مەڵبەندی۳ی هەولێر

مەڵبەندی۳ی هەولێر

Share

مەڵبەندی ٣ی هەولێر - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 💚
ناوەندی خەباتی سیاسی و جەماوەری لە پایتەختی هەرێمی کوردستان. لێرەین بۆ خزمەتی هەولێر و هەولێرییەکان.

الاتحاد الوطني الكردستاني PUK هو أحد الأحزاب السياسية الليبرالية التي تأسست في منتصف السبعينيات وحملت شعار حق تقرير المصير والديمقراطية وحقوق الأنسان للشعب الكردي في العراق..
تأسس الحزب في 1 يونيو 1975 كرد فعل للانهيار الذي منيت به الحركة الكردیه عقب توقيع اتفاقية الجزائر بين الحكومة العراقية و إيران التي كانت تدعم الحركات المسلحة الكردية مما ادى إلى انهيار كامل في الحركة الكردية..
وكان زعیم حزب

Photos from ‎مەڵبەندی۳ی هەولێر‎'s post 27/04/2026

هەڤاڵان نەوزاد رەسول و خەمان زرار وەك جێگرانی نوێی لێپرسراوی مەڵبەندی (٣)ی هەولێر دەست نیشان کران.

ئەمڕۆ ٢٧ی نیسان ٢٠٢٦ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لیژنەی رێکخستنەوەی ئۆرگان و مەڵبەندەکان، هەریەك لە هەڤاڵان نەوزاد رەسول و خاتوو خەمان زرار، بەپێی بڕیاری مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی ژمارە ( ٣-٣٣٩ ) لە ٢٠ ی نیسان ٢٠٢٦ وەك جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر دەستنیشانکرد.

مەڵبەندی۳ی هەولێر

Photos from ‎مەڵبەندی۳ی هەولێر‎'s post 27/04/2026

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٤/٢٧
هەڤاڵ ڕێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێر هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەند، سەردانی فەرمانگەی دەستەی گەشتوگوزاری لەشاری هەولێر کرد لەلایەن خاتوو ژوان سابیر سەرۆکی فەرمانگە پێشوازیان لێکرا
لەدیدارێکدا هەڤاڵ ڕێباز بێرکۆتی وێڕای پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ پیرۆزبایی لەخاتوو ژوان سابیر کرد بەبۆنەی دەست بەکار بوونی وەک سەرۆکی فەرمانگەی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکە تازەکەی

فۆتۆ: سەعدی مامە

Photos from ‎مەڵبەندی۳ی هەولێر‎'s post 26/04/2026

هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند بەشداریکرد لەچەند پرسەیەك هاوخەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەکەسوکارییان گەیاند.

لەچوارچێوەی بەشداریکردن لەژمارەیەك پرسەو سەرەخۆشیدا، هەڤاڵ رێباز بێرکۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر بەشداریکرد لە پرسەی لە خوالێیانخۆشبێت خاتوو خەدیجە عەباس ئاغای سەرکەپکان و مام سابیر گڕاوی و خاتوو یومە مەولود یونس مەرزانی و خاتوو زوبێدە عەلی قادر و مەغدید عوسمان گۆمەشینی قەراج و خاتوو عەتیە ئەحمەد موحەمەدو خاتوو فاتیمەو حەسەن حاجی عەلی مام براهیم و قاسم مەلا وسو و حارس حەسەن ئیبراهیم شێروانی و موحەمەد ئالان ئیسماعیل نەجاڕ.
هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی ، لەخوای گەورە داواکاربوو جێگایان بەهەشتی بەرین بێت، لەبەرامبەردا کەسوکار و خانەوادەکانیان سوپاسی خەمخۆری و بەشداری هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد.

مەڵبەندی۳ی هەولێر

Photos from ‎مەڵبەندی۳ی هەولێر‎'s post 26/04/2026

هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لەسەنتەری ڕوناکـبیری ماڵی حەیدەری، بەشداریکرد لە مەراسیمی رێزلێنانی دەزگا میدیاییەکان.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٤/٢٦ هەڤاڵ رێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی و لێپرسراوی مەڵبەندی (٣)ی هەولێر، لەبیرەوەری (١٢٨)ەمین ساڵەی ڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی، لە(سەنتەری ڕوناکبیری ماڵی حەیدەری) بەشداریکرد، لە ڕێورەسمی رێزلێنان لەکۆمەڵێك لەدەزگای میدیاییەکانی کوردستان.
لەمیانی بەشداریکردنەکەیدا هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند چەپکە گوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێشکەش بە(ماڵی حەیدەری) کرد، هەروا هیوای سەرکەوتن و بەرەوپشچوونی بۆ خواستن، لەپەرەپێدانی بوارەکانی ڕوناکبیری و ئەدەبی و هونەری و ڕۆژنامەگەریدا.
پاشان خەڵات ڕێزلێنان بەسەر نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن دابەشکرا، لەپای ماندووبن ئەركە میدیاییەکانیان.

مەڵبەندی۳ی هەولێر

Photos from ‎مەڵبەندی۳ی هەولێر‎'s post 26/04/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٦
هەڤاڵ ڕێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێر پێشوازی کرد لەهەڤاڵ فڕیاڵ عبدللە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و خاتوو احلام کاکەیی ئەندامی پەڕڵەمانی عێراق لەدیدارێکدا هەڤاڵ فڕیاڵ عبدللە وێڕای پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ پیرۆزبایی لەهەڤاڵ ڕێباز بێرکۆتی کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێر وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواست .

فۆتۆ: سەعدی مامە

26/04/2026

هەڤاڵ رێباز بێركۆتی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی لەكۆمەڵەی خوێندكارانی کوردستان کرد.

بۆ / بەرێز سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و بازنەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان.
بابەت/ پیرۆز بایی
ئەمرۆ هەموومان پێكەوە بەشانازییەكی زۆرەوە، یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكەینەوە، كە ( 50) ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژێكی مێژوویی دا لە (26/4/1976) لەناو كڵپەی هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال وەك رێكخراوێكی پیشەیی و خوێندكاری شۆرشگێر هاتە مەیدان.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە وێستگە جیاجیاكانی خەباتی خۆیدا، توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بەتوێژی كاریگەری خوێندكاران و ناوەندەكانی خوێندن بكات و چەندین كادیری رۆشنبیر و چالاك دروست بكات، كە رۆڵیان لە كایەی حوكمڕانی و بەرەوپێش بردنی كۆمەڵگەی كوردستان هەبووە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم بە ناوی خۆم و مەڵبەندی 3ی هەولێر، پر بە دڵ پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە بكەم، سڵاویش بۆ مامۆستایانی سەربەرزی كوردستان و شەهیدە نەمرەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان و كادیرە تێكۆشەر و دێرینەكانی ئەو رێكخراوە و تەواوی ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكاران بنێرم .
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوادارم هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتن دا بن.

رێباز بێركــــۆتی
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەلێر
26/4/2026

Photos from ‎مەڵبەندی۳ی هەولێر‎'s post 25/04/2026

ئەمڕۆ ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦ هەڤاڵ ڕێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێر هاوڕێ لەگەڵ جێگران و کارگێڕانی مەڵبەند، سەردانی مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد لەلایەن بەڕێز علی گردەسۆری لێپرسراوی مەڵبەندپێشوازیان لێکرا
لەدیدارێکدا وێڕای بەخێرهێنان بارودۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا هەروەها پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تەئکیدی لێکرایەوە .

فۆتۆ:سەعدی مامە

Photos from ‎مەڵبەندی۳ی هەولێر‎'s post 25/04/2026

ڕێباز بێرکۆتی سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانی دەکات ..

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٤/٢٥
هەڤاڵ ڕێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێر بەیاوەری جێگران وکارگێڕانی مەڵبەند، سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانی کرد لەلایەن عبدالقادربازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی و موناقاوەچی جێگری سەرۆک پێشوازیان لێکرا
لەدیدارێکدا هەڤاڵ ڕێباز بێرکۆتی بەناوی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ٢١ی ساڵەی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمانی پێڕاگەیاندن و هەروەک تەئکیدی کردەوە کە سەرۆک بافڵ گرنگی و بایەخدان بەمافی پێکهاتەکان دووپات کردۆتەوە ، لەبەرامبەریشدا سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی سوپاس و خۆشحاڵی نیشاندا .

فۆتۆ: سەعدی مامە

24/04/2026

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی:
بۆردومان و ڕوخاندن و راگواستنی قەڵادزێ تاوانێکی تری جینۆسایدە.

بیرەوەری بۆردومانی قەڵادزێ لە ساڵی (١٩٧٤) و یادی راپەڕینی جەماوەری شارەكە، لە ساڵی (١٩٨٢)دا، دوو یادی قوربانیدانی گەلەکەمان و ڕابوونەوە دژی تاوانەکانی بەعسی داگیرکەرە. لەیەککاتدا یادی ویستی ئازادی و یادی بەرپەرچدانەوەی ستەمە.

ئەزموونی زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێی ئازاددا، شەهید و قوربانی پێشکەشکردو خوێنی گەشی خوێندکارەکانی تێکەڵ بە خوێنی شەهیدانی خانەخوێ بوون و پێکەوە بوونە میراتی خەبات و شەهادەت، بۆ راپەڕینی خوێندکاری و جەماوەری لە پشدەرەوە بۆ سەرتاسەری کوردستان، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو، بەسەرپەرشتی رێکخستنەکانی یەکێتی.

كەیسی بۆردومان و روخاندن و راگواستنی قەڵادزێ، تاوانێکی تری جینۆسایدە دژ بەو شارە ودژ بە گەلەکەمان ئەنجامدراوە، بۆیە پێویستی بە قەرەبووی ماددی و مەعنەوییە بە جۆرێك، كە قەلادزێ سیمای ئاوەدانی و بوژانەوەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

سڵاو لە یادی گیانبازی قەڵادزێی دوو جار شەهید. سەری رێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدان و قوربانیان دادەنەوێنین.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

Photos from ‎مەڵبەندی۳ی هەولێر‎'s post 23/04/2026

هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی تێکۆشەر مام زرار گێسمەی سیانەتی و مام تەها ئەحمەد حاجی و بەشداری چەند پرسەیەكیشی کرد.

ئەمرۆ ٢٠٢٦/٤/٢٣ هەڤاڵ رێباز بێرکۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی (٣)ی هەولێر، لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەند، بەمەبەستی هەواڵپرسین، سەردانی ماڵی هەردوو تێکۆشەر مام زرار گێسمەی سیانەتی و مام تەها ئەحمەد حاجی لە شاری هەولێر کرد .
لەو سەردانەدا ، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر، رۆڵی دڵسۆزانەی خۆیان و خانەوادەکانیانی بەرز نرخاند و هیوای سەلامەتی بۆ خواستن .
لەبەرامبەردا هەردوو تێکۆشەر و کەسوکارییان سوپاس و پێزانین و خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکە دەربڕی.
هەر ئەمڕۆ هەڤاڵ رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر بەشداریکرد لەپرسەی خوالێخۆشبێت عائیشە فەتحوڵا قادر گۆمەشینی و عاسیە حاجی حەسەن سکتانی و فاتیمە عەزیز عومەر دایکی شەهید ناسیح.
هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، پرسە و سەرەخۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێڕاگەیاندن و لەخوای گەورە داواکاربوو خوالێخۆشبووان جێگایان بەهەشتی بەرین بێت.

23/04/2026

هەڤاڵ رێباز بێركۆتی، لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری بەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایی لە یادی 31 ساڵەی دامەزراندنی بەرەی توركمانی، سەردانی بەرەی توركمانی كردو لەلایەن بەڕێز ئایدن مەعروف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی هەولێری بەرەی توركمانییەوە پێشوازی لێكرا.
بەڕێز ئایدن مەعروف سوپاسی بەسەركردنەوەكەی كردو جەختی لەپەرەپێدانی پەیوەنديیەكانی نیوان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بەرەی توركمانی كردەوە.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address

شەقامی سەرەکی کەرکوک/بەڕامبەر نەخۆشخانەی سەرنتەری دڵ
Irbil
44001