01/06/2026
لێدوانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ (باس نیوز) دەربارەی ئاوی ژێر زەوی لە کابینەی نۆیەم
ئەندازیار د. عهلی ڕهشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر : بەهۆی رێكارهكانی كابینەی نۆیەمی حكوومهت، ئاوی ژێرزهویی ههولێر زیادی كردووه
”ساڵانە لەم كاتەدا خەڵك بەهۆی كەمئاوییەوە خۆپیشاندانی دەكرد"
سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر (یەكێكە لەو دامەزراوە دەستوورییانەی كە لە لایەن دادگای فیدرالیی عێراقەوە پەكخراوە) ئاماژه بهوه دهكات كه رێكارهكانی كابینەی نۆیەمی حكوومهت زۆر گرنگ بوون بۆ بهرزبوونهوهی ئاوی ژێر زهویی ههولێر و گلدانهوهی ئاو و دروستكردنی پۆند و بهنداوهكان كاریگهریی زۆری ههبووه لهسهر ئهوهی كه پارێزگاریی لە ژێرخانی ئاو بكرێت.
عهلی رهشید، سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر، بۆ (باسنیوز) گوتی: "لە سایەی پرۆژەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سایەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر و بەنداو و پۆندەكان لە سنووری هەولێر كە وایانكردووە هەم هەزاران بیر دابخرێن، هەم ئاوێكی زۆرتر بچێتە ژێر زەوی، بە تایبەتیش كە بیری ئەوتۆ لێدراوە كە لە جیاتی ئاوی لێ دەربهێندرێت، راستەوخۆ ئاو دەباتە ژێر زەوییەوە، بۆیە دەبینین ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە."
ڕوونیشی كردەوە، پێچەوانەی ساڵانی رابردوو كە بەردەوام ئاستی ئاو دادەبەزی، ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر بەرزبووەتەوە، شوێنی وا هەیە ٩٠ مەتر ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە، لە زۆربەی شوێنەكان دەیان مەتر ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە."
ئهوهشی خسته روو: ”پلانی حكوومهت له كابینهی نۆیهم، به تایبهتیش ڕوانگەی بەڕێز مهسرور بارزانی بۆ كەرتی ئاو ئهوه بووه كه پارێزگاریی له ژێرخانی ئاو بكرێت و پهرهی پێبدرێت، رێكارهكانی حكوومهت هۆكار بوون بۆ ئهوهی پارێزگاری له ئاوی ههولێر بكرێت و بهشێكی زۆری ئاو گهڕاوهتهوه بۆ ژێرزهوی و جیا لهوهش، خهریكی پرۆژهیهكی گهورهین كە ریسایكلینی ئاوی پاشهڕۆ دهكات بۆ دووباره سوود بینینهوه له پرۆژهی دیكه، ئهم ههنگاوه یهكێك له بههێزترین پرۆژهكانی ئاودێرییه له رۆژههڵاتی ناوهڕاست. جیا لهوهش، ئێستا ههولێر خاوهنی چهندین بهنداوی گهورهیه كه له سایەی كابینهی نۆیهم دروست كراون."
حاتم عزیز گەردی
ب. راگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
1/6/2026
31/05/2026
سەردانی ئەندامانی ئەنجومەن بە بۆنەی چەژنە پیرۆزانە
ئەمرۆ 31/5/2026 ھەر یەک لە ( مامۆستا صباح بویا و غازی علی و دڵێر حسین و عیماد رەفعت) بە بۆنەی چەژنە پیرۆزانە سەردانی . ئەندازیار ( د.علی رەشید خۆشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێریان کرد.
حاتم عزیز گەردی
ب.ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
31/5/2026
26/05/2026
بەناوی خوا گەورە بەخشندە و میھرەبان
پەیامی پیرۆزبایی چەژنی قوربانی پیرۆز
ئەندازیار ( د. علی رەشید خۆشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ناوی خۆی و ئەنجومەن و ئەندامانی و فەرمانبەرانی ئەنجومەن چەژنە پیرۆزانە لە تەواوی خەڵکی کوردستان و گەڵی کورد لەجیھاندا و بە تایبەتی خەڵکی شاری ھەولێر خۆش ویست و سەرجەم موسلمان دەکات .
داواکارین لە خوا گەورە حاجیانمان لە بەجێ گەیاندنی مەڕاسیمی حەجی ماڵەکەی خۆی بپارێزیت و بە تەندروستێکی باش ئەرکەکانیان بەجێ بھێنن و دوعا و نزاکانیان گێرا بێت و حەجیان قبوول بێت .
ھەروەھا ھیوای سەلامەتی و خۆشی بۆ موسڵمانان و چەژنێکی پڕ خێر خۆشی و دڵخۆشی لەگەڵ ماڵ و منداڵ و خزمانیان بەسەربەرن ئەم چەژنە ببێتە مایەی خۆشی و بۆ خەڵکی کوردستان..
سەرۆکی ئەنجومەن داواکارە پەیوەندی برایەتی و خۆشەویستی نێوانمان بەرز ڕابگرین و ئەو چەژنە ببێە مایەی ھێنانی خۆشی و خۆشگوزارنی بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان. بۆ پاراستنی خۆیان خۆیان دووبوون لە ڕووداو کارەسات پابەندی ڕێنمایەکانی ھاتووچۆ و تەندروستی بن.
لە کۆتایی سەرۆکی ئەنجومەن ھیوا دەخوازی ھەموو رۆژێکتان ھەر چەژن و چەژنیشتان مایەی دڵخۆشی و شادی بێت.
ئەندازیار
علی رەشید خۆشناو
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
حاتم عزیز گەردی
ب.ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
26/5/2026
22/05/2026
بەشداری سەرۆکی ئەنجومەن لە وەرکشۆپی بەرەو سیاسەتێکی گشتگیر بۆ ئاوی خواردنەوە و ئاوەرۆ لە ھەرێمی کوردستان
رۆژی چوارشەمە رێکەوتی 20/5/2026 ئەندازیار(د.علی رەشید خۆشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بەشداری کرد لە وەرکشۆپێک کە لەھۆتێل ( لا رۆش) لە شاری ھەولێر لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەرۆ بە پاڵپشتی رێکخراوی یونسیف سازکرا بوو. ئەم پرۆژەیە لە چوارچیوەی پرۆژەیەکی گرینگ بوو دەربارەی بەرەو ساسەتێکی گشتگیر بۆ ئاوی خواردنەوە و ئاوەرۆ لە ھەرێمی کوردستان - عێراق.
کەتێدا سەرۆکی ئەنجومەن باسی لەو رێکار و کار و پرۆژانە کرد کە پێویست و سەدەمانەیە بۆ زیاتر بەرەو پێشووە چوونی ئاوی خواردنەوە و ئاوەرۆ لە شاری ھەولێر گرینگیدانی بەم لایەن گرینگیەکی تایبەتی ھەیە بۆ شاری ھەولێر کە رۆژ بەرۆژ رووبەری و ژمارەی دانیشتوانی زیاتر دەبێت.
لە وەرکشۆپەکە ژمارەیەکی زۆر لە دام ودەزگاکانی حکومەت و رێکخراوە ناوەخۆی و نێودەوڵەتیەکان تێدا ئامادە بوو.
حاتم عزیز گەردی
ب.ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
22/5/2026
20/05/2026
ماڵئاوای لە بەرێز (یوسف گناوی ) پارێزگاری نەجەف کرا
ئەمرۆ ئێوارە 20-5-2026 ئەندازیار (د.علی رەشید خۆشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە فرۆکەخانەی نیودەولەتی شاری ھەولێر مالئاوای لە بەرێز (یوسف گناوی) پارێزگاری نەجەف کرد.
لە چوارچیوەی پەیوەندی نێوان پارێزگاکانی عێراق دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو پارێزگاری نەجەف سەردانی شاری ھەولێری کردوو لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەندازیار.(د.علی رەشید خۆشناو) و جێگری پارێزگاری ھەولێر ( ھێمن قادر ) پێشوازی لێکرا. دوای مانەوەی لە ھەولێر بۆ چەند رۆژێک ، ئەمرۆ ئێوارەی شاندی بەرێزیان گەڕانەوە بۆ شاری نەجەف و بەم ھۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە مەراسيمێکی شایست ماڵئاوای لە بەرێز (یوسف گناوی) پارێزگاری نەجەف و شاندی یاوەری کرد و سلاوی خەڵکی ھەولێر بە بەرێزیان گەیاندنە سەرجەم خەڵکی شاری نەجەف.
بەرێز پارێزگاری زۆر سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری ھەولێری کرد و خۆشحالی و دەڕبری بەو میواندۆستییەی شاری ھەولێر. سەرجەم یەکە کارگێریەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە شاری ھەولێر
حاتم عزیز گەردی
ب. ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
20/5/2026
18/05/2026
ههولێر.. پێشوازیی له پارێزگاری نەجەف و شاندێكی یاوهری كرا
ئێوارهی رۆژی یهكشهممه 17.5.2026 ئەندازیار (د.علی رەشید خۆشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و (هێمن قادر) جێگری پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، لە چوارچێوەی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان پارێزگاکان، له فرۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر، پێشوازیان له (یوسف گناوی) پارێزگاری نەجەف و شاندێكی یاوهری كرد.
لە دیدارێکدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی شارستانی کراو ههماههنگی نێوان شارە عێراقییەكان بۆ فراوانكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دووپاتكرایهوه .
له تهوهرێكی تردا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگیدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئیداری و كارگێرییهكانی نێوان هەولێرو نەجەف کردەوە، هەروەها ئاماژەیان بە گرنگی هاوکاریی نێوان هەردوو شار کرد بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و گەشەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.
شایەنی باسە بریارە لە ماوەی مانەوەیاندا، شاندە باڵاکەی شاری نەجەف چەند دیدارو کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ساز بدەن .
حاتم عزیزگەردی
ب.ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
01/05/2026
پیرۆزبایی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ سەرجەم کرێکارانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی جیھانی کرێکاران.
ئەندازیار (د.علی رەشید خۆشناو ) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بەبۆنەی رۆژی جیھانی کرێکاران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان دەکات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی هەموو کرێکارانی کوردستان دەکەم؛ ئەوانەی کە بە ماندووبوون و تێکۆشان، بناغەی ژیان و گەشەی کۆمەڵگایان دروست کردووە.
کرێکاران چینێکی هەرە گرنگی کۆمەڵگان؛ بەبێ ئەوان، ژیان بەردەوام نابێت و هیچ پرۆسەیەکی بنیاتنان و پێشکەوتن ناتوانێت بە ئامانج بگات. بەڵام، لەگەڵ ئەم گرنگییەدا، زۆرجار ڕووبەڕووی قورسی ژیان و هەلومەرجی سەختی کار دەبن، کە پێویستی بە وەستانەوەیەکی جددی هەیە.
ئێمە بە شێوەیەکی ڕوون و بێ دوودڵی، پشتیوانی لە هەموو مافە ڕەواکانی کرێکاران دەکەین، و داوا دەکەین کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بکەن بۆ:
پاراستنی ماف و کەرامەتی کرێکاران
باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردن
دابینکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە کەرتی کار
هەروەها، جەخت دەکەینەوە کە پێویستە هەموو جۆرە ستەملێکردن و چەوساندنەوەیەک بە تەواوی ڕەت بکرێتەوە، و کرێکاران لە هەموو کاتێکدا پارێزراو بن.
با باوەڕمان هەبێت کە ڕێزگرتن لە کرێکار، ڕێزگرتنە لە ئایندەی کۆمەڵگا. خودای گەورە هەموویان بپارێزێت و بە هێزیان بکات بۆ درێژەدان بە ڕۆڵە گرنگەکانیان.
ئەندازیار
د. علی رشید
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر
حاتم عزیز گەردی
ب.ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
1/5/2026
28/04/2026
کۆنفرانسی ئەندازیاری نێودەولەتی International Engineering Conference
بەبەشداری (ئەندازیاری علی رەشید خۆشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە ٢٩⁄٤⁄٢٠٢٦ یانزدەھەمین(١١) کۆنفرانسی نێودەولەتی لە شاری ھەولێر لە زانکۆی تیشک بەرێوەدەچێت . کە لەلایەن ھەر سێ (زانکۆی تیشک و،زانکۆی پۆلیتەکنیک و زانکۆی نوسا پۆترا) له هۆلی كۆنفرانسی زانکۆی تیشک بەرێوەدەچێت. کە تێدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بەشداری تێدا دەکات لە پانێلێکی ئەم کۆنفرانسە لە ژێر ناونیشانی ( بەردەوامی لە بیناسازیدا ،کەرستە و شێوازی بەرێوەبردنی ) .
ئەم کۆنفرانسە چەندین پانێل لە خۆی دەگریت دەرباری ئەندازیاری و شێوازی نوێ و سەردەمانەی ئەندازیاری.لە کاتی ئیستادا.
حاتم عزیز گەردی
ب.ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
٢٧/٤/٢٠٢٦
18/04/2026
پرسەنامەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ کۆچی دوای( خاتو خالیدە صبری) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر.
ئەندازیار (د.علی رەشید خۆشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ناوی خۆ و ئەندامانی و فەرمانبەرانی ئەنجومەن پرسنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات.
بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خالدة صبری) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و نوێنەری پێکهاتەی تورکمانی مان پێگەیشت.
بەڕاستی کۆچی ئەم کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و چاڵاکە زیانێکی گەورەیە بۆ ئەنجومەن و بۆ پێکهاتەکانی پارێزگای هەولێر.
خاتوو خالدة صبری بە هەستێکی بەرپرسیاری و بەشدارییەکی کارا، هەمیشە دەنگی هاوبەش و یەکگرتوویی بوو و ڕێزی تایبەتی هەبوو بۆ هەموو لایەنەکان .
لەو کاتە خەمناکەدا، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کاک(( مۆفەق حجي اوغلو)) هاوسەری و خێزان و کەسوکار و هاوڕێیان دەکەین، و هاوبەش خەمین لەگەڵیان لەم کۆستە گەورەیەدا.
داوای لە خوای گەورە دەکەین بەهەشتی بەرین جێگای بێت و ئارامی و دڵنەوایی بدات بە خێزانەکەی و کەس و کاریان .
انا للە وانا الیە راجعون....
((تازیە لە مزگەوتی ڕشاد موفتیە))
باللغة العربية:
بقلوبٍ يعتصرها الحزن، تلقينا نبأ وفاة السيدة (خالدة صبري) عضو مجلس محافظة أربيل وممثلة المكون التركماني.
إن رحيل هذه الشخصية الاجتماعية الفاعلة يُعد خسارة كبيرة للمجلس ولمجتمع محافظة أربيل بكل مكوناته.
لقد عُرفت الفقيدة بمشاركتها الفاعلة وآرائها القيمة في مناقشات المجلس، وكانت صوتاً للتعاون والتفاهم بين الجميع، وتمتعت باحترام واسع من مختلف الأطراف.
وبهذه المناسبة الأليمة، نتقدم بأحر التعازي والمواساة إلى السيد (( موفق حجي اوغلو)) عائلتها الكريمة وذويها ومحبيها، سائلين الله العلي القدير أن يتغمدها بواسع رحمته ويسكنها فسيح جناته، وأن يلهم أهلها الصبر والسلوان.
((تقام الفاتحة في جامع رشاد موفتي اليوم))
ئەندازیار
د.علی رەشید خۆشناو
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
18/4/2026
حاتم عزیز گەردی
ب.ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
18/4/2026
01/02/2026
بەیننامەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە ساڵیادی کارەساتە تیرۆرستیەکەی ١ شوبات.
ئەمرۆ لە ساڵیادی کارەساتەکەی ١ شوباتی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە دەیان کادیر و ھاوولاتی ئەو شاری ھەولێر شەھید بوون . بۆیە ئەندازیار (د. علی رەشید خۆشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ناوی خۆی و ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر پەیامێکی ئاراستە کرد بۆ ئەم یادە.
یەکی مانگی شوبات، ئەو ڕۆژەی هەولێر لە بێدەنگییەکی قورسدا دەناڵێنێت، ئەو ڕۆژەی فرمێسکی دایکان و خوشکان تێکەڵ بە شەونمی بەیانی دەبێت، ئەو ڕۆژەی کە بیست و دوو ساڵ بەسەر کارەساتبارترین ڕووداوی مێژووی کوردستانی هاوچەرخدا تێدەپەڕێت: ئەو کردەوە دوانە خۆکوژیەی کە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی لە لقی ٢ و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەکێتی) لە مەڵبەندی ٣ هەژاند، لە یەک ساتدا، تەنها چەند خولەکێک جیاوازیان هەبوو، ڕشتنی خوێنی سەرکردە و ئەندامانی هەردوو حزب لەسەر خاکی پیرۆزی هەولێرلە رۆژی جەژنی پیرۆزدا.
ئەو ساتەوەختە تەنیا تەقینەوەیەک نەبوو لە بینایەکدا... هاوارێکی دڵتەزێن و دەنگدانەوە بوو لە دڵی میللەتدا.
ئەوە تەنها لەدەستدانی ژیان نەبوو... تاقیکردنەوە بوو بۆ خۆڕاگری تەواوی گەلێک. لەو ڕۆژەدا هەولێر گۆڕا بۆ دیمەنێکی تراژیدیای ئەفسانەیی و کارەساتبار: خوێنی کوردستانیان تێکەڵ بوو، هیچ جیاوازییەک لە نێوان پارتی و یەکێتی نەبوو ، جیاوازی لە نیوان سەرکردە و خەباتگێڕدا نەبوو. هەموویان بونە قوربانی یەک هۆکار: ئازادی کوردستان، کەرامەتی گەلی کورد، خۆشگوزەرانی ئەم نیشتمانە خۆشەویستە.
من وەک کوڕی هەولێر و کوردێکی ئازاد لەبەردەم وێنەی شەهیدە حەقەکاندا وەستام و لە چاوی ئەواندا بینیم کە وشە ناتوانێ گوزارشت لە چی بکات: ئیرادەیەکی نەبڕاوە و خەونێکی نەمر. لە خوێنی ئەواندا کە ڕژایە سەر بەربەستەکانی دوو بارەگاکە، پەیامێکی ئەبەدیم بینی: یەکبونمان لە دابەشبوون بەهێزترە و خوێنی هاوبەشیش زالە بەسەر جیاوازییە سیاسییەکان . لە ساتی مردندا کەس نەیپرسی دراوسێکەیان سەر بە کام حیزبە؛ وەک برا لە خوێندا کەوتنە خوارەوە، وەک شەهید لە ئاسماندا روحیان بەرزەفڕ دەمێنێت.
ئەمڕۆ کە هەولێر لە بێدەنگییەکی قووڵدا خەم و پەژارەی خۆی هەڵدەگرێت، بە سەری بەرزەوە لەبەردەم ئەم قارەمانانەدا وەستاوین و بە بنەماڵە سەربەرزەکانیان کە جێگای شانازیمانن دەڵێین: خوێنتان بێهودە نەڕژاوە و ئاڵاکەتان بەرزڕاگیراوە. هەولێر ئەمڕۆ بەرزە، پایتەختی پێکەوەژیان و قەڵای خۆڕاگری و شارێکە کە دونیا فێری مانای لێبوردن و پێکەوە ژیان دەکات لە دوای هەمو ئازارێک. کوردستان درێژە بە رێگای سەربەخۆیی دەدات، سەرەڕای هەموو تەحەددیاتەکان، چونکە خوێنی شەهیدان بووەتە ژیانەوەی درەختی ئازادی، کە ڕەگ و ڕیشەی هەرگیز وشک نابێتەوە.
لەم یادە پڕ لە ئازارەدا، لە خودای مەزن دەپاڕێمەوە، شەهیدە کانمان لە ڕەحمی بێ سنووری خۆیدا بپۆشێت بە بەهەشتیان ببەخشێت و بە سەبر و دڵنەواییەوە ئیلهامبەخش بێت بۆ بنەماڵە و کەسوکاری هەموو شەهیدان. وە من ئەمڕۆ بە سیاسەتمەدارانی کوردستان دەڵێم: خوێنی ئەم سەرکردانە تەنیا یادەوەرییەک نییە؛ پەیمانێکە لەسەر ئێوە. بەڵێنێک بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی و یەکخستنی هەوڵەکانتان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و کابینەی دەیەم، نەک لە پێناو پۆستەکاندا، بەڵکو لە پێناو ئایندەی منداڵەکانماندا، وە بە دڵسۆزی بۆ ئەو خوێنەی کە ڕژا بۆ ئەوەی لە نیشتمانێکدا بە ئازادی بژین کە پێی دەڵێین "کوردستان".
با هەموو دونیا بزانێت: تا ستەم هەیە، تا مافەکان پێشێل بکرێن و تا کەرامەتی گەلی کورد بکرێتە ئامانج، خوێنڕشتن ناوەستێت. وە با دوژمنانی ئازادی بزانن: ئێمە تا دوا دڵۆپی خوێن، لە ژێر ئاڵای کوردستان، نیشتمانێک بۆ هەمووان، نەک بۆ گروپێک بەسەر گروپێکی تردا شەڕ دەکەین. خوێنی شەهیدانی ١ی شوبات کۆتایی ڕێگا نەبوو؛ سەرەتای هۆشیاری بوو، و پریشکی یەکپارچەیی بوو کە هەموو هەوڵەکانی دابەشبوون دەسوتێنێت.
هەولێر ئەمڕۆ ماتەمینی دەگێڕێت، بەڵام ئەژنۆ نادات.
ئەمڕۆ کوردستان زەرەرمەند دەبێت، بەڵام تەسلیم نابێت ناچەمیت.
وە شەهیدەکان ئەو ئەستێرەن کە ڕێگامان بۆ سبەینێ ڕێنمایی ڕوناک دەکەن. سەری ریزدادەنوێنین بۆ شەهیدانی ١ی شوبات...
سڵاوێک بۆ ئەو ڕۆحانەی کە بۆ کوردستان ژیاون و ژیانیخۆیان بەختکرد...
ڕۆحیان لە هەموو شەقامێکی هەولێر و لە هەموو شاخێکی کوردستان و لە هەموو دڵێکدا کە باوەڕی وایە ئازادی شایەنی ئەوەیە باجەکەی بدات... تەنانەت بە خوێنیش.
ئەندازیار
د. علی ڕشید خۆشناو
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
١ ی شوباتی ٢٠٢٦
دماؤهم لم تُهدر.. ورايتهم لم تنكسر
اليوم الأول من شباط، اليوم الذي تئنُّ فيه أربيل بصمتٍ ثقيل، اليوم الذي تختلط فيه دموعُ الأمهات بندى الصباح، اليوم الذي يمرُّ عليه اثنان وعشرون عامًا على أقسى مأساةٍ شهدها تاريخ كوردستان الحديث: التفجيران المزدوجان اللذان هزا مقرَّي الحزب الديمقراطي الكوردستاني في "الفرع الثاني" والاتحاد الوطني الكوردستاني في "المركز الثالث"، في لحظةٍ واحدة، بفارق دقائق معدودة، ليُسكب دمُ قادة وأبناء الحزبين معًا على تراب أربيل الطاهر وفي اول يوم العيد المبارك.
لم تكن تلك اللحظة مجرّد انفجارٍ في مبنى.. كانت صرخةً مدوّية في قلب الأمة.
لم تكن خسارة أرواحٍ فحسب.. كانت اختبارًا لصمود شعبٍ بأكمله.
ففي ذلك اليوم، تحولت أربيل إلى مشهدٍ تراجيديٍّ أسطوري: دماء كردية تختلط بدماء كردية، لا فرق بين حزبٍ وحزب، ولا بين قائدٍ ومقاتل، جميعهم سقطوا من أجل ذات الهدف: حرية كوردستان، وكرامة الإنسان الكوردي، وازدهار هذا الوطن الذي نحب.
وقفتُ أنا، كابنٍ لأربيل وكرديٍّ حر، أمام صور الشهداء الأبرار، فرأيتُ في عيونهم ما لم تقله الكلمات: إرادةٌ لا تُقهَر، وحلمٌ لا يموت. رأيتُ في دمائهم التي سالت على عتبات المقرَّين رسالةً خالدة: الوحدة أقوى من الانقسام، والدم المشترك أسمى من الخلاف السياسي. ففي لحظة الموت، لم يسأل أحدٌ عن الحزب الذي ينتمي إليه جاره.. بل سقطوا أخوةً في التراب، شهداءَ في السماء.
اليوم، وأربيل تحمل حزنها بصمتٍ عظيم، نقف مرفوعي الرؤوس أمام هؤلاء الأبطال، ونقول لعوائلهم الكريمة التي رفعت رأس الأمة: دماؤكم لم تُهدر، ورايتكم لم تنكسر. فها هي أربيل اليوم تقف شامخة، عاصمةً للتعايش، وقلعةً للصمود، ومدينةً تُعلّم العالم معنى التسامح بعد الجراح. ها هي كوردستان تواصل مسيرتها، رغم كل التحديات، لأن دماء الشهداء أصبحت سمادًا لشجرة الحرية التي لن تجفّ جذورها.
في هذه الذكرى الأليمة، أدعو الله العلي القدير أن يتغمّد شهداءنا الأبرار برحمته الواسعة، وأن يسكنهم فسيح جناته، وأن يلهم ذويهم وذوي الشهداء جميعًا الصبر والسلوان. وأقول لسياسيي كوردستان اليوم: دماء هؤلاء القادة ليست مجرد ذكرى.. هي عهدٌ عليكم. عهدٌ بأن تتجاوزوا الخلافات، وأن توحّدوا جهودكم لتشكيل حكومة الإقليم والكابينة العاشرة، ليس من أجل الكراسي، بل من أجل مستقبل أبنائنا، ووفاءً لدماء سالت من أجل أن نعيش أحرارًا في وطنٍ نسميه "كوردستان".
ليعلم العالم أجمع: جريان الدماء لن يتوقف ما دام هناك اضطهاد، وما دامت الحقوق مغتصبة، وما دامت كرامة الإنسان الكوردي مستهدفة. وليعلم أعداء الحرية: نحن سنناضل حتى آخر قطرة دم، تحت راية كوردستان، وطنٌ للجميع، لا لفئةٍ دون أخرى. فدماء شهداء الأول من شباط لم تكن نهاية الطريق.. كانت بداية الوعي، وكانت شرارة الوحدة التي ستحرق كل محاولات التفرقة.
أربيل اليوم تحزن.. لكنها لا تركع.
كوردستان اليوم تتألم.. لكنها لا تستسلم.
والشهداء.. هم النجوم التي تهدي دربنا إلى الغد.
تحيةٌ لشهداء الأول من شباط..
تحيةٌ لأرواحٍ عاشت من أجل كوردستان..
وستظل أرواحهم حيّةً في كل شارعٍ من شوارع أربيل، وفي كل جبلٍ من جبال كوردستان، وفي كل قلبٍ يؤمن بأن الحرية تستحق أن ندفع ثمنها.. حتى بالدم.
المهندس د. علي رشيد خوشناو
رئيس مجلس محافظة أربيل
أربيل – الأول من شباط 2026