26/05/2026
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
پەیامی پیرۆزبایی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، بە ناوی سەرۆک ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم بازرگانان، وەبەرهێنەران، کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان و سەرجەم موسوڵمانانی جیهان دەکەین .
لە خودای مەزن داواکارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت و ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلەکەمان وە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ بوژانەوەی زیاتر و گەشەکردنی ئابووری و ئاستی بازرگانی هەرێمی کوردستان، دووبارە پیرۆز جەژنی قوربان ئومێدەوارین رۆژەکانی جەژن بە خۆشی شادی بەرێبکەن .
لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان
٢٦-٥-٢٠٢٦
21/05/2026
لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری پانێڵکی کرد بە ناونیشانی قەیرانی گەرووی هورمز و کاریگەرییەکانی لەسەر وەستانی جوڵەی بازرگانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ،
ئەمڕۆ بەرواری ٢١-٥-٢٠٢٦ بەرێز رسوڵ (حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز (شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لق بە ئامادەبوونی بەرێز ( گەیلان حاجی سعید ) سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و چەند دکتۆرێکی زانکۆی لوبنانی فەرنسی بەشداریان کرد لە پانێڵێک بە ناونیشانی قەیرانی گەرووی هورمز و کاریگەرییەکانی لەسەر وەستانی جوڵەی بازرگانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ستراتیجیەتی خۆ گونجاندن و چۆنیەتی گەرانەوە بۆ دۆخی بەر لە جەنگ ،شایەنی باسە پانێڵکە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە هاوبەشی لەگەل زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بە بەشداری چەند دکتۆرێکی زانکۆکە پێشکەشکرا، لە پانێڵکە دا باس لەوە کرا کە داخرانی گەرووی هورمزکاریگەری لەسەر هەموو دونیا کردووە چونکە رێڕەوی گواستنەوەی بازرگانی نێودەوڵەتیە و هەروەها هەرێمی کوردستان بەدەر نییە لەم کاریگەرییە بەڵام کەمترین زیانی بەرکەوتووە ،لە دیدارەکە ئامادەبووان وایان کرد کە پانێڵەکە لەلایەن پراکتیکی و جێبەجێکارییەوە دەوڵەمندتر بێت لە کۆتایدا چەند پێشنیارێک خرانە ڕوو لە گرینگترینیان
دروست کردنی ناوچەی ئازاد وە هەروەها گرینگی دان بە بەرهەم هێنانی بەرهەمی ناوخۆیی .
20/05/2026
لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە شداری کردنەوەی پێشانگای خۆشنووسی بۆ هونەرمەندی بازرگان (یحیی ابراهیم اربیلی) کرد
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠-٥-٢٠٢٦ بەرێز (رسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەرێز (شێخ خالید وەرتی )جێگری سەرۆک لق وە هەروەها بە ئامادەبوونی بەرێز (ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێر و بەرێز(گەیلان حاجی سعید ) سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی حکومی و بازرگانانی شاری هەولێر بەشداریان کرد لە کردنەوەی پێشانگای خۆشنووسی بۆ هونەرمەندی بازرگان (یحیی ابراهیم ئەربیلی ) لە ژێر ناونیشانی (ئاشتی و پێکەوە ژیان ) لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ،شایانی باسە پێشانگاکە بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر و ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر کرایەوە لە پێشانگاکەدا کۆمەڵێک تابڵۆی نایابی لە خۆ گرتبوو کە بە بەکارهێنانی زێڕ و زیو و ئەڵماس دروستکرابوون کە ئەمە خۆی نیشاندەری توانای بەرزی هونەرمەندی کوردە لە بواری خۆشنوسیدا و تێکەڵکردنی هونەری ڕەسەن لەگەڵ ماددە بەنرخەکان ..
19/05/2026
بۆ بەڕێز / کاک شوان شێرزاد شێخل ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان،
پرسەنامە
بسم الله الرحمن الرحيم (وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ أُوْلَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ)
بە ناوی سەرۆکی لقی هەولێر و جێگر لق و ئەندامانی دەستەی کارگیڕی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستانەوە، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی (سەرکەوت شێخل) مامی بەڕێزتان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین ، بەشداری خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە بەرێزەکەتان و هەموو لایەک ببەخشێت.
إِنَّا للهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ .
رسوڵ حاجی عمر
سەرۆکی لقی هەولێری
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان
19/05/2026
لقی هەولێری هاوردە وناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری کردنەوەی پێنجەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمی ناخۆیی کرد لە شاری هەولێر ،
بەرواری ١٨-٥-٢٠٢٦ بەرێز (رسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەرێز( شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لقی هەولێر وە هەروەها بەرێزان ( د.شوان شێرزاد شێخل ، د.طارق ویسی صادق ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و بە ئامادەبوونی بەرێز ( ئومێد خۆشناو )پارێزگاری هەولێر و بەرێز (سەروەر هاواری) بریکاری وەزارەتی بازرگانی و کۆمەڵێک لە بازرگانان و خاوەنکارانی شاری هەولێر بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەهێزکردنی بازاڕی ناوخۆیی بەشداریان کرد لە کردنەوەی پێنجەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێری پایتەخت ، لە پاشکردنەوەی پێشانگاکە بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی بەسەرکرانەوە ستایشی هەوڵ ماندوبوونیان کرا ،شایەنی باسە ئەم بەشداریکردنەی لقی هەولێر لە ڤیستیڤاڵەکە پشتگیریکردنی ئابووری ناوخۆیی و پەرەپێدانی بازاڕی بەرهەمە ناوخۆییەکان و ناساندنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانە بە وڵاتانی دەرەوە .
18/05/2026
سەرۆکایەتی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان وە هەروەها لقکانی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی (چین )یان کرد ،
ئەمڕۆ بەرواری ١٨-٥-٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەرێز (شێخ مصطفی عبدالرحمان ) سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز (رسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەرێز(حاجی عبدالخالق زرار) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر وە هەروەها بەڕێزان (شێخ عطاء محمد نوری ، جەزا رضا حمە صالح) سەرۆکی لقەکانی سلێمانی و هەڵبجە و بەڕێز (حاجی امین بەهراڤی ) جێگری سەرۆکی لقی دهۆک سەردانی کونسوڵخانەی (چین )یان کرد و لەلایەن کونسوڵی نوێ بازرگانی چین پێشوازیان لێکرا ،مەبەست لە سەردانەکە گەیاندنی پیرۆزبایی بوو بۆ کونسوڵی نوێ بازرگانی چین ،لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کرا سەردانی یەکێتی هاوردە وناردنکارانی هەرێمی کوردستان هەولێری بۆ کونسوڵخانەی چین، هێمایە بۆ قوڵکردنەوەی هاوکاریی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین وە هەروەها ناسینی کونسوڵی نوێ بازرگانی وە پێشوازیی کونسوڵی نوێی بازرگانی لە سەرۆک و ئەندامانی هاوردە و ناردنکاران دەرفەتێکە بۆ ناسینی ئەرک و چالاکیەکانی رێکخراوەکە وە هەروەها گەیاندنی داواکاری و کێشەکانی بازرگانی کوردستانە وە هەروەها جەخت لە ئاسانکاری بۆ بازرگانان کرا کە دیدارێکی لەم شێوەیە ڕێگەخۆشکەرە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە مەرجییەکانی هاوردە و ناردن وەک مۆڵەتپێدان، گواستنەوەی پارە، و ڕێنماییە گومرکییەکان بەرزبوونەوەی ئاستی بازرگانی چین کە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی کەلوپەل و مادەی خاو لە جیهاندا، بەهێزکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نرخ و زیادکردنی کوالیتی کاڵا وەرگیراوەکان لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی گشتی هاوردە وناردنکارانی هەرێمی کوردستان دیاریەک کە پێکهاتبوو لە لۆگۆی تایبەتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێشکەشی کونسوڵی نوێ بازرگانی چین کرد هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارەکە و بەو هیوای پەیوەندییەکانی نێوانیان زیاتر پەرەی پێبدرێت لە رووی هەماهەنگی کاری بازرگانی لە نێوان هەردوولا وە هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست .
11/05/2026
لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەک کە تێدا باس لە لادانی بەربەستەکانی بەردەم کەرتی تایبەت و باشترکردنی ژینگەی کار بۆ بازرگانان کرا ،
ئەمڕۆ بەرواری ١١-٥-٢٠٢٦ بەرێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز (د.شوان شێرزاد شێخل ) ئەندامی دەستەی کارگێێر لقی هەولێر و بەرێز (ادریس عباس شریف ) ئەندامی چالاکی لقی هەولێر بەشداریانکرد لە کۆبوونەوەیەکی بازرگانی کە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سەعید ) سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و کۆمەڵێک لە خاوەن کۆمپانیا و بازرگانان و خاوەنکارانی شاری هەولێر بەرێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە باشترکردنی ژینگەی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی ڕوتین وە هەروەها ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی کرا و ئەو گیرو گرفتانەش تاوتوێ کرا کە دەبنە هۆی بەربەست بۆ خاوەنکار هەروەها چالاکی کۆمپانیاکان ،کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بوو بۆ بازرگانان کە تێدا راستەخۆ ڕاوبۆچوونەکانی
گیرگرفتەکانی خۆیان بە لایەنی پەیوەندیدار گەیاند لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی لقی هەولێر لێدوانێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد کە تێدا باس لە دەستنیشانکردنی بەربەستاکانی وەبەرهێنان کرد ووتی رێگە بدرێت بە کۆمپانیا و چالاکییە ئابووریەکان لە ئاشکراکردنی ئەو کێشە و گیروگرفتانەی کە رێگری لە کاروباریان دەکات ،لە کۆتایدا ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی بازرگانان وە هەروەها هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدرێت .
07/05/2026
لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێریان کرد
ئەمڕۆ بەرواری ٧-٥-٢٠٢٦ بەرێز(ڕسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز(شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لق و بەڕێزان (د.شوان شێرزاد شێخل ،هێمن رمضان مصطفی ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و بەڕێزان (ادیس عباس شریف ،کوستو ئاسوس عثمان ) لە ئەندامانی چالاکی لقی هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێز ( گیلان حاجی سەعید ) بە سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان وە لەلایەن بەڕێزیان و ستافی کارگێڕی ژوور پێشوازیان لە سەرۆک ئەندامانی دەستەی کارگێری لقی هەولێر کرد ،لە دیدارەکەدا سەرۆکی لقی هەولێر و شاندی یاوەری هیوای سەرکەوتنی زیاتری و بەردەوام بۆ بەرێزیان لە ئەرکی نوێدا خواست و هاوکاری و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرزترین ئاستی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە وە هەروەها بەرێزیشیان هەماهەنگی کاری بازرگانی بۆ لقی هەولێر دووپات کردەوە کە ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی ئاستی ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.
04/05/2026
بەمەبەستی پەرەپێدانی هاوکاری بازرگانی و ئاڵۆگۆری ئەزمونەکان ،شاندێکی خاوەنکارانی تورکیا سەردانی لقی هەولێریان کرد ،
ئەمڕۆ بەرواری ٤-٥-٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (شێخ خالید وەرتی) جێگری سەرۆک لق وە هەروەها بەڕێزان (حاجی عبدالخالق زرار عبداللە ، هێمن رمضان مصطفی ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر پێشوازیان لە شاندی خاوەنکارانی تورکیا کرد لە بارەگای لقی هەولێر ،لەسەرەتای دیدارەکە سەرۆکی لق خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربری ، مەبەست لە دیدارەکە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و پیشەسازییەکانی بواری بەرهەمهێنان بوو لە نێوان هەردوولادا وە هەروەها گۆڕینی ئەزمون و پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای نوێ و کوالێتی لە بەرهەم و راکێشانی بازرگانانی بیانی بوو بۆ دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستاندا کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی هەلی کاری نێوخۆیی لە هەرێمی کوردستاندا، لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی لق هەموو جۆرە هاوکاری هەماهەنگی ئاسانکاری بازرگانی بۆ شاندی ناوبراو دووپات کردەوە کە ببێتە هۆی بەرەو پێشچوونی ئاستی ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.