hiwa hospital

hiwa hospital

Share

255

01/04/2026
04/02/2026

نەخۆشخانەی هیوا💐💐لە ساڵی 2025دا سێ هەزار و 145 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراوە
" تووشبوی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و ناوەڕاستی عێراقیشی تیادایە"
داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین
درەو:
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین و هیوادارین حکومەتی هەرێمی چارەسەری پێویست بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دابین بکات.
داوا لە سەرمایەداران دەکەم نەخۆشخانەیەک بۆ ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە بکەنەوە کە توانای داراییان باشە، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەو نەخۆشانە بێت کە باری داراییان باش نییە و لەوێ چارەسەر وەربگرن.
تائێستا دەرمانی قاچاغ دێتە سلێمانی و عیراقەوە، بەڵام هەندێک دەرمان هەیە دەرمانی باشن بۆیە قاچاغن، چونکە رێککاری داخڵبوونیان بۆ نەکراوە، جۆرێکی تری قاچاغی دەرمان هەیە کە دەرمانەکە فەیکە.
-لە ساڵی 2019دا دوو هەزار و 675 حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.
-لە ساڵی 2023 سێ هەزار و 285 حاڵەت هەبوون واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە.
-لە ساڵی 2024دا سێ هەزار و 310 کەس بە تووشبووی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشانکراون.
-لە ساڵی 2025 دا سێ هەزار و 145 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراوە، كە تووشبوی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و ناوەڕاستی عێراقیشی تیادایە.

08/01/2026

هەمیشە سەرکەوتوبیت د.کتۆرەگیان کوردی | عربي
بە خۆشحالییەوە بەشداربووم لە کۆنفرانسی ساڵانەی (چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک) لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ولایەتی (تێکساس) لە شاری (سان ئەنتۆنیۆ)، ساڵانە ئەنجامدەدرێت تێیدا چەندین توێژینەوەی زانستی نوێ پێشکەش دەکرێت لە سەرانسەری جیهاندا ، هاوکات خستنەڕووی نوێترین چارەسەرییەکانی (شێرپەنجەی مەمک ) .
ناونیشان : سلێمانی
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
‎ژمارەی پەیوەندی کلینیک : 07734425666 –07707240505

-------------------------------

بِسُرورٍ شاركتُ في المؤتمر السنوي (لعلاج أمراض سرطان الثدي) في الولايات المتحدة الأمريكية بولاية (تكساس) بمدينة (سان أنطونيو). يُعقد المؤتمر سنوياً ويُقدَّم فيه العديد من الأبحاث العلمية الجديدة من مختلف أنحاء العالم، إلى جانب استعراض أحدث علاجات (سرطان الثدي).

العنوان: السليمانية
المستشفى الطبي لمدينة أنوار شيخ
أرقام اتصال العيادة: 07734425666 – 07707240505

#شێرپەنجە #سرطان #چارەسەر #سڵێمانی #ساڵی٢٠٢٦

25/11/2025

سوپاس بۆخوای گەورە ئەمڕۆ بەشدار بووین لە مەراسیمی بەدەست هێنانی بڕوا نامەی ماستەر لە نەخۆشیەکانی شێرپەنچە بە پلەی (نایاب) دکتۆرە (ئەژین علی) بەسەرپەرشتی ((Hazha Abdulla ))
لێرەوە وێڕای پیرۆزبای نزای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازین و دڵنیایین لە بەڕێزیان بەو پلە بەرزە کە هەمیشە خزمەتێکی لە ڕادەبەدەری نەخۆشانی شێرپەنجەی کردووە لەمەو دووا بەردەوامی زیاتریان هەبێت بە پلەی زانستی بەرزەوە
دووبارە پیرۆزبای بێ پایانمان بۆ دکتۆرەی ئازیز .

05/11/2025

ئەوەی لە هەمووان سادەتر و جوانتر مامەڵە دەکات
لە هەمووان پڕ عیلمتر و زیرەکترە ،
ئینسان هەتا ڕۆشەنبییرتر بێت سادەتر و بەرێزترە بەرامبەر خەڵک

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

09:00 - 17:00