ناوەندی بەلجیکا ی. ن. ک

ناوەندی بەلجیکا ی. ن. ک

Delen

Patriotic Union of Kurdistan
Belgium center

06/12/2025

https://www.facebook.com/share/1XYXia1Pyy/

نامۆ فازیڵ لە ئەمریکا یارییەکەی بردەوە و سەرکەوتنی بەسەر گویلهێرمی باستۆس بەدەستهێنا

25/10/2025
25/10/2025

یەکێتی و ئاوەدانی 🤝 #یەکێتی #٢٢٢

03/10/2025

بۆ هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال

هەشت ساڵ لەمەوبەر ، کوردستان، ڕابەرێکی مەزن و مێژوویی ، تێکۆشەر و پێشمەرگەی زیاتر لە شەست ساڵ خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستانی و ..عیراقی دیموکرات و فیدرالیش یەکەمین سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی لە دەست دا و بەرەو دوا مەنزڵی نەمریی بەرێکرد.

کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، سەرتاسەری کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دونیای دیموکرات و ئاشتیخوازانی جیهانی خەمبار و نیگەران کرد.

سەرۆک مام جەلال مێژووییەکی پرشنگداری بۆ گەلی کوردستان ، بۆ خەباتی دیموکراتی و مافخوازی و دادپەروەری لەسەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمار کرد کە هەر لە نەوجەوانی و لاوێتییەوە تا دوا ماڵئاوایی یەکجارەکی، بێوچان خەباتی هەمەلایەنەی فیکری ، رێکخراوەیی ، سیاسیی ، جەماوەری و پێشمەرگایەتی بەرپاکرد بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پیادەکردنی بژاردەی فیدراڵی ، دیموکراسی، دادپەروەری و پێکەوە ژیان لە عێراقی فرە پێکهاتەدا.

لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و پێشمەرگایەتیدا، مام جەلال نموونەی گەورە و باڵای ڕابەری کۆڵنەدەر ، وردبین، ورەبەرز و پتەو بوو ، خاوەنی ئەزموونێکی قووڵی رێبەرایەتی شۆڕشی درێژخایەن بوو ، لەو تۆمارە سەربەرزەدا ، بە نووسین و ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی کوردایەتی و بە رێکخستن و سازدان و رێبەرایەتی دەستەجەمعی قەت درێغی نەکرد ، وەک باوەڕ بوون بە شێوازی خەباتی هەمەلایەنەی سیاسی فرە رەهەندیش توانایەکی بێ وێنەی لە دانوستاندنی سیاسیی و دیبلۆماسیدا هەبوو کە پەیتا پەیتا رەوایی مەسەلەی کوردی لە دونیا جێگیرتر دەکرد .

لەمەشدا وێستگەکانی خەباتەکەی ،بە تایبەتی لە هەڵگیرسانی شۆرشی نوێی گەلەکەمان بەرابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لە نەبەردی و قوربانیدان و بەرەنگاری ئاڵۆزی و تەنگژەکان سەلمێنەرێکی بەرجەستەی ئەم ڕاستیانەیە ، لە کاتی دژواری بەرەنگاربوونەوەی جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفالدا کە بەسەر گەلەکەماندا هات ، سەرۆک مام جەلال لە بەرنامەرێژی بۆ ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە ناوچەکە و ئاراستەکردنی ڕاپەرینی ئاداری ١٩٩١دا رۆڵێکی بەرچاوی رێبەری و پێشبینی داهاتووی هەبوو.

لەپاش راپەڕین ولە قۆناغی خەباتی مەدەنی و دیپلۆماتیشدا ، وێنەی مام جەلال لە مێژووی کوردایەتی هاوچەرخ و هەتا خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ناوچەکەشدا درەوشاوە و دەگمەنە. پەیوەندییەکانی لە ئاستی حکومەت و میللەتانی ڕۆژهەڵات و دونیای عەرەبی و ڕۆژئاوادا ، بناغەی پتەوی ئەو دەستکەوتە دیپلۆماتیانە بوون کە ڕەسەنایەتی بوونی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات دەکردەوە.

تێکۆشانی درێژ مەودای تەمەنی پڕ بەرەکەتی مام جەلال هەمیشە لەسەر دینگەی پتەوی دیموکراتیزەکردنی وڵات و مسۆگەرکردنی ویستە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بیناکرابوو، بۆیە سەرەنجام هەر ئەو نەخشە ڕێگا دیموکراتییە فرەییە سەرکەوت کە نەخشە ڕێگای عێراقێکی دیموکرات و فیدڕاڵیی بوو.
لە دوا وێستگەی ژیانی سیاسیشیدا وەکو سەرکۆمار ، لە پێگەی پارێزەری دەستوورەوە، لە پێناوی نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان و چەسپاندنی سازان و تەبایی نێوانیاندا هەمیشە خاڵی کۆکەرەو و ڕاگرتنی هاوسەنگی بوو،هەر بۆیە بە (صەمام امان)ی عێراق ناوزەد کرا.

لە سیاسەتی جیهانیشدا مام جەلال وەک فیگەرێکی دیاری سۆشیالیست دیموکرات،
بە ناونیشانی جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سۆشیال ئینتەرناسیونال بەشدارێکی کارابوو لە خولیای چارەسەری پرسەکانی دیموکراتی ، عەدالەت و یەکسانی ، ژینگەپارێزی و دیالۆگ و ئاشتی جیهانییدا.

ئەمڕۆش یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی، بە پێداگری لەسەر چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە ناونیشیاندا، پرسی مووچە ، ئەو سیاسەتە حەکیمانەیەی سەرۆک مام جەلال دووپات و پەیڕەو دەکاتەوە کە کەلتورێکی کەڵەگەتە لە خزمەتی هەموو سیاسەتی کوردستانیی و عیراقی .

ئەمڕۆ بە رەچاوکردنی پێدراوە تازەکانی وڵات و ناوچەکەش کە روومان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، هەموو هەوڵمان بە ئاراستەی ڕاستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی و چاکسازی ژیرانە کە ئەزموونەکەمان بپارێزێ و پەرەپێبدات.

هەر لەم یادەشدا رژدین لەسەر ئەولەویەتی مووچە و ژیانی خەڵکەکەی خۆمان بۆ ئەوەی لە پێگەی ژیان و گوزەرانێکی جێگیر و باشترەوە گەلەکەمان بۆ ئەرکەکانی تری خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانیی و شایستە دەستوورییەکانی تر، بە ماددەی ١٤٠ی دەستوریشەوە، ساز بدەین.
لە کۆتاییدا
سڵاو لە ڕۆحی پاکی ڕابەر و سەرۆکی مێژووییمان مام جەلال
نەمری بۆ هەموو شەهیدانی یەکێتی و گەلی کوردستان

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٣-١٠-٢٠٢٥



01/09/2025

https://www.facebook.com/share/179pzFxUQu/

پۆڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ PUKMEDIAرایگەیاند:

ئەم كۆنگرەیە كە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەت كە ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەمە بۆخۆی ئەوە دەردەخات، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گرنگی لەسەر ئاستی ناوچەكەدا هەیە، نەك بە تەنها لە كوردستان و عیراق.

Wilt u dat uw bedrijf hét hoogst genoteerde Overheidsdienst in Mechelen wordt?

Klik hier om uitgelicht te worden.

Plaats

Adres


Zwaluwstraat
Mechelen