پەیامێک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە
بۆ بەڕێزان گشت لایەنە سیاسییەکانی كوردستان و
رۆژنامەنوسان و راگەیاندکارانی ئازیز.
بابەت/ پەیامی میدیایی هاوسەنگ و سەنگین
راگەیەنراوی بارەگای بارزانی كە لە ٢٠٢١/٤/٢٠ دا بڵاوكرایەوە و تایبەت بوو بە پەیامی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لەناوەڕۆكیدا بەڕێزیان فەرمانی بەو دەزگایانە كردووە، خۆیان بە دوور بگرن لە دیاردەی ناپەسەندی بەكارهێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا. ھەروەھا بەڕێز کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەیادی ١٢٣ سالەی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە، داوا دەکات ڕۆژنامەنووسان پابەندی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بن و بابەتیانەو پیشەییانە ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن و دووربکەونەوە لە زمانی تەشھیر و ھاندانی توندوتیژی.
ئێمە وێڕای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان، بۆ ئەم دوو هەڵوێستە، بە ھەلی دەزانین لە یادی ١٢٣ ھەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لەبەر ڕۆشنایی ئەم دوو پەیامە، ئەم پێشنیارانە بۆ ھەموو لایەک بخەینە ڕوو.
یەکەم: گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان (ئەوانەی لەدەسەڵاتن و ئەوانەش كە ئۆپۆزسیۆنن) بەهەمان شێوە فەرمان بە دەزگا میدیاییەكانیان بكەن كە دوور بكەونەوە لە شێوازی ناشارستانی کاری میدیایی و بە تەواوی ڕەچاوی پێوەرە جیهانی و ناوخۆكانی كاری رۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندکاری بكەن، بە تایبەتیش ڕەچاوی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكەن.
دووەم : وا باشترە گشت حزب و لایەنە سیاسیەكان خەڵك و جەماوەری خۆیان بە ئاقاری پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵگای كوردستانەوە هانبدەن و ئاراستەیان بكەن و دووریان بخەنەوە لەهەموو جۆرە دیاردەیەكی توندڕەوی و سڕینەوەی یەكتری و بێ ڕێزیكردن بە نەتەوەو مێژووی كوردستان و سەروەرییەكانی.
سێھەم : کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش پابەندی ئیتیک و موڕاڵی رۆژنامەوانی بن و ڕێز لە ئادابی گشتی و ڕەوشتی بەرزی کوردەواری بگرن و نەبنە ھۆکار بۆ زیاد بوونی توندو تیژی و کێشەی کۆمەڵایەتی.
پێوستە ھەمووان بەتایبەت لایەنە سیاسیەکان دور کەونەوە لە ھاندان و پشتگیری کردنی ئەو سایت و لاپەڕەو ڕایەڵە ئەلیكترۆنییانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی کە خەریکی تەشھیر و سوک کردنی بەھاکانی کۆمەڵگان كە زۆربەیان سێیبەر و ھەڵگری بیرو باوەڕی لایەنە سیاسیەکانن، بەبێ جیاوازی.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ھەمیشە پشتگیری لە فراوان کردنی پانتایی زیاتری ئازادی ڕادەربرین و کاری راگەیاندن دەکات.
ئێمە جارێکی تر وێڕای دەستخۆشی لە بڕیار و پەیامی کاک مسعود بارزانی و کاک کۆسرەت، داوا لە سەرۆک و سەرکردەکانی لایەنە سیاسییەکان دەکەین لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی، پەیام و بڕیاری خۆیان ئاراستەی میدیاکانیان بکەن، پەیامێک روەو ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری بێت، چونکە بە ڕاست ھەرێمی کوردستان و ھەموو لایەک لەبەردەم مەترسیەکی ڕاستەقینە داین.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
٢٠٢١/٤/٢٢
بەشی یاسا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەشی یاسا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە, Government Website, هەرێمی كوردستان-هەولێر/شەست مەتری/بەرامبەر وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان, Irbil.
هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسی مین و تەقەمەنیەكان
23/03/2020
رونكردنەوەیەك لەوەزارەتی رۆشنبیریو لاوانەوە بۆ كەناڵی كوردستان24
بەرنامەی (دەروونو دیاردە) كە لە كەناڵی (كوردستان 24) پێشكەش دەكرێت، ئەوە دوو جارە ئەو بەرنامەیە بەناڕەواو ناڕاست باسی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەکات و دەڵێ گوایە وەزارەتمان، لەئاست بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كەمتەرخەم بووەو بەئەركی خۆی هەڵنەساوە.
بۆ راستكردنەوەی ئەو قسانە، ئەم رونكردنەوەیەمان بۆ رای گشتی پێویست زانی.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو رێنماییكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ خۆپاراستن، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهات، بەڕێز وەزیری رۆشنبیریو لاوان ئەندامی ئەو لیژنە باڵایەیە، لەچوارچێوەی ئەو لیژنە باڵایەدا، چ ئەركێك بەوەزارەتمان سپێردراوە جێبەجێمان كردووە.
هەر بۆ زانیاریی بەرنامەكەی كوردستان24، ئەو كارانەی لەو بارەیەوە كردوومانە دەخەینەروو، كە لەكاتی خۆیدا لەپەیجی رەسمیی وەزارەتمان بڵاو كراونەتەوەو كەناڵی (كوردستان24) خۆشی هەندێكیانی رووماڵ كردووە.
1-بەمەبەستی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە، وەزارەتمان هەموو كارو چالاكییەكی رۆشنبیریو ئەدەبیو هونەریو وەرزشی راگرت.
2- بەرێز وەزیریو رۆشنبیریولاوانو وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن لەدیوانی وەزارەتمان كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن كرا،كە رێنماییەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بكەنەوە، زانیاریو هەواڵی راستو دروست بەهاووڵاتیان بگەیەنن، وەك ئەركێكی نیشتمانیو پیشەیی، لەزانیاریو هەواڵی ناڕاست خۆیان بەدوور بگرن.
3- وەزارەتمان پەیامێكی ئاراستەی سەرجەم رۆشنبیرانو نووسەرانو هونەرمەندانو وەرزشوانان كرد، كەهەڵمەتێكی نیشتمانی دەست پێبكەن بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەریەكەیان لەپسپۆڕی خۆیاندا لەرێی كەناڵەكانی میدیاوە، داوا لەهاوڵاتیان بكەن كە خۆیان لەو ڤایرۆسە بپارێزن، زۆربەیان بەدەنگ ئەو پەیامەوە هاتنو وەك ئەركێكی نیشتمانیی مرۆڤدۆستانە ئەو ئەركەیان بەجێهێنا.
4- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندنو چاپو بڵاوكردنەوەی سەر بەوەزارەتمان، پەیامێكی ئاراستەی هەموو كەناڵەكانی میدیا كرد، كە لەم دۆخەدا بۆ ئارامكردنەوەی رۆحو دەروونی هاووڵاتیان بەرنامەو درامای بەسوودو تەرفیهی پێشكەش بكەنو بایەخیش بەرنامەی تایبەت بە منداڵانو خوێندكاران بدەن.
5-بەرێز وەزیریو رۆشنبیریو لاوان،دوو پەیامی سەبارەت بەیادەكانی كیمیابارانی هەڵەبجەو جەژنی نەورۆز نووسیو بڵاو كرانەوە،لەهەردوو پەیامەكەدا جەختی لەوە كردەوە كە چالاكیو گردبوونەوە ئەنجام نەدرێو بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە، هاووڵاتیان لەماڵەكانیان بمێننەوەو پابەندی رێنماییەكان بن.
6-راوێژكارێكی وەزارەتمان ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لەوەزارەتی تەندروستی، ئەو ئەركەی لەرێی ئەو لیژنەیەوە خراوەتە سەر وەزارەتمان جێبەجێ كراوە.
7-بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتمان لەهەولێرو پارێزگاكانی تری هەرێم بەئەركی خۆیان لەو بارەیەوە هەستاونو پابەندی بڕیارو رێنماییەكان بوون.
وەزارەتمان بەپێی رێنماییەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو دەسەڵاتەكانی وەزارەتو جەنابی وەزیر، ئەوكارانەی ئەنجام داوەو كەمتەرخەم نەبووە، لەبەر ئەوە ئەو روونكردنەوەمان بۆ رای گشتیو وەك وەڵامێك بۆ كەناڵی كوردستان24 بەپێویستزانی.
وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریو لاوان
23ی ئازاری 2020
بۆ / سەرجەم میدیا بیستراو و بینراوەکان
بابەت / ھاوكاری
لەسەروبەندی ئەم پەتا و نەخۆشییە جیهانییەدا کە هەموو دوونیای بەخۆوە سەقاڵ کردوە، کوردستانیش لەجەنگدایە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە، وەک دەزانن سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دامو دەزگاکانی حکومەت و کەرتی تایبەتیش داخراون جگە لە دام و دەزگاكانی تەندروستی و ھێزەكانی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار ، هاونیشتیمانیان بەگشتی لەماڵەوەن، بۆیە وێرای سوپاس گوزاریمان لە ھەول و ھاوكاریتان داواکارین لەبەرێزتان، وێرای هاوکاریکردنتان لە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی حکومەت کە تایبەتن بەم پرسە، ھەروەھا پەیوەست بن بە پەیرەوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە بەپێی تواناو تایبەتمەندی کەناڵەکانتان.
یەکەم : پێشکەشکردنی بەرنامەو پڕۆگرامی بەسوود لەرووی دەروونییەوە بۆ کەمکردنەوەی ترس و دڵەراوکێ و فشاری دەروونی لای هاونیشتمانیان.
دووەم: پێشکەشکردنی پرۆگرامی زانستی و پەروەردەیی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەتایبەتی بۆ ئەو قۆناغانەی کە تاقیکردنەوەی وەزارییان هەیە، لەژێر رۆشنایی سیاسەتەکانی هەردوو وەزارەتی (پەروەردە) و (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).
سێیەم: پێشکەشکردنی بەرنامەی بەسوود تایبەت بەمنداڵان.
چوارەم: پێشکەشکردنی درامای بەسوودی خێزانی.
پێنجەم: پێشکەشکردنی بەرنامەو پرۆگرامی تەرفیهی و دڵخۆشکەر کە دژ نەبێت لەگەڵ بەها باڵاکانی کۆمەڵگەکەمان و بەئامانجی کەمکرنەوەی فشاری دەروونی.
لەگەڵ رێزماندا...
وه زاره تي روشنبيری و لاوان
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی راگەياندن و
چاپ و بڵاوكردنەوه
١٧ /٣ / ٢٠٢٠
بۆ/ سەرجەم میدیا بینراوو بیستراوەکان
بابەت/ یادی کیمیابارانی ھەلەبجەو
پەتای کۆرۆنا
بۆ یەکانگیری ھەڵمەتەکانی حکومەت و کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ ڕوبەروبونەوەی پەتای کۆرۆنا داوا دەکەین بۆ ئهم ساڵيادەی کیمیا بارانی ھەڵەبجە کە دەکەوێتە ١٦ / ٣ / ٢٠٢٠ هيچ كهناڵ و دهزگايهكی ڕاگهياندن بێجگە له گفتوگۆی ئهكادیمی و زانستی و لیێدوانی فهرمی حكومهت و دهزگا پهیوهندی دارهكان هیچ بهرنامهیهكی تايبهت به كارهساتی ههڵهبجه پهخش نهكات چونکە رەنگە ببێتە ھۆی خهمۆكی و دڵهڕاوكێ و شڵهژانی دهروونی خهڵكی شاری ھەڵەبجە به تايبهتی و دانشتوانی ھەرێمی کوردستان بهگشتی كه سهرئهنجام دەبێتەھۆی دابهزينی بهرگری لهش ، ئهمەش لهگهڵ ههڵمهتی ڕووبهڕوو بونهوهی پهتای كۆرۆنادا یەکناگرێتەوە
بەریوەبەرایەتی گشتي راگەیاندن و چاپ و بلاوکردنەوە
بانگەوازێک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیای بیستراو و بینراو
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پەیوەست بە کاری میدیایی و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا(کۆڤید19)، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیای بیستراو و بینراودا ڕێکدەخات،
داواکارین هەر میدیایەک نوێنەرێکی پەیوەندیدار بەم پرسە بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن دەستنیشان بکات.
لەگەڵ رێزدا
کات: ۱۰ی بەیانی رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 11-3-2020
شوێن: دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
07/10/2019
لەم لینكەی خوارەوە دەتوانن رێنمایی ژمارە / 1 ی ساڵی / 2014 تایبەت بە رینمایی رێكخستنی فریكوینسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان ببینن
بە زمانی شیرینی كوردی و زمانی عەرەبی و زمانی ئینگلیزی
http://www.mediafire.com/folder/jpwyr4fhq2s4dkp,vf0ru3uum15vfnz,30726xsdgd8uw9m/shared
MediaFire MediaFire is a simple to use free service that lets you put all your photos, documents, music, and video in a single place so you can access them anywhere and share them everywhere.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Website
Address
Irbil
Opening Hours
| Monday | 08:30 - 02:00 |
| Tuesday | 08:30 - 02:00 |
| Wednesday | 08:30 - 02:00 |
| Thursday | 08:30 - 14:00 |
| Sunday | 08:30 - 14:00 |
