بە زمانی ئاماژە ئەمەوێت سوپاسی گەورە و بچوکتان بکەم ، سوپاس بۆ ئەو هەموو دوعا و خەمخۆریی و وەفایەتان .. ئەمەی من تاقیکردنەوەی خوایە ان شاء اللە تێ ئەپەڕێت و جارێکی تر دێمەوە خزمەتتان 🫡
عــلماء کوردستان_الـعراق
زانایانی کورد لە کوردستانی عێراقەوە
لە پیج وکەنالی علماء کوردستان_عێراق
بــنـاســـە
16/05/2026
بۆ دەستنیشانکردنی کۆمەڵێک مامۆستای ئاینی (زانایانی شەریعەت) وەک مورشید یان ڕێبەری ئاینی بۆ گەشتی حەج، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی حاجیان بکەن و حەجەکەیان هاوتای سوننەت بێت
16/05/2026
نە خۆشێکەی من چییە ، بۆ چی ناتوانم قسە بکەم ؟
بسم الله الرحمن الرحيم
ئەم برایەتان لە ئێوارەی ڕۆژی جەژنەوە لە پڕ قوڕگم توشی ئازارێکی زۆر قورس بوو ، ئازارەکەم بە شێوەیەک بوو ، وەک بڵێی پارچەیە ئاگرە قوڕگم ئەسوتێنێ ، زۆر گوێم نەداپێی تەنها حەپی ئلتیهاب و ئازارم بە کار ئەهێنا ، ئەوە بوو بۆ هەر شەوی جەژن بەسەیارەی خۆمان سەفەری عومرەم کرد ، ئەو ١٠ ڕۆژەی لە عومرە بووم وە هەتا هاتمەوە ، ئازارم بە هیچ ئازار شکێنێ ناشکا..
کە هاتمەوە کوردوستان سەردارنی چەندین دکتۆری باشم کرد ، سەرەتا دکتۆر ( ئەیوب باقر ) خوا بیپارێزێت دوو جار نازووری بۆکردم هیچ دەرنەکەوت ، پاشان تیشکی CT SCAN یان بۆ کردم ، لێرەدا دکتۆرەکان هەستیان بە گرفتێ کرد لە لای ڕاستی قوڕگم دروست بووبێ ، پاشان تیشکی سۆنەر Neck Doppler ultrasound بۆ کردم ، زياتر ئەم پشکنینە بۆ دەماری مل ئەکرێت ، ئاخر پشکنین MRl یان بۆ کردم ، لەم پشکنینە دەرکەوت توشی هەوکردنی کڕکڕاگە (Chondritis) و ئەستووربوون (Edema) لە لای ڕاستی ئەو کڕکڕاگەیەدا هەیە کە پێی دەوترێت "کڕکڕاگەی دەرەقی ، ئەوەی تا ئێستا هەیە الحمد للە نیشانەی خراپی وەک ژێرپەجەم نییە .
دوای ئەوەی هەموو شت لە پشکنینەکان بەم جۆرە ڕوون بۆوە ، کردمیانە سەر جارەسەر و علاج …
وە پیان ڕاگەیاندم کە نابێت قسە بکەیت تا ئەوکاتەی باش ئەبیت ، من هەموو ڕێنمایەکانم جوان جێ بە جێ کرد ، لە ئێستادا الحمد للە ئازارم کەمترە ، بەڵام ناتوانم قسە بکەم دەنگم بە حاڵ دەردێت ، ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی کاک دکتۆر عبدالواحد و ستافەکەی پشکنینێکی ترم بۆ ئەکەن ، چاوەرێی رەحمی خوای گەورەم ، ئەگەریش لێرە چارە نەکرێم پێشنیاری چەند دکتۆرێکیان بۆ کردووم لە ( ئوردن ) و ( تورکیا ) بەلام من گومانی باشم بە اللە هەیە کە ئەم ئازار و ناڕەحەتی قسە نەکردنەم نەهێلێت و شیفام بدات ..
سوپاس و دەست خۆشی :
خوشکان و برایانم : بە خوا ئێستا کە ئەنوسم بە چاوی فرمێسک و گریانەوە ئەنوسم :
سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم ، کە لە خمی مندا بوونە ، بە خوا من چاکەی ئێوەم پێ نادرێتەوە … سوپاس بۆ ئەوەی بە پۆستێک یان کۆمێنتێک بەژدار بووە لەم خەمەی مندا .. دەستی ئەو پیر و بە تەمەنانە ماچ ئەکەم کە بە فرمێسکەوە ئەهاتن دوعایان بۆ ئەکردم ..
سوپاس بۆ ئەو هەموو دکتۆر و خەستەخانانەی دەرگایان بۆ کردمەوە .. بە خوا ناو و کەسایەتیێکان هێندە زۆرن ناتوانم ناوی هەموویان بهێنم .. سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم قوربانی هەمووتان بم
تخوا گەردنم ئازاد بکەن ،ئەگەر بچوکترین خەم و خەفەتتان بۆم خواردووە ، ئێوە منتان قەرزار باری خۆتان کرد ، هەتا ئەو ڕۆژەی ئەمرم خەمخۆریی ئێوەم لە چاودا ئەبێت .
براتان : سۆران عبدالكريم
16/5/2026 سلێمانی
15/05/2026
خوای گەورە شیفات بدات مامۆستا گیان دڵگران بووم بەو هەواڵە
مامۆستا سۆران توانای قسەکردنی نەماوە
تکایە دوعای بۆ بکەن
15/05/2026
فێربوون یەکێکە لە پیرۆزترین و بەھادارترین کارەکان کە مرۆڤ ئەنجامی بدات، هەم لە ڕووی ئایینی و هەم لە ڕووی مرۆیی و کۆمەڵایەتییەوە. پاداشتی فێربوون تەنیا بۆ قیامەت نییە، بەڵکو لە دونیاشدا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە.
لێرەدا گرنگترین پاداشت و سوودەکانی فێربوون دەخەینە ڕوو:
١. پاداشتی ئایینی و مەعنەوی
لە ئایینی ئیسلامدا، فێربوون وەک عیبادەت ئەژمار دەکرێت. پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: "هەرکەسێک ڕێگەیەک بگرێتە بەر بۆ فێربوونی زانست، خودا ڕێگەی بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات."
بەرزبوونەوەی پلە: زانایان و فێربووان لە لای خودا پلەیەکی بەرزیان هەیە.
خێری بەردەوام: ئەو زانستەی فێری دەبیت و دواتر بە خەڵکی دەڵێیتەوە، دەبێتە "سەدەقەی جاریە" و پاداشتەکەی دوای مردنیش بۆت دەمێنێتەوە.
٢. گەشەکردنی کەسایەتی و ڕۆشنبیری
فراوانبوونی دیدگا: فێربوون یارمەتیت دەدات جیهان بە شێوەیەکی قووڵتر ببینی و لە ڕووداوەکان تێبگەیت.
بڕوا بەخۆبوون: هەرچەندە زیاتر بزانیت، بڕوات بە تواناكانی خۆت زیاتر دەبێت و لە کاتی گفتوگۆدا بەهێزتر دەردەکەویت.
باشترکردنی بڕیاردان: مرۆڤی فێربوو دەتوانێت بە عەقڵ و مەنتیق بڕیار بدات نەک تەنیا بە سۆز.
٣. سوودە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان
ڕێزی کۆمەڵایەتی: کۆمەڵگە هەمیشە بە چاوی ڕێزەوە سەیری ئەو کەسانە دەکات کە خاوەن زانست و زانیارین.
هەلی کار و بژێوی: فێربوونی لێهاتوویی نوێ (وەک زمان، تەکنەلۆژیا، یان پیشەیەک) دەبێتە هۆی باشترکردنی ئاستی بژێوی و بەدەستهێنانی داهاتی حەڵاڵ و باشتر.
٤. تەندروستی عەقڵی
پاراستنی مێشک: توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بەردەوامبوون لە فێربوون مێشک چالاک دەهێڵێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.
کورتەیەک:
فێربوون کلیلی هەموو دەرگاکانی سەرکەوتنە. مرۆڤی فێربوو وەک مۆمێکە کە هەم خۆی ڕووناک دەکاتەوە و هەم دەوروبەریشی. هیچ کاتێک درەنگ نییە بۆ دەستپێکردنی فێربوونی شتێکی نوێ.
بـــاتــاسی حوجرە PRESS
10/05/2026
سوپاس نامەیەک لەبنەمالەی خوالێخۆشبوومامۆستا(مەلا تاجەددین سورچی)
بەناوی خوای گەورەومیھرەبان
بەپێویستی دەزانین دوای کۆتایی ھاتنی پرسەی باوکی خۆشەویستمان
(مەلاتاجەددین سورچی ) بەناوی بنەمالەکەمان سوپاس وپێزانینمان ئاراستەی ھەمووئەوبەرێزانە لە مامۆستایانی ئایینی وشێخانی تەریقەت بەرپرسانی حزبی و حکومی و سەربازی وکەسایەتییەکۆمەلاتیەکان بکەین ، کەلەمەراسیمی بەخاک سپاردن وپرسەکەماندا بەشداربوون چ لەمزگەوت یانیش لەمالەوە،یان بەپەیوەندی تەلەفۆن لەگەلماندا ھاوخەم بوون ،ھەروەھا سوپاس و پیزانینی تایبەتمان ھەیە بۆ خزمان و جيرانەکانمان لەرۆژانی پرسە لەگەلمان دابوون وخزمەتێکی زۆری میوانەکانیان کرد ،بە دلنیایەوەدڵنەوایی و هاوخەمی ھەموولایەک بووە مایەی سێبووری و ئارامیمان و لە خەم و خەفەتمان کەمی کردوە، داواکارین لەخوای گەورەپاداشتی بەخێری ھەموولایەک بداتەوە وگیانی پاکی باوکمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات وھەموولایەک لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت...
لەگەل رێزی زۆرمان ...
انالله وانااليه راجعون
ملا مظفر سورچى لەجیاتی
بنەمالەی خوالێخوش بێت
مامۆستا(مەلاتاج الدين سورچی )
١٠-٥-٢٠٢٦
28/04/2026
بسم اللە الرحمن الرحیم
ئەقل، دین و سنوری ڕەخنە…
َ (الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ)
لە ڕووداوەکانی ژیاندا، مردنی هەر کەسێک،هەرچۆنێک بیرکردنەوە و هەڵوێستی جیاوازی هەبێت،هۆکاری بیرکردنەوەیەکی قوڵە بۆ مرۆڤ. کۆچی دوایی نووسەر و ڕەخنەگری کورد فاروق ڕەفیق، کە ناسراو بوو بە ڕەخنە و هەڵوێستە توندەکانی دژی دین، دەبێتە دەرفەتێک بۆ گفتوگۆیەکی زانستی و ئارام، نە شەڕێکی هەستیار و تاوانبارکردن
ئەقڵ و وەحی هاوکاری یەکترن. ئەقڵ ڕێگایە، وەحی ڕووناکیە. ئەگەر ڕێگا هەبێت بەبێ ڕووناکی، مرۆڤ لە تاریکیدا دەمێنێتەوە؛ ئەگەر ڕووناکی هەبێت بەبێ ڕێگا، ناتوانێت بگاتە بە مەبەست….
لە کۆتاییدا، مردن و کۆچی دوایی، هەموومان بۆ ڕاستییەکی گەورە دەگەڕێنێتەوە:
مرۆڤ،هەرچۆنێک بیر بکاتەوە،لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە لە دەستی خۆی دەرباز نابێت
خودای گەورە دڵەکانمان بە ڕووناکیی هەق ڕووناک بکات و ڕێگای ڕاستمان پیشان بدات
ملا: غازي باتاسي
٢٠٢٦/٤/٢٨
چ کارێک بە مندالەکەت دەسپێری 🧎🏃🏃🏇🚴
پەیامی مامۆستامحمد خودا پاداشتی بداتەوە
25/04/2026
چیرۆکی شوان و پیاوە جووەکە
پیاوێکی جوو بە لای گوندێکی موسڵماننشیندا تێپەڕی، ویستی هەندێک گومان و سەرلێشێواوی بخاتە ناو مێشکی زاناکانی ئەو گوندە..!!
بەڵام پێش ئەوەی بگاتە گوندەکە، شوانێکی موسڵمانی بینی کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانی بوو. جووەکە لەبەردەم خۆیەوە وتی: "با لەم شوانە نەزانەوە دەست پێ بکەم و لە ئایینی ئیسلام بە گومانی بخەم."
جووەکە خۆی وەک موسڵمانێکی ڕێبوار نیشاندا و بۆ ماوەیەک لەلای شوانەکە دانیشت. پاشان ڕووی کردە شوانەکە و وتی: "ئایا نابینیت ئێمەی موسڵمان لە کاتی لەبەرکردنی قورئاندا تووشی ناڕەحەتییەکی زۆر دەبین؟ چونکە لە سی جزء پێکدێت..!"
وە هەروەها وتی: "لە قورئاندا ئایەتی وەک یەک (متشابە) زۆرن، باشتر نییە ئەو ئایەتانەی کە وەک یەکن لایانبەرین؟ چونکە بێ سوودن و تەنها دووبارەکردنەوەی قسەن..!!"
پاشان جووەکە بە زەردەخەنەیەکی فێڵبازانەوە بەردەوام بوو و وتی: "دوای ئەو سڕینەوەیە، بەشەکانی قورئان کەم دەبنەوە و لەبەرکردن و پێداچوونەوەی بۆ ئێمە زۆر ئاسان دەبێت..!!"
لەو ماوەیەدا شوانەکە بە دیقەتەوە گوێی لە جووەکە گرتبوو، کاتێک قسەکانی تەواو کرد، شوانەکە وتی: "قسەکانت زۆر جوان و قایلکەرن..!!"
جووەکە زۆر دڵخۆش بوو، چونکە وابیریکردەوە کە شوانەکە کەوتە ناو تەڵەکەیەوە..
بەڵام شوانە لادێییەکە قسەکانی تەواو کرد و وتی: "بەڵام پرسیارێکم هەیە، ئایا لە جەستەی تۆدا شتی وەک یەک نییە کە بێ سوود بن؟ وەک دوو دەست، دوو پێ، دوو گوێ و دوو چاو..؟"
"باشە بۆچی ئەو زیادانە نابڕیت کە وەک یەکن، بۆ ئەوەی کێشت سووک بێت و جەستەت سوود لەو خواردنە وەربگرێت کە دەیخۆیت، لە جیاتی ئەوەی خواردنەکەت بۆ شتانێک بڕوات لە جەستەتدا کە دووبارەن؟"
"هەروەها حەساوەش دەبیت لە هەڵگرتنی شتی وەک یەک لە جەستەتدا کە هیچ سوودێکیان نییە لەبەر ئەوەی تەنها دووبارەبوونەوەن...!!"
لێرەدا جووەکە یەکسەر هەستا و کەلوپەلەکانی کۆکردەوە و بە ڕووخسارێکی ڕەش و تێکشکاوەوە گەڕایەوە، لە کاتێکدا هەستی بە پەشیمانی و بێئومێدییەکی زۆر دەکرد.
لەبەر خۆیەوە دەیوت: "وەڵام و فکری شوانێکیان منی دەمبەسەر کرد، ئەی دەبێت وەڵامی زاناکانیان چۆن بێت...؟"
خوایە.. لە ئایینەکەماندا شارەزامان بکەیت و لەسەر ڕێگای ڕاست جێگیرمان بکەیت.
Click here to claim your Sponsored Listing.
