20/05/2026
لەساڵی 1992 تا ساڵی 2026
ئەوڕاهێنەرانەی بوونەتە پاڵەوانی پریمەرلیگ
1.. فیرگسۆن 13 جار
2 .. گواردیۆلا 6 جار
3 .. فینگەر 3 جار
4 .. مۆرینیۆ 3 جار
5 .. دالگلیش 1 جار
6 .. پلگرینی 1 جار
7 .. ڕانیری 1 جار
8 .. کڵۆپ 1 جار
9 .. مانچینی 1 جار
10 .. کۆنتی 1 جار
11 .. ئەنچلۆتی 1 جار
12 .. سڵۆت 1 جار
13 .. ئارتیتا 1 جار
19/05/2026
ئەگەر شارەزایەکی تۆپی پێ نەبیت، ئەو یاریزانە ناناسیت
یاریزانی ناو وێنەکە کێیە و بەچی ناسرابوو؟
17/05/2026
فەرمی
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ڕۆشنی سعودی.
16/05/2026
سەرۆك و ئیدارەی هیلال ئەڵێن هەموو توانای خۆمان لە لایەنی مادیەوە پێشكەش یانەی زەمەك دەكەین
دواین یاری نەسڕ بەرامبەر زەمەكە
14/05/2026
فلۆرەنتینۆ پێریز :
ئایا لامین یامالم بە دلە؟
بێ گومان بە دلمە ، گرێبەست کردن لەگەلی؟ ( بە پێکەنینەوە ) پەیوەندیمان لەگەل بەرشەلۆنە بە تەواوی پچراوە ، چونکە من هیج پەیوەندیەکم ناوێ لەگەل یانەیەکدا کە ماوەی دوو دەیە پارەی بە ناوبژیوان دابێ دەمەوێ دادپەروەری جێبەجێ بکرێ لە کەیسێکی ئاوا هەستار و مەترسیدار.
12/05/2026
ئەمشەویش پاشا دەگری، بەڵام
ئەمڕۆ یانەی نەسر بۆ هەر هاندەرێک، درێسێکی یانەکەی بە دیاریی ئامادە کردووە، چونکە یانەکە پێویستی بە پاڵپشتی هاندەرانە بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوەکە، چونکە هەموو ئامانجی نەسر ئەوەیە ئەمشەو نازناوەکە یەکلایی بکاتەوە، بەتایبەت لە بەرامبەر هیلال کە بووە بە کابووسی یانەی نەسڕ. سەرکەوتنەکە بۆ کریستیانۆ یەکجار گرنگ و مانادارە، چونکە پێنج ساڵە هیچ نازناوێکی فەرمی بەدەستنەهێناوە، بۆیە دەیەوێت پێش ئەوەی بەرەو مۆندیال بفڕێت، عوقدەی بێنازناوی لەگەڵ نەسڕ کۆتایی پێبهێنێت. یارییەکە هەر ئەوە نییە، نەسر لە هیلال ببباتەوە، بەڵکو ئەم یارییە پڕە لە حسابات، نیگەرانی ڕۆناڵدۆ لە گواستنەوەی بنزیما بۆ هیلال، هەروەها هیلال گەورەترین بەربەستی بەردەم نەسڕ و ڕۆناڵدۆن بۆ بردنی نازناو. بە کورتی شەوی تۆڵەکردنەوەیەکی گەورەیە. شەوی ئازادبوونی کریستیانۆیە لە هەموو گوشارێک کە چوار ساڵە لە جیهان لەسەری دروست بووە. بۆ ڕۆناڵدۆ چێژێکی زیاتری هەیە کە تۆڵە لە هیلال و کەریم و بن تەڵال بکاتەوە. ڕەنگە ئەمشەویش پاشا بگری، چونکە بیباتەوە نازناوەکەی یەکلایی کردووەتەوە، خۆ ئەگەر بیشدۆڕێت دیسانەوە تووشی بێهیوایی دەبێت و دەگری.
11/05/2026
دوای سەرکەوتنەکەی ریال مەدرید بەسەر بارسێلۆنادا لە بێرنابیۆ لە سەرەتای ئەم وەرزەدا، چەند یاریزانێکی مەدرید وێنەیان بڵاوکردەوە کە پێدری تێدابوو.
ئێستا پێدری لە ئینیستاگرام وەڵامی داوەتەوە و وێنەی هەمان ئەو یاریزانانەی ریال مەدریدی بڵاوکردووەتەوە کە پێشتر گاڵتەیان پێ دەکرد.
10/05/2026
سەیری ئەو سادەییەی کریستیانۆ بکەن
بڕوا دەکەیت یان نا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یەک خولەکدا 530 هەزار دیناری عێراقی وەک مووچە وەردەگرێت، سەرەڕای ئەوەش لەدوایین دەرکەوتنیدا مۆبایلەکەی دەستی ئایفۆن17 نییە.