31/05/2026
پاشکۆى كەمكردنەوەى کراوە/ تەندەرى ژمارە (2) ى ساڵى 2026
ئاگادارى سەرجەم كۆمپانياکان دەكەينەوە كە وەزارەتى پەروەردە سەبارەت بە تەندەرى ژمارە (٢) ى ساڵى 2026 پڕۆژەى دابینکردنى (200) دوو سەد سمارت بۆرد بۆ ناوەندەکانى خوێندن، لەبەر بەرژوەندى گشتى، پاڵپشت بە بڕگەى (2) ماددە (26) لە ڕێنمایى جێەجێکردنى گرێبەستە گشتییەکان ژمارە (2) ى ساڵى 2016 ى هەموارکراو، بڕیارماندا بە درێژ کردنەوەى ماوەى فرۆشتن و گەڕاندنەوەى تەندەر بەم شێوەیەى خوارەوە:
1- درێژکردنەوەى ماوەى فرۆشتنى تەندەر لە رێکەوتى (28/5/2026) تا رێکەوتى (4/6/2026)، و دوا ڕێکەوت بۆ وەرگرتنەوەى تەندەرەکان رۆژى (یەک شەممە) ڕێکەوتى 7/6/2026کاتژمێر (11) ى نیوەرۆ دەبێت.
2- گەڕاندنەوەى تەندەر بە هەمان مەرجەکانى پێشوتر دەبێت و لە کاتى دیار کراو دەبێت بەپێی رێنمایی جێبەجێکردنى گرێبەستە گشتیە حکومییەکان ژمارە (2) ى ساڵى 2016 دەبێت.
28/05/2026
نیگەرانین بە ژیانئاوایی خوالێخۆشبوو مامۆستا(قەرەنی ئەسوەد)، کەسایەتی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری پەروەردەی هەولێر. کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە بە گشتیی و پەروەردەی هەولێر بەتایبەت، بەناوی وەزارەتی پەروەردەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەموو پەروەردکاران دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بەهەشت بێت .
انا للە وانا الیە راجعون .
وەزارەتی پەروەردە
26/05/2026
🔴ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکەینەوە ، دەتوانن لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی، خولی یەکەم بۆساڵی خويندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) وەربگرنەوە.
🔴 قوتابی مافی پەڵپ گرتنی هەیە لە ڕێکەوتی ٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٦ تا ٣ ی ٦ ی ٢٠٢٦ .
🔴 لینکی داونلۆدکردنی ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن)
https://www.e-parwarda.com/qrha
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکان- وەزارەتی پەروەردە
٢٦ ی ٥ ی ٢٠٢٦
www.e-parwarda.com
25/05/2026
دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی ٥ی ٢٠٢٦:
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز "ئارین مەسرور بارزانی" دامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن، بەشداریکرد لە مەراسیمی دووەمین پاڵەوانێتیی "کوردستان دیبەیت" . کە پڕۆژەیەکی دامەزراوەی (کوردستان فاوندەیشن)ـە و بۆ ئەمساڵ ٦٤ قوتابخانەی حکومی و ناحکومی لە هەرێمی کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە؛ ئامانجی ئەم پڕۆژەیەش گەشەپێدانی تواناکانی قوتابییان و ئامادەکردنیانە وەک سەرکردەکانی داهاتوو.
24/05/2026
سۆرانی-بەهدینی
🔴ئاگاداری بەخێوکاری قوتابیان دەکەینەوە لە پۆلەکانی ٤ تا ٨ ی بنەڕەتی و پۆلەکانی ١٠ و ١١ ئامادەیی ، نمرەی قوتابیان لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بە شێوەی دیجیتاڵی بەردەستە.
پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٢٤ ی ٥ی ٢٠٢٦
🔴ئاگەهداریا سەمیانێن قوتابیا د کەین ، ل پۆلێن ٤ تا ٨ ی بنەرەتی و پولێن ١٠ و ١١ ئامادەیی ، نمرەیێن قوتابیان ل ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) ب شێوەیێ دیجیتاڵی بەردەستە.
پەیمان خواجە محەمەد
پەیڤدارا وەزارەتا پەروەردێ
٢٤ ی ٥ ی ٢٠٢٦
24/05/2026
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، دەتوانن لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی نیشتیمانى ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم ببینن
https://tinyurl.com/Prsyar92026x1
وەزارەتى پەروەردە_ لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
پڕسیارو وەڵامى پۆلى 9خ1_2026 - Google Drive
23/05/2026
سورانی ـ بەهدینی
ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکەینەوە کە وەزارەت هەر ڕاگەیەندراوێکی هەبێت لە پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاوی دەکاتەوە، لە دوێنوە هەندێک پەیج هەواڵی بڵاوکردنەوەی نمرەی پۆلە ناکۆتاکانیان بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بکەن، ئەو هەواڵە بنەمای نیە و وەزارەت هیچ ئەنجامێکی پۆلەناکۆتاکانی بڵاونەکردۆتەوە، تەنها پەیجی فەرمی وەزارەت بکەنە سەرچاوەی ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەت .
پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لە فەیسبووک 🔻
https://www.facebook.com/share/18oi9ZYtHg/?mibextid=wwXIfr
پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە.
٢٣ ی ٥ ی ٢٠٢٦
ئاگەهداریا ناڤەندێن خواندنێ دکەین ، کۆ وەزارەتێ هەر ڕاگەهاندنەک هەبیت ،دێ ل پێگەهێن فەرمی یێن وەزارەتێ بەڵاڤکەت کۆ ژ دوهی وەرە هندەک پەیجا، دەنگ وباسێ بەڵاڤکرنا نمرێن پولێن نەکوتایی بەڵاڤکرییە، بۆ وێ چەندێ سەردانا ئەپلیکەیشنێ ( ئی - هەڵسەنگاندن) بکەن، چ ڕاستیەک بۆ ڤی دەنگوباسی نینە و وەزارەتێ ئەنجامێن پولێن نەکوتای بەڵاڤنەکرینە لەوڕا بتنێ پەیجی فەرمیێ وەزارەتێ بکەنە ژێدەرێ ڕاگەهاندنێن وەزارەتێ .
پەیجی فەرمیێ وەزارەتا پەروەردێ ـ فەیسبووک 🔻
https://www.facebook.com/share/18oi9ZYtHg/?mibextid=wwXIfr
پەیمان خواجە محەمەد
پەیڤدارا وەزارەتا پەروەردێ .
٢٣ ی ٥ ی ٢٠٢٦
وەزارەتی پەروەردە - وزارة التربیة
لاپەڕەى فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمى کوردستان
21/05/2026
"ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی وەزارەتی پەروەردە لە لەندەن بەشدارییان لە کۆڕبەندی پەروەردەیی جیهانیدا کرد. ئەم کۆڕبەندە ساڵانە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١١٥ وەزیری پەروەردەی وڵاتان و سەدان پەروەردکاری نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت.
شاندی هەرێم لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی بەرهەمداریان ئەنجامدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان، پێشخستنی ژێرخانی دیجیتاڵیی پەروەردەیی، سوودوەرگرتن لە خزمەتگوزارییە پەروەردەیییەکانی کۆمپانیای گۆگڵ، و هاوبەشیی بەردەوامی نێوان وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی یونسێف.
19/05/2026
سورانی ـ بەهدینی
🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱٤ی٦ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
⬇️
https://tinyurl.com/Plo12X12026
پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی وەزارەتى پەروەردە
١٩ ی ٥ ی ٢٠٢٦
🔵 ئاگەهدارییا هەمی قوتابیێن پۆلا ١٢ێ ئامادەیی دکەین ،ب ڕێیا وی لینکێ ل خوارێ و ل دویف پارێزگەھ و ئیدارەیێن سەربەخۆ وقوتابخانەیێن خۆ ، دشێن جھ وهۆڵێن تاقیکرنان بزانن ،پێدڤییە ڕوژەکێ بەری ئەنجامدانا ئێکەم تاقیکرنێ ،کۆ ل ڕێکەفتی (١٤ی٦ی ٢٠٢٦)ێ ،دەمژمێر (٧:٣٠ )ی سپێدێ ،دێ هێنە ئەنجامدان ،بۆ پشت ڕاستبوونێ ژ هوڵێن تاقیکرنێ ، یێن خولا ئێکێ سەرەدانا قوتابخانەیێن خۆ بکەن .
🔴 دەمێ هەبوونا هەر شاشیەکێ د پێزانینێن قوتابی دا ،پێدڤییە ب زویترین دەم ،پەروەردەیا خۆ ئاگەهدار بکەت ب مەرەما ڕاستڤەکرنا پێزانینان .
⬇️ https://tinyurl.com/Plo12X12026
پەیمان خواجە محەمەد
پەیڤدارا وەزارەتا پەروەردێ
١٩ی ٥ ی ٢٠٢٦
شوێنى هۆڵى تاقیکردنەوەى 12-2026-X1 - Google Drive
16/05/2026
بانگهێشتی گشتی
کەمکردنەوەی نهێنی/ تەندەری ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٦ پڕۆژەی دابینکردنی سمارت بۆرد بۆ ناوەندەکانی خوێندن
ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە دابینکردنی (٢٠٠) دوو سەد سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە ڕێگەی کەمکردنەوەی نهێنی، هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بکات بەمەبەستی کڕینی تەندەر کە لە ڕۆژی (یەکشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/١٧) تاوەکو ڕۆژی (پێنجشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/٢٨) تەندەر دەفرۆشرێت، بەشێوەیەک نرخی هەر تەندەرێک (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارە و ئەم بڕە پارەیەش ناگەڕێتەوە بۆ کڕیاری تەندەر.
دوا کات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەر ڕۆژی (یەکشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/٣١) کاتژمێر (١١:٠٠) یانزەی پێش نیوەڕۆ دەبێت و ڕۆژی کردنەوەی تەندەر لە هەمان ڕۆژ و کاتژمێر دەبێت، لە کاتی پشووی فەرمی دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.
(مەرجەکان:-
١. کرێی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری ئەم تەندەرە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
٢. بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (%٣) ی گوژمەی پێشکەشکراو بە چەکێکی پەسندکراو (مصدق) یان گرێنتینامەطاب ضمان) بۆ ماوەی (٩٠) نەوەد ڕۆژ دەبێت وەکو بارمتەی سەرەتایی کە پێویستە لەکاتی گەڕانەوەی تەندەر هاوپێچ بکریت وە بە پێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێ دەخرێت.
٣. ماوەی تەندەرەکان (مدة نفاذ العطاءات) (٩٠) نەوەد ڕۆژە و لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەر دەست پێدەکات.
٤. لەکاتی گەڕاندنەوەی تەندەر پێویستە کۆمپانیای بەشداربوو ئەستۆپاکی نوێی باجی دەرامەت بۆ ساڵی (٢٠٢٦) پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێ دەخرێت.