Kurd Tv

Website

Kurd Tv پەیجێکی کۆمەڵایەتی و ئایینیە

06/06/2026

د. سەنا کەمال: نابێت بەرژەوەندییە ستراتیجییەکان ببەزێنرێت
د. سەنا کەمال، پسپۆڕی یاسایی لە گفتوگۆیەکی کراوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئاماژەی بەوەکرد، لە سیستمی دیموکراتی ئاساییە یەک گوتاری یەکگرتوو نەبێت، بەڵام جیاوازییەکە کاتێک دروست دەبێت، نابێت بەرژەوەندییە ستراتیجییەکان ببەزێنرێت، بەڵام ئیمە ئەو لایەنەمان نییە.
باسی لەوەشکرد، پرۆژە یاسایەکمان ئامادەکردوە بە ناوی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی کە لە 17 مادە پێک هاتووە باس لە رێکخستنەوەی گوتاری سیاسی دەکات.

توێژينه‌وه‌يه‌كى ڤيژن: هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى زياتر له‌ 200 ترليۆن پێ سێجا يه‌ده‌گى غازى سروشتييه‌دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ...
18/05/2026

توێژينه‌وه‌يه‌كى ڤيژن: هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى زياتر له‌ 200 ترليۆن پێ سێجا يه‌ده‌گى غازى سروشتييه‌

دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى له‌ نوێترين توێژينه‌وه‌يدا ئاشكراى كردووە كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌لمێنراو و نه‌سه‌لمێنراوه‌وه؛‌ زياتر له‌ 200 ترليۆن پێ سێجا يه‌ده‌گى غازى سروشتى هه‌يه‌، كه‌ ده‌كاته‌ نزیکەی 3% ـى يه‌ده‌گى غازى جيهان.

ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ له‌لايه‌ن د. سه‌روه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، به‌ ناونيشانى (غازى سروشتى؛ له‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى ئابورييه‌وه‌ بۆ سه‌رمايه‌يه‌كى ستراتيجى: ئاسۆى داهاتووى كه‌رتى غازى هه‌رێمى كوردستان) ئاماده‌كراوه‌، تيادا باس له‌ گرنگى غازى سروشتى و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌كارهێنانى له‌ بواره‌ جياوازه‌كانى ئابورى و پيشه‌سازيدا كراوه‌.

توێژينه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ ده‌كات كه‌ غازى سروشتى جياواز له‌ سه‌رچاوه‌كانى ترى وزه‌، دۆستى ژينگه‌يه‌ و ده‌توانێت ببێته‌ كه‌ره‌سته‌يه‌كى خاو بۆ چه‌ندين پيشه‌سازى و بواره‌ به‌رهه‌مهێنه‌ جياوازه‌كان. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان نابێت ته‌نها بير له‌ فرۆشتنى ئه‌م سه‌رمايه‌ سروشتیيه‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵكو پێويسته‌ له‌ پێناوى پەرەپێدانى كاره‌با، پيشه‌سازى و پترۆكيمياوييه‌كان و پيشه‌سازييه‌ قورسه‌كان سوودى لێوه‌ربگيرێت.

بەپێى زانيارييه‌كانى توێژينه‌وه‌كه‌، هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 33 ترليۆن پێ سێجا يه‌ده‌گى سه‌لمێنراوى غازه‌؛ 26 ترليۆنيان له‌ كێڵگه‌كانى كۆرمۆر، چه‌مچه‌ماڵ، ميران، بنه‌باوێ و عين سفنى هه‌يه‌، هه‌روه‌ها حه‌وت ترليۆنى تر له‌ چەند كێڵگه‌يه‌كى هاوبه‌شى تر به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى بڕى نه‌سه‌لمێنراوى غازى به‌ 200 ترليۆن پێ سێجا دياريكردووه‌.

له‌ كۆتاييدا، كۆمه‌ڵێك پێشنيارى جياواز خراونه‌ته‌ڕوو بۆ به‌كارهێنانى غاز له‌ هه‌رێمى كوردستان، كه‌ له‌ گرنگترينيان دامەزراندنى “شارێكى غازى”يه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ، بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و پەرەپێدانى پيشه‌سازى پترۆكيمياويى، له‌گه‌ڵ جەختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردنى توانا و شارەزايى ناوخۆيى له‌ كاره‌كانى كه‌رتى غازدا.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى توێژينه‌وه‌كه‌ كليك له‌م لينكه‌ بكه‌ن...

https://visionfoundationiq.org/detail?id=1459

مؤسسة رؤية: إقليم كردستان يمتلك أكثر من 200 تريليون قدم مكعب من احتياطي الغاز الطبيعي

كشفت مؤسسة رؤية للدراسات الاستراتيجية في أحدث أبحاثها أن إقليم كردستان يمتلك، من الاحتياطيات المؤكدة وغير المؤكدة، أكثر من 200 تريليون قدم مكعب من الغاز الطبيعي، وهو ما يعادل نحو 3% من احتياطي الغاز العالمي.

وأُعدَّ هذا البحث من قبل الدكتور سه‌روه‌ر محمد عبدالله تحت عنوان: (الغاز الطبيعي؛ من مورد اقتصادي إلى ثروة استراتيجية: آفاق مستقبل قطاع الغاز في إقليم كردستان)، حيث تناول أهمية الغاز الطبيعي وإمكانيات الاستفادة منه في مختلف القطاعات الاقتصادية والصناعية.

ويشير البحث إلى أن الغاز الطبيعي، بخلاف مصادر الطاقة الأخرى، يُعد صديقاً للبيئة، ويمكن أن يتحول إلى مادة خام للعديد من الصناعات والقطاعات الإنتاجية المختلفة. كما يؤكد أن إقليم كردستان لا ينبغي أن يقتصر تفكيره على تصدير هذه الثروة الطبيعية فقط، بل يجب استثمارها في تطوير قطاع الكهرباء، والصناعات البتروكيميائية، والصناعات الثقيلة.

وبحسب معلومات البحث، يمتلك إقليم كردستان 33 تريليون قدم مكعب من احتياطي الغاز المؤكد؛ منها 26 تريليون قدم مكعب في حقول كورمور، جمجمال، وميران، وبنه‌ باوي، وعين سفني، إضافة إلى سبعة تريليونات قدم مكعب أخرى يتم إنتاجها من عدد من الحقول المشتركة. كما قدّر البحث حجم الاحتياطي غير المؤكد بأكثر من 200 تريليون قدم مكعب.

وفي ختام البحث، طُرحت مجموعة من المقترحات للاستفادة من الغاز الطبيعي في إقليم كردستان، أبرزها إنشاء “مدينة غازية” في جمجمال لإنتاج الكهرباء وتطوير الصناعات البتروكيميائية، مع التأكيد على ضرورة تعزيز القدرات والخبرات المحلية في قطاع الغاز.

انقر هنا لقراءة الدراسة…
https://visionfoundationiq.org/detail?id=1459

Vision Foundation Research: The Kurdistan Region Holds More Than 200 trillion Cubic Feet of Natural Gas Reserves

In its latest research, the Vision Foundation for Strategic Studies revealed that the Kurdistan Region possesses more than 200 trillion cubic feet of natural gas reserves, both proven and unproven, accounting for nearly 3% of global gas reserves.

The study was prepared by Dr. Sarwar Mohammed Abdullah under the title: (Natural Gas: From an Economic Resource to a Strategic Asset – Future Prospects of the Gas Sector in the Kurdistan Region.) It discusses the importance of natural gas and the opportunities for utilizing it across various economic and industrial sectors.

The research notes that natural gas, unlike many other energy sources, is environmentally friendly and can serve as a raw material for numerous industries and productive sectors. It also emphasizes that the Kurdistan Region should not limit its vision to exporting this natural resource alone, but should instead invest it in developing electricity generation, petrochemical industries, and heavy industries.

According to the research, the Kurdistan Region holds 33 trillion cubic feet of proven gas reserves, including 26 trillion cubic feet located in the Kormor, Miran, chamchamal Bina Bawi, and Ain Sifni fields. An additional seven trillion cubic feet are produced from several joint fields. The study further estimates the volume of unproven gas reserves at more than 200 trillion cubic feet.

In conclusion, the study presents several recommendations for utilizing natural gas in the Kurdistan Region, most notably the establishment of a “Gas City” in Chamchamal aimed at electricity generation and the development of petrochemical industries, while also stressing the importance of strengthening local expertise and capabilities within the gas sector.

Click here to read the study….
https://visionfoundationiq.org/detail?id=1459

17/05/2026

هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسيى گه‌وره‌ى گۆڕانكارييه‌ ژينگه‌ييه‌كاندايه‌

له‌ماوه‌ى 10 ساڵدا زياتر له‌ مليۆنێك دۆنم دارستان سووتاون و ئه‌مساڵيش به‌هۆى بارينى بڕێكى زۆر بارانه‌وه‌ مه‌ترسيى سووتانى پوش و پاوان زياتر ده‌بێت…

دامه‌زراوه‌ ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ رێكخراوى ئاينده‌ بۆ پاراستنى ژينگه، گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى ئه‌نجامدا و ستراتيجێكى بۆ پاراستنى ژينگه‌ى هه‌رێم راگه‌ياند.
http://visionfoundationiq.org/detail?id=1441

مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری کردئەمڕۆ، وەفدێکی مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەر...
21/04/2026

مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری کرد

ئەمڕۆ، وەفدێکی مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی ڕێبەند ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەکۆ و بە یاوەری سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی مەکۆ ، سەردانی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد لە پارێزگای هەڵەبجە و لەلایەن بەڕێز مەشخەڵ ئەحمەد بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا ..
لە دیدارەکەدا ، سەرەتا باسی پرۆسەی خۆناساندنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای کۆنفرانسی نیشتمانی کرا ، پاشان تیشک خرایە سەر بابەتە گشتییەکانی پەیوەست بە پارێزگای هەڵەبجە و دۆخی ناوچەکە بە گشتی .
هەردوولا بە وردی باسیان لە خەم و گرفتەکانی هاوڵاتیان کرد و جەختیان لەسەر گرنگی لێکنزیکبوونەوە و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری شارەکە ، لە کۆتاییشدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی ئەم جۆرە دیدار و کۆبوونەوە هاوبەشانە ..

لەدوای ئەنفال کە تروسکایی هیوا نەما بوو عوسمانی حاجی محمود و هاوڕێکانی بڕیاری مانەوە و خەباتی پارتیزانیان دا و گەرمیانیا...
15/04/2026

لەدوای ئەنفال کە تروسکایی هیوا نەما بوو عوسمانی حاجی محمود و هاوڕێکانی بڕیاری مانەوە و خەباتی پارتیزانیان دا و گەرمیانیان بە جێ نەهێشت.

مەکۆی کەلار تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی مەزاری ئەنفالکراوان لەڕزگاری دادەنێتئەمڕۆ سێشەممە لە (38)ـەمین ساڵیادی شاڵاوی تاوانی ...
14/04/2026

مەکۆی کەلار تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی مەزاری ئەنفالکراوان لەڕزگاری دادەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە لە (38)ـەمین ساڵیادی شاڵاوی تاوانی ئەنفالدا وەفدێکی مەکۆی کەلاری بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی مەریوان رەحیم باژێڕوانی مەکۆ و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی تاجەگوڵینەی ڕیز و وەفایان لەسەر گڵکۆی مەزاری ئەنفالکراوان لەناحییەی ڕزگاری لەگەرمیان دانا.
https://gorran.net/Details_hawal.aspx?jimare=2837

کونسوڵی گشتی ڕوسیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکاترێكخەری گشتی: ڕووسیا ڕۆڵی کاریگەر ببینێت بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و ب...
13/04/2026

کونسوڵی گشتی ڕوسیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
رێكخەری گشتی: ڕووسیا ڕۆڵی کاریگەر ببینێت بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی سیستمی فیدراڵی

ئەمڕۆ دووشەمە، ماکسیم ڕووبین (Maxim Rubin) کونسوڵی گشتی دەوڵەتی ڕووسیای فیدڕاڵ سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی پێشوازی کرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیەوە، رێکخەری گشتی گۆڕان بەخێرهاتنی شاندی كۆنسوڵخانەی رووسیای کرد و، وەک یەکێک لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە چالاکەکان وەسفی کردن، کە پەیوەندیەکی تەندروستیان لەگەڵ دامەزراوە حکومی و حزبی و ئەکادیمییەکانی هەرێم هەیە.

لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە پاراستنی سەروەریی خاکی هەرێم و عێراق ئاسایشی ناوچەکە لەو ئاڵۆزی و هێرشانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە. لەو بارەیەوە هەوڵەکان بۆ هێنانەدی ئاشتیەکی بەردەوام بە پێویستی قۆناغەکە باسکرا، کە ئاشتی و سەقامگیری لە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و ئیتحادی، دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی گۆڕان داوای کرد باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی رووسیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگەری خۆیان ببین لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت پارێزگاریکردنی لە تایبەتمەندییەکانی سیستمی فیدڕاڵی لە عێراقدا.

https://gorran.net/Details.aspx?jimare=1283

فۆتۆ: بڕیار نامیق

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوەبزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دۆخی سیاسی هەرێمی كورد...
06/04/2026

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوە

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەردولا و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكان و دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن و جەخت لە پێویستی یەكڕیزی و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە ئاڵۆزیەكان دەكەنەوە.

لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانەکانیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە (٦ی٤ی٢٠٢٦)، شاندی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كە پێکهاتون لە (دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئوف بەگ، چۆمانی محەمەد و ڕۆڤان سەروەت) سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن شاندێكی مەكتەبی سیاسی كە پێكهاتبون لە مستەفا عەبدوڵا، عوسمان كاروانی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د. ئەمجەد محمد بەرپرسی مەكتەبی كارگێڕی و مەهدی مەحمود كارگێڕی مەكتەبی حكومەت و پەرلەمان پێشوازیان لێكرا.

دوای كۆبونەوەكە، عوسمان كاروانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و چۆمان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ئامانج و ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان خستەڕوو.

هەردولا گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان و یەكگڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەكان دووپاتكردەوە و جەختیان لە پێویستی كاری پێكەوەیی و یەكخستنی گوتاری نیشتمانی كردەوە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان لە شەڕ و ئاڵۆزیەكان.

لای خۆیەوە، چۆمان محەمەد ڕایگەیاند: "لە درێژەی سەردانەکانمان بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەکان، بیروڕامان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بەو مێژووە پرشنگدارەی کە پێکەوە لە سەنگەری ئۆپۆزسیۆندا هەمانبووە، لە ڕابردوودا بەهۆی دروستبوونی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو)ەوە، توانرا هیوایەک بۆ شەقامی سیاسی و خەباتی پەرلەمانی بگەڕێندرێتەوە، ئامانج لەم سەردانەش هەوڵدانە بۆ دروستکردنی کارێکی پێکەوەیی و هەنگاونان بە دیدگا و نەخشەڕێگایەکی نوێوە بۆ قۆناغی داهاتوو.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، هۆشداری دا لەوەی کە هەرێمەکە لەبەردەم مەترسیی گەورەدایە و وتی: "ئەو هێرشانەی ئێستا دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دیکە، دژی هەرێمی کوردستان و قەوارەکەیەتی، بۆیە ئەولەویەتی کاری ئێستامان دەبێت بۆ ئەوە بێت چۆن بتوانین قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین."

لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن بۆ ڕێگریکردن لەو دەستوەردان و پەلامارانەی دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

05/04/2026

"نابێت ململانێی سیاسی نێوان حیزبەکان ببێتە گرفت لەبەردەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم."

چۆمان محەمەد: ناوچەکە بە ئاگرێکی گەورەدا تێدەپەڕێت و دەبێت بە سیاسەتێکی حەکیمانە هەرێمی کوردستان بپارێزین...

05/04/2026

کاتێک قەڵایەک دەبێتە پشتووپەنات (خەڵک)

ئەم سەرمایەیە نرخی لەسەر نیە

Address

Penjwin

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurd Tv posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share