كاك (ڕێکان امیر اغا غفووري) لەهەلمەتی ناشتنی داربۆ پشتێنەی سەوزایی هەولێر هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ دەخوازین
عەشیرەتی غفوری
💐بێ جیاوازی خزمەت بە هەموو چینو توێژێکی هۆزەکەمان دەکەین 💐
23/10/2025
بەناوی ستافی پەیجی عەشیرەتی غفوری
دەرچوو:- سیاکۆ محمد کاکە مەلای خدرا أغای غەفوری
ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگای شەقڵاوە (23/10/2025)
هەمیشە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین هەمیشە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین
20/10/2025
بەناوی خوای گەورە ومیهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای کاک زیرەک بایزاغا تان پێ رادەگەینین..
کە دەکاتە برای کاک عباس اغا و اک سەمەداغا و کاک سواراغاو شەهید تەحسین
سبەی یەکەم ڕۆژی پرسەکەی دەبێت لە مزگەوتی بێتواتە لە هەولێر
17/10/2025
پرسە نامە
بە داخو پەژارەیەکی زۆروە (ئامینە خان) کۆچی دوای کرد کە دەکاتە خیزانی مەجید اغا غفوری
یەکەم رۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی سید جعفر بەرزنجی لە هەولیری نوی
١٨/١٠/٢٠٢٥
انا لله وانا اليه راجعون
06/09/2025
٥ ئەیلول ٢٠٢٥ ڕۆژێکی مێژووی بوو بۆ گەلی کورد
لە پاریس پاڕکێک بە ناوی ڕێڕۆی پێشمەرگە کراوە ،
شانازیەکی گەورەیە کە ٣٠ ساڵ پێش ئێستا کورد بە تیرۆرست و تێکدەر ناوی بە جیهان بڵاو ببۆوە ئێستا کورد وەک دۆستی وڵاتە زلهێزەکان لە ناوچەکە مامەڵە دەکاو بۆتە ئارامگای وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانی بۆ مانەوە لە ناوچەکە ،
( لەو سەردانەدا بەڕێز ( سەرهەد غفوری
بەرپرسی لقی ٦ ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان
یاوەری شاندەکەی سەرۆک بارزانی بوون
عەشیرەتی غفورى
پێشانگای اغا
خاوهنهكهی ئازادی جلال اغا غهفوریه
كورهكانی سهرپهرشتی دهكهن
ههریم اغا و عبدالله اغا
دوكانهكهشیان كوتیته ناو بازار روكنی باته بهرامبهر قهلا بینای عقوبی یهكهم دوكان
15/08/2025
شۆرشمان بۆ ئازادی بوو کەچی وێرانیان کرد.
کورد سەرەڕای نەبونی دەولەت میللەتێکی ئازاو بەرگریکار بووە لە پاراستنی سنورەکەی،لە نێوان خۆڕاگری وبێ سەرکردەیی دا قوربانی زۆری داوە،تەنها بە ڕێنمایی ئایینی وتوانای عەشیرەت و بنەماڵەکانی بەرامبەر دوژمن و داگیرکەران یەک هەلوێست بوین ئەگەر دەستی ناوەخۆ نەبوبێتە ڕێگر.
کاتێ میللەتان کەوتنە دروست کردنی دەولەت و شۆرش کردن کوردیش لە مەیدانی شەر پێشەنگ بووە بەڵام لە گفتوگۆی کۆتایی لەبەر ناتەبایی شکستی خەڵکیشیان داپۆشیوەو بە زەرەرمەندی لێی دەرچوون.
کوردستان بە هۆی جوانی و بە پیتی خاکەکەی بەردەوام پیلانی داگیرکردنی بۆ دانراوەو هەولیان داوە بۆ دروست کردنی کێشەی ناوەخۆ،کەچی کورد پەند لەهەلەو بەسەرهاتەکانی خۆی وەرناگری،لە دەرفەتە لەبارەکانی سەرکەوتن دا کارەساتەکان لە بیردەکەن و دەکەونە دوای بەرژەوەندی خۆیان.
لەسەردەمی قاجارەکان لە ئێران کوردیان زۆر ئازار دەداو باج و سەرانەیان لەسەر زیاد دەکردن ،کاتی رەزا غولام خان حاکمی خوراسان بوو سالی ۱۹۰٥ز سالێکی نەهاتی بوو هیچ بەرهەمی کشتوکالی نەبوو بەجۆرێک باج و سەرانەیان زیاد کرد لە توانا نەبوو بدرێ،غولام رەزاخان بریاری دا خەملاندن بکرێ بەرامبەر هەر بڕێک گەنم و دانەوێڵە کچێکی کورد لە خاوەنەکەی وەربگیرێ.
سەدان کچیان لە باوەشی دایکیان بە گریان دەردەهێناو وەک مێگەل دەیان بردنە بازار دەیانفرۆشت بازرگانەکانیش بەسەر ولاتان دابەشیان دەکرد بۆ هەر کارێکی مەبەستیان بوایە بەکاریان دەهێنان.
هەزاران کەس بەخەمی مندالەکانیان دەمردن بەڵام ئامادە نەبون خاکەکەیان بۆ دوژمن و داگیرکەران چۆل بکەن دەیانزانی ئەگەر خاکەکەیان لەدەست بدەن کارەساتی گەورەتری بەدوادا دێت.
کەچی لەو دەرفەتە لەبارەی ئەمرۆدا زاڵ بونی بەرژەوەندی و خۆپەرستی هەموو کارەساتەکانی لەبیر بردینەوە لە ئەنجامی قول کردنەوەی کێشەی ناوەخۆ بێ بیرکردنەوە لە شەرمەزاری بەرامبەر خوداو میللەت و مێژوو نیوەی خاکیان لە ڕۆژێکدا تەسلیم بە داگیرکەران کرد.
لەوەش مەترسیدارتر ڕۆژانە گوندو زەویە کشتوکالیەکان دەست بەسەردا دەگرن خەلک بێ کارو بێ ناسنامە دەکەن بە بڕینی سەرچاوەی ژیانیان.
لەوانەیە هەندێک شت بەناوی بەرژەوەندی گشتی ئەنجام بدرێ،بەلام پرسیار ئەوەیە زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێ بونی سەر ئەو زەویانە بە تاپۆ دراینە دەست ئەو کەسانەی لە دوورەوە لێیان دەترساین وا بەتوانایەکی ئابوری و سیاسی زۆرەوە بەیاسایی دێنە ناو جەرگەی میللەتێکی نان بڕاوو پشتمان لێدەگرن ،بەرامبەر بڕێک پارەو دەستکەوتی کاتی بەڵام ئەنجامەکەی کارەساتێکی نەبڕاوەیە.
دژی دەسەلاتی خۆمان نین بەلام هەمومان بەرپرسیارین لە تێکچون و دروست بونی مەترسی لەسەر نەوەکان داهاتوو.
بە بۆچونی زۆرینە بێ هێزبونی حکومەتی هەرێم لە چارەسەری کێشەکان و بێ متمانە بونی میللەت ئەوەیە کورد لەکۆنەوە ڕاهاتوە هەموو شتێکی کردۆتە قوربانی لە پێناوی پاراستنی خاک و شەرەف،کەچی ئەمرۆ بێ دەسەلاتە بەرامبەر لە دەست دانی خاک و بڵاو بونەوەی بەد ڕەوشتی و لەشفرۆشی بە جۆرێک لە بیری کەس دا جێگای نابێتەوە.
روی خەلک لە بێدەنگی دەسەڵاتداران و ئەوانەیە لە ڕێگای بەرپرسان دەوەستن بۆ گرتنی وێنەیەک خۆیانی پێ دەربخەن بۆ ئەوەی نانێکی پێوە بخۆن، دەبێ بزانن هەر پلەو پۆست و جولەیەک بەرپرسیاریەتیە، حزب کوری میللەتە پێویستی بە ئامۆژگاری و هاوکاریە نەک بەبێ هەڵوێستی توشی غروری و هەڵە بکرێ.
10/08/2025
عەشیرەتی غفورى
نه وه كانى {مجیدفارس ئاغا}
له راسته وه
{كاك شاهين،کاکە غفورى،كاكه رێزدار،کاکە کارزان،كاكه ئبراهيم،کاکەحوسێن،}
14/07/2025
بەشێک لە خزمانی عەشیرەتی غفوری بە سەرپەرشتی شێرکۆ صابراغا گەیشتنە مرێبای پایتەختی شەرەفان لەلایەن بەڕێز فرحان عبداللە ئاغای شەرەفانی پێشوازیان لێکرا
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Website
Address
Irbil
44001
