05/10/2025
ئاگاداریەک بۆ هاوڵاتیان و شوفێران
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەپێناو باشترکردنی ڕێگاوبان و ڕێکخستنەوەی شەقام" ئاگاداری هاوڵاتیان و شوفێران دەکاتەوە کەوا ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/٧، بەمەبەستی کاری نۆژەنکردنەوە، شەقامی ١٠٠ مەتری لە فلکەی باز تاوەکو یوتێرنی کۆلێژی جیهان وەکو قوناغی یەکەم دادەخات، لەو نێوەندەشدا بە سوپاسەوە داوا لە هاوڵاتیان و شوفێران دەکەین ئەو ماوەیە هاوکارو هەماهەنگ بن لەگەڵمان، دەتوانن شەقامی ١٢٠ مەتری وەک جێگرەوە بەکار بێنن .
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
06/08/2025
ئاگادارییه‌كی به‌په‌له له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه
گراند پاركێكی ئیكۆلۆژی و كولتووری له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشبڕكێی دیزاینكردنی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشت ده‌كرێن تا 20ی ئابی 2025 ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون و خه‌ڵاتی دارایی‌ش ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.
له ئاگادارییه‌كدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی) بانگهێشتی هه‌موو ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییانه ده‌كات كه ئاره‌زوومه‌ندن له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی پاركێكی نوێ له شاری هه‌ولێردا به‌شدار بن.
به‌پێی ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئامانجی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه، دروستكردنی پاركێكی ئیكۆلۆژی و به‌رچاوه كه وه‌ك شوێنێكی به‌رده‌وام (Sustainable) و كولتووری و ئیكۆلۆژی خزمه‌ت ده‌كات، دیدگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار داواش ده‌كات كه ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییه‌ی ئاره‌زوومه‌نده له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری بكات، پێویسته پێش ڕێكه‌وتی (20/8/2025) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا بكات، له‌نێوان كاتژمێر (8:30ی به‌یانی تاكو 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ)، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پرۆگرام و ڕێنماییه‌كانی به‌شداربوون.
مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون، گشت نووسینگه ئه‌ندازیارییه تۆماركراوه (ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان). هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دارایی ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.
شوێن/ هه‌ولێر-گه‌ڕه‌كی ڕووناكی، بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی.
په‌یوه‌ندی: بۆ هه‌ر پرسیارێك و ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بكه‌ن
(07517903100)
لینكی ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
https://gov.krd/momt/activities/news-and-press-releases/2025/august/%D9%88%D9%87-%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D9%87-%D8%AA%DB%8C-%D8%B4%D8%A7%D8%B1%D9%87-%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%88-%DA%AF%D9%87-%D8%B4%D8%AA%D9%88%DA%AF%D9%88%D8%B2%D8%A7%D8%B1-%D9%84%D9%87-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D9%87-%DB%8C-%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C-%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%86%D8%AF-%D9%BE%D8%A7%D8%B1%D9%83%DB%8E%D9%83-%D8%A6%D8%A7%DA%AF%D8%A7%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DB%8C%D9%87-%D9%83%DB%8C-%D8%A8%DA%B5%D8%A7%D9%88-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%DB%95%D9%88%DB%95/
25/07/2025
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان..
بەناوی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی فەرمانبەران( کاروان علی فتح اللە) بەهۆی کۆچی دوایی ( دایکی )بەڕێزیان، وە ( محمد سالار ) بەهۆی کۆچی دوایی داپیری بەرێزیان، خوای گەورە لێی خۆشبێت، جێگای بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی بە کەس و کاریان بدات.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
بەیانی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ پرسەکەی لە مزگەوتی نانەکەلیە لە گەرەکی ئازادی.
19/06/2025
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی فەرمانبەری شارەوانیمان(سامان محمد تەیفور ) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان.
لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەو کەسوکاری ببەخشێت.
ھاوبەشی خەمتانین لە خوا داواکارین دوا ناخۆشی بنەماڵەکەيان بێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار
19/06/2025
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری فەرمانبەر لەشارەوانی چوار لەبەشی گەراج ئەندازیار (رێبوار مەغدید ئەحمەد) بەهۆی کۆچی دوای بەرێزیان
لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەو کەسوکاری ببەخشێت.
ھاوبەشی خەمتانین لە خوا داواکارین دوا ناخۆشی بنەماڵەکەيان بێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار
15/05/2025
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی فەرمانبەری شارەوانیمان( دلێر مەجید ) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان.
لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەو کەسوکاری ببەخشێت.
ھاوبەشی خەمتانین لە خوا داواکارین دوا ناخۆشی بنەماڵەکەيان بێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار
25/12/2024
ئـــاگــاداریــەک لــەبــەرێـوەبـەرایـەتى شـارەوانـى چوار
گــشت هــاوڵاتیانى خــۆشەویستى سـنـوورى شــارەوانـیـمان ئـاگادارتان دەکەینەوە کـە ئـەوانـەى پـشـکـنـیـنى پـرۆسەى دروستکردنى خانوویان هەیە دەتوانن لە ماوەى ئەو پــشـووە پەیوەندى بەو ژمارە بکەن 07514246060
15/11/2024
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی فەرمانبەری شارەوانیمان ( محمد فتاح) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی بەڕێزیان کەدەکاتە برای بەرێوەبەری کارگێریمان (هاورێ فتاح )
لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەو کەسوکاری ببەخشێت.
ھاوبەشی خەمتانین لە خوا داواکارین دوا ناخۆشی بنەماڵەکەيان بێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار
18/08/2024
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی فەرمانبەری شارەوانیمان ئەندازیان( دونیا صائب) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان.
لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەو کەسوکاری ببەخشێت.
ھاوبەشی خەمتانین لە خوا داواکارین دوا ناخۆشی بنەماڵەکەيان بێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی چوار