Rasty Zhyan

Rasty Zhyan

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rasty Zhyan, Library, no know, Irbil.

20/11/2020

کوڕی شیرینم : ...

ــ سێ شت تا پرسیار نەکەی داخوازی مەکە
هەنگوین ــ دین ــ ژن

ــ سێ شت تا لات بن ئارام نابی
قەرز ــ هاوڕێی خراپ ــ وەس وەسە

ــ برادەرایەتی سێ کەس مەکە
گێل ــ کەم تەرخەم ــ بێ وەعد

ــ گوێ لەسێ کەس مەگرە
درۆزن ــ غەیبەت کار ــ شایەتی بەزۆر

ــ هاوڕێ یەتی سێ کەس مەکە
حەسوود ــ چاو پیس ــ مناڵێکی خراپەکار
لەگەڵ دایک و باوک

ــ مەپرسە لە یەتیم
باوکت یان دایکت چۆن مرد

ــ مەپرسە لەدایکێك یان باوکێکی جەرگ سووتاو
مناڵەکەت چۆن مرد

ــ لەناو خەڵکی لەکەسی بێکار مەپرسە بۆ کارێک ناکەی

ــ مەپرسە لە کەسی هەژار
پارەت دەوێ
بەڵکو بێ پرس پارەکەی بدەرێ

ــ مەپرسە لە میوان خواردن دەخۆیت
بەڵکو ئەوەی لەماڵ هەبوو پێشکەشی بکە

ــ گاڵتە بە هاوڕێکەت مەکە
بۆئەوەی هاوڕێکانی ترت پێ بکەنن.

06/10/2020
27/01/2020

شێخ جونەیدی بەغدادی جارێكیان

لە شاری بەغدا چووە دەر و موریدانی شوێنی كەوتن كەوا بۆ كوێ‌ دەچێ، ئەویش وتی: دەمەوێ‌ بچمە دیداری بەهلول، موریدەكانی وتيان:

بەڵام ئەو شێتە، بەڵام شێخ جونەید داوای كرد بۆی بدۆزنەوە، تاوەكو لە بیابان چنگیان كەوت.

شێخ چووە لایەوە و سەلامی كرد، بەهلول وەڵامی دایەوە و پرسی تۆ كێیت؟ شێخیش وەڵامی دایەوە:

جونەیدی بەغدادیم. بهلول پێی وت: تۆیت شێخەكەی بەغداد كەوا بانگەوازی خەڵكی دەكەی؟ شێخ وتی: بەڵێ.
بەهلول پێی وت: خواردن چۆن دەخۆی؟

شێخ وتی: یەكەمجار بسم الله دەكەم و پاشان لە پێش خۆمەوە دەخۆم و تیكەی بچوك بچوك دەگرم و بە لەسەرخۆییەوە ئەیجوم و چاو لەوانی تر ناكەم و لەكاتی خواردندا لە یادی حەق غافڵ نابم و هەر تیكەیەك دەخۆم بسم الله دەكەم و لەسەرەتا و كۆتایی دەستەكانم دەشۆم.

بەهلول پێی وت: تۆ دەتەوێ‌ كەسانی باش پەروەردە بكەی لە كاتێكدا خۆت هێشتا نان خواردن نازانی و درێژەی بە ڕێ رۆشتنەكەیدا.

موریدەكانی شێخ وتیان: ئەی شێخ ئەو شێتە، شێخ پێكەنی و وتی: ئەو ڕاستی لە قسەكانیدا هەیە دەبێ بزانم چیە، دوای كەوت و تاوەكو پێی گەیشتەوە،

دوبارە بەهلول وتی: تۆ كێیت؟ شێخ وەڵامی دایەوە: شێخی بەغدادیمكە نان خواردنی خۆی نازانێ‌.

بەهلول پێی وت: ئایا وتاردان دەزانی؟
شێخ وتی: بەڵێ، بە گوێرەی توانایم قسان دەكەم، بێ مانا نادوێم، بە گوێرەی توانایی دەوروبەرەكەم قسان دەكەم، خەڵكی بۆ رێی خودا و پێغەمبەرەكەی بانگهێشت دەكەم،

جۆرێك قسە ناكەم خەڵكی نائومێد بن و ڕەچاوی لایەنی جەستەیی و دەرونی خەڵكی دەكەم و هەرچی پێویست بوو لە ئادابی كەلام پێی وت.

بەهلول پێی وت: تۆ هەر چۆن نان خواردن نازانی وتاردانیش نازانی، پاشان جێی هێشت، موریدەكانی پێیان وت: یا شێخ ئەو پیاوە شێتە، چاوەڕوانی چی لێ دەكەی؟ شێخ پێیانی وت: من كارم بەوە، ئێوە نازانن.

هەمدیسان بەدوای كەوتتاوەكو پێی گەیشتەوە، بەهلول پێی وت: لە من چیت دەوێ‌؟ تۆ كە ئادابی نان خواردن و وتاربێژی نازانی، ئایا ئادابی خەوتن دەزانی؟ شێخ وتی: بەڵێ،

دوای نوێژی عیشا كاتێ‌ دەستم بەتاڵ بوو، دەچمە جێگاوە، پاشان ئەوەی لە پێغەمبەرەوە وتراوە لە ئادابەكان پێی وت.بەهلول پێی وت: زانیم كە ئادابی خەوتنیش نازانی.

پاشان ویستی بڕوات، بەڵام جونەید دامێنی گرت و پێی وت: بەهلول من هیچ نازانم، تۆ نزیكی لە خوداوە من فێربكە.

بەهلول پێی وت: مادەم دانت بە نەزانی خۆتدا نا، با فێرت بكەم، بزانە ئەوانەی كە تۆ وتت، هەمویان فەرعی شتەكانن،

ئەسڵی خواردن ئەمەیە كە خواردنەكەت حەڵاڵ بێت، چونكە ئەگەر لە شوێنی حەڵاڵەوە دەستت نەكەوتبێت ئەو ئادابانە هیچ سودێكیان نیە و خواردنەكەت دەبێتە هۆی دڵ ڕەشی دڵ و دەرونت.
شێخ پێی وت: جزاك الله

بەهلول درێژەیدا و وتی: لە وتاربێژیدا ئەسڵ ئەوەیە دڵ پاك بیت، نیەتت دروست بێت، ئەوەی دەیڵێی مەبەستت ڕەزای خوا بێت، ئەگەر غەرەزێكی شەخسیت هەبێ یان بۆ مەبەستێكی دونیایی بتەوێ‌ یان بێ هودە و هەرزە بڵێی ئەوە باشترە هیچ نەڵێی و بێدەنگ بیت.

هەرچی سەبارەت بە ئەسڵی خەوتنیشە، ئەوانەی وتت گشتیان فەرع بون، ئەسڵ ئەمەیە كە لە كاتی چونە ناو جێگادا دڵی خۆت لە هەموو بوغز و كینە و حەسادەتێكی مرۆڤەكان ڕەها بكەی
RASTY ZHYAN

12/11/2019

لە حەکیم و پیاوماقوڵێکیان پرسی

ئەگەر دوو کەس یەک ژیر و یەک گێل بۆ کێشەیەک هاتن بۆ لات چۆن سوڵحیان دەکەی

ووتی لە بەشی ژیرەکە دەبڕم و دەیدەم بە گێلەکە بۆ ئەوەی گێلەکە ڕازی کەم

ووتیان ئەی ئەگەر دوو گێل هاتن چی دەکەی

ووتی لە باخەڵی خۆم بەشی هەردوکیان دەدەم بۆ ئەوەی ڕازیان کەم

ووتیان ئەی ئەگەر دوو ژیر هاتن چی دەکەی

ووتی ئەوە هەرگیز ڕوو نادات دوو کەسی ژیر کێشەیان دەگمەنە گەر کێشەشیان هەبێ نایبەنە لای کەس و خۆیان چارەسەری ئەکەن ...

11/03/2018

براکەم جووە بەردەمی دایکم کاغەزێکی پێدا دایکشم دەستە تەرەکانی وشک کردەوە کا غەزکەی خوێندوە

نرخی پاک کردنەوەی ئەم هەفتەی ژورەکەم =10هەزار

نرخی جونە بازارم لەجی تۆ =10هەزار

نرخی یاری کردنم لەگەڵ برا بجوکەکەم =5هەزار

نرخی ئەوەی یارمەتیم داویت لەپاکردنەوەی ناو ماڵ =10هەزار

نرخی ئەوەی لە قوتابخانە نمرەی باشم هێناوە =25هەزار

کۆی گشتی 60هەزار
تکایە پارەکەم بدەنێ پێش ئەوەی ئارەقەکەم وشک بکەمەوە

دایکم بە میهرەبانی سەیری براکەمی کرد لەسەر کاغەزەکە نووسی

نرخی نۆمانک هەڵگرتن لەزگم دا =بێبەرامبەرە

نرخی ئەو شیرەی دوو ساڵ پێم داویت =بێ بەرامبەرە

نرخی جڵ گۆرین و پاک کردنەوەی مناڵیت = بێ بەرامبەرە

نرخی ئەو شەوانەی بەدیارتەوە بووم کە نەخۆش بوویت =بێ بەرامبەرە

نرخی ماندوو بوون فرمێسک رەژنت لەپیناوت = بێ بەرامبەرە

نرخی هەموو یاری کردن جل بەرگت تا ئەمرۆ =بێ بەرامبەرە

کوری خۆم همووی نرخی ئەمانە کۆکەیتەوە ئەوە نرخی خۆشەویستی من بۆ تۆ یەکسانە بێ بەرامبەر

کاتێک براکەم قسەکانی دایکمی خوێندەوە جاوی پر بوو لە فرمێسک وتی دایگیان بمبورە زۆرم خۆش ئەوێیت

دواتر براکەم بەهێڵیکی گەوەر لەسەر کاغەزەکە نووسی

ئاین ناتوانیت جاکەی دایک بداتەوە

ئەمیشە بەخشەر بە نەک داواکار بەتایبەتی لەگەڵ دایک و باوک زۆر شت هەیە پیان بەخشیت مەرج نیە هەر پارەو پوڵ بیت

21/02/2018

‎ووتةي ئافرةتيك 👧
من و مێردەکەم
زوو زوو دادەنیشتین ، باسی خۆی بۆ دەکردم
کە لەگەڵ چەند کچا پەیوەندی هەبووە و چی
!پێوتوون و چۆن پێی ڕابواردوون
وە چۆن کامێرایان بۆ کردووەتەوە و چۆن لەگەڵیان
چۆتە دەرەوە و چی لەگەڵ کردوون .... زۆر شتی تر..
وە هەموو جارێک ناوی کچێکی دەهێنا بەناوی (€€€) کە زۆری خۆش ویستوە
بەڵام لەبەر ئەوەی متمانەی پێی نەبووە نەیهێناوە ..!!!!!!!
هەموو جارێک لەکۆتایی قسەکانیا
دەستی
دەگرتم و دەیووت بەڵام من تۆم هەڵبژارد چونکە من
دەمەوێ منداڵەکانم لە لایەن کەسێکی ڕەوشت بەرزەوە بەخێو بکرێن و
گەورە بکرێن ....
منیش هەموو کات رەردەخەنەیەکم بۆ دەکردوو لە دڵی خۆمدا دەمووت ....منیش پیاوێکم خۆش ویست
بەڵام دیارە ئەویش متمانەی پێم نەبووە بۆیە نەیهێنام....!
جگە لەوەش ، من لەگەڵ زیاتر
لە ۳۷ کوڕدا بوو..! بێ ئەوەی تۆ پێی بزانیت ...!
بۆیە ئێستا دەڵێم تۆ ئەی کوڕ قسە لەگەڵ چەند
کچا دەکەی بیکە! چەند خراپە لەگەڵ کچی خەڵکی
دەکەی بیکە ...کە ویستت هاوسەرگیری بکەیت
بە خوشک و دایکت بڵێ بابچن کچی
مەلای گەڕەکت بۆ داوا بکەن وەکو مێردەکەی من .!!!
بەڵام ئەوە بزانە چی بچێنی ئەوە دەدوریتەوە ... چونکە ئەوە پەیمانی خودایە..!
{پاکەکان بۆ پاکەکان و پیسەکان بۆ پیسەکان🌸}
هیوادارم ئەوەی دەیخوێنێتەوە دەرسی لێ وەربگرێت نەک تەنها خوێندنەوە.......!0

18/02/2018

بەسەر هاتیکی راستە قینە

منو خیزانم زۆر یەکمان خۆش دەویست خوای گەورە چەند مندالیکی پێ بەخیشین ساڵ هات و ڕۆی رۆژیک خێزانم نەخۆش کەوت زۆر بێتاقەت ئەبوو جەند جاریک بردم بۆ دەرمانخانە بەلام هیچ سوودی نەبوو بەیانیانیک بە خیزانم وت خۆت ئامادە بکە ناونیشانی دکتۆریکم وەرگرتووە سەردانی ئەکەیین بۆ دوای نیوەرۆ کەوتینە ڕێ بولای پزیشک لە دوای کۆملێک فحس دکتۆرەکە بە دەنگیکی نزمەوە وتی بەداخەوە خێزانت توشی نەخۆشی شیر پەنجە بووە منیش زۆر غەمبار بووم فرمیسک بە چاوم هاتە خوارەوە خیزانم بینی سەری داگرت دەستی کرد بە گریان ماچیکی نێوچوانیم کرد هەڵمساند گراینەوە بۆ ماڵەوە چەند جاریکی دیکە سەردانی دکتۆرەکەمان کرد بەلام هیچ سودی نەبوو خێزانم ڕۆژ بەرۆژ خراپتر ئەبوو تا وای لێهات رۆژیکیان دکتۆر پێی وتین ئەبێت سینگی خێزانت ببرین ئەگەر نا خراپ تر ئەبێت
ناچار بووین رازی بین بەو بریارە
رۆژی نەشتەرگەری دیاری کرد بومان دیسان گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە بەڵام چ ماڵیک هیچ خۆشیکی تیا نەمابوو هەموو بە غەمباری دانیشتبون دەگریان کاتیک سەیری مناڵەکانم ئەکرد خراپتر ئەبووم لە ناخەوە بەڵام هەر دەم گوت خەم مەخۆن دایکتان چاک دەبێتەوە کاتی نەشتەرگەری نزیک بوەوە بۆ بەیانی نەشتەرگەری بۆ ئەکرێ
هەموویان خەویان لێ کەوت منیش هەستام دەست نوێژم گرت چەند رکعاتێ نوێژم کرد
دەستم بەرز کردەوە بۆ خوای گەورە
خووایە گیان ئەوەی پێت داوین موڵکی تۆیە ئەوەی ئەماندەیتێ هەر مولکی تۆیە ئەوەی ئەیبەی موڵکی خۆتە
خوایە گیان بیکەی بۆ خاتری منداڵەکانم شیفای خیزانم بدە
زۆر پاڕامەوە لە خوای تاکو تەنیا چوومە سەر جیگەکەم بۆ خەوتن
لە خەونمدا کەسیکی نورانی جلیکی سپی لە بەر بوو هاتە خەوم
فەرمووی تۆ داوات لە خالقی کەونو کائینات کردووە شیفای خیزانت بدات ئەگەر ئەتەوێ خێزانم باش بێت
ماڵێکی هەژار واتا دەست کورت
لەگەڕەکەکەتانە لە فڵان کولانە نان نییە بیخۆن برۆ دەستان بگەرە و یارمەتیان بدە
خێزانی باش دەبێت
کاتیک خەبەرم بوەوە بانگی بەیانی بوو خیرا تەلەفونم بۆ خزموو کەس کرد وایان زانی خێزانم کۆچی کردووە
پێم وتن ماڵی فڵان کەس کێیە لەو گەرەکە هەژارن بە هەر حاڵ ماڵەکەم دۆزیەوە بە تەلەفون ناسیاریکی خۆمان لای ماڵیان نزیک بوو تەلە فونم بۆی کرد وتم بڕۆ بۆ ئەو ماڵە چیان پێویستە بۆیان بکە چیان نەقسە بۆیان بێنە من ئەبێ بڕۆم بۆ نەخۆشخانە خێزام نەشتەرگەری ئەکرێ بیرت نەچێ هەر ئیستا بڕۆ
چوین بۆ نەخۆشخانە لەوێ پێش ئەوەی نەشتەرگەری بکرێ دووبارە فەحس کرایەوە بەڵام چی دەرچوو دکتۆرەکە وتی خێزانت زۆر باشە هیچ عەیبیکی نەماوە هەر لەوێ سوجدەم برد شوکرانەی خوام کرد

بۆیە برایان خوشکان لە هەر شتیک پشتت بەست بە خوای گەورە هیچ ترست نەبێ هیچ کات کەم تەرخەم مەبن لە دووعاکانتان؟
بەسوپاسەوە وەرگیراوە؟

16/02/2018

ده‌گێڕنه‌وه‌ پیاوێک ده‌چێته‌ لای سه‌رتاشێک تا قژی بۆ چاک بکات ... هێشتا ‌کاتی ده‌ستپێکردنی سه‌رتاشه‌که‌ به‌ ئیشی خۆی نه‌هاتبوو له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌ که‌وتنه‌ گفتووگۆ تا گه‌شتنه‌ سه‌ر باسی بوونی خوای گه‌وره‌ ، سه‌رتاشه‌که‌ ووتی من باوه‌ڕم به‌ بوونی خوا نیه‌ ، کابراش ووتی ئه‌وه‌ ده‌ڵێیت چی ؟ بۆ وا ده‌ڵێیت ؟

سه‌رتاشه‌که‌ش ووتی : باشه‌ با بچینه‌ سه‌ر ئه‌و جاده‌یه‌ ده‌زانیت که‌ خوا بوونی نیه‌ ..!!
ئه‌گه‌ر خوا بوونی هه‌یه‌ بۆ چی مرۆڤه‌کان نه‌خۆش ده‌که‌ون ؟
ئه‌گه‌ر بوونی هه‌یه‌ ئه‌و هه‌موو منداڵه‌ ئاواره‌ و بێ سه‌رو شوێنه‌ بۆ هه‌ن ؟
ئه‌گه‌ر خوایه‌ک بوونی هه‌بێت ئه‌م هه‌موو ئازار و موعاناته‌ بۆ چی هه‌یه‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بوایه‌ ئه‌م هه‌موو به‌زمه‌ نه‌ده‌بوو ، ناتوانم ته‌سه‌وری بکه‌م چۆن خوایه‌ک ڕێگه‌ ده‌دات به‌ بوونی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌ سه‌ریه‌ ؟؟
کابراش بیری ده‌کرده‌وه‌ به‌ڵام هیچ وه‌ڵامی سه‌رتاشه‌که‌ی نه‌دایه‌وه‌ تا گفتوو گۆکه‌ سه‌ر نه‌کێشێ بۆ قسه‌ی تر ، کاتێک سه‌رتاشه‌که‌ له‌ کاری خۆی ته‌واو بوو کابراش هه‌ستاو چووه‌ ده‌ره‌وه‌ ، له‌و کاته‌دا کابرایه‌کی بینی قژێکی درێژی ناخاوێن و ڕیشێکی زۆری ته‌پ و تۆزاوی هه‌بوو به‌ خێرایی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای سه‌رتاشه‌که‌و پێی وت ده‌زانی هیچ سه‌رتاشێک بوونی نیه‌ ؟
ئه‌ویش به‌سه‌رسوڕمانێکه‌وه‌ ووتی چۆن شتی وا ده‌ڵێیت ، ئه‌وه‌تا من هه‌م و ئێسته‌ش سه‌ری تۆم چاک کرد !!
کابراش ووتی ئه‌گه‌ر سه‌رتاش بوونی هه‌بێت ، ئه‌وا که‌سێکی وه‌ک ئه‌م پیاوه‌ نه‌ده‌بوو ، سه‌رتاشه‌ که‌ ووتی : سه‌رتاش بوونی هه‌یه‌ ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بینیوته‌ نایه‌ن بۆ لام تا سه‌ریان بۆ چاک بکه‌م ، کابراش ووتی : ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ وایه ‌به‌ نیسبه‌ت خوای گه‌وره‌وه‌ ...

05/02/2018



دایکێکی دلسۆز:-
لەگوندێکی دوورە شاردایکێکی دلسۆز ویستی کوڕەکەی بکاتە قوتابی قوڕئان بەڵام لەگوندەکەیان هیچ مامۆستایەکی لێ نەبوو،
#بۆیەناچارناردیە گوندێکی دوور، کوڕەکەی بەڕێ کردلەسەرهەژاری ونەبوونی، کوڕەکەڕۆیشت کەگەیشتە گوندەکە چووە مزگەوت دیتی مامۆستاوقوتابیان حەلقەی قوڕئانیان بەساوە،
کوڕەکە بەمامۆستای گوت هاتوومە خزمەتت بۆ دەرس وشارەزایی وخوێندنی قوڕئان، مەلاکە پێی گوت جێگامان نیە وبڕۆوە،
کوڕەکە بەدلی شکاو خەمباری ملی ڕێگایی گرت بگەڕێتەوە لە ڕێگا زۆرماندووبوولای دایە ئەشکەوتێک خەوی لێ کەوت،پێغەمبەر ﷺهاتە خەونی پێی فەرموو بگەڕێوە لای مامۆستا پێی بلێ پێغەمبەر منی ناردۆتەوە لات..کوڕەکە گوتی ئاخرپێم برواناکات،خۆشەویست پێیفەرمووبەڵگەی بدێ :- پێی بلێ (زمرا زمرا).
کورەگەڕاوە لەگەڵ گــەردی بەیانی لەدەرگای ماڵێ مامۆستای دا،
مامۆستاهاتەدەرەوە گوتی پێغەمبەر منی ناردەوە....
گوتی باوڕناکەم.؛؛
کوڕەکە گوتی زمرازمرا
مامۆستا یەکسەردەستی بەگریان کرودوزۆرڕێزی لێناو بردیەوە وەریگر وەکو میوان وکەسیکی زۆربەڕێز...
دەستی بەخوێندن کرد بووەبەڕێزترین قوتابی ...
ڕۆژێک لەمامۆستای پرسی گوتی..:-
مامۆستا زمرازمرا چیە؟؟
مامۆستا دەستی بەگریان کردوگوتی:- خۆشەویستم پێغەمبەرمﷺ لەخەودادیت پرسیم هەڵگرانی قوڕئان چۆن چۆنی دەچنەبەهەشتەوە؟
فەرمووی:-زمرازمرا
وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا ..." آية 73 إلى آخر السورة
واتە خۆپارێزولەخواترسەکان پۆل پۆل بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن...
بەڵێ ئەوەیە هیممەت ودلسۆزی دایکی خواناس ودیندار...
خوایەگیان لەو بەخششەی خۆت بێ بەشمان نەکەی ئامین

31/01/2018

مامۆستا تووڕه‌ بوو، ده‌فته‌ره‌كه‌ى (سارا)ى فرێ دایه‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ و هاوارى كرد:

" سارا؟؟؟؟"
سارا به‌ترسه‌وه‌ خۆى كۆكرده‌وه‌و سه‌رى داخست و
چووه‌ پێش مێزى مامۆستاو ووتى: "
به‌ڵێ مامۆستا..؟؟"مامۆستا به‌ هه‌مان تووڕه‌ییه‌وه‌ چاوى بڕیه‌ چاوه‌ ڕه‌ش و بێ تاوانه‌كانى كچه‌كه‌و ووتى: " من چه‌ند جار پێت بڵێم وانه‌كانت به‌ خاوێنى بنووسه‌وه‌و ده‌فته‌ره‌كه‌ت پێس و دڕاو نه‌بێت؟؟؟ به‌یانى دایكت بێنه‌ بۆ قوتابخانه‌ ئه‌مه‌وێ بزانم ئه‌م پیسى و بێ گوێییه‌ هۆكاره‌كه‌ى چیه؟؟؟"كچۆڵه‌كه‌ ناوچه‌وان و برۆكانى تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردو، به‌ چاوێكى پڕ له‌ خه‌مه‌وه‌ كه‌ فرمێسكى تیادا كۆبووه‌وه‌ سه‌یرێكى مامۆستاى كردو، هه‌وڵى ئه‌دا ڕێگه‌ له‌ گریانه‌كه‌ى بگرێ و ووتى:"مامۆستا،، دایكم نه‌خۆشه،، به‌ڵام باوكم ئه‌ڵێ تا سه‌رى مانگ پاره‌ى نیه‌و ناتوانێ بیباته‌ نه‌خۆشخانه‌ تاكو له‌وێ بیخه‌وێنن و خوێنى قووڕگى بوه‌ستێت... ووتیشى ئه‌و كاته‌ ئه‌توانین شیرى ووشك بۆ خوشكه‌ بچكۆله‌كه‌م بكڕین كه‌ شه‌وان تا به‌یانى له‌ برسان نه‌گریێت... ئه‌و كاته‌،، ئه‌و كاته‌ به‌ڵێنیشى به‌ من دا كه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ى بۆ مایه‌وه‌ چه‌ند ده‌فته‌رێكم بۆ بكڕێت تاكو من ناچار نه‌بم ده‌فته‌ره‌ كۆنه‌كانى براكه‌م بسڕمه‌وه‌و جارێكى تر وانه‌یان له‌ناو بنووسمه‌وه..."مناڵه‌كه‌ ویستى به‌رده‌وام بێ،، به‌ڵام ئیتر گریان ڕێگه‌ى پێ نه‌دا... وه‌كو بڵێى كه‌سێكى گه‌وره‌یه‌و له‌و ته‌مه‌نه‌ بارى سه‌ختى ژیان قوورسایى له‌سه‌ر شانه‌كانى كردووه...مامۆستا كه‌ له‌ جێ ى خۆى ووشك بوو بوو و، قوڕگى پڕ له‌ گریان بوو، به‌ ده‌نگێكى له‌رزۆكه‌وه‌ ووتى: "دانیشه‌ كچه‌كه‌م بمبووره.."كورسیه‌كه‌ى سووڕاندو پشتى كرده‌ قوتابیه‌كان و فرمێسك له‌ چاوه‌كانى هاتنه‌ خوارەوە .

تکایە مامۆستا بەرێزەکان ئاگەداری بارودۆخ و ژیانی قوتابیەکان بن و قسەیان پێ مەلێن

26/01/2018

'‌ به سه رهاتيكي سه‌رنج ڕاکێش''

"لەسەر گەورەیی ئیمامی ئەبوبەکری صدیق﴿ڕ.خ}

ڕۆژێكـ لەدوای نوێژی بەیانی، عومەری کوڕی خەتاب چاودێری "ئەبوبەکری سدیق"ی دەکرد (ڕەزای خوایان لێ بێت ) .
بینی ئەبوبەکر لەدوای نوێژی بەیانی بەرەو دەرەوەی مەدینە ڕۆشت و چووە ناو کوخێکی بچووکەوە و دوای چەند کاتژمێرێكـ کوخەکەی جێهێشت .
ـ
عومەریش نەیزانی چی لەناو کوخەکە دایە،بەڵام عومەر گومانی باشی بە ئەبوبەکر برد.
چەند ڕۆژێكـ تیپەڕی و ئیمامی ئەبوبەکــر هەر سەردانی کوخەکەی دەکرد،
بۆیە ئیمامی عومەر بڕیاریدا نهینی ئەم سەردانەی ئەبوبەکر بزانێت
"ڕەزای خوا لەهەردووکیان لێ بێت ".
ـ
کاتێكـ عومەر چووە ناو کوخە بچووکەکە ئافرەتێکی پیری بینی کەهەردوو چاوی کوێر بوو، نەیدەتوانی بجوڵێ .
ئیمامی عومەر پێی سەیربوو!! کاتێكـ ئافرەتە پیرەکەی بینی .
لێی پرسی: ئەو پیاوە بەیانیان لێرە چی دەکات؟ (مەبەستی لە ئەبوبەکـــرە)
ـ
پیرەژنەکە وتی: بەخوا کوڕی خۆم نایناسم، پیاوەکە هەموو بەیانیەكـ کوخەکەم پاكـ دەکاتەوەو خواردنم بۆ دێنێت ، پاشان بەبێ ئەوەی قسەبکات ئەڕوات .
ـ
کاتێكـ ئەمەی بیست ،ئیمامی عومەر کەوتە سەر ئەژنۆ و چاوەکانی پڕبوون لەفرمێسكـ و فەرمووی:
" تۆ خەلیفەکانی دوای خۆت ماندوو دەکەی ئەی ئـەبو بـەکر"

24/01/2018

کورتە چیرۆك ..

کچێڪ دەلێت لەخی٘رانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه
ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو
تاگەشتـمه تەمەنی ۳٤سال٘ـی گەنجی٘ک هات بۆ داوام دووساڵ لەمن بەتەمەن تـربوو گەنجی٘کـی بەڕەووشت بوو
زۆر زۆر خۆشحاڵبووم ووتمان مارەیەکم قورئانی٘ک دەبی٘ـت
داوای هەوی٘کەی کردم تا کارەکانی مارەبڕین دەستپی٘کات
دوای دوو ڕۆژ دایکی پەیوەندی پی٘وەکردم داوای کرد بەزووترین کات بچم بۆ مال٘ـیان منیش چووم
هەوی٘کەی منی بەدەستەوە بوو پرسی تەمەنت ئەوەندەیه؟
ووتم : بەل٘ـی٘
ووتی : واتە تۆ لە ٤۰سال٘ـی نزیک بوویتەوە
ووتم : من جاری٘کە ۳٤سال٘ـم
ووتی : جا جیاوازی چییه من دەمەوی٘ت نەوەی کوڕەکەم ببینم تۆش ئیدی منداڵ ناخەیتەوە .......
زەواجەکەی ئی٘مەی هەل٘وەشاندەوە
دواتـر شەش مانگ زۆر تووڕە و بی٘زاربووم زۆر خەفەتم دەخوارد باوک و دایکم ڕی٘کەوتن بمنی٘رن بۆ گەشتی٘کی عومرە تا خەم و خەفەتەکەم نەمی٘نی٘ـت
گەشتم کرد نزام ئەکرد خودا کارم ئاسان بـکات
جاری٘کیان لەحەرەمدا نوی٘ژم ئەکرد کەتەواو بووم
ئافرەتی٘ک لەپەنامدا بەدەنگی٘کی خۆش قورئانی دەخوی٘ند
ئەم ئایەتەی دووبارە دەکردەوە( ﻭﻛﺎﻥ ﻓﻀﻞ ﺍﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻚ ﻋﻈﻴﻤﺎ )
فرمی٘سک بەچاوەکانمدا دەهاتە خوارەوە هەرچەندە هەول٘م ئەدا نەگریم ،ئافرەتەکە باوەشی پیاکـردم ئینجا ئەو ئایەتەی بۆ ئەو ووتمەوە ( ﻭﻟﺴﻮﻑ ﻳﻌﻄﻴﻚ ﺭﺑﻚ ﻓﺘﺮﺿﻰ)
دەتووت یەکمجارە گوی٘م لەو ئایەتە دەبی٘ـت منی هی٘ور کردەوە
عومرەکەم کۆتایی هات گەڕامەوە بۆشاری خۆم
لەفڕۆکەخانە کچەهاوڕی٘کەم بینی لەگەڵ می٘ردەکەیدا چاوەڕی٘ی هاوڕی٘یەکـی می٘ردەکەیان دەکــرد
لەگەڵ ئەوەندا وەستام تا ئەو کەسەهات کەچاوەڕی٘یان ئەکرد منیش سەلامی٘کم لی٘کرد دواتر لەگەڵ دایک و باوکم گەڕاینەوە بۆ ماڵ
کەمی٘ک پشووم دا دواتر هاوڕی٘ کچەکەم پەیوەندی پی٘وەکردم کە هاوڕی٘ی پیاوەکەی سەرسامە پی٘ی و حەزدەکات هاوسەرگیری لەگەڵ بکات
زۆر دل٘خۆشبووم زۆر......
چەندڕۆژی٘ـک تی٘پەڕی هاتە داوام ...دوای مانگ ونیوی٘کیش گواستمیەوە و خەفەتم گـۆڕا بـەخـۆشی
پیاوەکەم زۆر چاک بوو بۆمن و دایک و باوکیشم
چەندمانگی٘ک تی٘ـپەڕی هیچ نیشانەیەکی دووگیان بوونم لی٘دەرنەکەوت منیش خەمم بوو چونکە بووبم به۳٦ساڵ
داوام کرد لەپیاوەکەم بچین چەند پشکنینی٘ک بکەین نەک من هۆکار بم
چووین بۆلای یەکی٘ک لەدکتۆرە ئافرەتە بەناوبانگەکان
داوای لی٘کردم بڕی٘ک پشکنین (فحص) ئەنجام بدەم
هی٘شتا هەموویم نەکردبوو ئەنجامی هەندی٘ک لەفەحسەکانم بردەوە بۆی ووتی پی٘وویست ناکات فەحسەکانی تـر ئەنجام بدەیت لەبەرئەوەی تۆ دووگیانیت پیرۆزبایت لی٘دەکەم
چەند مانگی٘ک تی٘پەڕی تەندرووستیم جی٘گیربوو هەرچەندە بەهۆی حەملەکەمەوە ناڕەحەت بووم
سووریش بووم لەسەرئەوەی کە ڕەگەزی مندال٘ەکەم نەزانم هەرچی لەلای خوداوە بی٘ت پی٘ی ڕازی ببم
هەستم دەکرد کەسکم زۆر گەورەیه بەلا٘م وتیان هی ئەوەیه بەتەمەنیت و درەنگ دووگیان بوویت
نەشتەرگەریم بۆ کرا و مندال٘ـم بـوو
تازەهۆشم دەهاتەوە خی٘زانەکەم و دایک و باوکم لەدەورم دانیشتبوون و پی٘دەکەنین
پرسیم چیم بووە ؟؟؟
بەیەک دەنگ ووتیان : کوڕ و کچی٘کت بـووە
فرمی٘سکی خۆشی بەچاوەکانمدا دەهاتنه خوارەوە ئافرەتەکەی مەکەم وەبیرهاتەوە کەدەیووت ( ﻭﻟﺴﻮﻑ ﻳﻌﻄﻴﻚ ﺭﺑﻚ ﻓﺘﺮﺿﻰ )
بۆیە هەرگیز بێ هیوامەبن خوشک وبرای ئازیزم تەنها ئارامتان هەبێ ...😊

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address

No Know
Irbil
123456