17/05/2026
ئافەرین نــامۆ...
نامۆ ، لەناو دڵی ئـەمریکــا، پیشانی دان کە کـــورد، بە ڕۆح دەجەنگێت و لەپێناو کوردبون شەڕ دەکات نەک پـــارە و چەکەکانتان !
ھەر بژیت و سەرکەوتوبیت
#کوردستان #پاڵەوان
سەرپەرشتیاری مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان / پارێزگای ھەڵەبجە
17/05/2026
ئافەرین نــامۆ...
نامۆ ، لەناو دڵی ئـەمریکــا، پیشانی دان کە کـــورد، بە ڕۆح دەجەنگێت و لەپێناو کوردبون شەڕ دەکات نەک پـــارە و چەکەکانتان !
ھەر بژیت و سەرکەوتوبیت
#کوردستان #پاڵەوان
25/04/2026
" هەنگاو بۆ داهاتوو دەنێین و ناگەڕێینەوە پێش ١٦ی شوبات "
کۆنفرانسی ١٦ی شوبات خاڵی کۆتاییهێنان بوو بە ئاڵنگارییەکان و سەرەتای قۆناغێکی نوێ ..
بە هەموو توانایەکەوە پشتیوانی ڕێکخەری گشتی بەڕێز کاک دانا ئەحمەد مەجید دەکەین ...
بە هەموو لایەکی دەڵێین ، جارێکی تر ناگەڕێینەوە بۆ پێش ١٦ی شوبات و تەنها بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێین .. ئاستەنگەکان هەرچی بن، لە چوارچێوەی یاسادا تێیان دەپەڕێنین و پاشەکشە ناکەین ...
ڕێبەند ....
21/04/2026
وەفدێکی مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ، ٢١ / ٤ ، وەفدێکی مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی ڕێبەند ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەکۆ و بە یاوەری سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی مەکۆ ، سەردانی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد لە پارێزگای هەڵەبجە و لەلایەن بەڕێز شێخ حەسەن بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا ، سەرەتا تیشک خرایە سەر پرۆسەی خۆناساندنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای کۆنفرانسی ١٦ی شوبات کە لە کەرکوک ئەنجامدرا ، کە تێیدا بزووتنەوەکە توانی سەرکەوتووانە بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵ بێت و قۆناغێکی نوێی کارکردن دەستپێبکات .
پاشان گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی هەماهەنگی و پەرەپێدانی کاری پێکەوەیی نێوان هەردوولا کرا لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی ناوچەکە ، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاونیشتمانیان، لە کۆتاییشدا جەخت لەسەر بەردەوامی ئەم جۆرە دیدار و پەیوەندییە سیاسییانە کرایەوە بۆ دروستکردنی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاستی گشتی شارەکە ..
21/04/2026
مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری کرد
ئەمڕۆ، وەفدێکی مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی ڕێبەند ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەکۆ و بە یاوەری سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی مەکۆ ، سەردانی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد لە پارێزگای هەڵەبجە و لەلایەن بەڕێز مەشخەڵ ئەحمەد بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا ..
لە دیدارەکەدا ، سەرەتا باسی پرۆسەی خۆناساندنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای کۆنفرانسی نیشتمانی کرا ، پاشان تیشک خرایە سەر بابەتە گشتییەکانی پەیوەست بە پارێزگای هەڵەبجە و دۆخی ناوچەکە بە گشتی .
هەردوولا بە وردی باسیان لە خەم و گرفتەکانی هاوڵاتیان کرد و جەختیان لەسەر گرنگی لێکنزیکبوونەوە و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری شارەکە ، لە کۆتاییشدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی ئەم جۆرە دیدار و کۆبوونەوە هاوبەشانە ..
18/04/2026
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی / ٤ بە یاوەری هاوڕێیانم لە ئەنجومەنی مەکۆی هەڵەبجە ، سەردانێکی پڕ بایەخمان بۆ لای بەڕێز کاک دانا ئەحمەد مەجید ، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامدا ..
لە دیدارەکەماندا جگە لە باسی دۆخی سیاسی و ڕێکخراوەیی زۆر بە وردی سەرنج و پێشنیازەکانمان لەسەر دۆخی خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە و ناوچەکە بە گشتی گەیاندە جەنابی ڕێکخەری گشتی ...
خۆشحاڵ بووین کە بە بایەخ و دیدێکی فراوانەوە گوێبیستمان بوو وە جەختی لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەڵەبجە و هەڵسوڕاوانی شارەکە کردەوە .
ڕێبەند ئەحمەد
سەرپەرشتیاری مەکۆی ھەڵەبجە - گۆڕان
17/04/2026
شەھیدێک ! شارێک لێی ترسا !
دەبێت هەموو جیهان بە پێوە بۆ شکۆی ئەم شەهیدە بوەستێت ...!
شەهید غەزال مەولان ئەو شێرەژن و پێشمەرگەی کە لە ئەنجامی بۆردومانی داگیرکەران و دوژمنانی کوردستان بریندار ببوو دواجار لە ناو بێدەنگی و بێوەفاییەکی بێوێنەدا شەهید بوو .....
جێگای داخە کە ئەو کچەی بە موشەکی ڕاستەوخۆی دوژمنانی ئەم خاکە پێکرابو لە جیاتی ئەوەی هەموو کوردستان بۆی ڕاپەڕێت ، بووە قوربانیی خۆخۆری و سیاسەتی هەڵەی هێز و لایەنەکان و دەسەلات داران و بەرپرسانی باشوری کوردستان ...
شەرمەزاری بۆ ئەو دەسەڵاتدارانەی کە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و ڕازیکردنی دڵی داگیرکەران ، ڕێگەیان دا نەخۆشخانەکان دەرگا بە ڕووی جەستەی برینداری شەهید غەزالدا دابخەن ...
شەرمەزاریی بۆ ئەو نەخۆشخانانەی کە جەستەی برینداری ئەم کچە تێکۆشەرەیان ساڕێژ نەکرد و دەرگاکانیان بە ڕوودا داخست ....
چۆن دڵتان هات لە پێناو ڕازیکردنی دڵی داگیرکەران و هێرشکەرانی سەر خاکی کوردستانی پشت بکەنە ئەو شەهیدەی کە بۆ ئازادکردنی پارچەیەک لە جەستەی نیشتیمان دەجەنگا ؟؟؟
چۆن دەبێت ترس لە بێگانە هێندە بچووکتان بکاتەوە کە حورمەتی برین و شەهادەت لە یاد بکەن ؟؟
ئەوانەی لە ترسی ڕژێمێکی دۆڕاو نەیانوێرا برینی ئەم پێشمەرگەیە ساڕێژ بکەن نیشانیان دا کە کۆیلایەتیی سیاسی لای ئەوان لە خوێنی تێکۆشەرانی کورد پیرۆزترە .
ئەم سوکایەتییە گەیشتە ناو ماڵی خوداو ؛ ئەو مزگەوت و مەلایانەی کە لە ژێر هەژموونی ترسی داگیرکەردا دەرگایان بە ڕووی جەستەی ساردەوەبووی خوێنلێتکاوی شەهید غەزالدا داخست ،، گەورەترین خیانەتیان لە مرۆڤایەتی و لە پیرۆزیی شەهید کرد ..
سڵاو لە گیانی پاکی شەهید غەزال کە بە سەربەرزی ڕۆیشت بەڵام ئەم بێوەفاییەی بەرپرسان و ئەم دەستەمۆییەی بۆ داگیرکەران وەک پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی مێژووەوە دەمێنێتەوە ..
ڕێبەند ....
شەهید_غەزال_مەولان #شەرمەزاری #سلێمانی #پێشمەرگە #کوردستان #خۆخۆری #ڕۆژهەڵات
30/03/2026
هاوارێک بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتمان (کوردستان)...
ئەمڕۆ خوشک و براکانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی یەکجار سەخت و پەرێشاندا دەژین ،،،
لە لایەک بوونەتە بەشێک لە بەرەی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل و بە قورسی بۆردومانی فڕۆکە و موشەک و درۆنیان لەسەرە، لە لایەکی تریشەوە قەیرانی دارایی و گەمارۆی نێودەوڵەتی و فشاری ناوخۆیی حکومەتی تاران بە بیانوی کوردبوون ژیانی لێ تاڵ کردوون ..
ئێمە لە باشووری کوردستان قەرزێکی مێژوویی گەورەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتمان لەسەر شانە !، هەرگیز بیرمان ناچێت کاتێک ڕژێمی پێشوو کیمیایی بەسەردا کردین لە هەڵەبجە و ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووین هەروەها لە " کۆڕەوە مەزنەکەشدا " دیسان زۆرینەی هەرە زۆری هاووڵاتیانی باشووری کوردستان ئاوارەی ڕۆژهەڵات بوون ..
ئەوان لەو ڕۆژە ڕەشانەدا بە دڵێکی فراوانەوە باوەشیان بۆ کردینەوە، نان و ئاویان لەگەڵ بەش کردین و لە ماڵەکانی خۆیاندا جێیان کردینەوە ، ئەوان لە تەنگانەدا پشت و پەنامان بوون و بە هانامانەوە هاتن ....
وەک چۆن چەند مانگێک لەمەوبەر لەپای پشتیوانیمان بۆ ئەو هێرش و پەلاماردانانەی دەکرانە سەر ھاونیشتیمانیانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان هەموومان لەسەر شەقامەکان بووین و بە نان و خۆراک و کەلوپەل و کۆمەکی مادی و مەعنەوی و مرۆی هاوکارمان کردن ئێستاش ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی کوردە لە هەر کوێیەک بێت بە هەمان ڕۆحیەتەوە پشت و پەنای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ھاونێشتیمانیانمان بین ، ئەوان ئێستا لە دۆخێکی دەروونی و ئابووری و جەنگێکی زۆر خراپدان پێویستە هەموومان بەیەکەوە کۆمەکی مادی و ئازووقە و خۆراک و کەلوپەلیان بۆ کۆبکەینەوە و لەڕێی ڕێکخراوە خێرخوازی و مرۆییەکانەوە بیانگەیەنینە دەستیان و بە هانایانەوە بچین...
ڕۆژهەڵاتی نیشتمان مێژووی وەفا و مەکۆی برایەتیمانە ! با لەم تەنگانەیەدا بە تەنیا جێیان نەهێڵین ...
ڕێبەند ...
20/03/2026
جەژنی نەورۆز پیرۆز بێ ...
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە ، پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی ھاونیشتیمانیان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەم ..
لە ھەڵەبجە و هەولێر و سلێمانی و کەرکووک و دهۆکەوە ،
بۆ ئامەد و وان و ماردین و دێرسیم ،
لە مەهاباد و سنە و کرماشان و ئیلامەوە ،
بۆ قامیشلۆ و کۆبانی و عەفرین و حەسەکە .
هیوادارم ئاگری ئەم نەورۆزە ببێتە مەشخەڵی تەبایی، یەکڕیزی و ئاشتییەکی سەقامگیر بۆ گەلەکەمان ...
تا بە هەموومان بەرەو دواڕۆژێکی گەشتر و کوردستانێکی پڕ لە تەبایی هەنگاو بنێین .
دوبارە نەورۆزتان پیرۆز و کوردستانمان ئاوەدان ...
ڕێبەند...
16/03/2026
لـە ھـەڵـەبجـەوە ...
٣٨ ساڵ پێش ئێستا لێرە بووم، ئێستاش هەر لێرەم!
٣٨ ساڵ پێش ئێستا، لەژێر بۆمبی کیمیایی و هێرشی ئاسمانی و زەمینی و دەنگی تۆپ و دەبابەدا لێرە بووم ، ئێستاش ھەر لێرەم ...
دانانی تاجە گوڵینەی گـۆڕان ، بۆ شەھیدانی ھەڵەبجە .
08/03/2026
لە نێوان "شەڕی ١٢ ڕۆژە" و دەرکەوتنی موجتەبا : ئایا ئێران بەرەو ڕیفۆرم دەچێت !؟
ساڵی ڕابردوو کاتێک لە گەرمەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی مانگی حوزەیراندا بوو ، ئەو کاتەی ئیسرائیل چەندین فەرماندەی باڵای ئێرانی کردە ئامانج و سەرجەمیانی کوشت لەپێناو "پاکتاوکردنی ڕێگاکە" بۆ قۆناغێکی نوێ ...
ئەو فەرماندە توندڕەوانەی لەو شەڕەدا کوژران ، ڕێگر بوون لەو ڕوانگە نوێیەی کە موجتەبا خامنەیی بۆ داهاتووی ئێران هەیبوو ، ئەمڕۆ کە دەبینین موجتەبا لەلایەن "مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەری" (مجلس الخبرة) وەک شوێنگرەوەی باوکی هەڵبژێردرا ، ئەو پێشبینییەی پێشترم هاتە دی ،
* خوێندنەوەیەک بۆ سیناریۆکە ...
دیاریکردنی موجتەبا لەلایەن مەجلیسی شارەزایانەوە جگەلەوەی کە هەنگاوێکی ئیداریە ، ھاوکات دەرەنجامی پلانێکی داڕێژراوە ، ئەگەرچی لە ڕووکەشدا و لە ڕێگەی میدیاکانەوە ، موجتەبا و ئەمریکا دژایەتییەکی توند نیشان دەدەن ، بەڵام گومانم نییە ئەمە بەشێکە لە یارییەکی گەورەتر ، کە لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامەکەی دەردەکەوێت ، پێدەچێت هێشتا بەر لە شەڕی ١٢ ڕۆژەکەی مانگی شەشی سالی ٢٠٢٥ ، جۆرێک لە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نهێنی لە نێوان موجتەبا و لایەنە نێودەوڵەتییەکان (ئەمریکا و ئیسرائیل) کرابێت و ئاماژەی ڕازیبوون بۆ مەرجەکانیان درابێت ، وە لەبەرامبەریشدا موجتەبا چەندین مەرجی بۆ لایەنی بەرامبەر ھەبوبێت ، سەرەکیترینیان ڕزگارکردنی ئێران بووە لە قەیرانەکان ...
* بۆچی سیستمەکە ناڕووخێت ؟
پێشبینیم وایە موجتەبا خامنەیی دەبێتە ئەو کەسەی کە سیستمەکە لە ڕووخان دەپارێزێت ، بەڵام بە مەرجی ئەنجامدانی ڕیفۆرمی ناوخۆیی !
• لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە ، بۆ ڕازیکردنی شەقام ، ناچارە هەندێک لە بەربەستەکان لابدات ..
• سزاکان ؛ پێدەچێت بەهۆی ئەو ڕێککەوتنە پێشوەختەی کراوە ، بەشێک لە سزاکانی سەر ئێران سووک بکرێن .
• موجتەبا دەیەوێت وەک "ڕزگارکەری سیاسی و ئابووری ئێران" دەربکەوێت ، ئەمەش وڵاتەکە چەند هەنگاوێک بەرەو پێش دەبات و لە مەترسی ڕووخان ڕزگاری دەکات ....
* سەرەنجام ..
ئێران لەم قۆناغەدا بەرەو هەڵوەشانەوە ناچێت ، بەڵکو بەرەو گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە شێوازی بەڕێوەبردن دەچێت کە تێیدا "بەرژەوەندییەکانی مانەوە" زاڵ دەبێت بەسەر "دروشمی شۆڕشگێڕی" ، ئەم هەنگاوانە تەمەنی سیستمەکە درێژ دەکەنەوە ، بەڵام هەمووی لە چوارچێوەی ئەو نەخشەیەدایە کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون ...
ڕێبەند...