21/06/2025
هەڤالانی تێکۆشەر،یەکێتییە دڵسۆزەکان، ئەندامانی مەکتەب و کادرو کارمەندان و پێشمەرگەکانی مەکتەبی ڕێکخستن
:دوای سڵاو،
بە پێویستی دەزانم لە ناخی دڵمەوە سوپاسی خۆم ئاراستەی یەکە بە یەکەتان بکەم، کە لە ماوەی 3ساڵ زیاتری پێکەوە کارکردنمان، هەریەک لە ئاست و بەگوێرەی پێگە وتوانای خۆی، هاوکار بوو لە جێبەجێکردن و سەرخستنی بەرنامە و ئەرکەکانمان لەمەکتەب.
هەڤالانی بەڕێز، دڵسۆزی و روحیەتی کارکردن بەیەک تیمی و سەرخستنی ئیرادەی کارکردنمان پڕ بایەخ و ئەزموونێکی گرنگ و سەرکەوتووی کاری ڕێکخراوەییمان بوو، بۆیە ئەمەوێت ئەوەتان پێبڵێم، ئێستا کە من بۆ ئەرکێکی تری یەکێتییەکەمان راسپێراوم، سوپاسگوزارم و پێزانینی هەمیشەییم بۆئیوەی ئازیز هەیه، دڵنیام ئەوەی کردمان و بەدەستمان هێنا ماندووبوونی هەمووتان و ئەو روحییهته جوانە بوو، کە بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەمان وئامانجە دوورو نزیکەکانی یەکێتیی هەمووان پێی گۆشکراوین.
دووبارە ڕێزو خۆشەویستی و سوپاسم بۆ هەمووتان.هەر شاد و سەربەرز و سەركەوتووبن.
سەرکەوت زەکی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ك).
15/06/2025
کوردی | عربي | ENG
ئیدانەی ئەو هێرشانەی سەر ئێران دەکەین کە بوونەتە هۆی زیادکردنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەهەمانکاتدا پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عیراقیشە.
ئەم کارانە بنچینەکانی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان لاوازدەکەن و دەبێتە هۆی ئەوەی مەترسییەکی زیاتر بخاتەسەر ئەو بارودۆخە هەستیارەی کە لە ناوچەکەدا هەیە.
ئەمەی ئێستا روودەدات تەنها کارێکی بێباکانە نییە، بەڵکو بەئامانجگرتنی بەئەنقەست و پەکخستنی ئەو دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییانەیە کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکردوون.
هەوڵەکانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی هاوسەنگ و سەقامگیر، لەڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە بوونەتە هۆی دانانی بناغەیەک بۆ بەرەوپێشچوون بۆ داهاتوو، ئەم کارانەش هێرشێکی راستەوخۆن بۆسەر ئەم هەوڵانە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە بەتایبەت سڤیلەکان، کە بەم ئازارە قورس و سەختەدا تێپەڕدەبن.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی راستەوخۆ بنێت بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر. خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئاشتییەکی هەمیشەیی هەیە ئەمەش تەنها لەرێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە دەستدەکەوێت.
جەخت لەوەش دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان ئارام و سەقامگیر بێت و بە ئاشتی بمێنێتەوە. هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ دڵنیابوونەوە لە پارێزگاریکردن لە خەڵکەکەمان و ئەو سەقامگیرییەی کە زۆر بە جددی کارمان بۆ کردووە، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە ئاڵۆزی چواردەوری گرتووین.
نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
----------------
ندين الهجمات التي طالت الجمهورية الإسلامية الإيرانية والتي أدت إلى ازدياد التوتر في الشرق الأوسط كما أنها انتهاك صارخ للسيادة العراقية في الوقت نفسه.
هذه الاعمال تزعزع أسس القوانين والاعراف الدولية وستؤدي إلى زيادة المخاطر على الوضع الحساس الذي تشهده المنطقة.
إن ما يجري الآن ليس عملًا غير مسؤول فحسب، بل هو استهداف مقصود وتعطيل للمبادرات الدبلوماسية التي بدأها الرئيس دونالد ترمب.
إن مساعي إدارة الرئيس دونالد ترمب لشرق أوسط متوازن ومستقر عبر الحوار أدت إلى وضع حجر الأساس للسير قدما نحو المستقبل، ولكن هذه التصرفات تعد استهدافا مباشرًا لتلك المساعي.
نقدم تعازينا لذوي الذين لقوا مصرعهم خلال تلك الهجمات ولا سيما المدنيين الذين يعانون من الآم صعبة وقاسية.
ندعو المجتمع الدولي إلى اتخاذ خطوات فورية لمنع تصعيد أكثر للوضع. إن شعوب الشرق الأوسط بحاجة لسلام دائم، الأمر الذي يتحقق فقط عن طريق الحوار.
ونشدد على أمن واستقرار إقليم كردستان وبقائه في سلام. سنبذل قصارى جهدنا لتأمين حماية شعبنا والاستقرار الذي كابدنا من أجله بجد حتى في الأوقات التي حاصرتنا فيها التوترات.
مكتب رئيس الاتحاد الوطني الكردستاني
----------------
We condemn the strikes on Iran that have precipitated this perilous escalation in the Middle East, constituting a blatant infringement of Iraqi sovereignty. Such actions undermine fundamental principles of international law and pose a significant risk of further destabilizing our already precarious region.
This escalation is not only reckless—it is deliberately timed to sabotage the diplomatic efforts initiated under the leadership of President Trump.
This Adminstrations efforts for a balanced and secure Middle East through dialogue has laid the groundwork for a viable path forward. Acts like this are a direct challenge to those efforts.
We express our heartfelt condolences for the loss of lives, especially among civilians, whose suffering continues to be the heaviest burden of these cycles of violence.
We urge the international community to take direct steps to prevent further escalation. The people of the Middle East deserve a lasting peace, which is achievable only through dialogue and negotiations.
We reaffirm that the Kurdistan Region remains safe, stable, and secure. We will take all necessary measures to ensure the protection of our people and preserve the stability that we have worked so hard to maintain, even as turbulence surrounds us.
The Office of the President of the Patriotic Union of Kurdistan (PUK)
12/06/2025
هێرۆ خان، جگە لە کچی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هاوژینی سەرۆک مام جەلال، وەک پێشمەرگەیەک ئازا و وەک ژنێک میهرەبان و وەک مرۆڤێک بەخشندەو بەتوانا.
لەیەک کاتدا کەسایەتیەکی مرۆڤدۆست کە لە منداڵپارێزی کوردستاندا و کەسایەتیەکی سیاسی و مێژویی، کە لە پرۆژە ئەرشیفیە دەوڵەمەندەکەیدا و کەسایەتیەکی ئەدەبی و هونەری و ئیعلامی هەبوو کەلە خاک و کوردساتدا بەرجەستە ببوو.
هێرۆ خان بێدەنگ و خاوەن بڕیار، بە ویژدان و بەهێز و ڕاستگۆ و سەرڕاست و پشتیوانی هەمیشەیی هەژاران و ئەوانە بوو جێی متمانەی بوون.
سەرکەوت زەکی
ئـەندامی مەکتەبی سیاسی
04/06/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق کرد.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکان هەردوولا جەختیان لە زامنکردنی مافی هەمووان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی د. لەتیف جەمال رەشیدی کرد بۆ نزیککردنەوەی هەڵوێستی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
03/06/2025
https://www.facebook.com/share/15o6UVQ7Z5/
بۆ بنەماڵەی تێکۆشەر مامۆستا قەرەنی جەمیل و شەهید مامۆستا بەهرام جەمیل
شێوەکارێکمان هەیە
ناوی "قەرەنی جەمیل"ە
پەنجەکانی سپین
وەك ڕۆیشتنی هەور ،
بەناو ئاسمانێکی شیندا.
وەك ڕەنگی فریشتە
لەناو ڕەشایی ڕۆحی جیهاندا.
وەک بەفری لوتکەکان
کە هەر چوار فەسڵ ناتوێتەوە.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ، ئەمڕۆ هەولێر هونەرمەندێکی مەزنی لەدەستچوو ، ئەستێرەیەکی دیکەی هەرە ڕۆشنی ئاسمانی هونەری شێوەکاری ئاوابوو .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ مامۆستا قەرەنی جەمیل هونەرمەندی دیاری شێوەکاری کوردستان و جیهان ، لەتەمەنی 71 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد .
مامۆستا قەرەنی جەمیل برای شەهید مامۆستا بەهرام جەمیل.ی یەکەم شەهیدی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شاری هەولێرە لەساڵی 1991 .
مامۆستا قەرەنی جەمیل یەکێکیشە لە هونەرمەندە پێشەنگەکانی شێوەکارانی جیهان و کوردستان و هەمیشە لەبەرهەمەکانیدا ، بەرەنگاری و ڕزگاری و ئازادی نیشتمانی و سروشتی کوردستان ، لەبەرهەمە ناوازەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە.
مامۆستا قەرەنی جەمیل هێشتا زۆری مابوو ، تا پڕۆژە هونەریە ناوازە تەواو نەبووەکانی تەواو بکات ، بەڵام حەیف و مخابن زوو جێیهێشتین و بۆشاییەکی گەورەشی دروستکرد لەبواری هونەری شێوەکاری و کۆستێکی دیکەشی بۆ هەولێرو هەولێریەکان هونەردۆستان زیاد کرد .
بەم بۆنە خەمناکەوە ، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەمەڵبەدی 3 ی هەولێر پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و کەسوکارو بنەماڵەی تێکۆشەری مامۆستا قەرەنی جەمیل و شەهید بەهرام جەمیل و هەموو هونەرمەندان و خەڵکی هەولێر دەکەین و داواکارین لەیەزدانی مەزن گیانی پەپولە ئاسای مامۆستا قەرەنی جەمیل شادبکات بەبەهەشت ، خودا سێبور ی و دڵنەوایی هەمووان بدات .
مەجید محمدامین
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر
02/06/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دانیێل هون، باڵیۆزی سویسرا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا جەخت لە پێویستی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە لەپێناو رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم وەبەرهێنەرانی بیانی تاوەکو هانبدرێن زیاتر بەشداربن لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.
پەرەپێدان و فراوانترکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختی لەسەر کرایەوە و سەرۆک بافڵ ئامادەیی یەکێتی بۆ ئاسانکاریکردن بۆ خاوەنکار و سەرمایەدارانی بیانی دەربڕی تاوەکو بێنە هەرێمی کوردستان و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی هاونیشتمانییان بکەن.
01/06/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە کەرنەڤاڵی یۆبیلی 50 ساڵەی دامەزراندنى یەکێتی لە سلێمانى، لەبەردەم سەرکردایەتی و یەکێتییەکاندا، وتی: ئەمڕۆ یەکێتی هێزی گۆڕانکارییە و بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێدەکات، سازشمان نەکردووە و ناشیکەین، پەنجەیەکی یەكێتییەک نییە بەخیانەت سوور کرا بێت.