سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە

Share

پێگەی سەرەکی سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە‎'s post 30/05/2026

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی۲۰۲٥/٥/٣٠
چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربان بۆ جاری دووەم لەلایەن کۆمپانیای بیڤان لەسنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە هەڵمەتی کۆکردنەوەو فڕێدانی پاشماوەی قوربانیان ئەنجامدرا.
زۆر سوپاس بۆ هەوڵەکانی ستافی کۆمپانیا لەسنوری شارەوانیمان کە زۆر لەخۆبردوانە و بەبێ هێنانەوەی هیچ بیانویەک ڕۆژانە کاری خۆیان بەزیادەوە ئەنجام دەدەن ،وەهەرکاتێک کارێکی لەناکاو هاتبێتە پێش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی کارەکە،زۆر سوپاس دووبارە.

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە‎'s post 28/05/2026

ئەمڕۆ پێنج شەممە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕێکەوتی ‌۲۰۲٦/٥/٢٨
هەڵمەتی کۆکردنەوەو فڕێدانی پاشماوەی قوربانی لەسنوری شارەوانیمان لەلایەن ژینگەپارێزەکانی کۆمپانیای بیڤان لەسنورەکەمان .
سەرەڕای پشووی فەرمی ژینگە پارێزەکان بەردەوامن لەهەوڵەکانیان بۆ ئەوەی ژینگەی سنورەکەمان بەپاکی بمێنێتەوە.
خزمەتگوزاری و پاککردنەوە بۆ هەموانەو گشتیە بەداخەوە ئەگەرنا هەندێک خەڵک شایەنی ئەوەنین زبڵ و خاشاکی بەردەرگای ماڵەکانیشان کۆبکرێتەوەو فڕێ بدرێت.
دوای ئەوەی لەڕێگەی مزگەوتەکان و پەیجی فەرمی خۆمان بڵاومان کردەوە بۆ پابەند بوونی هاوڵاتیان بەفڕێ دانی پاشماوەی قوربانیەکان لەدوو شوێن کەدیاریمان کردبوو بەڵام بەداخەوە هەندێک کەس بەئەنقەست پابەندی ڕێنمایی ئێمە نابن.
دەستی ژینگەپارێزەکانی کۆمپانیای بیڤان خۆش بێت زۆر سوپاسیان دەکەین .

26/05/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز
بەناوی سەرۆک و سەرجەم فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانیمان پیرۆزبایی ئەم جەژنە ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەت وەتایبەتتر شارۆچکەی سەروچاوە دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆش گوزەرانی تەبایی بۆ هەموو لایەک.
خوای گەورە حەجی حاجیانمان قەبوڵ بکات ان شاءاللە.
هەرلەجەژن و خۆشیدابن.

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە‎'s post 24/05/2026

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۰۲٦/٥/٢٤
هەڵمەتێکی فراوانمان ئەنجامدا بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی ئاژەڵی ماڵی لەناوسنوری شارەوانیمان ،بەسەرپەرشتی وئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی سەرجەم فەرمانبەران.
هەرکەس پابەندی یاساو ڕێنماییەکان نەبێت ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوەو پێبژاردنی پێ دەکرێت.

23/05/2026

دوای ئەوەی لەڕێگەی مامۆستاو ووتاربێژانی سنورەکە ئاگادار کرانەوە لێرەشەوە ئاگاداری خەڵکی خۆشەویستی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانیمان دەکەینەوە ئەوەی نیازی قوربانیکردنی هەیە تکایە دوای جێ بەجێ کردن و تەواو بوونی ئیش و کاری قوربانی پاشماوەکان ببەن بۆ ئەم دوو شوێنەی کەلەخوارەوە دیاریمان کردووە ،وەتکایە خۆتان بەدوور بگرن لەبەکارهێنانی جۆگەی ئاودێری و سەروچاوەی ئاوەکەو ناو بەنداو لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی پیس بوونی ئاوەکەو بەوهۆیەوە نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە خێری قوربانیکردنتان بەپیس کردنی شوێنی گشتی و سەرچاوە ئاویەکان مەبڕن.
شوێنەکان:
١-ڕێگای گردی تلێ .
۲- ڕێگای باخی .
دوای تەواو بوونی جەژنی قوربان تیمەکانی کۆمپانیای بیڤان لەسنورەکە ئەم شوێنانە پاک دەکەنەوە.
بەبەهیوای پابەندبوونتان.

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە‎'s post 07/05/2026

هەڵمەتی هەڵگرتنەوەی قەفەزی پارێزگاری نەمام
بەشی باخچەکانمان لەبەردەوامی کاروچالاکیەکانیان هەڵسان بەکۆکردنەوەی قەفەزی پارێزگاری نەمام لەوشوێنانەی کەنەمامەکە گەورە ببو یان پێویستی پێی نەمابوو بۆ نەمامی تازە چێندراو بەکاردەهێندرێنەوە.
بەداخەوە لەڕابردوو کۆمەڵێک لەو قەفەزانە لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتیان داگیرکران یان فرۆشتیانەوە یانیش پیاوەتیان پێکردوون ،لێرەوە داوا دەکەین لەهەرکەسێک کەقەفەزی شارەوانی لایەو پێویستی پێی نیە بۆمان بگەڕێننەوەبۆ ئەوەی دووبارە بەکاریانبهێنینەوە بۆ نەمامی تازە چێندراو.

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە‎'s post 30/04/2026

پیرۆز بێت (١) ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران
بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانیمانەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم و کرێکارو باخەوان و ژینگەپارێزانی سنوری شارەوانیمان دەکەین و دەستی ماندوو بونیان دەگوشین ،بەهەوڵ و ماندوو بونی ئەوان ئێمە دەتوانین لەژینگەیەکی خاوێن و تەندروستدا ژیان بکەین و هەناسەیەکی پاک هەڵمژین .
دووبارە پیرۆزە ئەو یادە ،وەلێرەوە پشتیوانی خۆمان بۆ هەرمافێکی ئەم چینە ماندووە دەردەبڕین و پشتگیری لەداوا ڕەواکانیان دەکەین.

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە‎'s post 26/04/2026

خزمەتکردنی ژینگەو سەوزایی شار
تیمی باخچەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیمان سەرەڕای کەمی ڕێژەیان بەردەوام لەهەوڵدان بۆ خزمەتی باخچەکان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەسنورەکەمان.

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

As Sulaymaniyah