سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل

Share

بۆ هەر سکاڵاو داخوازی و پێشنیازێک
دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمەوە
لە ڕێگای ڤایبەر، واتساپ، تیلیگرام
(07514146642)

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل‎'s post 06/06/2026

پارێزگاری هەولێر و دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیشتنە شاری وان

ئەمشەو شەممە 2026.6.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە یاوەری ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و شاندێکی فەرمی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە فیستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی ژەمی بەیانی، گەیشتە شاری وان و لە لایەن نەجدەت تەکوا، سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەری
ژووری بازرگانی و پیشەسازی وان و بەرپرسانی دیکەی ئیداری شارەکە و کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، بەرپرسانی شاری وان خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەم سەردانە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بەهێزکردنی دۆستایەتی و گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و گەشتیارییەکانی نێوان هەردوو لایەن دەبێت.

بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، پارێزگارانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشداری لە فیستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی ژەمی بەیانی بکەن و چەندین کۆبوونەوەی دیکەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای وان ئەنجام بدەن بە مەبەستی تاوتێکردنی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاریی نێوانیان.

06/06/2026

سبەی یەکشەممە٢٠٢٦/٦/٧ پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکرا بە بەڕێوە دەچێت .

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، قۆناغێکی دیکەی زیادکردنی ئاشکرا دەستپێدەکات و هەڵدەستێت به فرۆشتنی ئەو زەویانەی بە ژمارەو ڕووبەری ئاماژەپێکراو کە لە خشتەی نوسراوەکە دانراوە وە تێیدا وردەکاری تەواو ڕوونکراوەتەوە، هەروەها لە ڕۆژنامە فەرمیەکانیشدا بڵاوکراوەتەوە ...
بۆ ئەم مەبەستەو بەشداری کردن لە زیادکردنەکە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن، کە بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/٦/٧، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ پڕۆسەکە بەشێوەیەکی یاسایی ئەنجام بدرێت و هەموو هاوڵاتیەکیش مافی بەشداری کردنی دەبێت .

تێبینی : نوسراوەکە لە یەکەم کۆمێنت داندراوە دەتوانن ناوەڕۆکەکەی بخوێننەوە .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل‎'s post 06/06/2026

پارێزگاری هەولێر، سڵاوی جەنابی " سەرۆک بارزانی " دەگەێنێتە سەرۆک هۆزەکان، پیاوانی ئاینی و کەسایەتییە دیارەکانی گەڤەرێ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026.6.6، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ شاری وان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی سەنتەری قەزای گەڤەرێی سەر بە پارێزگای جولەمێرگی کرد و لەلایەن کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی (هەرکی بنەجێ، ساتی، و دۆسکی) و نوێنەرانی ژووری بازرگانی و کەسایەتییە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لەدیدارەکەدا، کە هەریەک لە ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و غەفوور مەلا ئەحمەد سوار، قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر و ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و جەواد سوار حەمەد، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، سڵاو و ڕێزی تایبەتی جەنابی " سەرۆک مەسعود بارزانی " گەیاندە خەڵک و کەسایەتییەکانی ناوچەکە و جەختی لە ڕۆڵی مێژوویی و نیشتمانیی خەڵکی دەڤەرەکە و هۆزە تێکۆشەرەکان کردوە لە پاڵپشتیکردنی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، ئاماژەی بەگرنگی کردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دا وەک شادەمارێکی نوێی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان هەردوو لادا و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم دەروازەیە دەبێتە هۆی لێک نزیکبوونەوەی زیاتری کۆمەڵایەتی و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و بازرگانی ناوچەکە.

لەلایەن خۆیانەوە، خانەخوێ و کەسایەتییەکانی گەڤەرێ، خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانەی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری نیشاندا و هیوایان خواست ئەم جۆرە دیدارە فەرمییانە ببنە هۆکارێک بۆ دروستکردنی دەرفەتی کاری زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان هەردوو لایەن.

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل‎'s post 06/06/2026

پارێزگاری هەولێر، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2026.6.6، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و غەفوور ئەحمەد مەلا سوار، قائیمقامی مێرگەسۆر و دلێر محمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر و ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و شاندێکی باڵای ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێتی کرد و لەلایەن جەواد سوار حەمەد، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی دەروازەکەوە پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ و هەمەلایەنە لەسەر ڕەوشی ئێستای دەروازەکە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا و پێداچوونەوە بە قۆناغەکانی پەرەپێدانی دەروازەکە و ئاسانکارییە کارگێڕییەکان بۆ گەشتیاران و بازرگانان کرا.

لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی ستراتیژیی دەروازەی زێت کرایەوە وەک دەرچەیەکی گرنگ بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی، پیشەسازی، و ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ناوچەکە و تاوتوێی پلانی نوێ کرا بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک شارەوانی، گەشتوگوزار، و ژووری بازرگانی بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنانی زیاتر.

لەکۆتاییدا، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە کرد بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و پشتگیری تەواوی پارێزگای بۆ سەرخستنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکانی دەروازەکە دووپاتکردەوە.

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل‎'s post 06/06/2026

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لە کردنەوەی پارکی نوسەران، خێزان و منداڵانی گەڕەکی نوسەران سەردانی پارکی ناوبراویان کردوو، تێیدا کاتێکی ئارامیان بەسەربردو منداڵانیش بە دڵخۆشیەوە یاری جۆراجۆریان ئەنجامدا .

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل‎'s post 06/06/2026

لە هەولێر...
بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانیەوە پارکێکی مۆدێرن لە گەڕەکی نووسەران کرایەوە

ئەمڕۆ شەممە 2026.6.6، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانەوە لە ڕێورەسمێکدا لەسەر ڕووبەری ( 3132 مەتر2 ) پارکێکی مۆدێرن لە گەڕەکی نووسەرانی شاری هەولێر کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە هەریەک لە ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر، عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەری شارەوانی دوو و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەکە و دەستخۆشی لەم هەنگاوە، پڕۆژەکەی بە بەرز نرخاند و تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر، و پاککردنەوەی هەوای شارەکە لە ڕێگەی ئەو ڕێوشوێنە فەرمییانەی کە لەماوەی ڕابردوودا گیراوەتەبەر.

هەروەها ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەی ڕووناکی دا وەک پڕۆژەیەکی نیشتیمانی گرنگ و کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان، کە کاریگەرییەکی ئێجگار زۆر گەورە و بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی پیسبوون و پاککردنەوەی ژینگەی شارەکە.

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل‎'s post 05/06/2026

ئەمڕۆ هەینی کردنەوەی یەکەم هەفتە بازاڕی بەردەم پارکی شانەدەر،" کە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر وەک هەلی کار بۆ هەموو چین و توێژێک ڕەخسێندراوە .

05/06/2026

ئاگادارى ...
پاڵپشت به بڕيارى ئه نجومەنى شارەوانى ژماره (٦١) له (٢٠٢٦/٢/٢٣) ئاگادارى هاووڵاتيان دەكەینەوە كەوا لیژنەی يەکەمى فروّشتن و به كريّدان له سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت به به كريّدانى ڕووبەری (٢٥٠٠)م٢ له پارچە زەوی ژماره (٥/٧٣١٣ك ٩٣حصاروك) بوّ مەبەستى (بەنزینخانەی هاوچەرخ) بوّ ماوەی (٢٥ ساڵ) ، بوّئەم مەبەستەو ماوەی دياريكراو له ڕێگاى زيادكردنى ئاشكرا بەپێی ياساى ژماره (١)ى ساڵى (٢٠٢١) هەرکەسێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە ئەوا سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات (لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە بەشی ژمێریاری/داهات) بوّ وەرگرتنی زانيارى زياتر و دانانى بارمتەی ياسايى به ريژەیەک کەمترنه بيّت له (٥٠%) نرخى خەملێنراو بوّ تەواوى ماوەی به كريّدان وه كَشت ئەو بارمتانەی له هاووڵاتيانى بەشداربووى زيادكردنه وەردەگیرێن تا (١٥) ڕوّر دواى زيادكردنەكه بۆيان ناگەڕێتەوە، زيادكردنەكه له دواى (٣٠) سى ڕۆژ له ڕۆژی دواى بڵاوكردنەوەی ئەم ئاكًاداریت له ڕوّژنامه له كاتژميّر (١٢)ى نيوەڕۆ ده ستپێدەکات ئەگەر ڕۆژی دياريكراو پشووی فەرمی بوو، ئەوە راستەوخوّ بۆ ڕۆژی دواتر زيادكردنەكه ئەنجام دەدرێت له هەمان کات و شويّندا،" ييويسته ئەو كەسەی له زيادكردنى ئاشكرا بڕیارى سپاردنى بوّ دەردەچێت له ماوەی (٣٠) ڕۆژ كريّى سالانه بدات بەپێی ماددەی (١٩) له ياساى ئاماژە پێکراوی سەرەوە به پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناكل) هەژمار دەکرێت، بەپێی ماددەی (٢١) له ياساى ژماره (١)ى ساڵى (٢٠٢١) ڕيّكارى ياسايى بەرانبەر دەگیرێتەبەر، هەروەها ييّويسته دواى دانى كريّى ساڵانه ياكانەی باجى دەرامەت پێشکەش بكات و له هەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژووكردنى گرێبەست به پێچەوانەوە به پاشگەز (ناكل) هەژمار دەکرێت بەپێی ماددەى (١٥) لە ڕێنماییەکانی دارايى ژماره(٥) يِيّداچوونەوە دەکرێت له كرێی ساڵانە هەر (٥) پێنج ساڵ جاريّك بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بوّ خواستى كرێ گرتە، وە تێچووی (گوژمه)ى بانگ كردن و بڵاوکردنەوەی ئاگاداری و كريّى خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢%) له كۆی كريّى سالانه بەپێی ماددەى (٣٥) بڕگەى يەکەم له ياساى ژماره 1)ى سالى (٢٠٢١) دەکەوێتە ئەستۆی ئەو هاووڵاتیەی كه زياد كردنەکەی بۆ دەردەچێ .

تێبینی: زیادکردنەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٦/٧/٢ دەستپێدەکات هەموو هاوڵاتیەکیش مافی بەشداری کردنی دەبێت، وە نوسراوە فەرمیەکەش لە یەکەم کۆمێنت دانراوە دەتوانن مەرچ و تێبینەکان لە ناوەڕۆکەکەیدا بخوێننەوە .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل‎'s post 04/06/2026

لە ڕێگای زیاتر لە 220 کرێکار و بە ئامێری جۆراوجۆر هەڵمەتی لە ناوبردنی گژوگیای بەهاری لە سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەنجامدراوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە ڕێگای تیمەکانی خۆیدا، لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئەندازەی پارکەکان و خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بە هەماهەنگی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، لە ڕۆژی پێنجشەممە سەرەڕای پشووی فەرمی فەرمانبەران، لە ڕێگای (220) کرێکاری ژینگەپارێز، بە ئامێری قوڕس و سوکەوە توانیوویەتی ڕووبەڕو پانتایەکی زۆری ناوچە سەوزاییەکان لە پوش و پەڵاش و گژو گیای بەهاری پاک بکاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی دوورکەوتنەوە لە مەترسیەکانی ئاگرکەوتنەوەو زیان گەیاندن بە دارو درەخت و سەوزاییەکانی دوورگە ناوەندی و شەقامە خزمەتگوزاریەکان .

هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت تاوەکو پڕۆسەکە بە تەواوی بەکۆتا دێت و هەوڵەکانیش چڕتر دەکرێنەوە بۆ ئەوەی کاری ڕێکخستنەوەو چاندنی نەمام لە شوێنە سەوزاییەکان ئەنجام بدرێت و گەشەسەندنی زیاتری دارو درەختەکان بێتە کایەوە .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

Photos from ‎سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل‎'s post 04/06/2026

پڕۆژەی چاککردنەوەی شەقامی خێرای 120 مەتری لە ڕێگای پیرمام تاوەکو ڕێگای سەرەکی موسڵ جێبەجێ دەکرێت

لە چوارچێوەی کارو پڕۆژە خزمەتگوزاریەکاندا هەڵمەتێکی خزمەتگوزاری چاککردنەوەو قیڕتاوکردنی شەقام لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە، بە دیاری کراوی شەقامی خێرای 120 مەتری .

لە ئێستادا کارەکانی پڕۆژەی چاککردنەوەی شەقامی 120 مەتری، بەچڕی بەردەوامە،" کە ڕێگای سەرەکی پیرمام تاوەکو شەقامی موسڵ دەگرێتەوە بە هەردوو سایدی چوون و هاتن .

پڕۆژەکەش لەلایەن تیمی شارەزای چاککردنەوەی شەقام لە کۆمپانیای هێمن گروپ بەشێوەی خۆبەخش و وەک دیارییەک بۆ شاری هەولێر و هاوڵاتیانی ئەنجام دەدرێت

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

Irbil