31/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بە بۆنەی(٢٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەم دەرفەتەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە و، بە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکی دەزانین کە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارەتییەوە کار بکەین بۆ یەکڕیزی گەلەکەمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
31/05/2026
نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عێراق، ئامادە نییە ئیمزای مەرسومێك بكات تاكوو (عجاج تكریتی) لەسێدارە بدرێ، كە تاوانباری دۆسیەی ئەنفالە.
31/05/2026
شەمەندۆفێری هەولێر و ستاندەرەکەی مامۆستا مەسعوود عەبدولخالق
ئەو دەزگای ستاندەرە دەبینن، ئەوە هی مامۆستا مەسعوود عەبدولخالقە, ستاندەر تاکە شوێن لەم جیهانەدا ڕەخنەی لێ بگرێت هەولێرە، کەچی بارەگاکەی لە ناوەندی هەولێرە و بە کەیفی خۆی لە هەولێرەوە قسە دەکات.
هەرچی ڕەخنە و پلار هەیە ئاراستەی حکومەت و دەزگاکانی دەکات، کەچی دەڵێت: «لە هەولێر ئازادی نییە و شەفافی نییە، کەچی خۆی شەفاف نییە!، سەیر ئەوەیە ئێوەی خوێنەر نازانن سەرچاوەی دارایی ستاندەر کێ و لەکوێیە؟ بەس من دەزانم
مامۆستا مەسعوود عەبدولخالق، چالاکوان و نوسەر و شارەزا و شیکار و وتاربێژ و رۆژنامەنوس و سیاسی ..هتد خوا قووەتی بدات، هەر مایکی بۆ ڕابگرە قسەت بۆ دەکات دژایەتی هەولێر دەکات
بەس پێی بڵێیت ئەم مایکە عایدی کێیە، واتا ماڵی ئاوەدان بێت، کەس سەرکۆنە و ڕووشکێن ناکات، تەنها هەولێر نەبێت!
پێی بڵێ: «مامۆستا، من ڕۆژنامەنووسێکی سەر بە چەکدارانی ب،،ۆکۆ،،،حەرامم»، دەڵێت: «بەسەراحەت بڵێم، ب،ۆکۆح...ەرام لە بواری ڕاهێنانی سەربازیدا پلە یەکە و هەموویان جەستەیان سەربازییە بەڵام وەزارەتی پێشمەرگەی خۆمان هیچ ئاگای لەوە نییە و نازانم ئیشی چییە
بەڵام بڵێ: «مامۆستا، بەنیازن هێڵی شەمەندەفەر و ترام لە هەولێر دابنێن، دەڵێت: نانانا بۆ هەولێر نابێت و ناگونجێت، چونکە حکومەت بلیتەکە بە پارە دەفرۆشێت
چۆن دەبێت قیتار و ترام بلیتی بە پارە بێت؟ شتی وا نابێت، بۆیە ئێمە دژی قیتار و ترامین بۆ هەولێر!
ئینجا دەزگای ستاندەر کۆمەڵێک کۆلکە نوسەر، چالاکوان و کادیری حیزبی کۆدەکاتەوە دەڵێن: سیمینار یان دیداری تایبەت بە زیانەکانی دانانی شەمەندەفەر و ترام لە هەولێر
مامۆستا مسعود و ستافی ستاندە رۆژی تا ئێوارە داوای شەفافیەت دەکەن منیش داوا دەکەم فەرموو پێمان بڵێن پارەی ستاندەر و تەمویلەکەی لەکوێیە.و کێیە ؟!
دەیڵێن یان بیڵێم؟
31/05/2026
فەرهاد سەنگاوی، كادری پێشكەوتووی یەكێتی:
ئەوانەی ئاژەڵیان سەربڕیوە بەناوی قوربانی، هەرگیز ناچنە بەهەشت.
31/05/2026
بەپەلە... زەیدی شەڕی دژی سودانی راگەیاند
عالیە نوسەیف، پەڕلەمانتاری عێراقی، رایگەیاند: علی زیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لێكۆڵینەوە لە هەموو كارەكانی محمد شیاع سودانی سەرۆكوەزیری پێشوو دەكات، هەموو گرێبەستە گەندەڵیەكانی حكومەتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە.
30/05/2026
پشكنەرانی ئەمریكی لە عێراق:
هەرێمی كوردستان، پێویستی بە سیستەمێكی بەهێزی بەرگری ئاسمانی هەیە، بۆ تێكشكاندنی ئەو موشەكانەی ئاراستەی دەكرێن.
30/05/2026
بەمنزیكانە... حەلبووسییەكان
بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیك، محەمەد حەلبووسی و هەیبەت حەلبووسی، بە شاندێكی فراوانەوە سەردانی هەولێر بكەن.