رۆشنبیری منداڵ - هەولێر

رۆشنبیری منداڵ - هەولێر

Share

ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ تايبه‌ته‌ به‌ چالاكييه‌كانى رۆشنبیری منداڵ/ هەولێر

منداڵانى كوردستان پێويستيان به‌ خزمه‌تى زياتر هه‌يه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژيان و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن له‌ مافه‌كانيان و جێبه‌جێكردنى پرۆتۆكۆل و رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى ئه‌و بواره‌ و له‌ چوارچێوه‌ى سياسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بايه‌خدان به‌و پرسه‌، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ/هه‌ولێر كار ده‌كات و رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خولى تايبه‌ت به‌ هۆشيارى نه‌ته‌وه‌يى، موزيك،

29/08/2023

🔴چەند ڕێنماییەک بۆدایکان وباوکان لەدەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن:
هەر لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و وەرگرتنی منداڵەکانیان نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی لەسەر دایکان و باوکان دەردەکەون بەتایبەتی دایکان چونکە زۆربەی منداڵەکان پشوویەکی درێژیان بە یاریکردن و خۆشی بەسەر بردووە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تەرکیزی قوتابیان و دوورکەوتنەوە لە خوێندنەوە و وانەکان و ئەرکی ماڵەوە،جاچەند ڕێنماییەکی گرنگ هەیە پێویستە دایکان و باوکان بۆمنداڵەکانیان ڕەچاوی بکەن گرنگترینیان ئەمانەن:
١-ڕێکخستنی سیستەمی خەوخواردن زوو نوستن و زوو لەخەو هەڵسان بەهەفتەیەک پێش دەستپێکی قوتابخانە خواردنه بەسوودەکان بدە بەمنداڵەکەت دوورکەوتنەوە لەخواردنە خێراکان و شیرینی..
٢-پاڵپشتی منداڵەکەت بکەو ئەرێنی بە لەگەڵی و هانی بدە بۆخوێندن و نیشانی بدە کەچەند دڵخۆشی بەگەڕانەوەی بۆقوتابخانە بەجۆرێک خوێندن و قوتابخانەی لەلای بە بەهابکە کە بەجوانی تێبڕوانی.
٣-سنوردارکردنی ئامێرە ئەلکیترۆنیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چاودێریکردنیان لە ئێستاوە هەوڵ بدە.
٤-پێش وەختە دەستبکەبەکڕێنی جل وبەرگ وجانتاو پێڵاو پێداوێستی پەڕاوگە وەک پێنوس دەفتەر ڕاستە…هتد.. ئەگەر دارایت باشە زیادە ڕەوی مەکە لە کڕینی لەجیاتی ئەمە کڕینی پێداویستی منداڵێکی بێ باوک یاخود کەم دەرامەت لەئەستۆ بگرە وەک ئەرکێکی ئینسانی….
٥-فێری بنەماکانی پاک و خاوێنی بکە پێش چوونە قوتابخانە..
٦-ئاگاداری تەندروستی منداڵەکەت ببە لەبەر ئەوەی لایەنی دەروونی و جەستەیی منداڵەکە ت بنچینەی هەموو سەرکەوتنێکە لە قوتابخانەدا، پێویستە منداڵەکە بە باشی ئامادەبێت بۆساڵی نوێی خوێندن، پێویستە چاودێری و پشکنینی ساڵانەی بۆبکرێت…
٧-چاڵاکی جەستەیی و دەروونی لەسەر بنەمای ئەوەی کە دەڵێت (مێشکێکی تەندروست لە جەستەیەکی تەندروستدا) پێویستە دایکان پلانێکی باش دابنێن کە تیایدا منداڵەکەیان بتوانێت ئەو چالاکییانە ئەنجام بدات کە توانای جەستەیی و دەروونی بەهێز دەکات و بە تەواوی پشت بە وانەکان و ئەرکی ماڵەوە نەبەستێت گرنگترین لەو چالاکییانە شەتڕەنج، وێنەکێشان، مۆسیقا، مەلەکردن، ڕاکردن و ئەوانی تر.
٨-قسە لەگەڵ منداڵەکە بکە و گوێبگرە بۆی زۆر گرنگە بۆ دایک کە گوێ لە خەون و ئارەزووەکانی منداڵەکەی بگرێت وو ڕێنمایی بکات بۆ ڕێگای ڕاست.
٩-چاودێری ئەدای و هەڵسوکەوتی منداڵەکەتبەلە قوتابخانە ؛دایک و باوکان پێویستە بەردەوام بەدواداچوون بۆ هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بکەن لە قوتابخانە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی دایک و باوکە پێویستە بە بەردەوامی ئامادەی کۆبوونەوەیی دایک و باوکان بن هیچ پاساوێک نەبێت بۆئامادەنەبوونتان.
١٠-هۆشیاری منداڵەکەت بدە کە ژیانی قوتابخانە جیاوازە لەژیانی ماڵەوە…
١١-لە جێبەجێکردنی ئەرکی وانەکاندا فێری منداڵەکەت بکە پشتت بەخۆی ببەستی،باهەڵەش بکا با فێربێتن چۆن هەڵەکانی خۆی فێردەبێت…
١٢-رێکخستنی خەرجیەکان قوتابخانە پێویستی بەخەرجیەکی زۆرە؛پێویستە پلانێکی دارایی بۆخەرجیەکان دابنێت پێش دەستپێکی خوێندن..،
١٣-خشتەک داڕێژە بۆمنداڵەکەت کاتی خوێندن کاتی یاریکردن و سەردانیکردن…
١٤-ئاگاداربوون لە پرۆگرامی خوێندن؛ پێویستە پرۆگرامی خوێندن ببینرێت، بۆ ئەوەی دایک بتوانێت بەردەوام ئاگاداری منداڵەکەی بێت، ئەمەش وا لە دایکەکە دەکات زیاتر ئاگاداری ئاستی ئەکادیمی و دەروونی منداڵەکەی ببێ.

١٥-وا باشە کە شوێنێکی تایبەت بۆ خوێندن لە ماڵەوە دروست بکرێت. گرنگ نییە چەند بچووک بێت، گرنگە کە هەموو پێداویستی و ڕووناکی پێویست بۆ توێژینەوەکە ڕێکبخەین.
١٦-زۆر گرنگە منداڵەکانتان هەر لەزووەوەفێری ئامانج و پلان بکەن..
١٧-لە ڕۆژی یەکەم واباشترە خۆت بیبەی بۆقوتابخانە چونکە هەستێکی ئارامی بەمنداڵەکەت دەبەخشی..
١٨-وەک هاورێبە لەگەڵی بەردەوام پرسیاری لێبکە دەربارەی هەست و کێشەکانی تاکو یارمەتی بدەی،پێی بڵێ ترس و شە رم شتێکی ئاساییە لەگەڵ کات کاڵ دەبێتەوە…
١٩-دروستکردنی پەیوەندی کۆمەلایەتی، لەگەڵ خێزانی هاوڕێ قوتابخانەی منداڵەکەت ئەمەش یارمەتیت دەدات،کە لەم ڕێگایەوە ئاگاداری هەڵس وکەوت و کێشەی منداڵەکەت ببیت…
٢٠-فێری ڕاستگۆیی و میهرەبانی و دەستپاکی و هاریکاری بکە لەگەڵ هاوڕێکانی تا کەسایەتیەکی جوان و باشی لای هاوڕێ و مامۆستاکانی لیێ دروست ببێت،بە هیچ جۆرێک تانە لەهاوڕێکانی نەدات..

ئامادەکردن و نووسینی:
ئاوات محمد گەڵاڵی.

Photos from ‎رۆشنبیری منداڵ - هەولێر‎'s post 24/07/2023

پاڵەوانێتی جۆدۆ لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو

لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی بەشی رۆشنبیری منداڵ - هەولێر بە هاوبەشی یەکێتی جۆدۆی لقی هەولێر پاڵەوانیەتی جۆدو بۆ حەوت یانەی هەولێر و دەوروبەری کرایەوە.

پاڵەوانیەتیەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو زیاتر لە(70)یاریزان لەئاستەکانی بەچکەشێران و نەوجەوانان تێیدا بەشداربوون.

دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتییەکە
خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا دابەش کرا.

Photos from ‎رۆشنبیری منداڵ - هەولێر‎'s post 02/06/2023

به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ڕه‌هێڵ ڕه‌شید، به‌ڕێوبه‌ری ڕۆشنبیری منداڵ/ هه‌ولێر، به‌ بۆنه‌ی یه‌كی شه‌ش، ڕۆژی جیهانی منداڵان، به‌شی ڕۆشنبیری منداڵ، ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری منداڵ ساز كرد.
له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه‌ ده‌یان منداڵ ئاماده‌بوون چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و خۆشی و كات به‌سه‌ربردن پێشكه‌ش كران.

Photos from ‎رۆشنبیری منداڵ - هەولێر‎'s post 01/06/2023

یەکی شەش، رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز بێت

بە بۆنەی یەکی شەش ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆزبایی لە منداڵانی کوردستان و جیهان بە گشتی و منداڵانی هەولێر بە تایبەتی دەکەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەر بۆ چەسپاندنی هەرچی زیاتری مافەکانی منداڵ لە جیهاندا.

30/08/2022

گوێ لەمنداڵەکەت بگرە، بۆ پەروەردە و دروستکردنی کەسایەتی:
بەڕێزان، هەرزەکار بیروبۆچونەکانی وەک بەشێک لەکەسایەتییەکەی دەبینێت.
کاتێک حیساب بۆبیروبۆچونەکانی نەکرێت، وابیردەکاتەوە کە حیساب بۆکەسایەتیەکەی نەکراوە، بۆیە کاردانەوەی پێچەوانە دەنوێنێت.
زۆرگرنگە دایک و باوک گرنگی بەبۆچونەکانی هەرزەکار بدەن، هەرچەندە گەر جارجار قسەکان و بۆچونەکانی بێماناش بن.
ئەو دایک و باوکانەی کەدەیانەوێت توشی گرفت نەبن لەگەڵ هەرزەکاردا، باشتر وایە حیساب بۆ قسەو بیروبۆچونەکانی بکەن و تاکۆتایی گوێی لێ بگرن، ئەوەش لەیادنەکەن، کاتێک هەرزەکارانیش گەورەبوون، ئەم شتانە هەمووی دەبێتە مێژوو.
کاتێک گەشتێکی خێزانی بۆ ئێران بۆ تورکیا لەکەللەی دەدات، ئێوە گەر بۆشتان نەگونجا گاڵتە بەعەقڵی مەکەن و مەیشکێننەوە، بەڵکو بڵێن بیری لێدەکەینەوە، بەڵام خۆشت دەزانی قەیرانەو لەئێستادا زۆر گران دەوەستێت لەسەرمان، ئەگینا ئێمەش حەزدەکەین هەموو دونیا لەگەڵ تۆبگەڕێین، بابۆداهاتوو بێت.
ئەوکاتە تۆ هەم گوێت لێگرت، هەم وانەیەکی پەروەردەییت پێ گەیاند کەهەست بەبەرپرسیاریەتیە.
دکتۆرە لیلا
پسپۆری دەروونی

22/08/2022

ئایا منداڵانیش توشی خەمۆکی ئەبن ؟؟؟
ماڵپەڕی (power of positivity) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا باسی دیارترین نیشانەکانی خەمۆکی لە منداڵاندا دەکات کە نابێت پشتگوێ بخرێت تێبینی کراوە کە منداڵان لەوانەیە توشی خەمۆکی بن کاتێک نیشانە نەرێنیەکان بەردەوام دەبن و کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی، چالاکیەکان، ژیانی خێزان و کاری قوتابخانە.دەبێت
وەڕێژەی لە (٪١ -٪٢) ی منداڵ توشی خەمۆکی دەبن
لە گرنگترین ئەو نیشانانەش :
١- بێتاقەتی و نائومێدی
منداڵەکە لەوانەیە تووشی نائومێدی و دڵتەنگیەکی زۆر بێت و بە ئاسانی بگریێت و هەندێکیان فرمێسکەکانیان بشارنەوە. ئەو منداڵانەی تووشی خەمۆکی دەبن زۆرجار بەهێواشی وەڵام دەدەنەوەو دەڕۆن و قسە دەکەن و لەوانەیە کەمتر دڵخۆش و چالاک بن لە منداڵی ئاسایی
٢_کەمی سەرنج و بێزاری
بۆ نمونە :منداڵێک کە بەبەردەوامی حەزی لە وەرزش کردن بووبێ لەوانەیە لەناکاو بڕیار بدان کە ئەو جۆرە چالاکیانە ئەنجام نەدات. ئەو لەوانەیە پێشنیارێک ڕەت بکاتەوە بۆ بەشداریکردن لەو شتانەی کە پێشتر بە بەردەوامی چێژی لێ بینیوە .
٣- توڕە بوون و گرژ ی
منداڵێکی خەمۆک ناتوانێت دانیشێت یان نیشانەکانی دەربخات لە ڕێگەی بێخەوی، وە لەوانەیە نیگەران و پەست و پەشێو دیار بێت وە توڕەو بێزاربێت بەردەوام
٤- نائارام و خەمبار
ڕەنگە منداڵ مەزاجێکی خەمبار و نا ئارامی هەبێت و لە ئەنجامی نائارامییەکەی خۆی توڕە و بێزاربێت.
٥-هەست کردن بەتاوان و زیانگەیاندن بە خۆی
ئەو منداڵانەی تووشی خەمۆکی بوون لەوانەیە تووشی نائومێدی خولیا و هەڵەی هەستپێکراو بن، هەست بە تاوان بکەن و وا هەست بکەن کە بێ سوودن.
ڕەنگە ئەم منداڵانە زیانێکی جەستەیی بە خۆیان بگەیەنن یان مەترسیی گەورەیان هەبێت و نموونەیەکی ڕوونی ئەم جۆرە کردەوانە زیان بە خودی خۆیان بگەیەنێت و هەوڵی خۆکوژی یان بیرۆکەی خۆکوژیان هەبێت
٦- خۆبەکەم زان و ڕەشبین
منداڵی خەمۆک بەردەوام ڕەشبینە و خۆی و تواناکانی خۆی بەکەم دەزانێت
٧_هەستکردن بەگۆشەگیری
منداڵەکە هەست بە گۆشەگیری دەکات و هیچ هاوڕێ ی نییە و هاوڕێیەتی کەس ناکات .
٨- گۆڕانکاری لە کێش یان خواردن
لەوانەیە لە زۆربەی ئەو منداڵانەی کە خەمۆکییان هەیە کێشیان زیاد بکات یان کەم بکات. ڕەنگە بەهۆی نەخۆشیەکەیانەوە زۆر بخۆن یان کەم بخۆن .
٩- ناڕێکی خەوتن
منداڵێک کە تووشی خەمۆکی دەبێت لەوانەیە مەیلی خەوتنی زۆر ببێت . لەوانەیە خەوی لە ڕادەبەدەر یان زوو خەوتن ی بۆدروست ببێت بە ڕۆژدا لە قوتابخانە، یان کەم دەخەوێت و شەوان بەخەبەرە .
١٠-خۆدزینەوەو دورەپەرێزی
منداڵێک کە خەمۆکی هەیە لەوانەیە خۆی لە هەوڵ و ئەرکەکانی ڕۆژانە یان قوتابخانە بەدوور بگرێت. خۆی بدزێتەوە لە چون بۆ شوێنی قەرەبالغ .

16/08/2022

ئەو منداڵانەی بەناز بەخێو دەکرێن تووشی چی دەبن؟
دیاردەی منداڵ سالاری پەیدا بووە

15/08/2022

مەترسییەکانی درەنگخەوتنی منداڵ!
- ئەو منداڵانەی لەدوای کاتژمێر ( 9 )ی شەو دەخەون یان تا درەنگانی شەو دەمێننەوە ئەم مەترسییانەیان لەسەر هەیە:
١- گەشەیان دوا دەکەوێت بەتایبەت باڵا.
٢- بەرگری لەشیان لاوازدەبیت و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی زۆر دەبیت.
٣- منداڵ تووشی پەشۆکان و ناڕەحەتی و گرفتە دەروونیەکان دەبێت.
٤- گەورەترین مەترسی لەسەر ئەو بەشەی مێشک دروستدەکات کە بەرپرسی هۆش (عقل )ی منداڵە و خانەکانی تێکدەشکێنێت.
٥- مێشک توشی بێتوانایی دەکات و ئەگەری لەبیرچونەوە زیاتردەکات.
٦- هەستکردن بەماندویەتی و شەکەتی و بەجێنەگەیاندنی ئەرکی رۆژانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.
٧- زیان بە تەندروستی چاو، دڵ، چەندین ئەندامی تر دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن زیاددەکات.
٨- چەندین گرفتی تر کە پێچەوانەی سوودەکانی زوو خەوتنی منداڵە.
د. محەممەدحەسەن
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

Photos from ‎رۆشنبیری منداڵ - هەولێر‎'s post 01/06/2022

به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ مامۆستا فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی به‌ ئه‌زموونی كورد دارا محه‌مه‌د عه‌لی كرده‌وه‌ و مامۆستا ره‌هێڵ ره‌شید، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆشنبیری منداڵ و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌ران و منداڵانی ئازیزی هه‌ولێر ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌كه‌ بوون.

01/06/2022

رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز بێت
به‌ ناوی به‌شی رۆشنبیری منداڵ/ هه‌ولێر، پیرۆزبایی له‌ منداڵانی كوردستان به‌ گشتیی و منداڵانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ تایبه‌ت ده‌كه‌ین. هیوادارین كاری زیاتر بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵانی كوردستان به‌ گشتیی بكرێت.

31/05/2022

بە هاتنتان خۆشحاڵ دەبین

27/05/2022

12 رێنمایی بۆئەوەی منداڵەكەت لە دەستدرێژی سێكسی بپارێزیت
1. بە منداڵەكەت بڵێ لە باوەشی هیچ كەسێك دانەنیشێت، تەنانەت ئەگەر ئەو كەسە نزیكیش بێت وەكو خاڵ و مام.
2. لە دوای تەمەنی 2 ساڵییەوە لە پێش چاوی منداڵەكەت خۆت مەگۆڕە.
3. رێگە مەدە هیچ كەسێك منداڵەكەت بە "ژنەكەم یان مێردەكەم" بانگ بكات.
4. كاتێك منداڵەكەت لەگەڵ هاوڕێكانی یاری دەكات، رێگەیەك بدۆزەرەوە بۆئەوەی تەماشای بكەیت و بزانیت چ یاریەك دەكات، چونكە زۆر كات منداڵان خۆیان سەرچاوەی دەستدرێژی سێكسین بۆ منداڵانی دیكە و ئەمەش شتێكی نوێ نییە.
5. هەرگیز رێگە مەدە منداڵەكەت سەردانی كەسانێك بكات كە لەگەڵیان ئاسودە نییە.
6. كاتێك منداڵەكەت زۆر چالاك و بە جۆشە، بەڵام لە ناكاو كەسێكی شەرمن و گۆشەگیری لێدەردەچێت، ئارام بگرە و پرسیاری لێبكە كە بۆچی بەو شێوەیەیە و بە زمانی خۆی لەگەڵی بدوێ.
7. لەگەڵ گەورەبونی بە وریایی چەند وانەیەك بە منداڵەكەت بدە لەسەر لایەنی سێكسی، ئەگەر نەیكەیت كۆمەڵگە بە هەڵە ئەو وانەیەی پێدەدات.
8. بەردەوام چاودێری منداڵەكەت بكە كە تەماشای چی دەكات و لەگەڵ كێ قسە دەكات، بەتایبەتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئینتەرنێت.
9. لە تەمەنی سێ ساڵییەوە بەشە تایبەتییەكانی جەستەی نیشان بدە و پێی بڵێ كە بۆ هیچ كەسێك نییە دەستی لێبدات و تەماشای بكات.
10. منداڵەكەت لە هەر شتێك دوربخەرەوە كە دەزانیت زیان بە لایەنی دەرونی دەگەیەنێت و فێری چەند كارێكی نادروستی دەكات وەكو، "میوزیك، فیلم، تەنانەت هاوڕێ یان هەندێك كەس لە خێزانەكەت".
11. ئەگەر منداڵەكەت دەربارەی كەسێكی تایبەت قسەی كرد بێدەنگ مەبە و مەیشارەوە.
12. منداڵەكەت فێربكە هەمو كارێك ئەنجامنەدات كە ئەوانی دیكە پێی دەڵێن و ئارەزوی لێی نییە.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ/هه‌ولێر
Irbil