16/11/2023
زانكۆی سلێمانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەكاتەوە - زانکۆی سلێمانی
بە بۆنەی یادی 239 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی "شاری هەڵمەت و قوربانی"، بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و شێخ جەعفەر شێخ
15/11/2023
زانیاریەکان لەسەر سکۆلارشیپی وڵاتی هەنگاریا، کەلەچەند ڕۆژی داهاتودا وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرج و پێداویستیەکانی پێشکەشکردن ڕا ئەگەیەنێت
STIPENDIUM HUNGARICUM application has started!
👉 You can apply here: https://apply.stipendiumhungaricum.hu/
Application deadline: 15 January 2024, 2 pm (CET)
See the Call for applications here: https://stipendiumhungaricum.hu/apply/
09/11/2023
رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 6 / 11 / 2023 بەشداری کردنی (پ.ی.د. هێمن غازی زاهیر ) مامۆستا لە بەشی زانستی ئاژەڵ لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی -زانکۆی سلێمانی وەکو ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی نامەی تێزی دکتۆرا ی خوێندکار (محمد تحسین محمد) لە زانکۆی تکریت کۆلێجی کشتوکاڵ.
04/11/2023
خشتەی وانەکانی هەفتە
بەشی زانستی ئاژەڵ
کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
26/10/2023
سڵاو بەڕێزان؛
ئاگاداری مامۆستایانی بەرێز و خوێندکارانی ئازیز ئەکەینەوە کە ڕۆژی یەک شەممە دەوام هەیە و غیابات وەردەگیرێت، وە غیاباتی خوێندکاران ئاڕاستەی تۆماری کۆلێژ ئەکرێت ... هەر سەرکەوتوو بن.
ڕاگرایەتی کۆلیژ
25/10/2023
سڵاو بەرێزان پاش رێزی زۆر
خشتەی وانەکانی هەفتەی
بەشی زانستی ئاژەڵ
25/10/2023
ئاگاداری بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی - زانکۆی سلێمانی
ئاگاداری سەرجەم وەرگیراوانی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی سلێمانی دەکەین کە ڕۆژی یەک شەممە ۲۰۲۳/١٠/٢٩، پەیوەندی بکەن بە بەش و کۆلێژەکانیان
25/10/2023
ڕوونکردنەوەی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ - زانکۆی سلێمانی
ڕوونکردنەوەی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٢٥ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتا
19/10/2023
Apply for studies in 2024/25 in Hungary with the Stipendium Hungaricum Scholarship! - Study In Hungary
The aim of the Stipendium Hungaricum Scholarship is to attract top foreign students from all aroun...
19/10/2023
سەنتەری ڕاهێنان و شیکاری داتاکان لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان دەکرێتەوە. - College of Agricultural Engineering Science
لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە ئامانجی زیاتر گرنگی دان بە پێشخستنی لایەنی زانستی و کاری شیکاری و پێشکەشکردنی ئەنجامێک
17/10/2023
From the American Dairy Goat Association (ADGA).
https://adga.org/about-us/dairy-goat-well-being/
15/10/2023
هەواڵێکى گرنگ بۆ فێرخوازان لە هەرێمى کوردستان ...
وەزارەتى خوێندنى باڵا (٧٠) کورسى وەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنى (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی روسیای فیدراڵ ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی روسیای فیدرال (٧٠) کورسی خوێندنى وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەکات؛ دەتوانن لە ڕێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن: (https://education-in-russia.com )
1 . مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکى حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٥ کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشى کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٠ کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەى کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستیان لە %٧٥ کەمتر نەبێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
2 . بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
3 . بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
- تێبینیە گشتیەکان:
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com )، وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکى لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم بەسەتەرەى خوارەوە پر بکاتەوە (https://scholarship.digital.gov.krd/ #/login).
• هەر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بروانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.