بەڕێوەبەرایەتی کار:هەولێر
بەرێوەبەرایەتى کار بەڕێوەبەرایەتیەکى حکومى خزمەتگوزاریە
10/02/2026
پرسەنامە:
بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوکارمان (طارق حازم فتاح) دەکەین بەهۆکاری کۆچی دوایی (حسن بکر خۆشناو) خەزوری بەڕێزیان لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە سەبوری کەس و کاری بدات و دوا ناخۆشیان بێت.
اناللـــەواناالیەراجعون
15/01/2026
یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لۆجستیک لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئەمڕۆ پێنجشەممە تا ڕۆژی یەکشەممە تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەشدارە لە پێشانگای لۆجستیک چاوەڕوانتانین.
تیمەکانمان ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەو و زانیاری سەبارەت بە :
• چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە پۆرتاڵی هەلى کار، بۆ دۆزینەوە و خستنەڕووی هەلی کار.
• ئاشنابوون بە هێڵی هۆشیاریی کرێکاران، بۆ تۆمارکردنى سکاڵا و وەرگرتنى زانیارى.
• زانینی مافەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.
• وەرگرتنی زانیاریی تەواو سەبارەت بە سوودەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.
کات:
پێنجشەممە: ١١:٠٠ی بەیانی بۆ ٦:٠٠ی ئێوارە
یەکەمین پێشانگای لۆجستیک بەردەوام دەبێت تاکو ١٨ی کانوونی دووەم لە .. :١١ی بەیانی تاکو .. :٦ ی ئێوارە.
شوێن: پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، پارکی سامی عەبدولڕەحمان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری .کۆمەڵایەتی
07/01/2026
هەلی کار
کۆمپانیایەک پێویستی بە ۱۰۰ کرێکار هەیە
یەکەم: پەنجا کارمەندی تەکنیکی کارەبا و تەمەنی لەنێوان ۱٨ بۆ ٤۰ ساڵ بێت و توانانی بەسەرکەوتنی ستونی کارەبای هەبێت و.
دووەم:یاریدەدەری تەکنیککاری کارەبا و تەمەنی لەنێوان ۱٨ بو ٤۰ ساڵ بێت و ئەزموونی کاری کارەبای هەبێت و بەلای کەمی دەرچووی شەشی ئامادەیی و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەبێت پەنجا کەس
بۆ زانیاری زیاتر و خۆ پاڵاوتن و بینی هەلی کاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە خوارەوە بکەن
https://kar.molsa.gov.krd
تێبینی:دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کار:هەولێر بکەن
02/12/2025
پرسەنامە:
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوکارمان (ڕێبوار اسماعیل عبدالحمید) فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی کار دەکەین بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری کەس و کاری بدات.
أنا لله وانا اليه راجعون.
09/11/2025
https://www.facebook.com/share/p/1Br7X24csn/
ئاگادارییەک بۆ کرێکارانی خانەنشینکراو
دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو گرفتە کارگێڕییانەی چارەسەر کرد کە بەهۆیەوە کرێکارانی خانەنشینکراو دوو مانگ جارێک مووچەیان وەردەگرت، لە مانگەکانی داهاتووەوە هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشینکراو دابەش دەکرێت.
هەفتەی ڕابردوو دەستکرا بە دابەش کردنی مووچەی هەردوو مانگی 9 و 10ی کرێکارانی خانەنشینکراو، هەر کرێکارێک مووچەی وەرنەگرتووە دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بانکی دیاریکراو بکات لە سنووری پارێزگاکەی، هەروەها بۆ مانگەکانی داهاتوو، پێش کۆتاییهاتنی هەر مانگێک دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەکانیان.
شایانی باسە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 1000 کرێکاری خانەنشینکراو هەیە، کە مووچەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
18/09/2025
پیرۆزە لەسەرجەم کرێکارانی کەرتی تایبەت
05/08/2025
دوای نوسراوی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر کۆنوسی لیژنەی کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە ، لەسەر راسپاردەی نوسینگەی بەرێز سەرۆک وەزیران رەزامەندی لەسەر درا کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە نابێت لە (٤٥٠٠٠٠) کەمتر بێت و کرێکاری ڕۆژانە نابێت لە (١٥٠٠٠)کەمتر بێت.
30/06/2025
ئەمڕۆ ۳۰/٦/۲۰۲٥ دکتۆرە نەهلە محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێری کرد، مەبەستی سەردانەکەی بریتی بوو لە پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز (کارزان عبید حمد) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری کار.
25/06/2025
ئەمڕۆ ۲٥/٦/۲۰۲٥ بەڕێز کاک زریان مولود ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێری کرد، مەبەستی سەردانەکەی بریتی بوو لە پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز (کارزان عبید حمد) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری کار.
25/06/2025
ئەمڕۆ ۲٥/٦/۲۰۲٥ هەریەک لە بەڕێزان کاک دلێر بەڕێوەبەری خۆراک و کاک سیامەند بەڕێوەبەری پسولەی خۆراک ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێریان کرد، مەبەستی سەردانەکەیان بریتی بوو لە پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز (کارزان عبید حمد) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری کار.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil
44444
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 13:00 |
| Tuesday | 09:00 - 13:00 |
| Wednesday | 09:00 - 13:00 |
| Thursday | 09:00 - 12:00 |
| Sunday | 09:00 - 12:30 |
