دواناوەندی ئارارات ی کچان

دواناوەندی ئارارات ی کچان

Share

دامەزراوە لە ساڵی ( 2003 ز - 2703 ک )

تأسست سنة ( 2003 م - 2703 ك )

06/05/2024
Photos from ‎دواناوەندی ئارارات ی کچان‎'s post 06/05/2024

٥/٥/٢٠٢٤ رۆژی دووشەممە
خەڵاتکردنی خوێندکارە بەخشراوەکان بە ئامادەبوەنی کەس وکاریان و دەستەیی کارگێڕی دواناوەندیی ئاراراتی کچان و بەرێوبەر و مامۆستایان پێرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکاران کرا و هیوای ئاییندەێکی گەشیان بۆ خوازرا

20/03/2024

20/3/2024 رۆژی چوارشەممە

بەبۆنەى هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵى نوێى کوردی و ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری کەرکوک وەک کارگێڕی دواناوەندی ئاراراتی کچان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەى بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هەموو کوردێکی دڵسۆز دەکەین و ئومێدەوارین دەستپێکى ساڵى نوێی کوردی هاتنى خوشى و ئاسودەیى بێت بۆ هەمووان و هیوای پشوویەکی پڕ لە ئارامیتان بۆ دەخوازین

19/03/2024

ئاگاداری 🔴🔴

خوێندکارانی ئەزیزی دواناوەندی ئاراراتی کچان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی رۆژی چوارشەممە ٢٠/٣/٢٠٢٤ پشوی فەرمییە بەبۆنەى هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵى نوێى کوردی و ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری کەرکوک

Photos from ‎دواناوەندی ئارارات ی کچان‎'s post 17/03/2024

17/3/2024 رۆژی یەکشەممە

ساڵانه‌ له‌ رۆژی 16ی ئازار یادی رۆژێكی ماته‌م ده‌گێڕین ئه‌ویش كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵەبجەیە له‌م یاده‌ سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نوێنین
ئەمرۆ 36 ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵەبجە لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە ئەم ساڵیادە لە دواناوەندیی ئاراراتی کچان بە بەشداریی دەستەیی کارگێری و بەڕێوبەر و مامۆستایان و خوێندکارانی بەرز و پیرۆز راگیرا هه‌ڵه‌بجه ئێستا‌ بووه‌ته‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و سیمبولی خۆراگری و مانه‌وه‌ی گه‌لی كورد دژ به‌ چه‌وسانه‌وه‌ و زوڵم و سته‌م

Photos from ‎دواناوەندی ئارارات ی کچان‎'s post 14/03/2024

🌙🌙 مانگی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت
14/3/2024رۆژی پێنچ شەممە
کۆبوونەوەی مانگئ ئازار بۆ کارگێڕ و مامۆستایانی دواناوەندیی ئارارتی کچان لە لایەن بەڕێز م/ساز بەڕێوبەری ئارارات ڕێکخرا تیاییدا گفتوگۆ کرا لە سەر چەند خاڵێکی گرنگ کە پەیوەندیی بە بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندکاران هەیە و چەند خالێکی تری خستەروو کە پێویستە مامۆستایان میتۆدی هاوچەرخ وەک (داتاشۆ و ڕێکارێکانی تری خوێندن) بەکار بهێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئەو ئاستە

Photos from ‎دواناوەندی ئارارات ی کچان‎'s post 14/03/2024

13/3/2024 رۆژی چوارشەممە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک زۆر بەڕێز (منصور مذري سلوم) لە گەشتێکی پشکنینی بەیانیدا سەردانی دواناوەندیی ئاراراتی کچان و چەند خوێندنگا و باخچەێکی کەرکوکی کرد
لە ماوەی گەشتەکەدا بەڕێوەبەری گشتی سەلامەتی دامەزراوە پەروەردەییەکان و جۆرایەتی پەروەردەی بۆ خوێندکاران خستەروو جگە لە بەدواداچوون بۆ هەر پێداویستییەکی تەکنیکی یان سەرچاوە مرۆییەکان کە خوێندنگاکان پێویستیان پێیەتی ئەمەش بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کوالێتی پەروەردەیی لە خوێندنگا و باخچەی ساوایان ئەم سەردانانە دەرفەتێکی بەنرخن بۆ باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ خوێندنگا و باخچەی ساوایان بەمەبەستی باشترکردنی جۆری پەروەردە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون خوێندکاران

13/03/2024
10/03/2024
Photos from ‎دواناوەندی ئارارات ی کچان‎'s post 10/03/2024

10/3/2024 رۆژیی یەکشەممە
بەرز راگڕتنی رۆژی جل و بەرگی نەتەوایەتی و(جلی کوردی) لە دواناوەندیی ئاراراتی کچان بەرز راگیڕا بە میوانداری کردنی هەریەک لە بەڕێزان م/جەتۆ لێپرسراوی کۆمیتەی مامۆستایان بەڕێز م/کەمال شەریف لێپرسراوی یەکێتی مامۆستایان
بەڕێزان م/یاسین م/نەوزاد م/سەرباز
بە بەشداری کردنی بەڕێوبەر و دەستەیی کارگێری ئارارات و مامۆستایان و خوێندکارانی بە جل و بەرگی کوردی رەنگاو رەنگ و ئاڵای پیڕۆزی کوردستان
ئەم رۆژە نەتەوایەتیه بەرز وپیرۆز بێت

Want your business to be the top-listed Government Service in Kirkuk?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

Kirkuk