KPSA "کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان"

KPSA 
"کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان"

Share

دەرچوانی زانستە سیاسیەکان و دبلۆماسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان.
بەکالۆریۆس - ماستەر - دکتۆرا.

07/07/2024

بەردەوامین لەئەرک و هەوڵەکان.

24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی ( یەکتا پەرستانى دەرزى)

لێکۆڵینەوەیەکى مێژوویى ئایینیى سیاسییە دەربارەى یەکتاپەرستانى دەرزى، ئەم بابەتە بەسەر سێ تەوەردا دابەش دەبێت. تەوەرى یەکەم، باس لە زاراوەى دەرزى و مێژووى دەرکەوتن و ڕاستى ناوەکەیان و ئاستى پەیوەندییان بە گەلى کوردەوە دەکات. تەوەرى دووەم، ئاماژە بە بیروباوەڕە فەلسەفییەکانیان و ئەرکە ئایینى و چینەکانى کۆمەڵگە و هەڵسەنگاندنى یەکتاپەرستانى دەرزى لە ڕوانگەى ئیسلامەوە دەکات. تەوەرى سێیەمیش، باس لە ڕۆڵى سیاسى و کاریگەریى ئەمان لە جەنگى ناوخۆى لوبنان و ناوچەکە دەکات.

https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151621525977

Photos from ‎KPSA 
"کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان"‎'s post 24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی (نالى-دانتێ؛ وێکچوونێکى فرەڕەهەند)

ئەمە بابەتێکى ئەدەبى بەراوردکارییە، کە باس لە لێکچوونى نەهامەتى ژیان و خۆشەویستى و شاکارە ئەدەبییەکانى دوو کەڵە شاعیرى مەزنى گەلى کورد و گەلى ئیتالى دەکات، کە چەسپێنەرى شێوەزمانى ناوخۆى کوردى سۆرانى و ئیتالى لۆکاڵى بوون لە پەیڤینى هۆنراوەکانیاندا. بێگومان، هیچ کام لەم دوو هۆنەرە ئاگادارى یەکتر نەبوون و تەنانەت هاوسەردەمى یەکتریش نەبوون. بەڵام شێوازى بیرکردنەوە و هەڵوێستى نیشتمانییان و داکۆکیکردنیان لە شێوەزمانى ڕەشۆکى نێوخۆ و بەرەنگاربوونەوەى تەقلید و ژیانکردن و خۆشەویستییان، کۆلکەى هاوبەش و بەیەکگەیەنەرى هەردووکیانن کە من خستوومنەتە بەر دیدەى خوێنەران.

https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151628525981

Photos from ‎KPSA 
"کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان"‎'s post 24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی (دەرزى، فەلسەفەیە یان بیروباوەڕ؟ )

ئەم پەرتووکە باس لە بیروباوەڕى یەکتاپەرستانى دەرزى دەکات کە بە هەڵە بە (دورزى) ناودەبرێن و لە وڵاتانى لوبنان و سووریا و ئوردون و فەلەستین و هەندەران نیشتەجێن. ئەوەى گرنگە لێرەدا باس بکرێ ئەوەیە کە ئایا بیروباوەڕەکەیان بە تەواوى ئایینییە، یان بەهۆى کاریگەربوونیان بە فەلسەفەى یۆنانى و هندى و فارسى و فەلسەفە دێرینەکان، باوەڕى ئایینى و فەلسەفەیان تێکەڵ بە یەک کردووە؟ وەلێ سەربارى ئەوەى کە خۆیان بە موسڵمان دادەنێن، ئایا ئایینى ئیسلام چۆن دەڕوانێتە ئەم گرووپە یەکتاپەرستە؟

https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151622525978

24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی (ئەگەرى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى کوردى و مەترسییەکانى )
ئەم بابەتە باس لە ئەگەرى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى کوردى و ئەو مەترسییانەى وەک دەرەنجامێکى چاوەڕوانکراو ڕووبەڕووى دەسەڵات و کۆمەڵگەى کوردى دەبێتەوە دەکات. هەڵبەت لە ڕووى یاسایى و سیاسى و ئەکادیمى بابەتەکە خراوەتە ڕوو، سەربارى ئەوەى ئایا ئەگەر هەرێمى کوردستان نەوت ڕەوانەى بازاڕەکانى دەرەوە بکات بەربەستەکان چین، لە کاتێکدا خاکى هەرێم خاکێکى داخراوى دوورە دەستە لە دەریاوە.
https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151624525979

Photos from ‎KPSA 
"کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان"‎'s post 24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی ( ڕۆشنبیر دەسەڵات ژینگە)

ڕۆشنبیر دەسەڵات ژینگە
ئەم بابەتە بە گشتى دەبێتە دوو تەوەر، یەکەمیان باس لە پێناسەى ڕۆشنبیرى و ماهییەتى ڕۆشنبیر دەکات لە کۆمەڵگەیەکدا کە دەسەڵاتخوازى و گەندەڵى و نەبوونى ئازادى تیادا بەربڵاوبێ و کەسى ڕۆشنبیر خۆڕاگر و خۆدۆڕێن نەبێت و داکۆکى لە دەنگى ئازادى مرۆڤەکان بکات. تەوەرى دووەم، باس لە ڕۆشنبیرانى کورد دەکات لە سایەى دەسەڵاتى کوردیدا، وێڕاى هەڵاوێردى ڕۆشنبیرى زرنگ و ڕۆشنبیرى حزبى.

https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20180416162039103749

Photos from ‎KPSA 
"کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان"‎'s post 24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی ( بەرهەمهێنانی ڕووخێنەری بیروباوەڕ (ویست) )

کوورتەى ئەم بابەتە، پێناسەى ئایین و سیاسەت و فەلسەفە لەخۆدەگرێ، سەربارى کاریگەرى ئەرێنى ڕەخنە و نەرێنى موقەددەسکردن. ئەمە باس لە هەوڵى مرۆڤەکان بۆ گۆڕانکارییەکان دەکات. گەر دەسەڵات داکۆکى بەرژەوەندى خۆى و بیرۆکەى موقەددەسەکان و هێشتنەوەى بارودۆخى باوى کۆمەڵگە بکات، ئەوا ڕەخنەگرتن لە ستەم و دەسەڵاتى کۆنەپارێز و باوەڕى کۆن، گەورەترین شۆڕشە و هاندەرى گۆڕان و ڕووخانى ڕژێمەکانە. هەر بۆیە ئیرادە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانى ڕووخێنەرى بیروباوەڕەسواوەکان، بۆ ئەوەى بتوانرێ لەسەر داروپەردووى باوەڕە کۆنەکانى کۆمەڵگەى تەقلیدى، کۆمەڵگەى پێشکەوتووى زیندوو بوونیادبنرێتەوە.
https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20220729002557425185

24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی ( کەلتوور؛ پرۆژەیەکى کوردیى خەیاڵئامێز)

پێدەچێت کەلتوور هیچى لە چەمکى ناسیۆنالیزم کەمتر نەبێت لە ناساندنى شوناسى نەتەوەییدا. گەلى کورد لەبەر ئەوەى تا ئێستا بە دەوڵەتى نەتەوەیى و پڕۆژەى ناسیۆنالیزمى ڕاستەقینە بۆ بەئەنجام گەیاندنى ئەو پرسە نەگەیشتووە، کەلتوور گرنگترین کارەکتەرە بۆ پارێزگاریکردن لە خاک و زمان و شوناس و مێژوو و ئایین و داهاتووى. کەواتە کەلتوور پارێزەرى بوونى تاکى کوردە، هەر کەلتوورە کە وەک پڕۆژەیەکى نەتەوەخوازى ڕۆڵ لە بووژاندنەوەى هەستى نەتەوایەتیمان دەگێڕێ. گەر لە ئێستادا باسکردن لە دەوڵەتى کوردى و چنینەوەى بەرهەمى ساڵانى شۆڕش و کوردەوارى و پڕۆژەى نەتەوەیى ئەستەمبێ، ئەوا خەیاڵکردنى ژیانێکى سەرفراز و ئاییندەیەکى گەش و شوناسێکى نەتەوەیى وەک پڕۆژە، پێناچێت ئەستەم بێ.
https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151626525980

15/06/2024

چەژنتان پیرۆز بـێت
بەهیـوای ژیانێکی باشتر و دوور لەنەهامەتـی.
هەموو ساڵێک بەلەشساغی و دڵخۆشیەوە جەژن بەڕێبکەن.

Photos from ‎KPSA 
"کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان"‎'s post 07/06/2024

نوێترین بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی (چەمكی شۆڕش وكۆمەڵگەی كوردەواری) بە چاپ گەیشت.
لينكى داونلودكردن :https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1...

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

گەرەکی مامۆستایان/بەرامبەر یەکێتی مامۆستایان
As Sulaymaniyah
46001