حزبی شیوعی كوردسـتان کۆمیتەی رێکخستنی کۆیە

حزبی شیوعی كوردسـتان   کۆمیتەی رێکخستنی کۆیە

Partager

حزبی شیوعی كوردسـتان
کۆمیتەی رێکخستنی کۆیە

Photos from ‎حزبی شیوعی كوردسـتان   کۆمیتەی رێکخستنی کۆیە‎'s post 01/06/2026

🔴 کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیە سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١ هاوڕێیانی کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیەی حزبی شیوعی کوردستان. بەبۆنەی یادی دامەزراندنیان سەردانی مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد و پیرۆزبایی حزبی شیوعی کوردستان یان ئاراستە کردن

01/06/2026

🔴 حزبی شـیوعی کوردستان پیرۆزبایی ٥۱ سـاڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەکات.

بەبۆنەی یادی ( ٥۱ )، ساڵەی دامەزاندیـەوە مەکتەبی سیاسی حـزبـی شـیـوعی کـوردسـتان بروسکەیـەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مـەکتـەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام لاێەنگرانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان
دەکات.
#کە ئەمە دەقی بروسکەکەیە

#بەڕێز بافڵ تاڵەبانی / سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

#بەڕێزان / لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

#بابەت : بروسکەی پیرۆزبایی

بە بۆنەی ( ٥١ )ـەمین ساڵیادی دامـەزرانـدنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.

دامەزراندنی یەکێتی لە قۆناغێکی سەخت و هەستیاری مێژووی گەلەکەماندا، وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە خەباتی ڕزگاریخوازی نیشتمانی و دیموکراسی دژ بە دیکتاتۆرییەت؛ کە تێیدا هەردوولامان حزبی شیوعی و یەکێتیی نیشتیمانیی وەک دوو هێزی تێکۆشەر لە سەنگەری بەرگری لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا، پێکەوە خەباتمان کردووە و قوربانیی گەورەمان بەخشیوە.

لەم بۆنەیەدا، جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوانمان و کاری پێکەوەیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم، چەسپاندنی دیموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سیاسیی
حزبی شیوعیی کوردستان
۱ـی ٦ـی ٢٠٢٦

#هەولێر


.

01/06/2026

🔴 ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان بە بـۆنـەی ١ی حـوزەیـران، ڕۆژی جـیـهـانی مـنـداڵان.

#مـنـداڵان نەوەی داهاتوون، پاراستنیان ئەولەویەتی نیشتمانی و مرۆییە.

بە بۆنەی ١ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی منداڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم منداڵانی عێراق، کوردستان و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەم ڕۆژە ببێتە دەستپێکێک بۆ ژینگەیەکی سەقامگیرتر و شایستەتر بۆ گەشەکردنی منداڵانمان.

منداڵان بناغەی کۆمەڵگەی داهاتوون و داهاتووی وڵاتەکەمان لەسەر دەستی ئەوان دەنووسرێتەوە. بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە ژیانێکی پڕ لە خۆشەویستی، میهرەبانی و سەلامەتیان بۆ دابین بکەین.

" جیهانەکەتان هی ئێوەیە، نەک هی ئەو سیستەمەی دەیەوێت ئێوە
بکاتە ئامرازێک بۆ قازانج. پێویستە جیهانێک دروست بکرێت کە تێیدا
دەستەکانتان بۆ یاریکردن، داهێنان و فێربوون بن، نەک بۆ کارکردنی سەخت سیستەمێک کە هەموو داهاتەکانی وڵات بۆ
تەندروستی، خوێندنی ئاستبەرز و دڵخۆشیی ئێوە تەرخان بکات جێگرەوەیەک دابنرێت کە تێیدا هیچ منداڵێک لە ئەوی دیکە بەختەوەرتر نەبێت، هەمووتان یەکسان بن و بە ئازادی گەشە بکەن.
جیهانێک کە تێیدا مافی ئەوەتان هەبێت تەنها منداڵ بن و خەون ببینن، نەک خەم بۆ بەیانی بخۆن، چونکە ئایندەی ئێوە گەوهەری کۆمەڵگەی داهاتووی ئێمەیە.
بە داخەوە، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە بەو ئاراستەیەدا دەڕوات کە بەشێکی زۆری منداڵان لە قۆناغی خوێندن دادەبڕێن. لەلایەک بەهۆی هەژاری و کەمدەرامەتییەوە ناچار دەکرێن ڕوو لە بازاڕەکانی کار بکەن، لەلایەکی تریشەوە لاوازبوونی کەرتی پەروەردەی حکومی و پەرەسەندنی کەرتی تایبەتی خوێندن، بۆشاییەکی گەورەی چینایەتی و دەروونی دروست کردووە. ئەم دۆخە منداڵان دەخاتە بەردەم دووڕیانێکی ناتەندروستەوە؛ کە کاریگەری نەرێنی قووڵی لەسەر ڕەوشت و تەندروستی دەروونیان دروست کردووە و پێویستە بە زوترین کات بە سیاسەتی پەروەردەیی گشتگیر چارەسەر بکرێت.

لەپاڵ ئەمەشدا، ئێمە جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی خێزان دەکەینەوە. پێویستە دایک و باوکان، وەک یەکەم قوتابخانەی ژیانی منداڵ، ئەندامی نوێی کۆمەڵگە فێری پاراستنی ژینگە و پاکڕاگرتنی خاکی نیشتمان بکەن. پەروەردەی ژینگەیی بەشێکی بنەڕەتییە لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەرپرسیار؛ منداڵێک کە فێر بکرێت خاکەکەی خۆش بوێت و ژینگەکەی بپارێزێت، داهاتوویەکی گەشتر بۆ نیشتمانەکەی مسۆگەر دەکات.

ئێمە لە کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین:
١. کەرتی پەروەردەی حکومی بەهێز بکەنەوە و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە نێوان منداڵاندا دابین بکەن.
٢. سنوورێک بۆ کاری منداڵان دابنێن و یاساکانی پاراستنی مافی منداڵان بە کردەیی جێبەجێ بکەن.
٣. پاڵپشتی خێزانە کەمدەرامەتەکان بکەن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان لە چنگی کارکردنی قورس دەربهێنن.

با پێکەوە هەوڵ بدەین منداڵانمان لە چنگی هەژاری و چەوسانەوە دەربهێنین، پەروەردەیەکی ژینگەیی و نیشتمانیان پێ ببەخشین، و ژیانێکی شایستەیان بۆ مسۆگەر بکەین.

کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦



#پیرۆزبایی

31/05/2026

🔴 مـەڕاسـیمی کـۆنـگـرەی ١٢ی حـزبی شـیـوعی تشیکیا.

🔴 فيديو ترويجي للـمـؤتمر الـ 12 لـ الـحـزب الـشـيـوعي التشيكي. ( 2026/5/31 ) لا يزال الحزب يمارس نشاطه رغـم تقييد السلطات وحـظـرهـا للأيديولوجيا الـشـيـوعـية في تشيكيا.

31/05/2026

🔴 لـە ڕۆژێکـی وەك ئـەمـڕۆدا...

نۆ ساڵ بەسەرکۆچی دوایی هاوڕێ ( عەزیز محەمەد ) دا تێدەپەڕێت.

لە ( ٢٠١٧/٥/٣١ )، واتا ( ٩ ) نۆ ساڵ پێش ئەمڕۆ هاوڕێی تێکۆشەر و سیاسەت مەدار و زیندانی سـیاسی ( عەزیز محەمەد )، سکرتێری پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیڕاق کۆچی دوایی کرد.

هاوڕێ ( عەزیز محەمەد عەبدوڵا )، لە ساڵی ( ١٩٢٤ ) لە گوندی بێرکۆتی شاری هەولێر لە دایك بووە،

هاوڕێ عەزیز محەمەد، لە ساڵی ( ١٩٤٥ )، پەیوەندی بە حزبی شیوعی عیڕاق کردووە.

لە ساڵی ( ١٩٤٨ )، لەسەردەمی پاشایەتی لەگەڵ پۆلێك تێکۆشەری شاری هەولێر لەناویاندا ( حەمید عوسمان، عەزیز غەفور )، دەیـان تێکۆشەری تـری کـوردسـتـان و سەدان تێکۆشەری عیڕاق دەست گیر دەکرێت زینـدانی ( نوگرەسەلمان )، زیندانی دەکـرێن، تا ڕووخانی ڕژێـمی پـادشـایـەتی و لە نـاوچوونی گۆڕبەگۆڕ نوری سەعید و سەرهەڵدانی شۆڕشی ( ١٤ ) ی تەمووزی ( ١٩٥٨ )، ئازاد دەکرێ.

هاورێ عەزیز محەمەد، لە ساڵی ( ١٩٦٤ تا ١٩٩٣ )، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عـێـڕاق بـوو، لە سـاڵی ( ١٩٨٤ )، چوارەم کەس بوو لە مێژووی یەکێتی سۆڤیەت مەدالیای ( لینین ) ی پێ بەخشرا.
لە ناوەڕاستی هەشتاکان لەلایەن حزبە شیوعیەکانی ووڵاتانی ( ئەردەن، سوریا، لوبنان )، وەك سەرۆکی ( الاحزاب الشیوعیة لدول الطوق ) واتە ووڵاتانی بازنەی چوار دەورەی ئیسڕائیل دەست نیشان کرا.
هاوڕێ عەزیز محەمەد، یەکێك بوو لە دامەزرێنەرانی ( بەرەی کورستانی ) و ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی بەرەی کوردستانی بوو تا دوای ڕاپەڕینی ( ١٩٩١ )، کە یەکەم هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
هاوڕێی تێکۆشەر ( عەزیز محەمەد )، تا ڕاپەڕین پێشمەرگەیەکی گیان لەسەردەست بوو یەکێك بووە لەو سەرکردانەی بەرنامە داڕێژەری ڕاپـەڕینە شـکـۆدارەکـەی ساڵی ( ١٩٩١ )، بووە،
کاتێك شەڕی براکوژی نێوان پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد، هاوڕی عەزیز محەمەد ڕۆڵی گەورەی گێڕا لەکۆتایی هێنان بەشەڕی براکوژی وخوێن ڕشتن تا لە ساڵی ۱۹۹٨ ئاگربەستی یەك جاری لە نێوان هەردوو هێزە شەڕکەرەکەی ڕاگەیاند و ئاشتی بەرپابوو.

یادت بۆ هەمیشە زیندووە و لە دڵ و بیری هاوڕێیان و حزب و گەلەکەت بە زیندوویی دەمێنێتەوە.





.

29/05/2026

🔴 حزبی " ٱكيل " شیوعی قوبرص لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتی قوبرس کە ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو بەڕێووەچوو توانی ٢٣٫٨ دەنگی دەنگ دەرانی وڵاتەکەی بـە دەسـت هـێـنـا، کـە بـە پـلـەی دووەم دێـت. دوای حـزبی ( دیـزی )، ڕاسـت ڕەو کـە ڕێژەی ٢٧٫٢ دەنـگ دەرانی بـە دەسـت هـێـنـابـوو.



🔴 حزب " أكيل " الشيوعي في قبرص يحصل على 23.8 بالمئة من الأصوات في الانتخابات البرلمانية التي جرت اليوم الأحد.
وجاء في المرتبة الثانية بعد حزب ( ديزي )، اليميني الذي حصل على 27.2 بالمئة.

28/05/2026

🔴 عـەجـاج و دێـگـەڵـە

#نووسینی/ هـاوڕێ زیـرەك کـەمـال.

سەرم لە ناسکەی هاوسەرم سـوڕماوە، ئـاخـر تێگەیشتن لە ناسکە بەقەد تێگەیشتن لە نهێنیەکانی قووڵایی دەریا زەحمەتە، وەك چۆنیش دەریا نهێنیەکانی خۆی بەهەموو کەس ناڵێت، هاوسەرەکەشم هەر وایە، جـا چـۆن سـەرم سوڕ نەمێنێت؟ ناسکە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت، هـێڵی ئەنتەرنێتی نییە و هیچ کامێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بەکار ناهێنێت و تەنانەت تا ئێستایش مۆبایلی نۆکیای بچووکی لایە و زۆر بەکەمیش گوێ لە ڕادیۆ دەگرێت و سەیری تەلەڤزیۆنیش ناکات، کـەچی سەری هاروماری لایە و هەواڵ و زانیاری هـەر حەوت کیشوەری ئەو دنیایە دەزانێت. دوێنێ لە ژوورەکەم دانیشتبووم و لەناو خەیاڵدا بە خۆم دەگوت حەیف و مخابن سیاسەت هەموو وێستگەکانی بەهاری تەمەنمی کرد بە خەزان، سیاسەت لـە خۆمی دزیـم و لێنەگەڕا خۆم بم، سیاسەت لێنەگەڕا دیوە جوانەکانی ژیان ئەزموون بکەم. سیاسەت پێی گوتم عاشقی چاوی کەژاڵ و گەردەنی پڕخاڵ مەبە و نـامـەش مەنووسە بـۆ لەیلا، بە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە، سیاسەت کردمی بە کەروێشکێکی ژێر لەپی داڵاشێکی چڕنووك تیژ، لەپڕ ناسکە خۆی کرد بە ژوورەکەمدا و گوتی : پیاوەکە دەڵێن عەجاج، ئەو پیاوە دڕندە و خوێنڕێژ و کورد کوژەی سـەدان کەسی لە ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتە لە زیندانی نوگرەسەلمان ئەتك کرد و هەڵواسیی، دەڵێن لە کاتی بردنەدەرەوەی لەناو هۆڵی دادگا، بە یەکێك لە کەسوکاری ئەنفال کراوەکانی گوتووە لە دادگایی کردنی من گەڕێن و وەرن پێم بڵێن ساڵ و نیوێك زیـاتر بەسەر هەڵبژاردن لە وڵاتەکەتاندا تێ پەڕیووە بۆچی تا ئێستا پەرلەمانەکەتان کارا نەکردووەتەوە و کابینەی نوێی حکومەتتان پێك نەهێناوە؟ هەڵبەت هاوڵاتیە کوردەکە کە خۆی دڵی بریندارە، تێدەگات ئەو قسەیەی عەجاج توانج و پەلارە، بۆیە بە عەجاج دەڵێت : ئاخر بۆیە وا دەکەین چونکە تۆمان بە بـاشی نەناسیووە و تاوانەکانی تـۆمـان لەبیر کردووە. دواتر ناسکە درێژەی دایە قسەکانی گوتی : پیاوەکە دەڵێن هەر ئەو عەجاجە دوای سزادانی بە مەرگ لە لایەن دادگا، نامەیەکی بۆ هاوسەرەکەی نووسیووە و گوتوویەتی: خەم مەخۆن، من هەرگیز نامرم و قوتابی و وەجاغ ڕۆشنکەرەوەکانی ڕێبازەکەم دڕێژە بە کاروانەکەم دەدەن، باکم بە سێدارە نییە، چونکە کەلتوور و فکری بەعس لە تەواوی عیراق هێشتا زیندووە، ئەوەتا پاش ئەو هەموو ساڵە کوردەکان هێشتا وەك دوژمن لەگەڵ یەکدی مامەڵە دەکەن، ئەگەر دەشتەوێت لە ڕاستی و دروسـتی قسەکەم تێبگەی، بڕۆ دێگەڵە کە شارۆچکەیەکی شیمالی عێڕاقە و کوردەکان کردوویانەتە سەنگەری دابەش کردنی وڵاتەکەیان بەسەر دوو ئێدارەدا.


#ووتار
#هەفتەنامە

26/05/2026

🔴 جـەژنـتـان پـیـرۆزبـێـت.
بـەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، گەمترین و جوانترین پـیـرۆزبـایی خـۆمـان ئـاڕاسـتـەی گـشـت لایەك دەکەین و هـیوادارین، ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی چەسپاندنی ئاشتی وئـارامیـی و مـایـەی بـەدیـهــێـنـانـی خـۆشـگـوزەرانـی بۆ گـەلـەکـەمـان.

26/05/2026

🔴 ئـەمـڕۆ سـێ شـەمـمـە ڕێـکـەوتـی ٢٠٢٦/٥/٢٦ ژمارەی تـازەی هـەفـتـەنــامــەی ( ڕێـگـای كـوردسـتـان )، كـەوتــە بەردەستی خوێنەران. ڕێگای كوردستان هەفتەنامـەیـەکی سیاسیی گشتییە حزبی شـیـوعی كوردستان دەریـدەکات.

Photos from ‎حزبی شیوعی كوردسـتان   کۆمیتەی رێکخستنی کۆیە‎'s post 25/05/2026

🔴 بە بەشداری زیاتر لە ١٨٠ حـزبی شـیـوعی و حکومەت لـە ١٠٠ وڵاتـەوە، کارەکانی كۆربەندی نێودەوڵەتیی مۆسكۆ بـەردەوامـە

🔴 حـزبی شـیوعی كوردستان لە كۆربەندی نێودەوڵەتیی مـۆسـكـۆ داوای پشتگیری بـۆ خـەباتی گەلی كورد دەكات.

کارەکانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر و ئیمپریالیزم لە مۆسکۆ دەستی پێکرد، کە تێیدا زیاتر لە ١٨٠ حزبی شیوعی و حکومەت لە سەد وڵاتەوە بەشدارن. لەسەر بانگهێشتی فەرمی حـزبی شـیـوعی ڕووسـیـا، هاوڕێ هـیـوا عـومـەر، جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا بەشدارە.
​گینادی زیوگانۆف، سکرتێری حزبی شیوعی ڕووسیا، ڕایگەیاند کە کۆڕبەندەکە سەکۆیەکە بۆ هاوتەریب کردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە دژی پێشێلکارییەکان. لە ڕۆژی دووەمدا، هیوا عومەر وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا قەیرانەکانی غەززە، ئۆکرانیا، سودان، عێراق و سوریای وەك ڕەنگدانەوەی قەیرانی سیستمی ئیمپریالیستی و سەرمایەداری لەقەڵەمدا، کە تێیدا خەرجییە سەربازییەکان لە نێوان ٢٠١٦ - ٢٠٢٥ بە ڕێژەی ٤١٪ زیادیان کردووە.
هیوا ​عومەر تیشکی خستەسەر دۆزی کورد و ڕایگەیاند، کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و بەهۆی ڕێککەوتنەکانی سایکس - بیکۆ و لۆزان خاکەکەی دابەشکراوە. ئەو ڕەخنەی لە واشنتۆن گرت کە کوردی وەك دراوی ئاڵوگۆڕ بەکارهێناوە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە دوای هاتنەسەرکاری ئەحمەد شەرع ( جۆلانی )، لە کۆتایی ٢٠٢٤ لە دیمەشق، هێرشەکان بۆ سەر ناوچە کوردییەکان زیادیان کردووە، بە جۆرێك لە ململانێی حەلەب لە نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، پتر لە ٤٦ هەزار کورد ئاوارە بوون.
​لە کۆتایی دا، جـێـگـری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، جەختی لە پرەنسیپی لینین بۆ مافی بڕیاردانی چارەنووسی نەتەوەکان کردەوە و داوای لە هێزە چەپەکان کرد پشتگیری لە خەباتی کورد بکەن بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم کۆڕبەندە سێ ڕۆژە ( ٢٤-٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦ )، بەردەوام دەبێت و بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوی مۆسکۆ کۆتایی دێت.



‌_کوردستان.

Vous voulez que votre entreprise soit Service Du Gouvernement la plus cotée à Democratic Republic of the ?

Cliquez ici pour réclamer votre Listage Commercial.

Téléphone

Site Web

Adresse


Democratic Republic Of The