Bamology بەمۆناسی

Bamology بەمۆناسی

Partager

Discussing and demonstrating the importance of wildlife on our planet...

نەبەز هۆرێنی: یەکەم وێنەگرو لێکۆڵەری بواری سروشت و ژینگەو ژیانی کێوی، لە بناری بەمۆو گەرمیاندا.
ئەم لاپەڕەیە زیاتر تایبەتە بە: باس و پیشاندانی گرنگی ژیانی کێوی و زیندەوەران، لە کوردستان و لەسەر هەسارەی زەوی، بەبێ سنور.
ساڵی دەستپێکی کار(1999).

08/05/2026

پیرۆزە ڕۆژی لەدایکبوونی ئەم پیاوە مەزنە
(دەیڤد ئەتنبرۆ)
ئەمڕۆ ئەم پیاوە مەزنە تەمەنی گەشت بە 100 ساڵ، یاخوا هەمیشە تەندروست باشبێت، زیاتر لە 70 ساڵی تەمەنی لەخزمەتی ژیانی کێوی بەسەربردووە، چەند جوانە تەمەندرێژیت لەخزمەتی جوانیدا بەکاربهێنیت.
خۆشبەختانە دەیڤد ئەتنبرۆ لە تەمەنی 98 ساڵیدا خوێنەری باشترین دۆکۆمێنتاریبوو لەسەر کوردستان و درستان پڵنگەکانی بەناوی زنجیرە ئاسیا (Asia Series BBC)، کە ئێمە (تیمەکەمان) بەشێکبووین لە بەرهەم هێنانی بۆ کەناڵی(BBC)،
هەر لە چوارچێوەی ئەو دۆکۆمێنتارییەدا ناوی (کوردستان و هۆرێن) و (نەبەز و بەهێز) دەهێنێت، ئەمەیش شانازییەکی گەورەی ژیانی ئێمەیە.
شایەنی باسە دەیڤد ئێستا تەندروستی باش و جێگیرە، دوایین دۆکۆمێنتاری، کە خوێنەریبووە لە کەناڵی (BBC) (Secret Garden)ئەویش هەر لەساڵی 2026 بەناوی، هیوای تەمەندرێژی و تەندروست باشی بۆ ئەم پیاوە مەزنە.

28/04/2026

باڵندەی (سیسارکی میسری ــ سیسارکە کەچەڵ) لە ناو لانەکەی، لەکاتی کڕکەوتن و پاراستنی هێلکەکانی، تا هەڵهێنان.
باڵندەی سیسارکی میسری لە جیهاندا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، جێگای خۆشحاڵییە سەرەڕای مەترسییەکانی لەناوچوونیان ئێمە توانیمان لە ناوچەکەمان (بناری بەمۆ) پرۆسەی زیادبوونیان تۆمار بکەین، ئەمەیش جێگای خۆشحاڵییە بۆمان.
The Egyptian Vulture protecting and incubating its eggs in the nest.
#سیسارکەکەچەڵ

20/04/2026

دەنگی باڵندە لەناو سروشتدا...
The sound of birds in nature...
أصوات الطيور في الطبيعة...

................

ئێمەو باڵندەکان هەردووکمان، لەناو باوەشی پڕ لەسۆز، جوانی و شیرینی سروشتدا...

We and the birds, in the embrace of nature...

نحن والطيور، في أحضان الطبيعة...

#باڵندە #طائر #طیور

01/04/2026

لەقلەقی ڕەش...
(حاجی لەقلەقی ڕەش)
لەقلەقی ڕەش لەناو سروشتی کوردستاندا، هەرچەندە لەقلەقە ڕەشەکان وەک لەقلەقە سپییەکان باڵندەیەکی کۆمەڵایەتی نین، زۆر وریاو سرکن بەرامبەر بە مرۆڤ، ڕێژەیشیان زۆر کەمە لە کوردستاندا، زۆر بەکەمی دەتواندرێت ڕێکەوتیان بکرێت و ببیندرێن، بۆیە وێنەو ڤیدیۆ گرتنیان ئاسان نییە، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئێمە توانیمان ئەو هەلە بەدەست بهێنین و لەبناری بەمۆدا پێیان بگەین و وێنەیان بگرین...

A Black stork (Ciconia nigra) in the nature of Kurdistan.

#لەقلەق

31/03/2026

وانە پەروەردەییەکان...

ئەمە نموونەی ڕێزگرتن و تێگەیشتنە، لەگرنگی ڕووپۆشی سەوزای و ژینگەی وڵاتەکەیان...
لەناو دارستانێکی گەورەو چڕدا، ڕەشەبا ئەم نەمامە دار سنەوبەرەی خستووە، بەڵام ئەمان پێیان زانیوەو هاتوون بە ئەمشێوازەی، کە دەیبینن بە پەت بەستوویانەتەوە بە دوو داری گەورەتر لەخۆی و هاوسەنگیانکردووەو ڕاستیانکردووەتەوەو یارمەتییانداوە، بۆ ئەوەی لەناو نەچبێت و جارێکیتر ژیانیان پێبەخشیوەتەوە...
سەرەڕای ئەوەی، کە وڵاتانی ئەوروپا زۆر دەوڵەمەدن بەدارو دەوەن و ڕووپۆشی سەوزایی، بەڵام لای ئەمان وشکبوون و لەناوچوونی تەنها تاکە دارێکیش هەر کارەسات و مەترسیدارە، ئیتر با لەناو دارستانێکی سەدان هەزار داریشدابێت...

ڕاستە لای خۆیشمان لێرەو لەوێ، لە ئەمجۆرە خەمخۆری و تێگەیشتن و کارە جوانانە هەن، بەڵام لێرە زۆرینەیە🌳💚

#دار #دارستان #ژینگە



31-03-2026

Photos from ‎Bamology بەمۆناسی‎'s post 31/01/2026

بەشداری ئەمڕۆیشمان، لەڕێپێوانی پشتگیری خوشک و براکانمان، لە ڕۆژئاوای کوردستان، دژ بە ستەم و داگیرکاری وڵاتە داگیرکەرو گروپە تێرۆریستەکان...

#کوردستان #ڕۆژئاوا #ڕۆژاڤا #کۆبانێ #کۆبانی

🌹🌹🌹🌹🌹
🤍🤍☀🤍🤍
🌳🌳🌳🌳🌳

30/12/2025

Norway Northern Lights
چەند دیمەنێکی جوانی خۆرئاوابوون، لە شاخەکانی نەرویجەوە...

هەمیشە لەکاتی گەڕانەکانماندا، بە دارستان و شاخ و کێوەکاندا، کۆمەڵێک دیمەنی جوان دەبینین، کە جێگای سەرنج و تێڕامانن و پشوویەکیان لەپشتەوە دەدەین...

تێبینی/ دیمەنی خۆرئاوابوون، لە وڵاتی نەرویجدا، تایبەتمەندی خۆی هەیەو لایەنێکی گەشتیاری گرنگە، بۆ وڵاتەکە، ساڵانە لە وڵاتانی جیهانەوە، چەندین کەس سەردانی نەرویج دەکەن، بۆ بینینی ڕەنگە جوان و جیاوازەکانی کاتی خۆرئاوابوون و دوای خۆرئاوابوون.
بەتایبەتی لەبەشی باکوری وڵاتەکە، کە پێی دەوترێت:-
Aurora Borealis
یان
Norway Northern Lights

24/12/2025

هەفتەی "زاگرۆسانە"ی گەورە

زاگرۆسانەى گەرمیان – بنارى بەمۆ
لەژێر دروشمى: هەرەوەزی چاندنی زاگرۆسانە: ژیانەوەی سروشتی نیشتیمانە.
بۆ ساڵى حەوتەم و لە هەفتەی چوارەم و کۆتایی، هەڵمەتی نیشتمانیی هەرەوەزى"زاگرۆسانە" بەڕێوەدەچێت.

شوێن: بنارى بەمۆ – سەرتەکی بەمۆ.
ڕۆژ و ڕێکەوت: هەینى2025/12/26
کاتژمێر: 9:30ى سەرلەبەیانى.
پەیوەندى لەڕێگەى وەتس ئەپ: 07702253859
---------------------------
هەر دانیشتویەکى مەیدان و کەلار و دەربەندیخان و ناوچەکانى تر دەیەوێت بەشدارى زاگرۆسانە بکات، بەشداریکردنەکە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانەو ئارەزومەندانەیە، بەشداربوو دەتوانێت بۆ ناونوسین پەیوەندى بکات بەو ژمارەیەوە، یان نامە بۆ پەیجەکەمان بنێرێت ناوی تۆمار دەکرێت.

ئامێری هەڵکەندن وەک: پاچی بچوک + تۆوی: (بەڕوو، گۆیژ، بەڵاڵوک، قەزوان)ئەگەر هەیە لەگەڵ خۆتان بیهێنن.

تێبینی : ـ
ــ پێداویستی بەڕوو چاندن وەک : (پاچ و بێڵی بچوک)و خواردن لەسەر بەشداربوو خۆیەتی.
ــ دەنکە بەڕوو ئێمە دابینی دەکەین، هەرکەسە بەشەبەڕووی خۆی وەردەگرێت بۆ چاندن.

گروپى بەشداربووانى زاگرۆسانەى باشور2025
https://chat.whatsapp.com/HUzkoRBKqDgGdlVAGs7CYf

#زاگرۆسانە


13/12/2025

بەخۆشحاڵییەوە بەشداربووین لەم چالاکییە ژینگەییەدا، هەرەوەزی (زاگرۆسانە) هەم پەیامە هەم کردار ..

لە کاتێکدا زەوی بەهۆی دەستتێوەردانی مرۆڤ و
گۆڕانکارییە ژینگەییەکان بەرەو لاوازبوون دەچێت، چالاکییە ژینگەییەکان وەک چرایەکی هیوا لە تاریکیی داهاتوودا دەدرەوشێنەوە. چاندنی دەنکە بەڕوو تەنها چاندنی تۆوێک نییە، بەڵکوو نووسینی پەیامی ژیانە بۆ سروشت و نوێکردنەوەی پەیوەندی خۆشەویستی مرۆڤ و زەوییە.

دارستانە سروشتییەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس، بیرگەی مێژوو و ژیانن، شوێنی هەناسەی ئاژەڵانن، هێزی ئاووهەوا و پەناگەی هەڵگری ژیانن بۆ گەلی کوردستان. بوژانەوەی ئەم دارستانانە، بوژانەوەی باوەڕەکانمانە بە داهاتوویەکی سەوز و پاک و ئارام.

ئێمە بەشداربووین لەم چالاکییە ژینگەییەدا، وەک ئەوەی بەردێکمان خستبێتە بنچینەی داهاتووی منداڵەکانمان. هەر دارێکی نوێ، هەر گۆڵێکی سەوز، بەڵگەیە لەوەی، کە هێشتا هیوا هەیە و مرۆڤ دەتوانێت هاوبەشێکی باش بێت بۆ سروشت، نەک دوژمنیبێت.

ئێمە ئەم چالاکییە ژینگەییە دەکەین بۆ ئەوەی وتەکانمان بگۆڕین بە کردار. چونکە پاراستنی سروشت قسە نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییە. بەرپرسیارێتییە بەرامبەر زاگرۆس، بەرامبەر دارستانەکان، و بەرامبەر منداڵەکانی ئەم خاکە، بەرامبەر بە کێوییەکانمان.

بوژانەوەی دارستانە سروشتییەکانی زاگرۆس، بوژانەوەی ژیانە لە نێوان مرۆڤ و سروشت، ئەمە بانگەوازێکە بۆ ئەوەی مرۆڤ دووبارە فێربێت گوێ لە خاک بگرێت، لەگەڵ دار قسە بکات، ڕۆحی لەگەڵ با بفڕێت، بە ئارامی و بە هیوایەکی پاک، داهاتووی خۆی بنووسێت.

28/11/2025

پەشیمان بوونەوەیەکی گرنگ و جوان:-

پەشیمان بوونەوەو بەخۆداچوونەوەی ڕاوچییەکی ناوچەی پشدەر، لەئارەزووی ڕاوکردن و وازهێنانی لە ئەو کارە ناپەسەندە...
تەنانەت نەک هەر تەنها کەوەکانی ئازادکرد، بەڵکو تاپڕو قەفەسەکانیشی شکاند...
بۆ ئەوەی جارێکیتر ڕوو لەشاخەکان نەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە.
ئەوەتا ئەمیش کوشتنی کەوێک، کە ساڵانێک پێش ئێستا کوشتوویەتی، بەڵام دوای کوشتنی بۆی دەرکەوتووە، کە بەچکەی هەبووە، ئیتر ئەو ڕووداوە هەمیشە لەبیرو مێشکی ئەم پیاوەدا ماوەتەوەو ڕۆژانە بیری لە ئەو تاوانەی خۆیکردووەتەوە، هەتاوەکوو بوو بە هۆکاری وازهێنانی، لەڕاوکردن...
بێگومان ئازاری ویژدان، هەرچەندە بەنهێنیش بیهێڵیتەوە، بەڵام وردە وردە هەر ناخت دەخوات و ڕۆژێک دەتگەیەنێتە پەشیمانی، وە خۆشبەختی، بۆ هەر مرۆڤێک، کە لەکاتی خۆیدا پەشیمان ببێتەوە، لەکارە خراپەکانی و خۆی لەکەسێکی خراپ و زیانبەخشەوە بگۆڕێت بۆ کەسێکی باش و سوود بەخش...

No to hunting Yes to stop hunting...

#ڕاو #ڕاوچی #ڕاوچییەکان #ڕاوچیەکان #کەو #ڕاوەکەو #کەوباڕ #شەڕەکەو

بەمۆناسی Bamology

26/11/2025

وتارێکی زۆر جوان و گرنگی بەڕێز: مامۆستا(عباس ساڵەح)، دەربارەی حەرامی ڕاوکردن و گوناحباری ڕاوچی، لەڕووی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە...

ئومێدەوارین هەر ڕاوچییەک، کە گوێبیستی ئەم وتارەبوو، بەخۆیدا بچێتەوەو واز لەڕاوکردن بهێنێت، نەک بیانوو بۆ خۆی بدۆزێتەوەو خۆی هەڵبخەڵەتێنێت و بەردەوامی بە کاری ڕاوکردن بدات، کە ئارەزوویەکی ناسەردەمی و نایاسایی و نا شەرعی و ناکۆمەڵایەتیشە، لە ئەمڕۆدا...

No to hunting Yes to stop hunting...

#ڕاو #ڕاوکردن #ڕاوچی #ڕاوچییەکان #کەڵەهەرز #شکار #شکارچی #صیاد

Vous voulez que votre entreprise soit Service Du Gouvernement la plus cotée à Democratic Republic of the ?

Cliquez ici pour réclamer votre Listage Commercial.

Téléphone

Site Web

Adresse


Democratic Republic Of The