05/06/2026
ئەمڕۆ بەرواری ٥-٦-٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز (موسی محسن یاسین) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، خولی (ڕاهێنەری و ناوبژیوانی لەپارێزگای هەولێر ) کە لەلایەن یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان ڕێکخرابوو، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش ئەنجامدرا.
لە خولەکەدا، وەک وەفایەک بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەی لەپێناو سەرخستنی خولەکە و هاوکاریکردنی وەرزشکاران نواندی، سوپاس و پێزانینی تایبەت پێشکەش بە بەڕێز (موسی محسن یاسین) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر کرا، وەهەروەها بڕوانامەکان بەخشرا بە بەشداربوانی خولەکە لەگەڵ چەندین ڕێز و سوپاسی تر ، لەکۆتاییدا بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر بەڕێز ( موسی محسن یاسین ) دەستخوشی لە یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو بەشداربووان خواست ..
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
03/06/2026
ئەمڕۆ ٣-٦-٢٠٢٦ لە دیدارێکی گەرموگوڕ و پڕ لە ڕێزدا، بەڕێز (موسی محسین یاسین) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش پێشوازی لە کەسایەتی دیار و وەرزشوانی دێرینی شارەکەمان بەڕێز (ئەرسەلان ڕەشید) کرد.
ئەم سەردانە بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی بوو بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێز (موسی محسین یاسین) وەک بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی هەولێر. لە دیدارەکەدا، بەڕێز (ئەرسەلان ڕەشید) وێڕای پیرۆزبایی گەرم، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و دەستبەکاربوونی وەک هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەرتی وەرزش لە قەڵا و منارە وەسف کرد.
هەر لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر لێکتێگەیشتنی زیاتر و دروستکردنی هەماهەنگییەکی بەردەوام کرا لە نێوان نەوەی دێرین و بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر، بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و پسپۆڕییەکان بۆ گەشەپێدانی وەرزشی شارەکە .
لای خۆشیەوە، بەڕێز موسی محسین بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر بەوپەڕی گەرموگوڕییەوە پێشوازی لە بەڕێز (ئەرسەلان ڕەشید) کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی، دووپاتیشی کردەوە کە ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ کەسایەتییە دێرین و شارەزاکان یەکێک دەبێت لە کارە لەپێشینەکانی بۆ سەرخستنی
کاروانی وەرزشی هەولێر.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
03/06/2026
ئەمڕۆ ٣-٦-٢٠٢٦ ، بەڕێز (موسی محسین یاسین) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای یانەی وەرزشی ئەکاد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (مامۆستا شەوقی) سەرۆکی یانەی ئەکاد، (کاپتن ساسان) سکرتێری یانە، و (مامۆستا باسل) بەرپرسی دارایی یانەکە.
سەرەتای دیدارەکە بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی شاندی میوان بوو بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێز (موسی محسین یاسین) وەک بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی هەولێر، کە تێیدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لەو بەرپرسیارێتییە نوێیەدا و بە هەنگاوێکی گرنگیان وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی وەرزشی شارەکە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دروستکردنی لێکتێگەیشتنی زیاتر کرا. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر و یانەی ئەکاد کردەوە، بە مەبەستی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ پێشخستنی کەرتی وەرزش و پشتگیریکردنی زیاتری وەرزشوانان.
لای خۆشیەوە، بەڕێز بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی یانەی ئەکادی کرد و سوپاسی ئەم دەستپێشخەرییەی کردن، دوپاتیشی کردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەمیشە واڵایە بۆ هەر جۆرە هەماهەنگی و کارێکی هاوبەش کە لە بەرژەوەندی وەرزشی هەولێر بێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
03/06/2026
ئەمڕۆ ٣-٦-٢٠٢٦ ، بەڕێز (موسی محسین یاسین) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر پێشوازی لە هەردوو وەرزشوانی دێرین و ناسراوی شارەکەمان بەڕێزان (سید ئەحمەد) کەسایەتی تۆپی پێ و (عبداللە کریم) کەسایەتی گۆرەپان و مەیدان کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوو وەرزشوانی دێرین ، چەپکەگوڵی پیرۆزباییان پێشکەش بە بەڕێز (موسی محسین یاسین) کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی هەولێر، و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
لای خۆشیەوە، بەڕێز موسی محسین بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر سوپاس و پێزانینی زۆری بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و ڕایگەیاند پێشوازیکردن لەم سیمایە گەورانەی وەرزشی شارەکەمان جێگەی شانازییە، و ئەزموونی ئەوان هەمیشە سەرچاوەی ئیلهام دەبێت بۆ ئێمە تا بتوانین خزمەتێکی شایستەتر بە وەرزشی هەولێر بکەین."
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
02/06/2026
ئەمڕۆ ٢-٦-٢٠٢٦ لە دیدارێکی دۆستانەدا، بەڕێز موسی محسین یاسین بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی دیاری وەرزشی و ڕۆشنبیری کە بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی و دەربڕینی پشتیوانی سەردانی بەڕێزیان کردبوو.
لەم دیدارەدا کە هەریەکە لە بەڕێزان ( کاک نجم الدین ) سەرۆکی یانەی وەرزشی قەڵا و ( محسین حسن ) کەسایەتی دیاری وەرزشی لە بواری تۆپی پێ و ( زاگرۆس نانەکەلی )نووسەر و ڕۆژنامەنووس و هەروەها ( بەهێز ڕواندزی )سەرۆکی یەکێتی جۆدۆ لقی هەولێر ئامادەی بوون، میوانان وێڕای پیرۆزباییەکی گەرم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێز موسی محسین یاسین وەک بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی شارەکە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لەو ئەرکە نیشتمانی و وەرزشییەدا. لە میانی گفتوگۆکانیاندا، جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە وەرزشییەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کەسایەتییە دڵسۆزەکان کرایەوە بۆ پەرەپێدانی زیاتری وەرزش لە هەولێری پایتەخت.
لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر سوپاس و پێزانینی زۆری بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیەی میوانەکان دەربڕی و ڕایگەیاند کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی هەمیشە کراوەیە بۆ هەموو ئەو وەرزشوان و خەمخۆرانەی کە دەیانەوێت خزمەت بە وەرزشی شارەکە بکەن، ئاماژەی بەوەش کرد کە بە پاڵپشتی و هاوکاری هەمووان کار بۆ ئاییندەیەکی گەشتر بۆ وەرزشوانانی پایتەخت دەکەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
02/06/2026
ئەمڕۆ ٢-٦-٢٠٢٦ ، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و گەیاندنی پیرۆزبایی، بەڕێز (عبدالعزیز جوهر) کەسایەتی دیاری وەرزشی لەیاری تۆپی باسکە، سەردانی بەڕێز (موسی محسین یاسین) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێری کرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز عبدالعزیز جوهر وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی، پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستەی بەڕێز موسی محسین کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەرتی وەرزش و وەرزشوانانی پایتەخت.
لای خۆشیەوە، بەڕێز بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە بۆ بەڕێز عبدالعزیز جوهر دەربڕی و
جەختی لەوە کردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی هەمیشە کراوەیە بۆ کەسایەتییە وەرزشییەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانیان لە پێناو پێشخستنی ئاستی وەرزش لە شارەکەدا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
01/06/2026
پرسەنامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێرەوە
بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (نەجات مەندۆک) ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی هەندرێن دەکەین کە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
هاوبەشی خەمتانین و هیوادارین ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت. داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بەهەشت بێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
01/06/2026
ئەمڕۆ ١-٦-٢٠٢٦ ، شاندێکی یەکێتی هێزی لەشی کوردستان سەردانی بەڕێز (موسی محسین یاسین ) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێریان کرد. شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (قاسم حبیب حسین) سەرۆکی
یەکێتی هێزی لەشی کوردستان، (سیف اللە حمدامین) سەرۆکی ناوبژیوانانی هێزی لەشی کوردستان، و (هۆشەنگ فواد) بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتییەکە.
مەبەستی سەردانەکە بۆ گەیاندنی پیرۆزبایی بوو بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێز (موسی محسین یاسین) وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر ، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان یەکێتی هێزی لەش و بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر کردەوە، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم وەرزشە لە پارێزگاکە و خزمەتکردنی زیاتری وەرزشوانان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
29/05/2026
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (ئاکۆ جیهاد) جێگری پێشووی سەرۆکی یانەی وەرزشی کۆیەمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی بەڕێوەبەر و تەواوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و دۆستان و سەرجەم وەرزشکارانی شاری کۆیە دەکەین.
کۆچکردوو کەسایەتییەکی دیار و خەمخۆری بواری وەرزش بوو، هیوادارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە و ئازیزانی ببەخشێت.
"إنا لله وإنا إليه راجعون"
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر
26/05/2026
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەناوی خۆم و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
بە شێوەیەکی تایبەت، پیرۆزبایی لە سەرجەم وەرزشوانان، ڕاهێنەران، وەرزشوانە دێرینەکان ، ناوبژیوانان و هەموو خێزانی وەرزشیی شاری هەولێر دەکەین. هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی
خێر و خۆشی و ئارامی بۆ گەلەکەمان، و هەوێنی پەرەپێدانی زیاتری گیانی تەبایی و وەرزش دۆستی بێت لە نێوانماندا.
جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر شادی و سەرکەوتن بێت.
موسی محسین یاسین
بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر