەتایبەت ئێستا کە کارەکتەرێکی بەهێزی ناوخۆی و نێودەوڵەتی وەک بەرهەم ساڵح ڕابەرایەتی دەکات و کاریگەریشی زۆرەو دەکرێت سود لەو پێگەی وەبگرێت، خاڵی بەهێزی هێزەمەدەنییەکان ئەوەیە پێکەوە لەم قۆناغەدا یەک هەڵوێست بن و پشتیوانی کردارەکی بەرهەم ساڵح بن بۆشکانی بتی ستەمکاری و کاڵکردنەوەی تەزویرو ساختەکاری ،بەرهەم ساڵح ئێستا فیگەرێکی بەهێزە بۆ ئەوهێزانە.

هەربۆیە ئێستا فۆکسی دەسەڵات لەسەر بەرهەم ساڵحەو هەوڵی بەلاڕێدا بردنی پرسەکان دەدەن، بەڵام هاوڵاتی دەزانێت ئەوکات سەردەمی تەزویری ئەلبیسەکەو ئێستاش دزینی دەنگی هاوڵاتی هەردژتان بووەو پێچەوانەی بیرو ئاراستەی ئەو گروپانە بووە کە یاری بە ماف ودەنگی خەڵک دەکەن.

12/06/2018

هاوپەیمانی: لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكاندا نین

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری داوا دەكات پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێم متمانە بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن بگەڕێندرێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئەنجام دەدات كە بڕیارە 30ی ئەیلول بەڕێوەبچێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان یەكێتی‌و پارتی لە هەوڵی دواخستنیدان.

عوسمان عەبدوڵڵا گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری بە (خەڵك)ی راگەیاند، دەبێت ئەم هەڵبژاردنەی عێراق متمانەی بۆ بگەڕێتەوەو كارێك بكەین جارێكیتر هەڵبژادنەكان ببنەوە شوێنی هەڵسەنگاندنی حزبەكان‌و لەگەڵ ئەوەشدا نین هەڵبژاردنەكان دوابخرێن، چونكە ئەوە دەبێتە دووەم جار.

وتیشی “بەدیلی هەڵبژاردن چییە لەم وڵاتە؟ ئەوەی گرنگە دەبێت گرەنتی نەبوونی ساختەكاری بدرێت‌و حزبەكان بەخۆیاندا بچنەوە بۆ ئەوەی سندوقەكانی دەنگدان بكەنە وێستگەی هەڵسەنگاندن بۆ خۆیان‌و ئەو هێزانەشی دەدۆڕێن ئەنجامەكان قبوڵ بكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەم وڵاتە پەكی نەكەوێت‌و متمانە بۆ هەڵبژاردن بگەڕێتەوە لەگەڵ دواخستنی هیچ هەڵبژاردنێكدا نین‌و تەمەنناشمان دەكرد پێشتر لەكاتی خۆیدا بكرایە.

لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی ئاشكرایكرد، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكاندا لەكاتی خۆیدا هەڵوێستمان دەبێت، چونكە تا ئێستا هیچ هێزێك بە رەسمی بانگەشەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان نەكردووە.

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

As Sulaymaniyah