31/12/2025
سڵاو
بەبۆنەیی سەریی ساڵەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی کارمەند و سودمەندانی ماڵی بەساڵاچووان ئەکەم ساڵێکی پڕ لە خۆشی و یادگاریمان هەبوو هەمووان دەس لە ناودەس توانیمان خزمەتێکی بێهاوتابکەین بە بەساڵاچووان هیوادارم هەموو ساڵێکتان خۆشی و ئارامی بێت لە خوایی گەورە داواکارم سەربەرز و سەرفرازبن لە کارەکانتاندا
بەرێوبەر و هاورێتان
بەناز کریم
13/12/2025
🔻ئەحمەد سەردار ژاژڵەیی لە پەیجی گوندی ژاژڵە ئەم پۆستەیی بڵاوکردۆتەوە
ئێستا ڕۆژ بەڕۆژ تەندروستی کاک عوسمان بەرەو باشتر دەڕوات و زۆر ئاسودەیە بەم ژیانە نوێیەی تێدایەتی ...
ئێستا کاک عوسمان لە خەڵوەتگەی پیرییە و خزمەتێکی زۆر باش دەکرێت من سوپاسی کوێستان خان دەکەم ستافێکی زۆر باش و لێهاتووی داناوە ئەم ماوەیە بەردەوام لەگەڵ کاک عوسماندا بوم بۆیە دەتوانم شایەتی بدەم بۆ ئەم دنیا و ئەودنیا کارمەندانی خەڵوەتگەی پیریی لیهاتوو زۆر کارامەن لەو بوارەی بۆیان دانراوە بۆ نمونە ئەو کارمەندەی کە خواردنیان بۆ ئامادە دەکات بە جەدۆلە ناوی خواردنەکانیان بۆ نوسیون خواردنەکان هەمە جۆرە و هەر ژەمەی خواردنێک و زۆر بەجوانی ئامادەی دەکەن و پێشکەشی ئەندامانی خەڵوەتگەی دەکەن کارمەنێکی تر تایبەت بە شۆرین و جڵ گۆڕین و پاکردنەوەی ژوری خەوتن.
جگە لەوەی هەموو ژورەکان بە کامێرای چاودێری تەنراون کارمەندی تایبەتیان هەیە ٢٤ سەعات چاودێریان دەکات بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و سەروو خۆی ئاگادار دەکات.
دکتۆر و کارمەندی تەندروستی تایبەتیان بۆ دانراوە بەردەوام ئاگاداری وردی ئەندامانی خەڵوەتگەن و جگە لە دابین کردنی کارەبا و ئاوی گەرم ٢٤ سەعات و هەموو پێداوستیەکی سەرەتایی ژیان.
توێژەری دەرونی تایبەتیان بۆ دانراوە ڕۆژانە و هەفتانە چاوپێکەوتن دەکات لەگەڵ ئەندامانی خەڵوەتگە قسەیان بۆ دەکات و باری دەرونیان هەڵدەسەنگێنێت.
بەڕێوبەری خەڵوەتگە ڕۆژانە سەردانی هەموو ژورەکان دەکات و بەدواداچونی ورد دەکات بۆ هەموو کێشەکان ئەگەر کارمەندێک مامەڵەی باش نەبێت سزا دەدرێت ڕاستەوخۆ ئەمەش وای کردوە کار و بارەکان زۆر بەباشی و وردی بچێتە پێشەوە.
دەتوانم بڵێم زۆرکەم هەیە لەماڵی خۆیدا ئاوا خزمەت بکرێت ....
وەک خۆم لە نزیکەوە زۆر سوپاس و ڕێزم ئاڕاستە کردن یەک بەیەک لە کارمەند هەتا بەڕێوبەر جگە لەوەی ئەرکێکی حکومییە بۆیان دانراوە بەڵام بەڕاستی ئەم کارەی ئەوان پاداشتێکی نەبڕاوەی هەیە لای خودای گەورە چونکە هەر ئەندامێکی خەڵوەتگە ژیانی پڕیەتی لە دەیان چیرۆکی خەمگین ئەمان بۆیان بونەتە فریاد ڕەس و وەک کەس و کاری خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن دوبارە و دەبارە سوپاس و ڕێزی تایبەت بۆیان لەخوای گەورە داواکارم سەربەرزی دنیا و قیامەتیان بکات ....
وێنەکە/ ئەمڕۆیە کوێستان خان لە نزیکەوە سەردانی خەڵوەتگەی پیری کرد و چاوی کەوت بە کاک عوسمان و کاک عوسمان زۆر خۆشحاڵ و ئاسودە بوو بەم بەسەر کردنەوەیە
دوبارە زۆر سوپاس و ڕێزی تایبەتم هەیە بۆ کوێستان خان بەڕاستی هەڵوێستەکەی ژیانی کاک عوسمانی گۆڕی من وەک خۆم بۆ ئەم هەڵوێستەی چەندێک سوپاسی بکەم هێشتا بەکەمی دەزانم بەس من دەزانم چەندێک بە دڵسۆزی و بە کردار لەسەر خەت بوو لەگەڵم ئەوەی پێوست بوو بۆی کرد ...
خزمەتکاری ژاژڵە و ژاژڵەیەکان
ئەحمەد سەردار ژاژڵەیی
11/12/2025
خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ماڵی بەساڵاچوانی سلێمانی لەشارەدێی سیتەک بهسهر كردهوهو له نزیكهوه بهدواداچوونی بۆ ژیانی سودمهندان كردو گوێی له كێشهو گرفتهكانیان گرت وە لە نزیكهوه ئاگاداری كاروباری بهڕێوهبردنی ڕۆژانهی ماڵهكه بوو دهستخۆشی له بهڕێزان خاتوو بەناز کەریم بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچووان و سهرجهم ستافو كارمهندان كرد كه بهشێوهیهكی شایسته ئهركهكانیان جێ بهجێ دهكهنو كاری ڕۆژانهی ماڵهكه بهڕێوهدهبهن.
27/11/2025
سەردانی ( بزاڤی ئاشتی بان ) بۆ ماڵی بەساڵاچوونی سلێمانی
ئاهەنگێکی خنجیلانەیان ڕێکخست بۆ بەساڵاچووان هاوکات سوپاس ڕێزلێنان بەخشرا بە بەرێوبەریی ماڵی بەساڵاچووان خاتو ( بەناز کریم ) لە پایی ماندوبونی لە ماڵی بەساڵاچووان
14/10/2025
شەممە 11ـــی گەڵاڕێزانی2025
گەشتـــــــــی ماڵی بەساڵاچـوان بۆ سەیرانــــــــگای کونەماسی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ سودمەندان بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاس و دەست خۆشی لە لێپرسراوی ماڵــــــــی بەساڵاچوان خاتوو /بەناز کریم/ و توێژەران و یەك بەیەکی فەرمانبەرە دڵسۆزەکانیان دەکەین دەستان خۆشبێت هەموو کاتێک لە خۆشی و شادی دابن
وەرگیراوە
26/09/2025
بۆ بەرز ڕاگرتنی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بۆنەیەکی تایبەت بۆ ماڵی بەساڵاچوان بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 24ـی 9ـی 2025، بەئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، مافپەروەر هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتو بەناز کەریم بەرپرسی ماڵی بەساڵاچوان، بەرپرسی شارەوانی سیتەک و بەرێوبەریی هاتوچۆیی سیتەک و ژماەیەک لە کارمەندان، مەڕاسیمێکی تایبەت بە مانگی مەولود بەڕێوەچوو.