كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانى كوردستان

كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانى كوردستان

Share

Kurdistan Tourism Association

كۆمه‌ڵه‌ى گه‌شت و گوزار ناسانى كورد?

28/03/2026

بەیاننامەیەك لە کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی كوردستان

بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە دەکەین کە لە شاری دهۆک کرایە سەر جێگای حەوانەوەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی تری پارێزگای دهۆک.

ئەم جۆرە پەلامارانە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و تەنها ئامانج گرتنی بەڕێزیان نییە، بەڵکو دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەوڵێکی نەزۆکانەیە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاشتیەوایی سەرجەم عێراق.

ئاشکرایە هەرێمی کوردستان بەردەوام خۆی بەدوور گرتووە و بێ لایەن بووە لە ململانێ و شەڕە ناوچەیەکاندا، و نایەوێت ببێتە بەشێک لە هیچ ئاڵۆزیەک.

پێویستە حکومەتی فیدرالی عێراق وەڵامێکی یەکلاییکەرەوە و کرداری بەرامبەر بەو گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووانە هەبێت، کە بەردەوام و بێپاساو هێرش و پەلامار دەکەنە سەر هاوڵاتیان و دامەزراوەکانی هەرێم، تاوەکو چیتر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق نەخەنە بەردەم هەڕەشە و ناسەقامگیرییەوە.

کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستان

٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦

25/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لەکۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستانەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤/٣/٢٠٢٦ لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی فیرقەی ٧ ی پیادەی دەڤەری ١ی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی ٦ موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. بۆیە بەتوندترین شێوە ئەم هێرشە و هەموو هێرشە تیرۆریستیانەی تر کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان.
بە هیچ جورێک حەق نەبوو بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە. بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی گەلی کوردستان سەردەکەوێت.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکانمان ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین . جارێکی دیکەش داوا لە هەموو لایەک دەکەین شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بە دوور بگرن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستانمان دەکەین بەرانبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباکانە دابنرێت.

کۆمەڵەی گەشتوگوزار ناسانی کوردستان
٢٠٢٦/٣/٢٤

22/07/2025

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سوپاس بۆ گەلی کوردستان، سەرەڕای هەموو فشارەکان وەک هەمیشە خۆڕاگر بوون، ئێوە نموونەی وەفا و فیداکارین، شانازیتان پێوە دەکەم.
جارێکیتر سوپاستان دەکەم.

مسعود بارزانی
22ی تەممووزی 2025

05/06/2025

بەیاننامەی کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستان
دژی بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراق

بۆ ڕای گشتی
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان

حکومەتی فیدراڵی عێراق، لە ژێر فشاری چەند هێز و لایەنێکی شۆڤینی، دووبارە هەنگاوێکی ناڕەواو نا داپەروەرانەی نا ودەستی برد بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەم هەنگاوە چەوتە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و دژی هەموو پێوەرە مرۆیی و ئەخلاقییەكانە. فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەک هاوتاکانیان لە سەرتاسەری عێراق، ماندوو نەناسانە کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و بەرزڕاگرتنی ئەو دامەزراوانەی کە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن شایەنی ئەوە نین مامەڵەی جیاکارانە و شۆڤینیانەیان بەرامبەر بەکار بهێنرێت.

خەڵکی هەرێمی کوردستان بەردەوام پابەندبوونیان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەها دیموکراسیەکان نیشانداوە و شایەنی دادپەروەری و ڕێز و مامەڵەی یەکسانن بەپێی یاسا و دەستور. حکومەتی عێراقی لە ژێر هەژموونی چەند لایەنێک کە دژی عێراقن و ئەجێندای دەرەکی جێبەجێدەکەن بەردەوام بیانوو بە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی دەگرێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری بە ئامانج دەگرێت.

کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستان هاوشانی تەواوی خەڵک و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی هەوڵە بەردەوامەکامی حکومەتی عێراق دەکات بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دووپاتیدەکینەوە کە دواجار سەرکەووتن بۆ هەرێمی کوردستانە ومێژووش سەلماندوویەتی کە هێج بەربەستێک ناتوانێ رێگە لە هەنگاوەکانی کوردستان بگرێت بەروە ئاسۆ.

کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستان
٢٠٢٥/٦/٥

28/10/2024

ئاگاداری بۆ:٠
ئەوانەی ئارەزوومەندن لە کەرتی تایبەت کار بکەن، وەک خواردەمەنی خێرا و ریستۆرانت وکافتریا. بۆ هەردوو رەگەز . ئەم هەلی کارە لە لایەن بەرێز دکتۆرە عفاف لە پەیمانگای تەکنیکی هەولێر دابین کراوە. لە خوارەوە ناونیشان و ئیمێلی دانراوە، ئەوی دەیەوێت کار بکات CV خۆی بۆ ناونیشانەکە بنێرێت. رۆژی چاوپێکەوتنی بۆ دادەنێن تاقیکزدنەوەی زمانی پێدەکەن. ئەوانەی دەردەچن دادەمەزرێن بە گرێبەستی ساڵانە و نیوەی کرێی هاتوچونیان لەسەر ئەوانە....
یەک مەرجی هەیە زمانی عربی بزانێ یا تێبگات.
ئەم هەلی کارە لە پارێزگای هەولێر و دهۆک بەردەستە

Photos from ‎كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانى كوردستان‎'s post 16/01/2024

ڕاگەێندراوێک لە کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستانەوە.
بە توندی سەرکۆنەی هێرشی شەوی ڕابردوو بۆسەر خێزانێکی هەولێردەکەین، کە لەلایه‌ن هێزە تیرۆرستییەکانی ئێرانەوە ئەنجام درا. بەداخەوە کەبەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل وبێ تاوان بوونە قوربانی.
سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە.

داوا لەحکومەتی عێراقی و تەواوی نوێنەری وڵاتانی بیانی لەکوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە هاوكارو پاڵپشت بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە. کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
ڕوحی قوربانیان بەهەشتی بەرین بێت و هیوای شیفاش بۆ برینداران دەخوازین.

۱٦/۱/٢٠٢٤

01/01/2024

ڕاگەێندراوێک لە کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستانەوە.
بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری٢٠٢٣/١٢/٣٠ لە سنوری پیرمام-هەولێر لەلایه‌ن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا.
سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە.

داوا لەحکومەتی عێراقی و تەواوی نوێنەری وڵاتانی بیانی لەکوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە هاوكارو پاڵپشت بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە. کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
داوا دەكەین کە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەنرێن.

٢٠٢٤/١/١

19/12/2023

هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ پۆلیسی گەشتیاری

لەسەر ڕەزامەندی ڕێزدار کاک مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ (١٦٥) پلەی دامەزراندن وەکو پۆلیسی گەشتیاری بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت. ئەو پۆلیسانە بۆ خزمەتکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادەمەزرێن و هەر یەکەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە شوێنە گەشتیارییەکان خزمەت دەکەن.
پلەکان بەم جۆرەی خوارەوە دابەش دەکرێن:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر (٣٠) سی پلە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی (٣٠) سی پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک (٢٥) بیست و پێنج پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە (١٥) پانزە پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران (٢٠) بیست پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان (١٥) پانزە پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین (١٥) پانزە پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ (١٥) پانزە پلە.

ئەوانەی ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدایە دەتوانن بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر وەرگرتن زانیارییەکانیان تۆمار بکەن:
تەمەنی لە ١٨ هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٢٧ بیست و حەوت ساڵ زیاتر نەبێت، خوڕەوشت و ڕەفتار و ناوبانگی باش بێت و بە هیچ کام لە تاوانەکانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت. بڕوانامەی (ئامادەیی گەشتیاری یان پەیمانگەی گەشتیاری) لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕ پێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنابێت. لە مەرجەکانی باڵا و تەندروستی پێویست بۆ بوون بە پۆلیس دەربچێت. ئەولەویەت دەدرێتە کچ و کوڕی شەهیدان و ڕەچاوی هاوسەنگی ڕەگەز بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەرکەکە دەکرێت لە کاتی دیمانەکردن بۆ وەرگرتن. ئەو هاووڵاتیەی لە پاڵ زمانی کوردی، زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی یان هەردووکیان بزانێت، پێشینە (اولویەت)ی لە وەرگرتن دەبێت.

سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ داواکردنی دامەزراندن:
https://forms.gle/BKPmTvn1qxEbmyfU6

04/11/2023

ئاگاداری بۆ ئەندامان.
کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستان ئاگاداری ئەندامانی کۆمەڵە دەکات کەلەبەرواری 2023/11/23 هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی خۆی ئەنجام دەدات. بۆیە داوا لەسەرجەم ئەندامانی بەڕێز دەکەینەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردن تا11/15 سەردانی بارەگای کۆمەڵە بکەن بۆ نوێکردنەوەی ئەندامێتیان.

02/05/2022
Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

Nawroz Str
Irbil
KURDISTAN