دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة

Share

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە
هیئة حمایة وتحسین البیئة
Board OF Environment

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌، کار دەکات بۆ پاراستن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان. The Board of Environment is responsible for all initiatives to protect the environment and raise environmental sustainability in the Kurdistan Region, as well as for promoting public awareness of environmental issues.

03/06/2026
Photos from ‎دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة‎'s post 01/06/2026

تیمێکی فەرمانگەی کاروباری هونەری لە دەستەی ژینگە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرد
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١ تیمێکی فەرمانگەی کاروباری هونەری لەدیوانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیان کرد.
ئامانج لەم سەردانە بۆ هەماهەنگی و ئاشنابوون بوو بە یاسا و ڕێنماییەکانی یەکتر و تاوتوێکردنی ئەو پرۆژانەی لەڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئاراستەی فەرمانگەکانی ژینگە دەکرێن بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی ژینگەیی و جێبەجێکردنی مەرجە ژینگەییەکان.
لە کۆتاییدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییە ژینگەییەکان لەسەر پرۆژەکان و بەرەو پێشچوونی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی هەروەها هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولا بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کە گەورەترین سەرمایەی هەمووانە.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address

100m Street
Irbil
00964