01/04/2022
ئەگەر گەڕایەوە و داوای لێبووردنی کرد، قبوڵی ئەکەیتەوە؟!
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from جیهانی خەیالەکان, Irbil.
01/04/2022
ئەگەر گەڕایەوە و داوای لێبووردنی کرد، قبوڵی ئەکەیتەوە؟!
هه ناسەیەکی سارد بۆ ئەورۆژانەی
کەوام ئەزانی تاکۆتایی تەمەن هی منیت
02/09/2021
پـاره خوێـریترین هـێزه کـه مـرۆڤ به بێ هیـچ جـۆره
چـه کێـک ده سـتـه مـۆ ده کـات .
تکایە لایک و کۆمێنتان بیرنەچێت
.
زۆربەی سیفەتەکانی مرۆڤ بۆماوەیین ، تەنها کەرێتی نەبێ کە بە هەوڵی شەخسی بەدەست دێت.
نوسینی سەر دیوارەکان
12/11/2020
دوای ساڵەهای ساڵ بە دۆستێکی خۆماندا پەیامێکی کورتی بۆ ناردبووم کە (هاوسەرەکەم زۆر حەزی لە نووسینەکانی تۆیە، شەوێکیان لە یوتوب گوێی لە تێکستێکی تۆ دەگرت، لەپڕ سەری بەرزکردەوە و وتی ئەم کوڕە شتی زۆر خۆشی هەیە، منیش مۆبایلەکەم لێ وەرگرت و سەیرێکی وێنەکەتم کرد، وتم "نازانم، نایناسم" خەجاڵەتم کە درۆم کرد و وتم نایناسم، دەبوو وام گوتبایە.)
نامەکەم داخستەوە و بۆ یەک چرکە پیربووم، گیانم سەهۆڵی کرد، سەرم بەفری لێ باری و بووم بە عەباسی کەمەندی "پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە/ باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە/ یان ئەوەی بیستوومە هەر حاشا لە ناسینم ئەکەی/ ئەم کەلامەت دڵ تەزێنە، ئەوپەڕی دەرد و خەمە!"
بەخۆمدا دێمەوە، جەستەم وەختە بسووتێ، لرفەی گڕێک بە دەمارمدا هەڵدەکات، دەبینم وا بووم بە مەسیح بەسەر خاچێکەوە لە جەلیللیە خوێنم لێ دەتكێ، دەڵێم بەس نەبوو وەک یەهودای ئەسخەریوتی خەبەری لێ نەدام، قەیدی نییە با وەک شەمعون، سێجار لەسەر یەک و بەر لە قووقەی کەڵەشێر، ئینکاری لە ناسینم بکات.
ئەم ڕۆح گۆڕکێیەم بەردەوام دەبێ، بۆ ساتێک دەبمەوە بەخۆم بە توانا، سەرعارەقە نیشتووم... نیگەرانم... تاشەبەردێک لە قوڕگمدایە، بە ئاستەم دەنگم دەردێ، دەڵێی خنکاوێکی کۆنی ژێر ئاوم، بە هاوڕێکەم، هەر ئەو مرۆڤەی پەیامەکەی هێناوە دەڵێم پێی بڵێ:
خەجاڵەتی مەکێشە خۆ درۆت نەکردووە، تۆ کەی منت ناسیووە! منت بناسیایە لای خەڵکی تر نەدەبووی!
توانا ئەمین
ڕۆژێک تۆڵستۆی له شهقامێکدا ئهڕۆیشت، له ناکاو شانی بهر ژنێک کهوت؛ ژنەکە بەبێ وهستان دهستی کرد به جنێو دان و قسهی ناشرین؟ تۆڵستۆی پڕ جنێو کرد..
تۆلستۆی کڵاوهکەی لهسهری لابرد و زۆر بهڕێزهوه داوای لێبوردنی له ژنهکه کرد و له کۆتایدا وتی: خانمهکهم، من لیۆ تۆڵستۆی (نوسهری بهناوبانگ و سیاسی ڕوسی)..
ژنهکه زۆر شهرمهزار بوو، داوای لێبوردنی کرد و وتی: باشه بۆچی، زووتر خۆتت پێ نهناساندم..
تۆڵستۆی له وهڵامدا وتی: بهرێزت وا چویته ناو قوڵایی خۆ ناساندنی خۆتەوە، هیچ ڕێگات به من نهدا کە خۆم بناسێنم.
ئەی وەتەن مەفتونی تۆم، بەڵام نامەوێت شێوەتم بیربكەوێتەوە.
وەقتی غەریبی و غوربەت، وام بە كۆتی خۆتەوە
كە خۆت پێڵاوی دوژمنان ماچ دەكەی،
كێ وەك سەگ پەتكەم و بیخەمە ژێر پێتەوە؟
غەمبارم كە دەتبینم دوژمنم وەك سەگ پەتتدەكات و دەتخاتە ژێر پێیەوە.
ئەی نیشتیمانی بێشەرەفان
كە من بە گۆرانی دەمرم، بۆ بە خەنجەر دەمكوژیت؟.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەك لە شیعری «وەتەن و ئیشی مۆسیقارێكی ماندوو»
لە دیوانی: ئیشكردن لە دارستانەكانی فیردەوسدا
بە مردن دەمانترسێنن
وەک ئەوەی کە ئێمە زیندووبین!
مرۆڤەکان وا بیر دەکەنەوە کە دەژین
بۆ ئەوان
تەنھا نیشانەیەك تا بزانن زیندوون
ھەڵمی گەرمی ھەناسەیانە!
کەسێ لەویتر ناپرسێ؛
ئەھا فڵانی!
لە حاڵی دڵت چ خەبەرە؟
هەر گەرمە؟
ھێشتا چرای دڵت خامۆش نەبوە و
داگیرساوە؟
ئەحمەدی شاملو
14/05/2020
زولەیخا داوای لە جەلادەکەی بەنديخانە کرد ، بەتوندی لەیوسف بدات .
بەڵام جەلادەکە بەدرۆ واخۆی دەردەخست كە زۆر لەیوسف دەدات.
زولەیخا هات و سزای جەلادەکەی داو پێی گوت: سەرپێچیت کردووم.
جەلادەکە گوتی: گەورەم،من ڕۆژانە پەنجا دانە شەلاق لەیوسف دەدەم.
زولەیخا گوتی: درۆ دەکەی !!!
جەلاد: ڕاستە، بەڵام چۆنت زانی درۆ دەکەم ...؟!
زولەیخا : چونکە کاتێك تۆ لێت دەدا، من هیچ هەستم بە ئازار نەکرد ...!!!
03/04/2020
ژن تاکە مەخلوقێکە دەتوانێت یان پیاو فێری فڕین بکات یان فڕینی لەبیر بەرێتەوە ...♥..♥
فەوزی بەگ ♥
کۆشکی باڵندەغەمگینەکان ♥
بەختیار علی♥
من بێ هۆیانە خۆشمئەوێیت،
ئەسلەن خۆشەویستی #تۆ
پێویستی بە هۆ نیە.