19/08/2026
کالینگراد ئەو ناوچە جیاوازەی ڕووسیایە کە کەوتووەتە ناو جەرگەی وڵاتانی ناتۆ و لە نێوان پۆڵەندا و لیتوانیادا گەمارۆ دراوە
ئەم خاکە بۆ زیاتر لە حەوت سەدە بەشێک بوو لە جیهانی ئەڵمانی و ناوی کۆنیگسبێرگ بوو شوێنی تاجپۆشینی پاشاکانی پڕووسیا و شارەکەی فەیلەسوفی گەورە ئیمانوێل کانت بوو بەڵام بڕیاری گۆڕینی مێژووەکەی لە کاتی شەڕی جیهانیی دووەمدا درا
لە کۆنگرەی تاران لە ساڵی 1943 ستالین بە ئاشکرا داوای ئەم ناوچەیەی لە هاوپەیمانان کرد بە بیانووی ئەوەی سۆڤیەت پێویستی بە بەندەرێکی ئاوی گەرم هەیە کە لە زستاندا نەیبەستێت دواتر لە کۆنگرەی پۆتسدام لە ساڵی 1945 زلهێزەکان بە فەرمی ڕەزامەند بوون سەرجەم باکووری پڕووسیای ڕۆژهەڵات ڕادەستی سۆڤیەت بکرێت
لە ساڵی 1946 سۆڤیەت ناوی شارەکەی گۆڕی بۆ کالینگراد و نزیکەی تەواوی دانیشتووانە ئەڵمانییەکەی دەرکرد و لە جێگەی ئەوان خەڵکی ڕووسی و سۆڤیەتی نیشتەجێ کرد بەمەش سیمای کلتوری شارەکەی بە تەواوی گۆڕی
ئەوەی ئەم ناوچەیەی کردووە بە کابووسی ئەورووپا و ناتۆ جیۆپۆلیتیکە سەربازییەکەیەتی موسکۆ سیستەمی مووشەکی پێشکەوتووی ئیسکەندەری لێ جێگیر کردووە کە توانای هەڵگرتنی سەری جەنگیی ئەتۆمییان هەیە و لە ماوەیەکی کەمدا دەتوانن ئامانجەکانیان لە قووڵایی ئەورووپادا بپێکن
جگە لە لایەنە سەربازییەکەی ئەم شارە تاقە بەندەری ڕووسیایە لە دەریای بالتیک کە لە زستاندا بەستەڵەک نایگرێتەوە و هاوكات زۆرتر لە سەدا نۆوەدی کەهرەبای هەموو جیهانیش لە خاکی ئەم هەرێمەدا هەڵکەندراوە
شارێک کە ڕۆژێک ناوەندی فیکری و کلتوری ئەڵمانیا بوو ئێستا بووەتە سەربازگەیەکی ئەتۆمیی گەورەی ڕووسیا لە ناو دڵی ئەورووپادا