03/06/2026
لە شاری هەولێر بەشداریمان لە ژمارەیەک پرسە کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر بەشداریمان کرد لە پرسەی کۆچکردوو (مام ڕەزا حسن مەنتک)باوکی برای بەڕێزمان کاک کارزان وپرسەی کۆچکردوو(حاجی هاشم احمد رسول عدێ) و پرسەی کوڕی کاک فەرهاد کارگێڕی کۆمیتەی ٣ی هەولێر،لەسەرجەم پرسەکاندا پەیامی هاوخەمی خۆمانمان گەیاندە کەسوکاریان و داواکارین لە خوای گەورە دوایین کۆست و ناخۆشیان بێت.
انالله وانا الیە راجعون
براتان
جوتیار یوسف سعید
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
03/06/2026
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی مەڵبەندی
۳ی هەولێرم کرد بە مەبەستی هەواڵ پرسین و بەسەر کردنەوەی چەند بەشێک، پاشان سەردانی کۆمیتەی دارەتوو مان کرد لەلایەن لێپرسراو و ئەنجومەنی کۆمیتەو کادیرانەوە پێشوازیمان لێکرا .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
براتان/ جوتیار یوسف سعید خۆشناو
ئەندامـــی پەرلەمانــــی کوردســــــتان
02/06/2026
کۆیە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە قەزای کۆیە بەمەبەستی سەردانی کردن و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵیان سەردانی(بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە،بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە،بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر،مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی کۆیە)مان کرد،سوپاسی پێشوازی گەرمییان دەکەین،هاوکاروپشتیوانیان دەبین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ئازیزی سنوری قەزای کۆیە و دەوروبەری.
لەگەڵ ڕێزدا..
براتان
جوتیار یوسف خۆشناو
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
01/06/2026
ئەمڕۆ مەزاری سەرۆک مام جەلال
لەیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەگەڵ هاوڕێیانم لە فڕاکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالمان کرد.
01/06/2026
ئەمرۆ بەشدار بووین لە بەرز ڕاگرتنی ساڵ یادی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
51 ساڵ خەبات 51ساڵ تێکۆشان 51ساڵ ماندوو بوون
براتان ــ جوتیار یوسف خۆشناو
ئەندام پەرلەمانی کوردستان
01/06/2026
🔴ئێستا
خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی(٧٠)وبەرگری فریاکەوتن دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران،گەیشتەوە وەزارەتی پێشمەرگە،پیرۆزبایی لە هەموو برایانی ئەفسەر دەکەم،بەڵێنتان پێ دەدەم بەردەوام دەبم بۆ ئەوەی ئەم خشتانەی تری پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران کە دوا کەوتووە ئەوانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا کاری لەسەر بکرێت.
لەگەڵ ڕێزدا..
براتان
جوتیار یوسف سعید
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
30/05/2026
بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
براتان ــ Jwtyar yusf seed khoshnaw جووتیار یوسف سەعید خۆشناو
26/05/2026
پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز
بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بە گشتی و گەلی کورد بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی و هەوێنی یەکڕیزی و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی و هاوکاری لەنێوان هەمووماندا.
جەژنتان پیرۆز و هەر شاد و سەربەرز بن.
جوتیار یوسف خۆشناو
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان