04/06/2026
نازانم وەزارەتی دارایی هەرێم خۆی نەزانە یان خەڵکی پێ نەزانە؟
ئاخر تەنها داهاتی ئەو (٥٠) هەزار بەرمیل نەوتەی کە ڕۆژانە عێراق دەیدات بە هەرێم بۆ بەکارهێنانی لە ناوخۆ نزیکەی (١٥٠) ملیۆن دۆلارە لەمانگێکدا ئەگەر بەنرخی برێنت حسابی بکەین کە بۆ هەر بەرمیلێک دەوری (١٠٠) دۆلار و هەندێ جار زیاترە
تەنها داهاتی هاتوچۆ زیاترە لە (١٥٠) ملیار دینار ئەی داهاتی کارەبا و باج و گومرگەکان و …هتد ؟
بەڵێ ئەو داهاتە بە کەسی کراوە و دراوەتە کەرتی تایبەت و دەڕوات بۆ گیرفانی چەند کەسێکی دیاریکراوی ناو دەسەڵات و ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەت، بۆیە باشترە وەزارەتی دارایی بێ ئاگایی خۆی لەداهاتی هەێم ڕابگەیەنێت نەک بێت سەرسەختانە بەرگری لە شتێک بکات کەخۆی نازانێت بۆ کوێ دەچێت و ببێتە پارێزەری دزە گەورەکان چونکە دڵنیام خۆشیان باوەڕیان بە قسەکانیان نیە چ جای خەڵک و نوخبەی سیاسی.
کاوە عەبدولقادر _ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ
04/06/2026
"کاتێک عێراق مووچە دوادەخات حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت ئەمە جۆرێکی ترە لە ئەنفال، بەڵام خۆیان مووچەی 70 حەفتا هەزار گرێبەستیان نەداوە کەلەسەر داهاتی ناوخۆیە، ئەی ئەمەی ئێوە چیە نیشتمان پەرورەرییە؟"
ئەکبەر غەریب - پەرلەمانتاری نەوەی نوێ
03/06/2026
مژدە مەحموود - پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق: فەلسەفەی گرانکردنی نرخی کارەبا ئەوە بوو خەڵک 24 کاتژمێر کارەبای هەبێت و پێویستی بە مۆلیدە نەمێنێت، بۆیە نرخەکەتان لە 18 دینارەوە کردە سەدان دینار
03/06/2026
جگە لە هاوڵاتیانی هەردوو قەزای کۆیە و تەق تەق کە کەمترین کاتژمێری کارەبای بەناو ٢٤ کاتژمێرییان پێدەدرێت، تەنانەت کاسبکارانی ناوچە پیشەسازیەکانی سنورەکەش بێ کارەبا بوونە کە کار و پیشەیان لەسەر کارەبا دەڕوات لەکاتێکدا پێش کارەبای ٢٤ کاتژمێری کاتژمێرکانی پێدانی کارەبایان لە ئێستادا باشتربوو.
پێویستە چارەسەری بەپەلە بۆ دۆخی کارەبا لەسنورەکە بکرێت، بەتایبەت ناوچە پیشەسازییەکان ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات کار و پیشەی پیشەوەران دەوەستێت.
خالید محەمەد _ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ
02/06/2026
بۆ ئەم مانگە دوو ئیشی سادەیە بیکەن با مووچە لە کاتی خۆی بێتن
وەک ئاگادارن حکومەتی عێراق و بەتایبەتی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بریاریداوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق لەکاتی خۆیدا دێت و دابەش دەکرێت، ئێستا دوو هەنگاوی ئاسان هەیە کە وەزارەتی دارایی بیگرێتەبەر ئەویش ناردنی لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە (میزانیە مراجعە)یە زۆر گرینگە هەرێم پێش(١٠) ئەم مانگە ئەم دوو هەنگاوە جێ بەجێ بکات کە ئیشی کەمتر لە سێ رۆژە بەلام ئەگەر حکومەتی هەرێم دوایبخات و پێش ئەو وادەیە نەینێرێت ئەوا ناردنی مووچە دوا دەکەوێت ئەوەی تایبەتە بەداهاتی نانەوتی عێراق خۆی لە پارەی مووچە دەیگێرێتەوە فەرموون دارایی هەرێم ئەمرۆ (٢) مانگی شەشە ئەو هەشت رۆژەتان لەبەردەمە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە بنێرن.
دێکۆ فاروق جمیل _ ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ
02/06/2026
سروە عەبدولواحید لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی عێراق کۆبوەوە و جەختی کردەوە لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا
02/06/2026
هات.. سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگە لە کۆبوونەوەی حکومەتی عێراق، داوایکرد مووچەی مانگی شەشی هەرێم لە وادەی خۆیدا بنێردرێت
01/06/2026
ببورن ماوەیەکە بە هۆی حاڵەتی تەندروستی خێزانمەوە لێتان دورم، دوعای خێرمان بۆ بکەن و خوای گەورە خۆتان و کەسوکارتان سەلامەت بکات .
شاسوار عەبدولواحید _ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
01/06/2026
ببورن ماوەیەکە بە هۆی حاڵەتی تەندروستی خێزانمەوە لێتان دورم، دوعای خێرمان بۆ بکەن و خوای گەورە خۆتان و کەسوکارتان سەلامەت بکات .
01/06/2026
ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ زیاتر لە دە ساڵ ستەمێکی گەورەیە لە فەرمانبەران دەکرێت و وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ یەکێک لەو کارە جدیانەی لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئیشی لەسەر دەکەین گەڕاندنەوەی ئەم مافەیە بۆ فەرمانبەران.
لەکاتێکدا ئێستا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە بەغداوە دەنێردرێت، بەرپرسانی هەرێم خەمی ئەوە ناخۆن پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە، ئەی ئەگەر موچەکە لە هەرێم بدرایە دەبوو چیان بکردایە؟
ئازاد کەریم - پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان