04/09/2022
ئەمڕۆ بەرواری ٤-٩-٢٠٢٢
وەفدێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە پیک ھاتبوون لە ھەڤاڵان (کامران مجید-ھەڵگورد مامند-سۆران اسود) بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکان و بۆردی پەیوەندییە کوردستانیەکان سەردانی بارەگای پارتی پارێزگارانی کوردستانیان کرد لە لایەن بەڕێز (نەجات عمر ئاغا سورچی) و شاندی یاوەریان بەخێرھاتنی گەرم کران و شاندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبای یادی دامەزراندن و کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی کوردستان لە ھەولێرکرد.
ھەردوو لا جەختیان کردەوە لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ خزمەت کردنی زیاتر .
02/08/2022
بۆردی پەیوەندییە ھەرێمایەتیەکان پێشوازی لە مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان کرد .
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٢هەڤاڵ (جوتیار نووری)ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان بە یاوەری ھەڤاڵ ( فریال عبداللە ) لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە پیشەییەكان ،سەردانی بارەگای بۆردی پەیوەندییە ھەرێمایەتییەکانیان كرد و
لەمیانەی سەردانەكەیاندا لەلایەن هەڤاڵ (کامەران مجید) لێپرسراوی کارگێڕی بۆرد و ھەڤاڵانی بۆردەوە پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا.
مەبەستی سەردان و بەسەركردنەوەكە ، تاوتوێكردنی كاری ڕێكخراوەیی و هەماهەنگی زیاتری نێوان بۆرد و مەكتەب تەئكیدی لێكرایەوە.
24/07/2022
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٤-٧-٢٠٢٢ وەفدێکی بۆردی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری لەئێوارە کۆڕێک بە بۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر شەهیدکردنی نوسەرو ئەدیبی فەلەستینی ( غەسان کەنەفانی ) وناساندنی کتێبی ( دروێنەی تەمەن ) ی نوسەری کورد عەبدولخاڵق بەرزەنجی بەشداری کرد کە کونسڵخانەی دەوڵەتی فەلەستین لەهەولێر سازی کردبوو .
کۆڕەکە بەبەشداری هەڤاڵان کامەران مەلا عەبدوڵڵا و شێرزاد شێخانی راوێژکارانی بۆرد و ژمارەیەک لەکەسایەتی ئەدەبی ورۆشنبیری کوردو عەرەب بەڕێوەچوو ، تیایدا وتاری کونسلگەری و نوسەری کتێب و چەندین قەسیدەی شیعری بەزمانی عەرەبی تێیدا خوێندرایەوە ، لەگەڵ نیشاندانی کورتە فلیمێکی دیکۆمینتاری لەسەر ژیانی ئەدیب کەنەفانی .
لەم بۆنەیەدا وەفدی یەکێتی بەشێک لەیادەوەرییەکانی هەڤاڵی نەمر مام جەلالی پێشکەش بە کونسڵی گشتی فەلەستێن کرد کە لەکتێبی ( دیداری تەمەن) دا باس لە پێشبینیەکانی خۆی دەکات سەبارەت بە تیرۆرکردنی غەسان کەنەفانی وهۆشداری پێدەدا کە دەزگا جاسوسیەکانی ئیسرائیل بەنیازن تێرۆری بکەن لەگەڵ هەڤاڵەکەی بەسام ئەبو شەریف کە پێشبینیەکانی مام جەلال هاتنە دی و کەنەفانی شەهیدکرا وبەسامیش لەهەوڵێکی تێرۆر رزگاری بوو ، کە ئەمەش بەڵگەیەکی روونە لەسەر دووربینی هەڤاڵ مام جەلال وشارەزایی لەپیڵانی دوژمنانی ئازادی گەلان .
شارك وفد من بورد العلاقات الإقليمية بالاتحاد الوطني الكردستاني مساء اليوم الأحد الموافق 24-7-2022 في الأمسية الثقافية التي نظمتها القنصلية العامة لدولة فلسطين فی أربیل بمناسبة اليوبيل الذهبي لإستشهاد الكاتب والأديب الفلسطيني غسان كنفاني والتوقيع على كتاب ( حصاد العمر ) لمؤلفه عبدالخالق البرزنجي .
وألقى القنصل العام كلمة بالمناسبة حيا فيها الحاضرين ثم تخللت الأمسية إلقاء بعض القصائد الوطنية باللغة العربية مع عرض فلم وثائقي عن حياة الشهيد كنفاني .
وبهذه المناسبة قدم وفد الاتحاد الوطني جزءا من مذكرات الرئيس الراحل مام جلال الى القنصل الفلسطيني والذي يتحدث في كتاب ( حوار العمر ) عن تحذيره للشهيد كنفاني بتعرضه الى الاغتيال على يد المخابرات الاسرائيلية ، ناصحا إياه بحضور القائد الفلسطيني جورج حبش بالإحتراس في فتح الرسائل المرسلة اليه والتي قد تكون مفخخة . وتحدث أيضا بهذا الشأن مع بسام أبو شريف عضو منظمة التحرير منبها إياه بالحذر أيضا ، وقد صدقت نبوءة مام جلال حيث تعرض كنفاني الى القتل على يد جهاز الموساد ونجا بسام أبو شريف من محاولة الإغتيال بجروح بليغة ، وهذا دليل على بعد نظر الرئيس الراحل مام جلال وخبرته بمؤامرات أعداء الحرية .
29/06/2022
ئەمڕۆ بەرواری ٢٩ ⁄ ٦ ⁄ ٢٠٢٢
لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە ھەرێمایەتییەکان ھەڤاڵ (سرکوت محمد غفور) بە یاوەری ھەڤاڵان (ملا یاسین) نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ووڵاتی میسڕ و ھەڤاڵ (کامران عبداللە) ئەندامی ئەنجومەنی پشتیوانی بۆرد سەردانێکی دۆستانەیان بۆ قونسڵخانەی ووڵاتی میسڕ ئەنجامدا لە لایەن بەڕێز قونسڵی ووڵاتی میسڕ بە گەرمی پێشوازی کران، لەو دانیشتنە دۆستانەیەدا جەخت کرایەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو ووڵاتی میسڕ و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .
22/06/2022
ھەڤاڵی بەڕێزمان سالار لالە سرحد
لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانیەکان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (شەفیقە عمر) مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە قوڵە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله و إنا إليه راجعون
بۆردی پەیوەندییە ھەرێمایەتییەکان
19/06/2022
چلەی ماتەمینی شیرین ئەبو عاقلە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە رێکەوتی ١٩-٦-٢٠٢٢ وەفدێکی بۆردی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پێکهاتبوو لەهەڤاڵان شوان فەوزی ئەندامی ئەنجومەنی بۆرد و کامەران مەجید لێپرسراوی کارگێری بۆرد ، بەشدارییان لەرێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شیرین ئەبو عاقلە کرد کە کونسڵخانەی گشتی دەوڵەتی فەلەستین لەهۆڵی گەلگامش لەشارۆچکەی عەنکاوەی سەر بەپارێزگای هەولێر سازی کردبوو .
چلەکە کە بەهاوکاری رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بەڕێوە چوو لەژێر ناونیشانی ( شەهیدی فەلەسەتین شیرین ئەبو عاقلە .. مینارەیەکی درەوشاوەی ئیعلامی کە قەوارەی زایۆنی ناتوانی رووناکییەکەی بکوژێنێتەوە ) چەندین وتاری تێدا پەخشکرا کە باس لەرۆڵی تێکۆشەرانەی ئەو رۆژنامەنووسە بوێرە کرد لەگەیاندنی پەیامی گەلی فەلەستین بە جیهان .
أربعينية الشهيدة شيرين أبو عاقلة
شارك وفد من بورد العلاقات الإقليمية المكونة من السيدين شوان فوزي عضو المكتب وكامران مجيد مسؤول إدارة المكتب مساء اليوم الأحد الموافق 19-6-2022 في مراسيم أربعينية الشهيدة الفلسطينية شيرين أبو عاقلة التي نظمتها القنصلية العامة لدولة فلسطين في قاعة ( جلجامش ) بمدينة عينكاوة التابعة لمحافظة أربيل .
ونظمت المراسيم بالتعاون مع منظمة مراسلون للحقوق والتنمية تحت شعار ( شهيدة فلسطين شيرين أبو عاقلة .. منارة إعلامية لن يطفيء الاحتلال الاسرائيلي نورها والحقيقة .. بدمها كتبت رسالة للعالم عن جريمة الاحتلال ) .
وألقيت خلال المراسيم كلمات تشيد بنضال الشهيدة من أجل إبلاغ العالم بجرائم الكيان الصهيوني ومشروعية نضال الشعب الفلسطيني ضد الاحتلال الاسرائيلي ..
19/06/2022
ۆرکشۆپی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٩-٦-٢٠٢٢ وەفدێکی بۆردی پەیوەندییە هەرێمایەتیەکان کە پێکهاتبوو لەهەڤاڵان چرۆ سابیر عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی بۆردو شێرزاد شێخانی راوێژکاری راگەیاندن بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەهەولێر بەشدارییان لە ۆرکشوپی تایبەت بە پرسی رووبەرووبووەنەوەی گەندەڵی کرد ، کە دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپاو بەرنامەی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەهۆڵی ئوتێل دیڤان سازکردبوو .
رۆژی یەکەمی ۆرکشۆپەکە تەرخانکرابوو بۆ خستنەرووی بەرنامەو ستراتیژی ئەم دوو رێکخراوە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لەعیراق وهەرێمی کوردستان کە بە شیکردنەوەی یاساکانی هەرێم ورێکخراوەکانی شەفافیەتی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد . دواتر چەندین داتاو زانیاری خرانە روو لەبارەی رێزبەندی عیراق لەسەر ئاستی جیهان لەرێژەی گەندەڵی کە بەپێی داتاکان عیراق وەکو دەوڵەت کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە لەخواری خوارەوەی رێزبەندییەکەدایە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی .
بەپێی بەرنامەی ۆرکشۆپەکە سێ رۆژ دانراوە بۆ تاوتوێکردنی ئەم دۆسیەیە ، رۆژی یەکەم بۆ نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی کوردستان ورۆژی دووەمیش بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و رۆژی سێیەم وکۆتاییش بۆ نوێنەری کونسڵگەرییەکانی هەرێمی کوردستان .
24/05/2022
بەڕێز: دکتۆرە ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (محمد عبداللە ڕشید) باپیری بەڕێزتانمان پێگەیشت
بۆ ئەم خەمە قوڵە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله و إنا إليه راجعون
بۆردی پەیوەندییە ھەرێمایەتییەکان
15/05/2022
سەردانی کونسڵخانەی ئیمارات وفەلەستین
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٢ وەفدێکی بۆردی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی بارەگای کونسڵگەری دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوويان کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لەپرسەی خوا لێخۆشبوو شێخ خەلیفە بن زاید ئال نهیان سەرۆکی ئیمارات .
وەفدەکە پێکهاتبوو لەهەڤاڵان عەدنان مەنسور و چرۆ صابر ئەندامانی بۆردو شێرزاد شێخانی راوێژکاری راگەیاندنی بۆردو وێرای سەرەخۆشی لەسەرکردایەتی وگەلی ئیمارات ، پەیامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وهەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیشيان بە کونسڵی ئیمارات گەیاندو ، کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بە کۆستێکی گەورەیان ئەژمار کردو هیوایان خواست کە سەرکردایەتی دەوڵەتی ئیمارات درێژە بە هەوڵو تێکۆشانیان بدەن بۆ جێگرتنەوەی خوالێخۆشبوو لەمیانی خێرخوازی و ئاشتی وئاساییشی ناوچەکەو ، جەختیشیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کوردستان ودەوڵەتی ئیمارات و هەردوو گەلی کوردستان وئیمارات کردەوە .
هەر ئەمڕۆش وەفدەکەی بۆرد سەردانی کونسڵگەری دەوڵەتی فەلەستینیان کرد بۆ گەیاندنی پەیامی هاوخەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی خاتوو شیرین ئەبو عاقلە کە بەدەستی غەدر تیڕۆر کرا .
لەمەراسیمەکەدا وەفدی بۆرد دووپاتیان کردەوە کەوا خاتوو شیرین شەهیدی ڕای ئازادە و هەمیشە لەخزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستیندا بووەو دەنگی زوڵاڵی میللەتەکەی گەیاندۆتە جیهان ، لەدەستدانی ئەو رۆژنامەنووسە بوێرە خەسارەتێکى گەورەیە بۆ هەموو ئازادیخوازانی جیهان .
لەو میانەشدا پەیامی هاوخەمی یەکێتی نیشتمانییان بە بەڕێز کونسڵی گشتی فەلەستین راگەیاند و هیوایان خواست ئەم کارەساتە دوا خەمی هاوڕێیانی فەلەستینی بێت .
زيارة قنصليتي الامارات وفلسطين
زار وفد من بورد العلاقات الإقليمية للإتحاد الوطني الكردستاني صباح اليوم الأحد 15-5-2022 مقر القنصلية العامة لدولة الإمارات العربية المتحدة لتقديم تعازي الاتحاد الوطني الكردستاني والسيد بافل جلال طالباني رئيس الاتحاد الى قيادة دولة الامارات وشعبها بمناسبة وفاة الشيخ خليفة بن زايد آل نهيان .
وأكد الوفد الذي تألف من السيد عدنان منصور والسيدة چرو صابر عزيز عضوي البورد وشيرزاد شيخاني المستشار الإعلامي للبورد على أن وفاة الشيخ خليفة تعد خسارة كبيرة ليس بالنسبة لدولة الامارات الشقيقة فحسب ، بل هي خسارة كبرى للأمة الإسلامية ، داعين الى أن تتمكن القيادة الرشيدة لدولة الامارات من إملاء الفراغ الذي تركه المغفور له الشيخ خليفة وأن تستمر الامارات في تأدية رسالتها لتحقيق الأمن واقرار السلام بالمنطقة وخدمة الانسانية .
وأكد الوفد أيضا على ضرورة تمتين وتعميق أواصر علاقات الأخوة والتعاون المشترك بين دولة الامارات وإقليم كردستان بما يخدم المصالح المشتركة للشعبين الكردستاني والاماراتي .
وفي نفس اليوم زار الوفد مقر القنصلية العامة لدولة فلسطين لتقديم واجب العزاء في رحيل الصحفية البطلة شيرين أبو عاقلة التي إغتالتها يد الغدر أثناء تأدية واجبها الصحفي . وإعتبر الوفد أن شيرين كانت شهيدة الرأي الحر ، وأن رحيلها خسارة كبيرة ليس للشعب الفلسطيني فحسب بل لكل أحرار العالم .
وأشاد الوفد بمواقف هذه الصحفية الشجاعة التي نقلت جزءا مما يعانيه الشعب الفلسطيني تحت الاحتلال الاسرائيلي ، حيث كانت الواجهة الاعلامية المتميزة لتعريف عدالة القضية الفلسطينية بالعالم .
ونقل الوفد تعازي السيد بافل جلال طالباني وقيادة الاتحاد الوطني بهذه المناسبة الأليمة الى سعادة القنصل العام لدولة فلسطين الشقيقة .
04/04/2022
یادی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٤-٤-٢٠٢٢ وەفدێکی بۆردی پەیوەندییە هەرێمایەتیەکانی سەر بە مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پێکهاتبوو لەهەڤاڵان کامەران مەجیدو شێرزاد شێخانی ئەندامانی بۆرد بەشداری رێوڕەسمی یادی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکانیان کرد کە لەهۆڵی ئەکادیمیای کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وپەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری هەولێر بەڕێوەچوو .
سەرەتا پێشانگایەکی وێنەی فۆتوگرافی لەهۆڵی ئەکادیمیا سازکرا کە وێنەی بەشێک لەقوربانیانی تاوانەکەو زیندانیانی کوردی فەیلی بەخۆوە گرتبوو . دواتر مەراسیمەکە بە سروودی ( ئەی رەقیب ) دەستی پێکرد . وتاری دەستەی بەڕێوەبەری یادەکە خوێندرایەوە کە باس لەم تاوانە دڕندانەی رژێمی بەعس کردو ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تاوانە دژ بە گەلی کورد یەکەم تاوانی جینۆساید بوو لەسەرەتای حوکمی بەعس لەعیراق . هەروەها باس لەدەستگییرکردنی سەدان هەزار گەنجی کوردە فەیلییەکان کرا کە تاکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە . لە وتارەکەدا دەستەی بەڕێوەبەر گلەیی خۆیان گەیاندە دەسەڵاتدارانی عیراق کە لەدوای رووخانی رژێمی بەعسەوە تاکو ئەمڕۆش وەکو پێویست ئاوڕیان لەقوربانیانی ئەو مەرگەساتەو مافە ڕەواکانی ئەم چیینە نەداوە بە تایبەتیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنى تاوانەکە وەکو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ، باسیان لەوەشکرد کوردە فەیلییەکان سەراری ئەم تاوانە گەورەیە هێشتا مافە سروشتییەکانیان وەکو هاوڵاتی غەدرلێکراوی عیراقی بەدەستنەهاتووە .
شایەنی وتنە لەسەرەتای ساڵی ١٩٧١ کۆمەڵێک کوردی فەیلی هاوڵاتی ڕەسەنی عیراقی لەپڕۆسەیەکی دڕاندانەدا ئاودیوی ئێران کران و ماڵوموڵکیان لێسەندرایەوەو ، بەر لەهەڵگییرسانی جەنگی عیراق وئێڕانیش بەشی دوەەمی تاوانەکە زۆر بە فراوانی بەڕێوە چوو بە دەرکردنی سەتان هەزار خێزانی کوردی فەیلی بەرەو ئێران کە تاکو ئەمڕۆش بەشێک لەو خێزانانە لەو دیو سنوور ماونەتەوە و کارێکی ئەوتۆ نەکراوە بۆ گێڕانەویان بۆ سەر زێدی بابوباپیرانیان .
26/03/2022
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٦-٣-٢٠٢٢ لەسەر بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەرێوڕەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی هەڤاڵان فریال عبدالله قادر و سەرکەوت حەمە غەفوور و لەتیف نێروەیی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەشێک لەئەندامانی ئەنجومەن و راوێژکاران وستافی کارگێڕی ، ئاڵوگۆڕی بەرپرسیاریەتی بۆردی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان بەڕێوە چوو .
لەو رێوڕەسمەدا هەڤاڵ سەرکەوت وەکو بەرپرسی نوێی بۆرد دەستبەکار بوو . لەوتەیەکی کورتدا ستایشی رۆڵی بەرچاوی هەڤاڵ فریالی کرد وهەوڵ و کۆششەکانی بۆ پێشخستنی پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمایەتی بەرز نرخاند . جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە بە هەمان رووحیەتی یەکێتییانە درێژە بە کارو چالاکییەکانی بۆردەکە بدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبەر رۆشنایی سیاسەتەکانی یەکێتی نیشتمانی .
شایەنی ئاماژەیە هەڤاڵ فریال عبدالله لەسەر بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی پۆستی لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پێێشەییەکانی سەر بە مەکتەبی رێکخراوە جەماوەرییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی پێ سپێردرا .
جرت صباح اليوم السبت الموافق 26-3-2022 مراسيم الإستلام والتسليم لمسؤولية مكتب العلاقات الإقليمية للإتحاد الوطني الكردستاني بحضور السيدة فريال عبدالله قادر والسيدين سركوت حمة غفور ولطيف نيروةيي أعضاء المجلس القيادي للإتحاد الوطني .
وجاء ذلك في إطار قرار قيادة الإتحاد الوطني بتكليف السيد سركوت حمة غفور لإدارة المكتب ونقل السيدة فريال عبدالله الى مكتب المنظمات الجماهيرية التابعة للإتحاد الوطني .
وحضر المراسم عدد من أعضاء المكتب والمجلس الإستشاري وكوادر المكتب ، وألقى المسؤول الجديد خلالها كلمة مقتضبة ثمن فيها دور السيدة فريال في بناء وإدامة العلاقات مع الدول الإقليمية متمنيا لها النجاح والتوفيق في مهمتها الجديدة . مشددا على أنه سيواصل نفس النهج المعهود في تمتين العلاقات الاقليمية وفق السياسات الثابتة للإتحاد الوطني الكردستاني .
16/03/2022
لەیادی هەڵەبجەدا
دیسانەوە بە کۆڵێ خەم و پەژارەوە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەکەینەوە کە تا ئەمڕۆش بریینەکانی سارێژ نەبوونەتەوەو ، قوربانییەکانیشی هێشتا نەگەیشتونەتە مافەسروشتییەکانی خۆیان بە قەرەبووکردنەوەیەکی عادیلانە لەبەرامبەر ئەم مەرگەساتە گەورەیەدا .
ئەمڕۆ جارێکیتر ئەچینەوە سەر گۆڕی شەهیدان و تاجە گولینەى سەربەرزیان پێشکەش ئەکەین ، چونکە قوربانی ئەوان بوو ئێمەی گەیاندە ئەو رۆژەی کە بتوانین بە ئازادی و سەربەرزی بژین ، بەڵام بە داخەوە تاکو ئەمڕۆش نەمانتوانیوە قەرزی ئەو پۆلە شەهیدانە بدەینەوە کە بوونە قوربانی دۆزە ڕەواکەی میللەتەکەمان .
هەڵەبجە شایەنی خزمەتێکی زۆر گەورەتر بوو ، بەڵام بە داخەوە ئێستاش حکومەتی عیراق کە قەرەبووی هەموو زیانەکانی جەنگی کوەیت و قوربانیانی دەستی رژێمی سەدامی گۆڕبەگۆر کردەوە ، هێشتا لەئاستی پێویست قەرەبووی قوربانیانی هەڵەبجەی شەهیدی نەکردۆتەوە .
ئەم تاوانەی بەعس بە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو ئەنفالکردنی میللەتی کورد لەمێژووی دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بوو کە دەبوایە هەموو دونیا بە هانای خەڵکی زامداری هەڵەبجەوە بهاتنایە ، کەچی ئەبینین ئەم شارە خۆڕاگرە لەهەموو پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بێبەشکراوە و دەیان و سەدان برینداری تاوانەکەش بەدەست ئێشوئازاری جەستەیانەوە دەناڵێنن .
لەم یادە خەمناکەدا پێویستە رووی دەممان لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان وحکومەتی عیراقیش بکەین ، بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی هەڵەبجەی شەهید ، بەتایبەتیش ئەو بریندارانەی هێشتا بەدەست ئازاری بریینەکانیانەوە دەناڵێنن ، خێزانی شەهیدانیشیان شاییستەی زۆرترین خزمەتن بۆ ئەوەی دوور لەئازیزانیان هەناسەیەکی ئارامی هەڵکێشن .
نەمری وسەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهێدانی رێگای ئازادی .