26/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🎉🎉🌙
هیوادارین کاتی خۆش لەگەڵ خانەوادەو هاوڕێکانتان بەسەر ببەن. هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن.
#هۆڵەندا #جەژن
The Official Page of the Consulate General of the Kingdom of the Netherlands in Erbil.
26/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🎉🎉🌙
هیوادارین کاتی خۆش لەگەڵ خانەوادەو هاوڕێکانتان بەسەر ببەن. هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن.
#هۆڵەندا #جەژن
24/05/2026
پێنتاکۆست!
ئەمڕۆو بەیانی لە هۆڵەندا پشوی فەرمییە بە بۆنەی پێنتاکۆست کە جەژنێکی کریستیانییە. لەو ڕۆژانەدا، سەرەڕای پشوو ڕێوڕەسمی ئاینی، دەیان ڤیستیڤاڵی میوزیک و هونەرو نەریتی لە سەرانسەری هۆڵەندا بەڕێوەدەچن.
#هۆڵەندا #هۆڵەندی
24/05/2026
دەستپێشخەرییەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان، بە پاڵپشتی دارایی هۆڵەندا:
پڕۆژەیەکی تاقیکاری بۆ بنیاتنانی تۆرێکی پاراستنی کۆمەڵایەتی کە ٣٢٠٠ حێزانی هەژار لەخۆدەگرێت، لەناویاندا ٦٠٠ خێزانی ئاوارە.
چییان بۆ دەکرێت؟ ئەو خێزانانە پاڵپشتی دارایی و کۆمەڵایەتیان پێ دەدرێت، بۆ ماوەی ١٢ مانگ.
هاوبەشەکان کێن؟ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەر یەک لە ئاژانسەکانی یوئێن ئێج سی ئاڕ، یونیسێف و بانکی جیهانی. ئەو دەستپێشخەریە لەلایەن حکومەتی هۆڵەندا، لە ڕێگای پڕۆسپێکتس پارەدار کراوە.
بۆ زانیاری زیاتر سود لەو لینکەی خوارەوە وەرگرن:
دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی تاقیکاری تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی گشتگیر لە هەرێمی کوردستانی عێراق | UNHCR ئێراق عێراق، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦- بە پاڵپشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ک& #1
13/05/2026
پڕۆژەی بەهێزکردنی ژێرخان، هەمیشە پێویستی بە شارەزایی ئاست بەرزی جیهانی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە، گفتوگۆیەکی پڕبایەخمان لەگەڵ بەڕێز، ئانۆ جەوهەر عبدوکا، وەزیری گواستنەوە گەیاندن ئەنجامدا. باسی پڕۆژە ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستانمان کرد لە بواری گواستنەوە گەیاندن، هەروەها ئامادەیی و ئارەزووی کۆمپانیا هۆڵەندییەکانمان نیشاندا بۆ بەشداری لەو دیدگایە.
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن #هۆڵەندا #هۆڵەندی
05/05/2026
03/05/2026
لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، گفتوگۆیەکی ناوازەمان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدا. هۆڵەندا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی میدیای سەربەخۆ و داکۆکیکردن لە ئازادی ڕادەربڕین.
#هۆڵەندا #هۆڵەندی
30/04/2026
ساتێکی تایبەت و ئەزمونێکی نوێ بۆ کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر!
ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار مەراسیمی پێدانی وڵاتینامەی هۆڵەندامان لە هەولێر ئەنجامدا.
دوای ڕاگەیاندنی هاودەنگی، نوێترین هاونیشتیمانی هۆڵەندی ئەمڕۆ ماف و ئازادی و ئەرکەکانی ڕەگەزنامەی هۆڵەندی بەدەست هێنا. پیرۆزباییەکی گەرمی پێشکەش دەکەین و بەخێرهاتنی دەکەین بۆ شانشینەکەمان.
ئەم مەراسیمە دوایین هەنگاوی کارگێڕییە بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی هۆڵەندی. کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر شانازی دەکات بە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە.
#هۆڵەندا #هۆڵەندی
27/04/2026
ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتیمانیمانە!
ئێمە لە ڕۆژی لەدایک بوونی پاشاکەمان ئاهەنگی نیشتیمانیمان دەگێڕین، بۆیە پێی دەلێین ڕۆژی پاشا!
لێرەوە، یادی لەدایکبوونی خاوەن شکۆ، پاشا زۆر پیرۆز دەکەین و هیوای ڕۆژێکی خۆش بۆ هەموو ئەوانە دەخوازین کە لە هۆڵەنداو سەرانسەری جیهان لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن.
#هۆڵەندا 'sDay
05/04/2026
جەژنی قیامەت پیرۆز بێت
ܥܐܕܐ ܕ ܩܝܡܬܐ ܒܪܝܟܐ
Happy Easter
#هۆڵەندا #هۆڵەندی
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |