25/05/2026
| بەڕێزان دەتوانن پەیجی نوێمان فۆلۆوەر بکەن بۆ بینینی نوێترین بابەت و هەواڵ و ڤیدیۆکانمان
| يمكنكم متابعة صفحتنا الجديدة للاطلاع على أحدث مقالاتنا وأخبارنا وفيديوهاتنا.
| You can follow our new page to see our latest articles, news and videos
https://www.facebook.com/profile.php?id=61582192101627
03/05/2026
بەڕێزان لێرە بەدوا ئەم پەیجە رادەگیرێت،
| بەڕێزان دەتوانن پەیجی نوێمان فۆلۆوەر بکەن بۆ بینینی نوێترین بابەت و هەواڵ و ڤیدیۆکانمان
بالمناسبة، سيتم تعليق هذه الصفحة من الآن فصاعدًا.
| يمكنكم متابعة صفحتنا الجديدة للاطلاع على أحدث مقالاتنا وأخبارنا وفيديوهاتنا.
By the way, this page will be suspended from now on,
| You can follow our new page to see our latest articles, news and videos
https://www.facebook.com/profile.php?id=61582192101627
03/05/2026
06/04/2026
ئەپلیکەیشنی تۆ پارێزراوی
https://www.facebook.com/share/p/1E1w72KAAQ/
بەڕێزان دەتوانن پەیجی نوێمان فۆلۆوەر بکەن بۆ بینینی نوێترین بابەت و هەواڵ و ڤیدیۆکانمان
يمكنكم متابعة صفحتنا الجديدة للاطلاع على أحدث مقالاتنا وأخبارنا وفيديوهاتنا.
You can follow our new page to see our latest articles, news and videos
https://www.facebook.com/share/p/1WmmZZyKxD/
ئەپلیکەیشنی safe you و هەرێمی کوردستان
ئەپلیکەیشنی Safe YOU وەک ئامرازێکی تەکنەلۆژیی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە رووبەڕووی مەترسی یان توندوتیژی دەبنەوە. ئەم ئەپە پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵییە کە ئامانجی پاراستنی ژنان و کچان و گروپە لاوازەکانە لە توندوتیژی.
| وردەکاری کارکردنی ئەم ئەپە لە هەرێمی کوردستان:
١. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەپەکە
• دوگمەی فریاگوزاری (Help): بە داگرتنی تەنها یەک دوگمە، ئەپەکە نامەیەکی فریاگوزاری بۆ کەسانی نزیک، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یان لایەنە پەیوەندیدارەکان دەنێرێت.
• دیاریکردنی شوێن (GPS): لەکاتی ناردنی نامەی هاوارکردن، شوێنی وردی کەسەکە (Location) بۆ لایەنی مەبەست دەنێردرێت.
• تۆمارکردنی دەنگ: ئەپەکە دەتوانێت بۆ ماوەیەک دەنگی دەوروبەر تۆمار بکات وەک بەڵگەیەک بۆ هەر هێرشێک یان هەڕەشەیەک.
• ژینگەیەکی ئارام: بەشێکی تێدایە بۆ پەیوەندیکردن بە ڕاوێژکارانی یاسایی، دەروونی، و کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی نهێنی.
٢. پەیوەندی بە دامودەزگاکانی هەرێمەوە
لە هەرێمی کوردستان، ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەم لایەنانە کاردەکەن:
• بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، کە بەڕێوەبەرایەتییەکە هێڵی گەرمی (١١٩)ی هەیە، و ئەپلیکەیشنی لەم شێوەیە دەکرێت وەک پاڵپشتێک بۆ خێراکردنی گەیشتنی زانیارییەکان بەکاربێت.
• رێکخراوە ناحکومییەکان (NGOs): بەشێک لە رێکخراوەکانی بواری مافی ئافرەتان و ژنان لە هەرێمی کوردستان پشتگیری لەم جۆرە ئەپە دەکەن بۆ ئەوەی قوربانییان بتوانن بە ئاسانی و بە نهێنی داوای هاوکاری بکەن.
٣. ئاستەنگەکان لە کوردستان
هەرچەندە ئەپەکە زۆر بەسودە، بەڵام هەندێک ئاستەنگی هەیە:
• کەلتوور و هۆشیاری: هەندێک کەس هێشتا متمانەی تەواویان بەوە نییە کە زانیارییەکان بە نهێنی دەمێننەوە.
• ئینتەرنێت: کارکردنی ئەپەکە پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێت و کاراکردنی GPS هەیە، کە رەنگە لە هەموو کات و شوێنێکدا بەردەست نەبێت.
• سیستەمی وەڵامدانەوە: گرنگە لایەنی بەرامبەر سیستەمی خێرای هەبێت بۆ وەڵامدانەوە بەزمانی کوردی ئەو ئاماژانەی لە ئەپەکەوە بۆیان دێت.
________________________________________
چۆن سوودی لێ دەبینرێت؟
ئەگەر دەتەوێت ئەم ئەپە بە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید یان ios بەکاربهێنیت یان کاری لەسەر بکەیت لە کوردستان، باشترە:
1. پەیوەندییەکان دیاری بکەیت: ئەو ژمارانەی دەتەوێت لە کاتی مەترسیدا نامەیان بۆ بڕوات (وەک پارێزەر، هاوڕێی نزیک، یان هێڵی گەرم).
2. بە نهێنی راوێژ وەربگریت: سوود لەو زانیارییە یاسایی و تەندروستیانە وەربگریت کە لەناو ئەپەکەدا بەردەستن.
سەیف یو ( ) ئەپڵیكەیشنیکی مۆبایلە، شوێنکی پارێزراوە بۆ پاراستنی خانمان و ئەندامانی خێزان.
دەتوانی بە خۆرایی داونلۆد بکەی و بەکاریبهێنی .
بۆ سیستەمی ئەندروید Android
https://play.google.com/store/apps/details?id=fambox.pro...
بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس IOS
https://apps.apple.com/us/app/safe-you/id1491665304
05/04/2026
بەڕێزان دەتوانن پەیجی نوێمان فۆلۆوەر بکەن بۆ بینینی نوێترین بابەت و هەواڵ و ڤیدیۆکانمان
https://www.facebook.com/share/p/1WmmZZyKxD/
| ٥ی نیسان
جەژنی قیامە (Easter) پیرۆزبێت
لە ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی ٥ی نیسان دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قیامەت (بەپێی ڕۆژژمێری ڕۆژئاوایی). ئەم جەژنە گەورەترین و پیرۆزترین جەژنە لە ئایینی مەسیحیدا کە تێیدا یادی زیندووبوونەوەی حەزرەتی مەسیح دەکرێتەوە.
لەو ڕۆژەدا، کەنیسەکان پڕ دەبن لە نوێژ و سروودی ئایینی، خێزانەکان کۆدەبنەوە و نانی جەژن دەخۆن، و منداڵان بە هێلکەی ڕەنگاوڕەنگ یاری دەکەن.
مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق (ئاشووری، کلدانی، و سریانییەکان) خاوەن دابونەریتێکی زۆر دەوڵەمەندن کە تێکەڵەیەکە لە باوەڕی ئایینی و ڕەسەنایەتی مێژوویی میزۆپۆتامیا.
لەبەر ئەوەی ئەمساڵ جەژنی قیامەت دەکەوێتە ٥ی نیسان، واتە تەنها ٤ ڕۆژ دوای سەری ساڵی بابلی (ئاکیتو)، تەواوی ئەو هەفتەیە دەبێتە کەرنەڤاڵێکی گەورە:
• ١ی نیسان: جەژنی نەتەوەیی و مێژوویی (ئاکیتو).
• ٥ی نیسان: جەژنی ئایینی و قیامەت.
ئەم تێکەڵاوییە نیشانەی ئەوەیە کە چۆن ئەم گەلە توانیویانە مێژووی دوور و درێژی خۆیان لەگەڵ باوەڕە ئایینییەکەیاندا بپارێزن.
لەم جەژنەدا یادی زیندووبوونەوەی حەزرەتی مەسیح دەکرێتەوە
08/03/2026
بەڕێزان دەتوانن پەیجی نوێمان فۆلۆوەر بکەن بۆ بینینی نوێترین بابەت و هەواڵ و ڤیدیۆکانمان
https://www.facebook.com/share/p/1GSk9iQPWf/
08/03/2026
بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە بە بێدەنگی یان بە دەنگی بەرز، کۆسپەکان دەبڕن و رێگەی سەرکەوتن بۆ خۆیان و دەوروبەریان دەکەنەوە. ژن واتە ژیان، واتە ئاوەدانکردنەوە. رۆژی هەموو ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت!
05/03/2026
یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ لە هەموو گەلی کوردستان پیرۆز بێت.
01/03/2026
"ئەوانەی ژیان دەبەخشن، لە یاد ناکرێن"
لە رێورەسمێکی تایبەت دا رێز لە خزمەتی مقدم/ احمد عزیز مصطفى بەرپرسی هۆبەی ئەفسەری ئاسایشی بارەگا، ر.پ2/ عبدالخالق چەتۆ مجید پاسەوانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ستار عزیز احمد فەرمانبەر لە هۆبەی ئاشتەوایی و هێلی گەرمی 119 دەنرێت.
بە ئامادەبوونی فێنک شەفیق حمدامین بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان (GDCVAWF) و بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەشەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، رێز لە خزمەت و کۆششی ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی ناوبراو نرا، کە لەماوەی ساڵانی رابردوو دا له بواری کاره کانیاندا لەخۆبووردوانە کارەکانیان ئەنجامداوە و خانەنشین بوون، بۆیە هەوڵ و کۆششی بەڕێزیان لە مەراسیمێکی تایبەت دا بەرز نرخێندرا.
ئەو بەڕێزانە ساڵانێکی درێژ لێبڕاوانە لە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا بوون. بوونە دەنگ و چەترێک بۆ پاراستنی قەوارەی خێزان.
بەبۆنەی خانەنشین بوونیانەوە، سێبەری ماندووبوونی چەند ساڵەیان بەرز دەنرخێنین. پێیان دەلێین، ئێوە ڕۆیشتن، بەڵام جێدەستتان لە هەموو ئەو خێزانانەدا دیارە کە بەهۆی ماندووبوونی ئێوەوە ئەمڕۆ لە ئارامی دا دەژین. هیوادارین خەرمانی تەمەنیان پڕ بەرەکەت و سەرفراز بن.
24/02/2026
ئەفسەرێکی ئافرەت بۆ یەکەمجار دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
بەڕێز رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی کرد لە عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف بۆ ئەوەی وەکو سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت دەستبەکار بێت.
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لەسەرکردایەتی کردندا عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوو.
بەڕێز جەنابی وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.