05/06/2026
پرسەنامەیەک لەبەڕێز هەڤاڵ(بـاپـیر کـامەلا) سکرتێری گشتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز کاك حسێن مارف
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری خوالێ خۆش بێت(ڕێزدار کاک برایم مام ڕەسوڵ حسن دێرەیی ).
بەداخ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵی گيان سپاردنی کەسایەتی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی وچاکە خواز ڕێزدار( کاك برایم مام ڕەسوڵ حسن دێرەیی) برای هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت، بەبیستنی ئەو هەواڵە زۆر دڵگران و خەمناك بوين ، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان وسەرجەم هەڤاڵانم بەئێوەی بەڕێز و بنەماڵە نیشتمان پەروەر و سەنگين و بەرێزەکەتان و تێکرای کەس و کار و دۆستان و خزمانى خوا لێ خۆش بێت ڕادەگەیەنین ، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت . تەمەن درێژی بۆ تێکرایی کەس و کاری دەخوازين ، خودای گەوره دڵنەوایی و سێبوری هەموو لایەک بدات.
انالله واناليه راجعون
براتان
باپیر کامەلا
٢٠٢٦/٦/٥
05/06/2026
پرسەنامەیەک لەبەڕێز هەڤاڵ(بـاپیر کـامەلا)سکرتێری گشتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.
بەناوی خودای گەورەومیهرەبان
بەڕێزان کاک دکتۆر ڕزگار حاجی صاڵح مام ئاڵڵا
کاک محمد حاجی صاڵح مام ئاڵڵا
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری خوالێ خۆش بێت(ڕێزدار حاجی صاڵح مام ئاڵڵا).
بەداخ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵی گيان سپاردنی کەسایەتی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و چاکەخواز ڕێزدار ( کاك حاجی صاڵح مام ئاڵڵا ) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت ، بەبیستنی ئەو هەواڵە زۆر دڵگران و خەمناك بوين ، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و سەرجەم هەڤاڵانم بەئێوەی بەڕێز و بنەماڵە نیشتمان پەروەر و سەنگين و بەرێزەکەتان و تێکرای کەس و کار و دۆستان و خزمانى خوا لێ خۆش بێت ڕادەگەیەنین ، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت . تەمەن درێژی بۆ تێکرایی کەس و کاری دەخوازين ، خودای گەوره دڵنەوایی و سێبوری هەموو لایەک بدات.
انالله واناليه راجعون
براتان
باپیر کامەلا
٢٠٢٦/٦/٥
03/06/2026
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٦/٣، بە نوێنەرایەتی بەڕێز سکرتێری گشتیی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، هەڤاڵ (سەید عەزیز) بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتمان، بە یاوەری هەڤاڵ (حەمەڕەش باپیر) ئەندامی نووسینگەی تایبەتی سکرتێری گشتی، بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی (٢٥)ەمین پێشبڕکێی پردی چینی بۆ خوێندکارانی بیانی.
ئەم چالاکییە لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو، تێیدا شاندی پارتمان لە نزیکەوە ئامادەی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکە بوون کە تایبەت بوو بە نیشاندانی توانای خوێندکاران لە زمان و کولتووری چینیدا.
01/06/2026
شاندی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی ڕنجدەرانی کوردستان بەشداری مەراسیمی (٥١)مین ساڵیادی دامەزران یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات لە شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ ( ١ / ٦ / ٢٠٢٦ ) شاندی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتمان کە پێک هاتبوو لە هەڤاڵان ( محمد کامەلا ـ سەید عزیز ـ قادر حەمە ) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵ ( قاسم عمر ) ئەندامی ناوندی ڕێکخستنی بیتوین لە شاری سلێمان بەشداریان کرد لە مەراسیمی ( ٥١ ) مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستە کردن .
30/05/2026
پـرسـەنامەیەک لەبەڕێز هەڤاڵ(بـاپـیر کـامەلا)سکرتێری گشتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان کاك عثمان حاجی تۆفیق
کاك عمر حاجی تۆفیق
کاك فاروق حاجی تۆفیق
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری خوالێ خۆش بێت(ڕێزدار کاك بابکر حاجی تۆفیق).
بەداخ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵی گيان سپاردنی کەسایەتی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی وچاکە خواز ڕێزدار( کاك بابکرحاجی تۆفیق ) برای بەڕێزتانم پێگەیشت ، بەبیستنی ئەو هەواڵە زۆردڵگران و خەمناك بوين ، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان وسەرجەم هەڤاڵانم بەئێوەی بەڕێز و بنەماڵە نیشتمان پەروەر و سەنگين وبەرێزەکەتان و تێکرای کەس و کار و دۆستان و خزمانى خوا لێ خۆش بێت ڕادەگەیەنین ، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت . تەمەن درێژی بۆ تێکرایی کەس و کاری دەخوازين ، خودای گەوره دڵنەوایی و سێبوری هەموو لایەک بدات.
انالله واناليه راجعون
براتان
باپیر کامەلا
٢٠٢٦/٥/٣٠
30/05/2026
بەوێنە...
بەڕێز هەڤاڵ (محمد کامەلا)ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتمان بە ئامادەبوونی هەڤاڵان لەنوسینگەی تایبەت لەقەڵادزێ لەڕۆژانی جەژن لە پێشوازیی دۆست و هەڤاڵان و لایەنگرانی پارتمان .کە بەبۆنەی جەژنی قوربان تەشریفیان هێنابو.
27/05/2026
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێزدار هەڤاڵ(بـاپـیر کــامەلا) سکرتێری گشتی پارتمان، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان کرد.
26/05/2026
پەیامی پیرۆز بایی بەڕێز باپیر کامەلا بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانان دەکەم و پیرۆزبایی تایبەتم بۆ موسڵمانانی کوردستان ، لەهەر کوێی سەر ڕوی زەوی لەسەروی هەمویان بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ناوخۆ لەیەزدانی مەزن داواکارم گەل ووڵاتمان بپارێزێت لە پڕشکەکانی شەڕی هەڵگیرساو ئاکام و دەرئەنجامەکانی لەناوچەکەمان خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لەکاتێکدا ئەویادە پیرۆزە دەکاتەوە لە ژێر ڕەهێلەی درۆن و بۆردمانی رۆکێت و موشەکدایە و ڕۆژانە شەهید و بریندارمان هەیە و هەڕەشەی جۆراجۆری ناوخۆ و دەرەوەمان لەسەرە بێ ئەوەی بەشداری شەڕبین یان بەشێک بین لەو شەڕە لەکاتێکدا ئاگربەست لە نێوان لایەنەکانی بەشەڕ هاتو لەئارادایە تەنها کوردستان پارێزراو نیە ئەو هەڵوێستەش پەیامێکی ڕونە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسی و هەڕەشانە تەنها ڕێگە چارە یەکبون و یەک ریزیە نەک پەرشو بڵاوی و دڕدۆنگی و بەدگومانی کەبۆتە مایەی لاوازی هەموولایەك با ئەو بۆنە ئایینیە پیرۆزە هاندەرمان بێت و ببێتە هەوێنی لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردن و ئاشتەوایی و برایەتی مسۆگەرکردنی یەک ریزی و تەبایی کۆتایی هێنان بەو دابەشکاری و پەرتەوازەیی یە . دوبارە لەهەمولایەک پیرۆزە جەژنی قوربانی پیرۆز هیوای بەختەوەری خۆش گوزەرانی دەخوازین بۆهاوڵاتیانی خۆشەویست . گەل بەختەوەربیت وڵات ئاوەدان بێت
براتان
باپیر کامەلا
٢٠٢٦/٥/٢٦
26/05/2026
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی پاتمان دەکات.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بەڕێز جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێزدار هەڤاڵ(بـاپیر کـامەلا)سکرتێری گشتی پارتمان کرد.
25/05/2026
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بەڕێز کاک عبداللە حاجی محمود رێکخەری گشتی بزوتنەوەی سوسیالیستی کوردستانی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێزدار هەڤاڵ(بـاپیر کـامەلا) سکرتێری گشتی پارتمان، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان کرد.