15/02/2023
پەڕەی تایبەتی (ڕێكخراوی فریاكەوتنی میللی) ، ( نوسینگەی هەولێر)ە هەركەسێك لایخۆی ڵایكی بكات بۆ ئەوەی ئاگاداری پڕۆژە و كار و چالاكییەكان بن لە شاری هەولێر
سوپاس ئەگەر هاوكارمانبن
https://www.facebook.com/profile.php?id=100085238002160&mibextid=LQQJ4d
Public Aid organization -Erbil office
عالم يعيش فيه الإنسان متمتعاً بحقوقه الكاملة.
12/02/2023
كوردی / عربی
ئەو بوومەلەرزەیەی کە سوریا و تورکیای گرتەوە، هەزاران کەسی بێ ماڵ و حاڵ کرد، هاوکار بن
لەم هەڵمەتەدا بۆ کۆکردنەوەی بەخشینی ماددی: (بەتانی، چادر، جل و بەرگی زستانە و دۆشەک)
یان هەر کەرەستەیەکی تر کە ڕەنگە سوودی هەبێت لە پێدانی فریاگوزاری بەپەلە بۆ لێقەوماوان لە سوریا و تورکیا.
پاڵپشتی بەپەلە کاریگەرییەکانی کارەساتەکە کەمدەکاتەوە
بۆ پەیوەندیكردن بە تیمەكانمانەوە لە شاری هەولێر
0771 459 459 5
ترك الزلزال الذي ضرب سوريا وتركيا الالاف من الاشخاص بدون مأوى, ساهم مع النجدة
الشعبية في حملتها بجمع التبرعات المادية والعينية: (بطانيات, خيم, ملابس شتوية ومراتب )
او اي مواد اخرى ممكن تكون مفيدة في تقديم الاغائة الطارئة للضحايا في سوريا وتركيا.
الدعم العاجل يقلل اثر الكارثة
+964 770 429 0891
08/07/2022
کردنەوەی خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی (جەستەیی و دەروونی ) بێ بەرامبەر بۆ گەنجانی خۆشەویستی (دەربەندیخان و کەلار )
گروپی خۆبەخشانی یاسەمین پرۆژەیەک پێشکەش دەکات لەژێر
ناونیشانی
ئەم پرۆژەیە لە لایەن (گرووپی خۆبەخشانی یاسەمین ) سەر بە ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی (pao) و (leo lagrange ) ی فەرەنسی بە هەماهەنگی منداڵپارێزی کوردستان لە قەزای دەربەندیخان و کەلار جێ بەجێ دەکرێت .
ناوەڕۆکی پرۆژەکە بریتییە لە :
کردنەوەی خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی (جەستەیی و دەروونی ) بۆ ئاستی سەرەتایی و پێشکەووتو بەمەبەستی هۆشیارکردنەوە و زیاد کردنی ئاستی زانیاری و ڕۆشنبیری تاک لە چۆنیەتی مامەڵەکردن و وەڵامدانەوەی ڕووداو و کارەساتە سروشتیی و ڕوداووە مرۆییەکان .
ئامانج لەم خولە دروستکردنی تیمێکی چالاک و شارەزایە لەم بوارەکەدا بۆ خزمەتکردن و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و کردنەوەی خولی هاوشێوە لە داهاتوودا لە لایەن ئەندامانی تیمی ڕاهێنراوەوە لە ناوەو دەرەوەی شار و خوێندنگەو فەرمانگەکاندا .
تێبینی :
-خوولەکە لە ھەردو شاری دەربەندیخان و کەلار دەکرێتەوە .
- ژمارەی بەشداربووانی خولەکە سنوردارە .
- تەمەنی بەشداربوو لە نێوان ١٨ بۆ٤٠ ساڵ بێت
- ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەبێت لە بەرواری ٨/٧ بۆ ١٦/٧ .
https://forms.gle/Mtg3czVLR9kt2VL17
Public Aid Organization - ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی - منظمة النجدة الشعبيةFédération Nationale Léo-LagrangeStade Léo-Lagrange (Nice)سەنتەری چالاکی گەنجان/Youth Activity Center
#
24/03/2022
پێداویستی بەساڵاچووان سنووردار نیە بە خواردن و خواردنەوە وجلوبەرگ و خانووبەرە، بەڵکو بۆ بەشداری کۆمەڵایەتی، هەستکردن بە کاریگەریان و جێبەجێکردنی کارەکانی خۆیان بە شێوەیەکی خۆ بە خۆ و سروشتی ئەنجامبدەن، گرنگیدانە بە لایەنی تەندروستی و سۆزداری دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەستی بێدەسەڵاتی و گۆشەگیری، هەبوونی سەربەخۆی لە بەساڵاچوان وای لێدەکات مرۆڤێک بێت کە تا کۆتای ڕۆژ هەست بە چێژی ژیان و بەشداری بکات.........
23/02/2022
گروپی (داهێن) گروپێکی خۆبەخشیە سەربە خێزانی خۆبەخشانی فێرکردنی میللیە ئامانجی ئەم گروپە بریتیە لە دابینکردنی پاڵپشتی خزمەتگوزاری جۆریی بۆ چینی بەساڵاچوان، هەروەها بەکارهێنانی مێتۆدی فێرکردنی میللی وەک ئامرازێک بۆ گوزارشتکردن لە پێداویستییە کۆمەڵایەتی و دەروونیەکانیان، هەروەها پاڵپشتی تەکنیکی ئەو کارمەند و لایەنانەی کە لەم سێکتەرە کاردەکەن.
گروپی خۆبەخشی (داهێن) پڕۆژەیەک پێشکەش دەکات بە ناونیشانی (کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خانەی بەساڵاچوان)
ئەم پڕۆژەیە لە لایەن گروپی خۆبەخشی (داهێن) بە هاوکاری هەریەک لە ڕێکخراوی (PAO) فریاکەوتنی مللی و (leo lagrange) فەڕەنسی جێبەجێ دەکرێت.
ئەم پڕۆژەیە بە دوو قۆناغی جیاواز جێبەجێ دەکرێت:-
قۆناغی یەکەم:- کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیە سەرەتایەکانی بەساڵاچوان وەک(خواردن ، جلوبەرگ ، دایبی پەکەوتە.....هتد) هەرکەس و لایەنێک بەمەبەستی هاوکاریکردنی بەساڵاچوان دەتوانێت پەیوەندی بە ئێمەوە بکات لە ڕیگای ئەم ژمارە تەلەفوونەوە 07714594595
قۆناغی دووەم:- لە ڕێگای میتۆدی خوێندنی نافەرمی پاڵپشتی تەکنیکی پێشکەش بە کارمەندانی ئەم کەرتە دەکەین لە ڕێگای ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە کە تێیدا کارمەندان فێری چۆنیەتی مامەڵکردن و خزمەتکردنی بەساڵاچوان دەکەین و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی پێداویستیە خودیەکانی بەساڵاچوان دەخەینە ڕوو.
30/01/2022
ماڵی بەساڵاچووان:-
خانەی بەساڵاچووان بە ماڵی چاودێری تایبەتمەند بە بەساڵاچووان پێناسە دەکرێت، بۆ ئەوەی پێداویستیەکانی کەسانی بەتەمەن بە پێوەرێکی گەورە دابین بکەن و گرنگی بەلایەنی ژیان و تەندروستی و ماددی بەساڵاچووان بدەن، هەروەها ئەم خانەیە تایبەتە بەو کەسانەی کە چیتر ناتوانن لە ناو خێزانەکانیان ژیان بگوزەرێنن و داهاتی ماددی و پێداویستی ڕۆژانە و پێداویستیە تەندروستیەکانیان دابین بکەن.
ئەو کەسانەی کە سوودمەندن لە ماڵی بەساڵاچووان:-
لە ماڵی بەساڵاچووان پێویست ناکات گرنگی بە هەموو پیرەکان بدرێت، چونکە زۆربەی پیرەکان زۆرجار پێویستیان پێی نیە، چونکە هەندێکیان لە ژێر چاودێری خێزان و ماڵ و مندڵەکانیانن، بەڵکو پێویستیە خزمەت و هاوکاریەکان پێشکەشی ئەو بەساڵاچووانە بکرێت کە کێشەیان هەیە لە مامەڵەکردن و چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا وەکو چێشتلێنان و پاکردنەوە و کڕینی پێداویستیەکان ئەنجام بدەن، لیرەدا بەم شێوازە ماڵی بەساڵاچووان چاودێری پیرەکان دەخەینەڕوو:-
کێشەی جەستەی:-بەهۆکاری زیادبوونی تەمەنی مرۆڤەکان و چوونە تەمەنی پیری ناتوانن ئەو چالاکییە جۆراوجۆرەکان ئەنجامبدەن، بەهۆکاری زۆربوونی نەخۆشی جەستەی و پەکەوتەی و لاوازبوونی سیستمی جەستەی....هتد لێردا لەم بارودۆخەیاندا لایەنی پەیوەندیدار هەڵدەستێت بە چاودێریان دەکات.
نەخۆشی عەقڵیەکان:- یەکێک لە نەخۆشیە بڵاوەکانی بەساڵاچووان کێشەی عەقڵیەکانە کە وای لێدەکات کێشە لە یادگەیان دروستدەکات و هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی دەروونی و تێکچوونی سەقامگیری ژیانیان و بەڕێوەنەچوونی ژیانیان بەشێوەیەکی سیستماتیک.
23/01/2022
خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بۆ بەساڵاچووان:-.
پیری یەکێکە لەو دیاردانەی کە لە هەموو گروپە کۆمەڵاییەتیەکانی وڵاتانی جیهان بڵاودەبێتە، قەبارەی کەسانی بەتەمەن بەبەراورد لەگەڵ گروپی تەمەنەکانی دیکە زیاترە، هەروەها بەساڵاچووان زیاتر پێویستیان بە ئاسایشی سیاسی و تەندروستی و کۆمەڵایەتیە، هەروەها لە وڵاتانی پێشکەتوودا خانووی هاوبەش و فرە نەوەی کەمتر باوە بۆیە بەساڵاچوان زیاتر لەلایەن حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار خزمەتدەکرێت و پێداویستیەکانی دابین دەکرێت، بەجێهێشتنی بەساڵاچوان لە لایەن نەوەکانیان زیاتر باوە و بەرژەوەندی هاوبەش نایانبەستێتەوە بەیەکەوە، بۆیە زۆربەی بەساڵاچوان موڵک و ماڵەکانیان لەلایەن حکومەت مامەڵەی پێوە دەکرێت لەکاتی مردنیاندا، کازاخستان لە یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانەیە کە ئەم جۆرە دیاردەیە تێدا بەدیدەکرێیت، بەڵام لە گروپە نەریتیەکانی وڵاتانی جیهان زیاتر ماڵی هاوبەش ، ئابووری هاوبەش ، فرە نەوەی زیاتر بەدی دەکڕێت هەروەها بەساڵاچوان زیاتر لە ژێر چاودێری خێزانەکانیان دەمێنەوە و خزمەتی تەندروستی و دارایی و مافەکانیان لە خێزانەکانیان وەردەگرن، لە کۆمەڵگا نەریتیەکان خزمەتکردنی بەساڵاچوان ئەرکی سەرشانی نەوەکانیەتی و ڕێز لە بیر و ڕاکانیان دگیرێت و بۆ چارەسەکردنی کێشە کۆمەڵاییەتیەکان ڕاوێژی پێدەکرێت و یاسای خێزانەکان لە ژێر چاودێری بەساڵاچوانە، بەپێچەوانەی وڵاتە پێشکەوتووەکان.
18/01/2022
بنەمای سەربەخۆی بەساڵاچوان بەچەند خاڵێک نوێنەرایەتی دەکرێت ئەمانەن:-
١-دابینکردنی پێداویستیەیەکانی ڕۆژانە وەکو خواردن و خواردنەوە و جلەبەرگ شوێنێک بۆ ژیان و چاودێری تەندروستی.
٢-هەلی دامەزراندنی بەساڵاچوان بۆ دەستبەرکردنی داهاتی ماددی.
٣-دەرفەتدان بەساڵاچوان بۆ بەژداریکردن لە پڕۆگرامی فێرکاری و ڕاهێناندا.
٤-دڵنیابوونەوە لەوەی بەساڵاچوان لە ژینگەیەکی تەندروستدا دەژین.
٥-ڕێگەدان بەساڵاچوان بۆ ماناوەی لە ماڵەکانیاندا بۆ ماوەیەکی درێژ لە ژێر چاودێری خێزانەکەیدا بمێنێتەوە.