چاوەکەم بێ تۆ کەساسە بیر و هۆش و باوەڕم
زۆر عەجیبە، وەک مەمێکم تەرکی زینم کردووە
"شێخ ڕە‌زای تاڵەبانی"
شيخ ره زاى طاله بانى
سه‌رجه‌م شعره‌کانی شێخ ڕه‌زای طاڵه‌بانی لێره‌وه ?
16/05/2018
💢 #ژیاننامه
👤
شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیی شاعیر، كوڕی شێخ عه‌بدولره‌حمانی كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌لا مه‌حموودی زه‌نگه‌نـه‌یه،
سـاڵ 1837 له گوندی (قرخ)ی نزیک چه‌مچه‌ماڵ له دایكبووه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا لای شێخ عه‌بدولره‌حمانی باوكی ده‌ستی به خوێندن كردووه.
له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵییه‌وه خۆی به خوێندنی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی خه‌ریک كردووه.
ساڵی 1860 چووه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و ماوه‌ی دوو ساڵ له‌وێ ده‌بێت و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووک،
دوای مردنی باوكی ده‌چێت بۆ كۆیه و لای شێخ غه‌فوری مامی زیاتر له شه‌ش مانگ ده‌مێنێته‌وه و به ته‌مای كچه‌كه‌ی ده‌بێت به‌ڵام مامی ڕازی نابێت و ئه‌ویش ده‌ڕوات بۆ كه‌ركووک.
ساڵی 1866دا بۆ جاری دووه‌م ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، له ڕێگه‌ی میسره‌وه ده‌چێت بۆ حه‌ج،
ساڵی 1884 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووک و زۆر جار هاتوچۆی وه‌سمان پاشا‌و مه‌حموود پاشای جاف و پیاوه گه‌وره‌كانی ئه‌و ناوه‌ی كردووه،
(عادیله خانم)ی خێزانی وه‌سمان پاشا هه‌میشه دیاری بۆ داناوه و یارمه‌تی بۆ ناردووه.
شێخ ڕە‌زای تاڵه‌بانی زۆربه‌ی شیعره‌كانی له بابه‌تی هه‌جووكردن بووه و هەندێکیشی لە دڵداری و خۆشەویستی. سەرەنجام ئەم شاعیرە لە 20ی کانوونی دووەمی 1910 زایینی لە تەمەنی 75 ساڵیدا گیان دەسپێرێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*دڵبەری بێ‌وەفا*
ڕۆژێ نەزوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کا
جارێ نەوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا
حەرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرزەی من
لوقمانی ویسالت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا
کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سەرما بە هەتیو با بەدەواری شڕی ناکا
دێوانەیە شەخسێ کە بەغەیری لەبی لەعلی
وەک شاهی سکەندەرە تەڵەبی ناوی بەقا کا
تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی هیجری وەکوو شێت
نەزدیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا
لەم ڕێگەیە تەقدیری ئەزەل وابوو کە ئێمە
پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا
ڕۆح و دڵ و دین هەرەسێ ئەکەم بەزل و نیساری
کامی دڵی من ئەگەر لە لەبی لەعلی ڕەوا کا
سەر دانی بە ڕێی عەشق، ڕەزا لازمە عاشقە
بۆ یار سەر و ماڵی سوپەری تیری قەزا کا
شێخ ڕەزا
چــــوومه خـــــــــــزمه‌ت یاری مومتازم وتی لاچۆ دزی
پێم نیشان دا ئه‌سڵی مه‌قصه‌د نایه به‌رده‌ستم کوزی
چه‌ند هــــــاوارم له کـــێرم کرد؛ نه‌که‌ی فیله نه‌کــــه‌ی
گوێی نه‌دامێ خۆی هه‌وادا که‌وته ناو قه‌عری کـــــوزی
شیخ ڕه‌زا
10/07/2017
ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە
بـــــێ ڕەحــمـە وەفـا کا
جارێ نەبوو ئەم کافرە
شــەرمێ لـە خـــودا کا
شێخ ڕەزا
24/06/2017
من له بۆ ماچت بەقوربان، تەرکی ژینم کردووه
تەرکی شـەرع و تەرکی شـێـخ و تەرکی دینم کردووه
"شێخ ڕەزا تاڵەبانی"
شێخ ڕەزا :
لازمە بۆ شێخ سبەینان گورگەخــەو
تابڵێن شێخ عابیدە نانوێ بە شـەو
رەمەزانتان پیرۆز
پاش دابڕانێكی درێژ مەودا بەدیدارتان شاد دەبینەوە تكامان وایە بەلایك و كۆمێنتەكانتان ئەكتیڤمان بەرز بكەنەوە سوپاستان دەكەین
_شێخی بچوك
ساغ لە دنیادا نەماوە گەر قسەی ساغت ئەوێ
بێ هەزارت پێ نیشاندەم گەر قوڕمساغت دەوێ
(شێخ ڕەزا)
با وابێ ئەی کەر، جارێ با وابێ
لەجێگەی پاشا، جەنابت شا بێ
بەڵام بزانە کاکی نێرەکەر
چەرخی زەمانە هەر ئاوا نابێ !
# ئەمڕۆ 107 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێخ ڕە‌زای تاڵەبانییە. 1/15
14/09/2016
06/05/2016
شێخ ڕەزا بــۆ پێغەمبەر موحەممەد :
"ئەو سەگەی لەگەڵ ئەسحـابولکەهف بوو چوویە بەهەشت ، تـۆش من بە سەگی ئەسحابەکانی خۆت قەبوڵکە "
Click here to claim your Sponsored Listing.
