16/01/2024
نیشتیمانم كوردستان
با ههموومان پێکهوه کوردستان بکهینه فهرههنگی پێکهوه ژیان
16/01/2024
20/06/2021
رۆژى باوک
رۆژى باوک بۆنەیەکە بۆ رێزگرتن لە رۆڵى باوک و باوکایەتى و پێکەوەبەستنەوەى خێزان، هەروەها کاریگەرى رۆڵى باوکەکان لەناو کۆمەڵگەدا.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵى 1910 لە سێیەم یەکشەمەى مانگى 6 ئەم بۆنەیە گێڕدراوە ئێستاش لە زۆربەى وڵاتەکانى جیهان ئەم بۆنەیە دەکەوێتە ھەمان رۆژ و بۆ ئەمساڵیش ھاوکاتە لەگەل 20ی حوزەیران.
لە سەرتاسەرى جیهانیشدا، ئەم بۆنەیە لە چەند رێکەوتێکى جیاوازدا بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا نەتەوەکان نەریتى خۆیان لەناو ئەم بۆنەیەدا دەپارێزن. رۆژى باوک لە چەند وڵاتێک وەکو پشویەکى گشتى دانیپێدانراوە. هاوکات، لە هەندێک وڵاتى تردا، رۆژى باوک پشوى نیشتیمانییە. ئەمە سەرەڕایی ئەوەى لە هەندێک وڵاتدا لەژێر ناوى رۆژى خێزان، ئەم بۆنەیە دەگێڕدرێت.
20/05/2021
رێژە ی دلسۆزیت بۆ جە نابی سە رۆک بارزانی جە ندە؟
11/05/2021
رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ چوارشەممەی وەک تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژی پێنجشەممە 13ی ئایاری وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەرێمی کوردستان دیاری کرد.
01/05/2021
پێشمەرگە هێرشێکی تیرۆریستانی داعشی تێکشکاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لە سنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و توانییان هێرشی تیرۆریستان تێکبشکێنن و لە ئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.
27/04/2021
هاوڵاتیانی خۆشەویست...
لەکاتی بینین یان هەستکردن بەهەر حاڵەتێکی نائاسایی کەدەبێتە هۆی نائارامی وتێکدانی سەقامگیری هاوڵاتیان وشارەکەت
بەزوترین کات ئاگادارمان بکەنەوە. پهیوهندی بكه به هێڵی ئارامی ئاژانسی پاراستن بهم ناونیشانانهی خوارهوه:
پهیوهندی بهخۆرایی: ١٢٣
كۆرهك : ٠٧٥٠٦٤٥١٥١٥
رێبهر : ٠٦٦٢٦٠١٥١٥
ڤایبهر : ٠٧٥٠٦٤٥١٥١٥
واتس ئاپ: ٠٧٥٠٦٤٥١٥١٥
ئیمهیل: [email protected]
12/04/2021
سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە 13ی نیسانی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە هەرێمی کوردستان دیاری کرد.
07/04/2021
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێکی دەرکرد، لە نێویاندا قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی دەبێت.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیە:
Click here to claim your Sponsored Listing.
