01/06/2026
وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ٧٠، هێزەکانی پشتیوانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کرد
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی (فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دوو، و فەرماندەیی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن) کرد.
بەپێی خشتەکان، (١٣٨٥) ئەفسەر لە سەرجەم ئەو هێزانە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.
هاوكات لەگەڵ واژۆکردنی خشتەکەدا، وەزیری پێشمەرگە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانە دەکات. کە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.
ئەمەش دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەیە:
"بەبۆنەی پلەبەرزکردنەوەی(١٣٨٥) ئەفسەری قارەمانی (فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دوو، و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو ئەفسەرە بەڕێزانە دەکەم کە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.
ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، شایستەییەکی یاسایی و دەرەنجامی ڕاستەوخۆی دڵسۆزی، ماندووبوون و شەونخونی ئێوەی تێکۆشەرە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.
خۆشحاڵین کە هەوڵەکانمان لە ڕێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە سەرکەوتووبوو؛ ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی لە کات و وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت.
دڵنیام ئەم قۆناغە نوێیەی پلەبەرزبوونەوەتان دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانمان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم لە ئەرکە پیرۆزەکەتان، هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر و پارێزگاری کردن لە خەڵک و خاک و ئاڵای کوردستان."
01/06/2026
راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگەوە
ئەمڕۆ لە چەند پەیجێکدا هەواڵێک بە ناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە، بۆ ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕادەگەیەنم کە من هیچ لێدوانێکم بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە.
داوا دەکەم سەرجەم دەزگا میدیاییەکان پشتبەستن بە پرەنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەوانی، بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکاندا بکەن.
لیوا عوسمان محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
01/06/2026
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (٤) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە؛ بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
28/05/2026
پرسەنامە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی فەریق روکن ظاهر علی کۆیی راوێژکاری پێشووتری وەزارەتی پێشمەرگەمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بدات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦
26/05/2026
پەیامی وەزیری پێشمەرگە بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە
دەقی پەیامەکە:-
‘’کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی زیاتر و بەدیهاتنی ئاوات و ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
لەم جەژنەدا، یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بەرز ڕادەگرین. سڵاو و ڕێزی بێ پایانمان دەنێرین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. پێزانینی زۆرمان بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان هەیە، کە لە سەنگەری پارێزگارین لە خاکی کوردستان، قەڵغانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستانن، هیوادارم جەژنتان پڕبێت لە خێر و خۆشی.
با ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، یەکڕیزی و پێکەوەژیان و پێکەوەگونجان لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ هەرێمی کوردستان.’’
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئایاری ٢٠٢٦
26/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، وڵاتپارێزان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و ئارامیی زیاتر بۆ گەلەکەمان.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە پارێزەری ڕاستەقینەی دەستکەوتەکانی کوردستان بین؛ ئەو دەستکەوتانەی بە خوێنی کچ و کوڕانی قارەمانی ئەم خاکە بەدی هاتوون. ئێستا هێزی پێشمەرگە لە هەمیشە بەهێزتر و ڕێکخراوترە، هەموو تواناکانیشمان یەکخستووە بۆ بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو کە شایستەی قوربانییەکانی گەلەکەمان بێت.
کوردستانیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە؛ پێشمەرگە هەمیشە قەڵای داکۆکیکار دەبێت لە خاک و خەڵک، لە سەنگەرەکانی شەرەف و بەرگرییەوە جەژنتان پیرۆز دەکات.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦
25/05/2026
ژمارە (٤۹)ی گۆڤاری پێشمەرگە بڵاوو کرایەوە لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم.
حکومەتی هەرێمی کوردستان | وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە
وهزارهتی پێشمهرگه ئهركی پارێزگاریكردنه له سنوورهكان و سهروهری خاك و ئازادی و ئارامی خهڵكی كوردستان
24/05/2026
ژمارەی نوێی گۆڤاری (پێشمەرگە) بڵاوکرایەوە
بە کۆمەڵێک وتار و راپۆرت و بابەتی ستراتیژیی نیشتمانی و سەربازییەوە، ژمارە (٤٩)ی گۆڤاری پێشمەرگە چاپ و بڵاوکرایەوە.
گۆڤاری پێشمەرگە لەم ژمارەیەیدا، وێڕای ئەوەی تیشکی خستۆتە سەر هەندێ بابەتی جیاوازی سەربازی، وەک: ستراتیجیەتی یەکخستنی فەرماندەیی دەڤەرەکان، یەکخستنی زاراوە سەربازییەکان، نەخشە ڕێگای نوێی مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە و لەگەڵ چەندین بابەتی جۆراوجۆری تر هاوکات جەخت لەسەر پەرەپێدانی هۆشیاریی نیشتمانی دەکاتەوە و ڕۆڵی مێژوویی و بەردەوامی هێزەکانی پێشمەرگەی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستاندا خستۆتە ڕوو.
https://heyzine.com/flip-book/761630baed.html
23/05/2026
پرسەنامە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی ر.ع شوانە عبدالله رەسوڵ پێشمەرگە لە فەوجی ٢ی لیوای ٥ی پیادەی فیرقەی ٦ی پیادەمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بدات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦
21/05/2026
بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان
عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتیی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیى عێراقى کرد.
چەندین تەوەری تایبەت و ئەمنی لە ئەجندای کۆبونەوەکەدا هەبوون. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە دەبێت چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
••••••••••
بحضور الفريق الركن عيسى عُزير رئيس أركان وزارة البيشمركة، ترأس القائد العام للقوات المسلحة العراقية علي فالح الزيدي، الاجتماع الأول للمجلس الوزاري للأمن الوطني ، حيث جرى بحث عدد من الملفات والقضايا الأمنية ، والتأكيد على ضرورة حصر السلاح بيد الدولة .