20/06/2025
خولی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی پۆلیس کۆتایی هات
لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن خولێکی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆتایی هات.
لەم خولەدا 108 کارمەندی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس بەشداربوون، کە 6 هەفتەی خایاند. مەشقی جەستەیی، مەشقی سەربازی، هونەری بەرگری، وانەکانی چەک، هەروەها وانە یاساییەکان بەشێک بوون لەبەرنامەی خولەکەیان.
سەرجەم خوێندکاران پاش تەواوکردنی بەرنامەکانی خولەکە بڕوانامەیان بۆ ڕێکخراو گەڕانەوە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان.
شایانی وتنە ساڵانە چەن خولێکی بنەڕەتی بۆ ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەکرێتەوە کە بەشداری خولیان نەکردووە.
12/05/2025
إنا لله وإنا إليه راجعون
دڵگرانین بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (لیوای خانەنشین/ جمال احمد محمد) بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم. باوکی بەڕێزان ( مقدم/ کاوە جمال) و (مامۆستای مەشق/ دیلمان جمال)
خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە نمونە جوان و ڕەمزە دیارەکانی ناو پۆلیس، کە هەمیشە بەڕێوەبەرێکی دڵسۆزبووە بۆ ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیس، لەهەمانکات فەرماندەیەکی بەتوانا بووە لە بەڕێوەبردنی دەزگاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
بەناوی بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان) و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن
01/03/2025
ڕەمەزانتان پیرۆز
عیبادەتان قبوڵ بێت
26/02/2025
إنا لله وإنا إليه راجعون
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بەهۆی کۆچی دوایی (رابعە خەلیفە یونس) دایکی بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلیمان) بەڕێوەبەری پۆلیسی مەشق و شیاندن.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری کەسوکاریان بدات، ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.
11/02/2025
بەئامادەبوونی بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان) و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان، مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ بەڕێزان (عقیدی خانەنشین/ ضاهیر احمد حسین) و (ڕێپێدراوی یەک/ فەرەیدون صالح رشید) بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەناوبراوان بەخشراو سوپاس و پێزانینیان ئاراستەکرا لەپای ساڵانی خزمەت لەناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن بە تایبەتی. هەروەها لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەرو بەشێک لە ئەفسەران کۆمەڵێک وێستگەی ژیان و کاری ناوبراوان باسکرا کە چۆن دڵسۆزانەو لەخۆبردووانە ئەرکەکانیان ئەنجامداوە لەماوەی ساڵانی خزمەتیاندا.
05/02/2025
مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی لێکۆڵەر بە ڕێپێدراوانی پۆلیس بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی بەڕێز (شاهۆ عوسمان/ جێگری پارێزگاری سلێمانی) و بەڕێزان (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان/ بەڕێوەبەری پۆلیسی مەشق و شیاندن) و (عمید/ جمال احمد/ نوێنەری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم) و (عمید/ خالید ماوەتی/ بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ) و (عمیدی دکتۆر/ ئارام محمد صالح/ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی) و (عقیدی مافپەروەر/ یاسین محمد صالح/ نوێنەری ناوەندی کاروباری یاسایی ی.ن.ک) مەراسیمی کۆتایی خولی ئامادەکردنی لێکۆڵەرانی پۆلیس لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان) وتاری بەڕێوەبەرایەتی خوێندەوەو باسی گرنگی خولەکەی کردو ئاماژەیدا بەچۆنیەتی ئامادەکردنی لێکۆڵەرەکان و گرنگترین ئەو وانەو راهێنانەی پێیان کراوە خستەڕوو.
پاشان بەڕێز (شاهۆ عوسمان) وتاری پارێزگای سلێمانی پێشکەش کرد و رۆڵی دامەزراوەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەرز نرخاند لەدابینکردنی ئارامی و ئاسایشدا، هەروەها جەختی کردەوە لە بەردەوامی ئامادەکردنی کادیری بە توانا بۆ گشت بوارەکان لە ناوەندەکانی راهێناندا.
بەڕێز (عمیدی دکتۆر/ ئارام محمد صالح) سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو و ئەفسەرو کارمەندەکانی کرد لەپای ئەرک و ماندووبونی بەردەوامیان لەپرۆسەی بەرزکردنەوەی توانای ئەکادیمی و پراکتیکی زانستی ئەفسەرو کارمەندان.
لەکۆتای مەراسیمەکەدا بروانامەی بەشداریکردن پێشکەشکرا بە سەرجەم بەشداربووانی خولەکە.
20/12/2024
پرسەنامە
إنا لله وإنا إليه راجعون
بەناوی بەڕێز بەڕێوەبەرو سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندنەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی (عمیدی پۆلیس/ فەرهاد محمد علی) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم دەکەین، کە بەڕووداوی هاتوچۆ گیانی سپارد. لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێیانی بدات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن/ هۆبەی ڕاگەیاندن
17/12/2024
بەرزو پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان
17/12/2024
خولی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی پۆلیس کۆتایی هات
لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن خولێکی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی پۆلیسی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆتایی هات. لەخولەکەدا زیاتر لە (110) خوێندکار بەشداربوون و ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو.
سەرباری مەشق و ڕاهێنانی جەستەیی و فێرکردنی جوڵەو نمایشە سەربازییەکان، خوێندکاران ڕاهێنران لەسەر چەک و ئامێرە پۆلیسیەکان؛ لەهەمانکاتدا کۆمەڵێک وانەی یاسایی و زانیاری مەسلەکیان خوێند.
لەکۆتاییدا بەشداربووان تاقیکردنەوەی پراکتیکیان پێکراو بەسەرکەوتووی خولەکەیان تەواو کرد.
01/12/2024
بەناوی بەڕێز بەڕێوەبەرو سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندنەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەین بەبۆنەی بەرزبوونەوەی پلەکانیان لە پلەی (مقدمی پۆلیس) بۆ پلەی (عقیدی پۆلیس)
ئەوانیش بەڕێزان:
• عقید/ احمد اسماعیل
• عقید/ ڕێبوار محمد علی
• عقید/ محمد عمر
• عقید/ عمر نورالدین
• عقید/ سەلام عبدالستار
• عقید/ ساهیر جمیل
• عقید/ سیروان سلیمان
• عقید/ عباس حمەصالح
دەخوازین سەرکەوتووبن لەپلە نوێیەکانیان و ببێتە هاندەرێک بۆ ڕۆڵی زیاتر لە ئەرک و فەرمانە سەربازییەکانیان.
دووبارە پیرۆزە