20/03/2026
جەژنی رەمەزانتان پیرۆز بێت خودا نزا وتاعەتی هەموو لایەك قبول بکات ، هاوکات جەژنی نەورۆزتان پیرۆزبێت خودا کوردستانمان بپارێزێت
عيد رمضان مبارك ، تقبل الله دعاءكم وطاعتكم، وعيد نەوروز سعيدو مبارك حفظ الله كردستاننا
"Happy Ramadan and Happy Newroz"
د يادگار ئەرگوشی.
سەروکی کومسیونی باڵای بوژاندنەوە قەلای هەولێر
12/02/2026
هەنگاوی تەواوکاری ماستەرپلانی دەوروبەری قەڵای هەولێر .
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیوانی وەزارەتی شاروانی و گەشت و گوزار بەرؽز ( د.یادگار ) سەرۆکی کۆمسیونی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر و هاواشان لە گەڵ هەر یەک لە بەڕێز وەزیری شاروانی و گەشت گوزار و هیروشی سوزوکی سەرۆکی نوێنەرایەتی ئاژانسی هاوکاری جایکای ژاپۆنی و موسلیم قازی ، بەرپرسی ڕێکخراوی هابیتات لە نەتەوە یەگرتوەکان ، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوبەرانی گشتی و نوێنەری وەزارەت و سەرۆک شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی پرۆژەی دەستپێشخەریی نەخشەدانانی کەلەپوور و نیشتەجێکردنێ هەولێر ، بە مەبەستی هەنگاوی تەواوکاری بۆ جێبەجێکردنی ماستەرپلانی هەولێر (٢٠٥٠) لە دەوروبەری قەڵای هەولێر ڕاگەیندرا
شایەنی باشە ئەم پرۆژەیە لە ڕوانگەو بایەخدانێ جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی جێبەجێ دەکرێت ، بۆ پشخستنی کەرتی نەخشەدانانی ئاوادانی و پاراستنی ئەو میراتە کولتوورییەی کە شاری هەولێری پێ دەوڵەمەندە
29/01/2026
سەردانی بەڕیزان د.ئومێد صباح و شیخ باز بۆ قەڵای هەولێر
رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٦ ، هەر یەک لە بەرێزان د. ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و شاندى یاوەری، هاوکات بەرێز شێخ باز ، خاوەن کۆمپانیای کار، هەروەها بەڕێز فەلاح حسن سەرۆكی پێشووتری كۆمسیۆنی بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر و سەرۆكی ئێستای فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحوكمیەكان . سەردانی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای بوژانەوەی قەڵای هەولێریان کرد و لە لایەن بەڕێز د.یادگار سەرۆكی كۆمسیۆن و ستافی كۆمسیۆن بەگەرمی پێشوازیان لێكرا. لە دیداری ئەم بەرێزانەدا جەخت لەسەر کار و چالاکی و بەرەو پێشچوونەکانی بوژانەوەی قەڵای هەولێر کرا. هەر لەم دیدارەدا جێگەی دڵخۆشی و پێزانینە کەوا بەرێز د. ئومێد سەباح هەڵوەستەی کرد لەسەر دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانی قەڵای هەولێر، هەر لەگەڵیدا ئاماژەیدا بە خەرجکردنی ئەو شایستە داراییەی کەوا تەرخانکراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر. هاوکات بەرێز شێخ باز، دووپاتی کردووە، ئامادەیە بۆ هەر هاوکارییەک کەوا ببێتە هۆی زیاتر بەرەو پێشچوونی بوژانەوەی قەڵای هەولێر.
سەرۆكی كۆمسیۆن گوتی: "سوپاسگوزاری هاتنی ئەم بەرێزانەم و دەستی سەخاوەت و پڕ میهرەبانییان دەگوشم."
25/01/2026
سەردانی كونسوڵی دەوڵەتی ئیمارات
بۆ كۆمسیۆنی باڵای بووژاندەنەوەی قەڵا هەولێر:
ئەمرۆ ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٦ ، بەرێز احمد حسن الشحی كونسوڵی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایکردن لە دەستبەكاربوونی بەرێز د.یادگار وەكو سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر ، سەردانی ئۆفیسی باڵای بوژانەوەی قەڵای هەولێری کرد، لە میانەی ئەم سەردانەدا جەخت لەسەر کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان کونسڵخانەی ئیمارات و کۆمسیۆنی باڵای بوژانەوەی قەڵای هەولێر کرایەوە ، هەروەها گەڕان و سەردانی بەشێك لە مۆزەو خانووەكان كرا لەناو قەڵا .
22/01/2026
سەردانی رێكخراوی هابیتات
رێكخراوی هابیتات سەردانی كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێری كرد لە قەڵای هەولێر .لە لایەن بەڕێز د. یادگار ئەتروشی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵا پێشوازیان لێكرا ، ئەوان زۆر سەرسام بون بە جوانی چۆنیەتی نۆژەنكردنەوەو هونەری تەلارسازی خانوەکانی ناو قەڵا ، هەر بۆیە داوای هەمانگی و هاوکاریان لە كۆمسیۆن کرد لە ڕووی چۆنیەتی پرۆسەی بوژاندنەوە چارە سەرکردنی ئەو شوێنانەی کە لە سنوری بەفەرزوندان -Buffer zone- بە ووردتر ناو زۆنی بازاری قەیسەری.
سەرۆكی كۆمیسۆن ڕەزامەندی نیشاندا بۆ هەماهەنگی و هاریكاری لەنێوان هەردوولا .
22/1/2026
31/12/2025
لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا دەرگای قەڵای هەولێر داخراو دەبێت :
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵای مێژوویی هەولێر بەردەوامییان هەیە و بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران، بڕیار دراوە لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا دەرگای قەڵاکە بە داخراوی بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، دکتۆر یادگار ئەرگوشی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر، لە لێدوانێکدا بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: "لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و دووربوون لە هەر مەترسییەکی داڕمان لە کاتی کارکردندا، تاوەکو پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکە بە تەواوی کۆتایی نەیەت، دەرگاکان بە ڕووی گەشتیاراندا ناکەینەوە."
سەرۆکی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش کرد؛ لە ئێستادا ناتوانن دەرگای قەڵاکە بۆ هەموو گەشتیارێک بکەنەوە، تەنیا ئەو گرووپانە نەبێت کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو سەردان دەکەن، وەک قوتابیان یان ئەو گەشتیارانەی لە ڕێگەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە دێن. هۆکاری سەرەکیی ئەم سنووردارکردنەش بۆ بوونی مەترسیی لە هەندێک شوێنی قەڵاکە دەگەڕێتەوە کە لە قۆناغی چاکسازیدان.
قەڵای هەولێر کە یەکێکە لە کۆنترین شوێنەوارە نیشتەجێبووەکانی جیهان، لە ساڵی 2014دا بە فەرمی خرایە ناو لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی ڕێکخراوی "یونسکۆ"، لەو کاتەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بایەخێکی تایبەت بە نۆژەنکردنەوە و پاراستنی ڕەسەنایەتیی قەڵاکە دەدات.
05/12/2025
ماڵی پاریس لە قەڵای هەولێر
دوای ئەوەی لە رێکەوتی ١٤ ئوکتوبەر ٢٠٢٥ د.یادگار محمد سلێم بە سەردانێکی فەرمی بانگێشت کرا بۆ کۆبونەوەیەکی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی پاریس بە مەبەستی تاوتوێکردن لە سەر جۆنیەتی نوژەنکردنەوەی بوژاندنەوەی (ماڵێک بۆ پاریس ) وەك سەروکی کومسیونی باڵای بوژاندنەوەی قەڵا لەلایەن بەریز خاتو (لۆرین )بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوە و بەشی نوژەنکردنەوەی شوێنەوار و کەلەپوور پێشوازیەکی گەرمان لێ کرا ، هەر بۆیە ئەمرۆ لەرێکەوتی ٤ دیسیمبەر ٢٠٢٥ بەرێز (لۆرین ) بەنوێنەرایەتی سەروکاتی شارەوانی پاریس - فەرەنسا و شاندی یاوهری سەرەدانی کومسیونی بالای قەلای هەولێریان کرد پێشوازیمان لێکردن ،
لەچوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستە خوشکی نێوان ههولێرو پاریس بە دهستپێكردنی پرۆژهی نۆژهنكردنهوهی ماڵی پاریس لهسهر قهڵاتی ههولێر، من وەکو سەرۆکی کۆمسیون ئامادە باشیم دەربری بۆ هاوكاری و هەمەئاهەنگی بۆ ئهنجامدانی ئهم پرۆژهیه.
02/12/2025
ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وەکو سەرۆکی کۆمسیونی بلاى بوژاندنەوەی قەلای هەولێر لە لایەن بەڕێز دکتۆر (ئومێد صباح) سەرۆکی دیوان پێشوازیەکی گەرم و شایستەمان لێکرا
ئێمەش داواکاری و پێشنیارەکانی خۆمان سەبارەت بە خزمەتکردنی زیاتری قەڵای دێرینی هەولێر لە ڕووی ئیداری و شوێنەواری و کەلەپوریەوە پێشکەشی بەڕێزیان کرد
بۆیە بە گرنگی دەزانم سوپاسی بەڕێزیان بکەم کە پاڵپشتی تەواوی خۆیان بو دووپات کردینەوە بۆ هەر شتێک کە خزمەت بە شوێنەوارو کەلەپورو شوناسی وڵاتەکەما بکات بە تایبەتی بۆ
کۆمسیونی بالای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر .
د. یادگار محمد سلیم
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەلای هەولێر