kawa omar hamad

kawa omar hamad

Share

مدير عام المناهج والمطبوعات سابقا - وزارة التربیة-إقليم كوردستان مهتم في التربية والمناهج والتدريب

21/01/2026

2+2=1

29/03/2025
24/03/2025

پێشبڕکێی جێبەجێکردنى سیستەمى خوێندن
بە مەبەستى گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە، وەزارەتى پەروەردەى عێراقى یاداشتێکى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ وڵاتى ڕووسیا واژووکردووە بە مەبەستى جێبەجێکردنى سیستەمى ڕووسى لە ناوەندەکانى خوێندنى عێراق، هەروەها لە هەرێمى کوردستانیش وەکوو ئەزموونى لە چەند ناوەندێکى خوێندن سیستەمى یابانى جێبەجێ دەکرێت، ئایا جێبەجێکردنى سیستەمى ڕووسى و یابانى بە بێی بوون و درووستکردنى ژینگەی گونجاو سەردەکەوێت؟

10/03/2025

ماوەى نانخواردن لە قوتابخانەکانى ژاپۆن ئەزموونێکى پەروەردەیی جیاوازە، تێکهەڵکێشە لە نانخواردن و پەروەردە لە یەک کاتدا.
نانخواردن تەنها کاتێک نییە بۆ خواردن، بەڵکو بەشێکە لە پرۆسەی پەروەردەیی کە ئامانجی چاندنی بەهاکانی خووی تەندرووست وەک (گرنگی خۆراکی هاوسەنگ و بنەماکانی هەڵبژاردنی خۆراکی تەندرووست)، و پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتی و هاوکارییە لە نێوان فێرخوازاندا، دەبێت (فێرخوازان خۆیان بەشداریی لە دابەشکردنی خواردنەکە و پاککردنەوەی هۆڵەکەدا بکەن، ئەمەش وادەکات هاوکاریى لە نێوان قوتابیاندا زیاتر بێت و پابەندى ڕێکارەکانى قوتابخانە ببن هەروەها هەستی بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵیان بەرز دەکاتەوە).
جگە لەوەش لە کاتى نانخواردن قوتابیان هاندەدرێن سوپاسگوزاری خۆیان دەرببڕن بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارییان لە ئامادەکردنی ژەمەکەدا کردووە. سەرەڕای ئەوەش، مامۆستایان سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیە دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی منداڵان خواردنەکە بە باشى دەخۆن و هانیان دەدەن بۆ تاقیکردنەوەی خواردنی نوێی لە کۆتاییدا کاتی نانخواردن لە قوتابخانەکانی ژاپۆن زیاترە لە تەنها پشوویەک. ئەمە وانەیەکی ڕۆژانەیە لە سوپاسگوزاری، تەندرووستی و هاوکاری، یارمەتیدەرە بۆ بنیاتنانی نەوەیەک کە ئاگاداری خووی خواردنی گونجاو و گرنگی قەدرزانینی نیعمەتەکانی ژیان بێت.

22/02/2025

هەفتەی قوتابخانە حکومییەکان
لە ئەمریکا ساڵانە لە( ٢٤تاکوو٢٨ )ى شوبات بە هەفتەى قوتابخانە حکوومییەکان دیاریکراوە، ئەم بۆنەیە لەلایەن ڕێکخراوى هاوپەیمانى فێربوونى یەکەم سەرپەشتی دەکرێت، ئامانج لەم بۆنەیە ئەوەیە وا لە خەڵک بکرێت کەوا متمانەى بە قوتابخانە حکوومییەکان هەبێت و پاڵپشتی بکرێت، هەروەها هانى حکوومەت بدرێت کەوا گرنگیی زیاتر بە قوتابخانە حکوومییەکان بدات و هەروەها بانگهێشتى پەروەردەکاران، سەرمایەداران، کەسانى خێرخواز و ڕیکخراوەکان بکرێت بۆ پاڵپشتیکردنى قوتابخانە حکوومییەکان.
هەروەها پێویستە کارگێڕیی قوتابخانە حکوومییەکان کار و چالاکیی و چیڕۆکانى خۆیان بڵاوبکەنەوە و پیشانى خەڵکى بدەن کەوا چیی لە قوتابخانە حکوومییەکان ڕوودەدات، بۆ ڕەواندنەوەى بۆچوونە نەرێنیەکانیان دەربارەى قوتابخانە حکوومییەکان، بۆیە پێویستە ئێمەش ئەم بۆنەیە بە دەرفەت بزانین بۆ بەرەوپێشبردنى قوتابخانە حکوومییەکان، تاکوو لەلایەن حکوومەتەوە ڕۆژێک دیاری دەکرێت بۆ هەفتەى قوتابخانە حکوومییەکانى کوردستان.

19/02/2025

ئەکادیمیایی انور قرقاش بە هەماهەنگى لەگەڵ پەیمانگەى یاساى نێودەوڵەتى و بەراوردکارى بەریتانی (BIICL)، لەڕێکەوتى 25-2-2025 هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى پانێلێک لەسەر (چۆن بنەماکانی مافی مرۆڤ بە تێپەڕبوونی کات پەرەیان سەندووە)، بۆ بەشداریکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە tr.ee/n-YhqIw_Wq

ویب سایتى ئەکادیمیایی انور قرقاش https://www.agda.ac.ae/ar/home

16/02/2025

دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵسەنگاندنى نێودەوڵەتى TIMSS بۆ ساڵى ٢٠٢٣ وڵاتى سەنگاپوورە پلەى یەکەمى بەدەستهینا لەسەر ئاستیی جیهان.

14/01/2025

دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى یەکێک لە گرنگترین هەڵسەنگاندنە جیهانییەکان بە ناوى TIMSS هەردوو وەزارەتى پەروەردەى عێراق و هەرێمى کوردستان لە یەکێک لە نیشاندەرە جیهانییەکانی کوالیتی خوێندن (لە زانست و بیرکاری) لە سەرانسەری جیهاندا و ڕیزبەندى وڵاتانى جیهان دوورخرانەوە.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 19:00
Saturday 09:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 19:00