08/10/2026
نامەیەک بۆ ڕابردوویەکی پڕ لە سەروەری
لە ژیاندا هەندێک مرۆڤ هەن کە بە ڕەوشت، دەستپاک و خزمەتی بێگەردیان، بۆ هەمیشە لە یادەوەری کۆمەڵگەدا دەمێننەوە. ئەمڕۆ شەرەفمەند بووم بە بەسەرکردنەوە و گەیشتن به خزمەت پیاوی ماندوونەناس، خاوەن ڕابردوویەکی پر لە خزمەت و پاکی، (مەلا حسنی مەحکەمە).
مامۆستا مەلا حسن، ئەو ناوەی کە ساڵانێکی درێژ لە دادگای هەولێر بە دەستپاک دادپەروەرو ڕووخۆش، بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو و هاووڵاتیانی هەولێری دەكرد. زۆر لە خێزانە ڕەسەنەکانی هەولێر یادگارییەکی جوانیان لەگەڵ ساتەکانی گرێدانی هاوسەرگیری و ئارامیی ڕەفتارەکانی هەیە؛ هەمیشە بە ڕوویەکی گەش و دڵێکی فراوانەوە پێشوازی لە خەڵک کردووە و نموونەی باڵای فەرمانبەری دڵسۆز بووە.
مرۆڤە گەورەکان تەنانەت دوای پشوو و کۆتاییهاتنی ئەرکە فەرمییەکانیشیان، هەر لە دڵدا زیندوون، چونکە سەرمایەی سەرەکییان خۆشەویستیی خەڵکە،
خوای گەورە تەمەن درێژ و تەندروست ڕاگرێت، و هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی کۆمەڵگەكەمان دەبیت مامۆستا گیان.
٨ی١٠ی٢٠٢٦